کاروان هه‌ر به‌رده‌وامه‌

کاروان هه‌ر به‌رده‌وامه‌

به‌بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی برای ئازیز و خۆشه‌ویست، مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل


 به‌ ناوی خوای گه‌وره‌

شه‌هاده‌ت، رێزێکه‌ بڕاوه‌ به‌ باڵای راوه‌ستاوان و راست وێژان. کاڵایه‌که‌ بڕاوه‌ به‌ باڵای ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ درێژایی مێژوودا لۆمه‌ی لۆمه‌که‌ران و هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌ی سته‌مکاران ده‌نگی زوڵاڵیانی کپ نه‌کردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌وانه‌ی پله‌وپایه‌ ی دونیایی و پوڵ و پاره‌نه‌یخڵه‌تاندوون. ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌میشه‌ کات و وه‌ خته‌کانیان به‌ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵک و گه‌یاندنی په‌یامی خوا ئه‌به‌نه‌سه‌ر. ئه‌و که‌ڵه‌پیاوانه‌ی که‌ ژیانیان شایه‌تی حاڵه‌ له‌ سه‌ر دڵسۆزی و راستی و دروستی و ده‌سپاکی و ده‌م پاکییان. هه‌میشه‌ قسه‌ و باسه‌کانیان ئه‌که‌ن به‌ کردار و ره‌فتار و وان له‌ ناو واقعی کۆمه‌ڵگادا.

ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ درێژایی مێژوودا به‌ ده‌نگی زوڵاڵ و ره‌سایان له‌رزه‌یان خستووه‌ به‌ کۆشک و ته‌لاری ستمکاران. ئه‌و ستمکارانه‌ی که‌ هه‌میشه‌ یاری ئه‌که‌ن به‌ رێز و که‌رامه‌تی ئاده‌میزاد و خه‌ڵک به‌ کۆیله‌ ئه‌زانن. ئه‌و ستمکارانه‌ری که‌ هه‌میشه‌ له‌ خشه‌ی مار و مێروو ئه‌ترسن و ترسنۆکانه‌ به‌ شه‌وا هه‌ڵئه‌کوتنه‌ سه‌ر بێده‌سه‌ڵاته‌کان. وه‌کوو شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ چاویان؛هه‌ڵنایه‌ به‌ رۆشنایی.

به‌ڵێ: ئه‌م کاروانه‌ هه‌روا به‌رده‌وامه‌ و به‌ مامۆستا هۆشیار کۆتایی پێنایه‌. هه‌ر وه‌کوو یه‌که‌میش نه‌بووه‌ و سه‌ره‌تای له‌ ماڵی ئاده‌مه‌و (دروودی خوای له‌سه‌ر) ده‌ستی پێکردووه‌ و ئه‌میش یه‌کێکه‌ له‌و کاروانه‌ پیرۆزه‌. داواکارم له‌ خوای گه‌وره‌ گه‌یاندبێتی به‌خۆشه‌ویستانی خۆی هه‌روه‌کوو هیوادارم ئه‌م رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ هاوسه‌نگه‌رانی مامۆستا دڵ گه‌رمتر کات و دامه‌زراوتر بن له‌سه‌ر بانگه‌واز ومیانه‌ڕه‌وییان.

له‌ کۆتاییدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌ک ئه‌که‌ م. چونکه‌ ئه‌م مامۆستا به‌ڕێزه‌ که‌سی هه‌موو لایه‌که‌، به‌تایبه‌تی به‌ که‌سوکار و نزیکانی و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزیان.

 

ٳنا لله و ٳنا ٳلیه راجعون

سنه ـ عه‌لی ره‌حمانی

 

٣ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٥ی ھه‌تاوی

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)