هەشت ڕێکاری گەیشتن بە هیوا و ئاشتی

نووسەر: 
نائۆمی درو
هەشت ڕێکاری گەیشتن بە هیوا و ئاشتی

دایکێک لە پێوەندی لە مەڕ ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی جیهان دەیگووت: من لە داخی ئەو بێ سۆزی و نامیهرەبانییەی کە هەنوکە جیهانی داگرتووە، گێژ و وێژ و سەرسووڕماوم. هەست بەوە دەکەم کە بڕستی ئەنجامدانی هیچ ئیش و کارێکم نییە و ئەم جیهانە لە دۆخی گۆڕان و شەڕ و ئاژاوە دایە. زۆربەی ئێمە دوای خوێندنی وتارێک یان بیستنی هەواڵێک ئەو شێوە هەستەمان تاقی کردۆتەوە. شەڕی سەرانسەری لە جیهان، چەکەکانی ناوەکی کوریای باکوور، تەقەکردنی تیرهاوێژێک لە واشنگتۆن، کوژرانی بنەماڵەیەکی شەش کەسی بەهۆی بۆمبێکی ئاگری لە بالتیمور، کوشت و بڕ لە بالی، (گەمارۆدانی حەڵەب، بۆمب دانانەوە لە فەڕانسە و بڵژیک، کودتا لە تورکیا، کوشت و بڕی ئێزیدییەکان لە لایان داعشەوە و...) و چەندین ڕووداوی لەم چەشنە، لە ڕاستیدا کاریگەریان لە سەر بێ هیوایی مرۆڤ هەیە.
بەڵام بێ هیوایی، مرۆڤ تەنیا بەرەو هەڵدێری فەوتان دەبات.
لە ڕاستیدا داهێنەری "هیوا" هەرخۆمانین. "هیوا" سیحر و جادوو نییە کە لە سەرچاوەیەکی دەرەکی هەڵقوڵابێت.
هەریەک لە ئێمە لە دەروونی خۆماندا شایانی ئەوەین کە هیوادار بین. گرینگ ئەوەیە کە بەمەبەستی پەروەردە و بارهێنانی "هیوا" لە ژیانی خۆماندا و مناڵەکانمان بەکردەوە بێینە گۆڕەپان.
هەنوکە بەر لەهەموو شتێک، زاڵ بوون بەسەر دڵەڕاوکێ و هیواداربوون پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە. کە بەڕەچاوکردنی ئەو هەشت قۆناغەی ژێرەوە دەتوانین ئەنجامی بدەن. سەرەتا لە خۆتانەوە دەست پێ بکەن و دواتر فێری مناڵەکانتان بکەن. بەجێ هێنانی ئەو قۆناغانە بە شێوەیەکی خێزانی جێ بە جێ بکەن و دڵنیابن کە ژیانێکی پڕلە هیواتان بۆ مسۆگەر دەکات.
ئیزن بە ڕاپۆرت و هەواڵەکان نەدەن کە تووشی سەرلێشێواویی و دڵەڕاوکێیتان بکات. ئێوە شایانی ئەنجامدانی ئەمانەن:
۱ـ لە گەڵ خۆتان بەسۆز و میهرەبان بن و بیر لەوە بکەنەوە کە پێویستیتان بە چ هەیە، دابینی بکەن:
ئایا ئەوەی کە پێویستیتان پێی هەیە ئیسکانە چایەک، پیاسەیەکی بەخێرایی، چەند ڕۆژ پشوو، مۆسیقییەکی ئارام، تۆزێ حەسانەوە و یان خوێندنی شێعر و ئەدەبیاتی ئیلهام هێنەرە! هەرچی بێ، بەجێی بێنن. لە شوێنی کاروبارتان، ماوەیەکی کورت بۆ (مدیتیشین) تەرخان بکەن. ئەو ساتە کورتانە کەڵەکە دەبن و بناغە و پلانی ڕۆژی ئێمە پێک دەهێنن.

