سه‌ردانێك له‌ مامۆستا ئه‌بووبه‌کر حه‌سه‌ن زاده

سه‌ردانێك له‌ مامۆستا ئه‌بووبه‌کر حه‌سه‌ن زاده

ئێواره‌ی ڕۆژی دوشه‌ممه‌ ده‌رفه‌تێک ڕێک که‌وت و له سنه وێڕای مامۆستا ئه‌حمه‌د به‌هرامی و مامۆستا عه‌بدولعه‌زیز سه‌لیمی سه‌ردانی مامۆستا ئه‌بووبه‌کر حه‌سه‌ن زاده، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی بواری ئایینیمان کرد؛ مامۆستا ئه‌بووبه‌کر له‌و تاقمه‌ که‌سانه‌یه‌ که بینینه‌که‌ی بۆم بوو به هۆی دڵخۆشی و هه‌ڵبه‌ت ڕاچڵه‌کێنه‌ر بوو؛ وته‌ پڕ له مێهر و خۆشه‌ویستێکه‌ی ده‌چێته‌ ناو دڵ و هه‌ستێک له جنسی خۆشی و شه‌رم لاده‌بات؛ كه‌ گوێ له قسه‌كانی ده‌گری وا ده‌چیته‌ ناو وته‌کانی که هۆش و مێشکت له ده‌ست ده‌ده‌ی و له ناویدا نوقم ده‌بیت، نوقم بوونێك له بیرکردنه‌وه‌ و سه‌رسوڕمان تێکه‌ڵ به ئاواتخوازی و تاسه‌!
مامۆستای ئێمه که ئێستا 77 ساڵی ته‌مه‌ن هه‌یه‌، به داخه‌وه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بووه و سینگێک که تا ماوه‌یه‌كی درێژ كۆگای زیکر و ئیمان و سه‌رچاوه‌ی نه‌رم و نیانی و ملکه‌چی بوو، به تیغی برینکاره‌کانی داوه تا ده‌وا و ده‌رمان بکات به شه‌فیعی دۆعا و فارووق ئاسا له قه‌ده‌رێک بۆ قه‌ده‌رێکی دیکه‌ ده‌ربچێت و پاشان له خوای شافی، شه‌فای ته‌واو بخوازێ! سه‌ره‌ڕای ناساغی و له جێ که‌وتوویی، هێستاش دڵخۆش و به حه‌وسه‌له‌یه‌ و پێوه‌ندێکانی ته‌له‌فوونیش بۆخۆی به خۆشڕۆیی ته‌واو وڵام ده‌داته‌وه.
ئه‌و که له‌ قه‌ڵه‌مه‌که‌ی «لؤلؤ و مرجان» باریوه و «حلال و حرام در اسلام» ی وه‌رگێڕان کردووه و ده‌رسی داوه، وه‌ها ئاسایی و ئاسان له نه‌خۆشی تایبه‌ت و دژواری خۆی قسه‌ ده‌کات که مرۆض له‌گه‌ڵ خۆی ده‌ڵێ له‌وانه‌یه‌ مامۆستا له مه‌ترسی ئه‌م نه‌خۆشێ بێ‌عیلاجه‌ بێ‌خه‌به‌ره! به‌ڵام که ڕوونکردنه‌وه‌کانی تێکه‌ڵاو به ته‌وه‌ککول و ئیمانه‌که‌ی ده‌بیسی، تێده‌گه‌ی که بێ‌خه‌به‌ر که‌سێکه‌ که له حاڵی ئه‌و بێ‌خه‌به‌ره.
له گه‌رماوگه‌رمی خۆشی قسه‌ خۆشه‌کان و ده‌ربڕینی موحه‌ببه‌ت، کاتێک قسه‌ له گرفته‌کانی موسڵمانان هاته‌ گۆڕێ، ئه‌و پیره‌پیاوه که‌ له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووه‌، له ناکاو حاڵی ده‌گۆڕدرێ:ڕه‌نگی سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێ و ده‌نگی ده‌له‌رزێ و وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌سێکی هاودڵی دۆزیبێته‌وه‌ ده‌ستی به گریان کرد! ئه‌و که شێرپه‌نجه‌ و ڕه‌وتی چاره‌سه‌ریی ئه‌خۆشینه‌كه‌ی نه‌یتوانی هیچ له ئارامی و هیواکه‌ی تێک بدات، ئازاری هاڵۆزی و ژێرده‌ستی و پێک هه‌ڵاچوویی موسڵمانان، کۆڵه‌که‌ی سه‌بری تێک ڕوخاند و به فرمێسکه‌ پڕ له‌ ئێشه‌کان و پڕله تاسه‌کانی خۆی، ئاماده‌بووکانیشی خه‌مبار کرد.
له خوای ته‌عالا بۆ ئه‌و مامۆستا خزمه‌تكار و كه‌م وێنه‌یه‌، شه‌فای به‌په‌له‌ و به‌رده‌وامی له‌ تۆفیقه‌کانی داواکارین.

سه‌ردانێك له‌ مامۆستا ئه‌بووبه‌کر حه‌سه‌ن زاده
ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)