دكتۆر محمد مورسی به‌ جلوبه‌رگی له‌ سێداره‌دانه‌وه‌ ده‌ركه‌وت

دكتۆر محمد مورسی به‌ جلوبه‌رگی له‌ سێداره‌دانه‌وه‌ ده‌ركه‌وت

بۆ یه‌كه‌م جار محه‌مه‌د مورسیی سه‌رۆكی زیندانیكراوی میسر، به‌ جلوبه‌رگی له‌سێداره‌دانه‌وه‌ ده‌ركه‌وت.
ئه‌مڕۆ له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنێكی تری دادگایكردنی له‌ دۆسێی سیخوڕی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، محه‌مه‌د مورسی یه‌كه‌م سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی مه‌ده‌نی له‌ مێژووی میسر، به‌ جلوبه‌رگری له‌سێداره‌دانه‌وه‌ ده‌ركه‌وت.
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی محه‌مه‌د مورسی، به‌شێك له‌ ئاماده‌بووانی دانیشتنه‌كه‌ی دادگا، ده‌یانوت "مورسی؛ مورسی؛ هه‌ی پاڵه‌وان، به‌ زیندانیت ئازاد ده‌بێت نیشتمان". محه‌مد مورسییش كه‌ خۆڕاگرانه‌ ده‌ركه‌وت له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه‌، له‌ نێو قه‌فه‌سی دادگاوه‌ ماچی بۆ گه‌لی میسر هه‌ڵدا.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو دادگای تاوانی قاهیره‌ به‌ تۆمه‌تی هه‌ڵاتن له‌ زیندان له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی میسر، سزای له‌سێداره‌دانی بۆ محه‌مه‌د مورسیی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو و محه‌مه‌د به‌دیع رابه‌ری گشتیی ئیخوان و خه‌یرت شاتری جێگر و محه‌مه‌د بڵتاجی و سه‌عد كه‌تاتنی و ژماره‌یه‌ك زۆر له‌سه‌ر سه‌ركرده‌كانی ئیخوان ده‌ركرد.

ده‌نگێ نه‌دراوه

بۆچوونەکان

1
هیوا (not verified)
1394/8/20 02:47

سلاوی خوات لی بی
شانازیت پیوه ده که م