۲ـ تەرخان کردنی ڕێوڕەسمێکی ٥ خولەکی کپ و مات بوون لە هەر ڕۆژێکدا، شەم هەڵگیرسێنن، نزا بکەن [نوێژخوێندن]، تێفکرن :
بەپێی باوەڕی ئاینیی خۆتان، تەنیا ٥ خولەک ڕێوڕەسمی کپ و مات بوون بەجێ بێنن، کە دەبێتە هۆی ڕاهێنانی دەروونی ئێوە و هەتوانی ڕووحتان . ئەو قۆناغە بە ئاسانی پشت گوێ مەخەن، چوونکە زۆر بەهێز و کاریگەرە.

۳ـ کم کردنی ئاستی سەرنجدانتان بە هەواڵەکان
لە هەلومەرجی ئێستادا سەرنجدان بە هەواڵەکان ئەوپەڕی مەترسیی بۆ لەش ساغی هەیە. ئەگەر ئێوە هەموو ڕوژێک ڕۆژنامە دەخوێننەوە، ئەو بوارە بە خۆتان بدەن کە تا ئەو ئاستە بێت. ئیتر پێویست بەوە ناکات تەلەڤزیۆنەکەش ڕۆشن بکەن و یان گوێبیسی ڕادیۆ بن(یان تلگرام و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تر شی بکەنەوە)، بەتایبەت پێش خەوتن. لانیکەم ڕوژێک لە حەوتوودا بەشێوەیەکی ڕەها لە گوێدان بە هەواڵەکان خۆبپارێزن. هەر هەواڵێکی نوێ کە لە دەستتان چووە، بە دڵنیاییەوە بۆ سبەی دەتوانن بەدواداچوونیی بۆ بکەن. سەیرکردنی هەواڵەکان بۆ مناڵەکانتان زۆر بە چڕی سنووردار بکەن.

٤ـ خۆتان ڕازی بکەن بە ئەوەی کە هەر ڕۆژێ دیارییەکی گرانبایە بۆ ئێوە؛ بە وریاییەوە لەبەرامبەر تاکەکان پارێزگاری لێ بکەن:
چ دەبێ ئەگەر ئەمڕۆ دوایین ساتەکانی ژیانتان بێ؟ پێتان خۆش بوو دوایین چرکەکانی ژیانتان چۆن بەسەربەرن؟ لە ماوەی ڕۆژدا ئەو پرسیارەی لە خۆتان بکەن. ئەو پرسیارە دەبێتە هۆی ئەوەی کە سووکە ئازاری بێ ئەژمار کە هاوسەنگی ئێوەی تێکداوە، وێڵ بکەن. ڕوانینتان بە نیسبەت بایەخەکاندا بگۆڕن. چ کەس و چ شتێک بۆ ئێوە جێگای بایەخن؟ پێڕستێکیی لێ ساز بکەن و بەوانی زیاد بکەن.

٥ـ هەموو ڕۆژێک، بەیانیی و ئێوارە و شەوێ، ۳۰ چرکە پشوویەک بدەن، لە ئاسمان بڕوانن، هەناسەیەکی قووڵ بکێشن و شوکرانەبژێر بن:
ئەگەرچی لە جیهاندا گیروگرفتی بێ ئەژمار هەیە، بەڵام سەرەڕای ئەوە هەموو بەیانیان خۆر لە ئاسمانەوە هەڵدێت و ئێمە لە لە خەو هەڵدەستین و ژیان دەست پێ دەکەینەوە، کاتێک لە نوێنەکەمان دێینەدەر. لێ گەڕێن با ئاسمان بەردێکی زێڕئەزموون بێ بۆ هەڵسەنگاندنی " هیوا". بیر لە تێکڕای خەڵکی جیهان بکەن کە چەشنی ئێوە لە ئاسمان دەڕوانن و تێدەگەن کە هەمووی ئێمە لەو هەسارەیە پێکەوە هاوبەشین. و ئەوەی کە هەموومان توانای ئەوەمان هەیە کە ڕێگاچارەیەک بۆ چارەسەری گیروگرفتەکان بدۆزینەوە.

٦ـ عیشق و دلۆڤانیی خۆتان بە ڕاشکاوی دەرببڕن. ئامێز، وشەکان، یادداشتەکان، ئاکاری پڕلەسۆز و میهرەبانی و...؛ دەکرێ بە دڵاوایی و جوامێری تێکڕایی ئەوانە بە گشتیی خەڵک ببەخشن:
دۆستان و هاوکارەکانتان بەلەباوەش گرتن خافڵگیر بکەن. مناڵەکانتان بەتێروتەسەلی و لە ناخی دڵەوە ڕامووسن و لە ئامێز بگرن. ئەگەر خوازیاری ئەوەن کە فەرمانبەر و کارگێڕی ئێوە ئەو جۆرەی کە لەشوێنی کار لە گەڵتان هەڵسوکەوت دەکەن، لە دەرەوەش بەوشێوەیە بن، ڕێزی لێ بگرن. هاوسەرەکەتان وێڕای یادداشتێکی سپاس و پێزانین سەبارەت بە ئاکاری پڕ لە سۆز و میهرەبانییەکەی، لە ماڵەوە جێ بهێڵن. هەمووی ئەو بوارانە بە شەوق و ڕوانگەی ئەرێنییەوە بۆ ژیانی خۆمان و بۆ ژیانی ئەو کەسانەی کە لە پەراوێزی ئێوەن، ئەنجام بدەن. بۆ وەرگر و ڕەوانەکەری هەر ئاکارێکی پڕ لە سۆز و میهرەبانی، ئەو بوارانە زۆر ئاسان و بەجێن.

۷ـ هەموو ڕۆژێک لە سەر ئەو ڕستەیە جەخت بکەنەوە و لە شوێنی ئیش و فەرمانگەتان بنووسن:
"من هێمای ئاشتیم"
زۆرێک لە ئێمە بە هەڵە وابیردەکەینەوە کە سوڵح و ئاشتی بە هۆی کەسانی تر یان ڕێکخراوی زەبەڵاح تر لە ئێمە سەقامگیر دەبێ. کەچی پێچەوانەی ئەو شێوە بیرکردنەوە لە ڕاستی نزیکترە. سوڵح لە هەرکەسێکەوە دەست پێدەکات و تەنیا لە لایان خەڵکەوە بەرەوڕوویان دەبێت. دەبی لە سەر ئەوە مسۆگەر بین کە هەر یەک لە ئێمە لە کار و چالاکییە بچووک و گەورەمان داهێنەری سوڵح و ئاشتی و تەبایی بین. لە جێگەی نەفرەت و بێزاری و ترس و گۆشەگیری، پێویستە لە هەڵوێست و پەرچەکردارەکانیشمان دەبێ هەر بەم شێوەیە بین.

۸ـ گۆڕانێک بخولقێنن. لە بازنەی ڕاحەتی و تەوەزەلی بێنەدەر. ئەوە دەرفەتێکە بۆ ئێوە بۆ ژیان لە گەڵ گەورەترین ئامانجەکانتان؛ بیانوو بۆ گەورەیی خۆتان مەهێنن:
هەر کاتێک ئێمە گۆڕانێک لە ژیانی خەڵک وەدی دێنین، هیوا و ئومێدێک لە دەروونماندا دەخولقێنین. بەیارمەتیی دانی هەژاران کە ئەگەری ئەوەی هەیە دراوسێی ئێوە، سەغیرانی گواتمالایی، یان ئاوارەکانی ڕەشماڵ نشین و ... بن، ئێمە تۆزێ هیوا و سوڵح و ئاشتی بە جیهانەوە زیاد دەکەین. کۆمەڵێک هەڵسوکەوت و کرداری دڵسۆزانەی ئێمە، ژیانی ئێمە و خەڵکی تر لە ئاکامدا تووشی ئاڵوگۆڕ دەکات. هەریەک لە ئێمە کانگای گۆڕان و ئاڵوگۆڕین.
وریابن ئەوە "هیوا"م پێ دەبەخشێت.

ده‌نگێ نه‌دراوه