نيشانه‌كانى عاقيبه‌ت خێرى

نيشانه‌كانى عاقيبه‌ت خێرى

پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چه‌ند نيشانه‌يه‌كى بۆ ڕوون كردووينه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ نيشانه‌ى عاقيبه‌ت خێرى داوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م و ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ر موسوڵمانێكه‌وه‌ بينرا هيوا وايه‌ كه‌ ئه‌و موسوڵمانه‌ به‌هه‌شتى بێت، وه‌ له‌ دنيادا ده‌رده‌چێت به‌و نيشانانه‌ ده‌زانرێت كه‌ ئه‌وه‌ به‌هه‌شتى يه‌، سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێمان ڕاده‌گه‌يه‌نێت كه‌ كۆتايى كاره‌كانمان گرنگه‌ لاى خواى گه‌وره‌، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رمووێت : «إنما الأعمال «بخواتيمها» كالوعاء إذا طاب أسفله طاب أعلاهُ» «وإذا فسد أسفله فسد أعلاه»(1). واته‌ : (هه‌موو كرده‌وه‌كانى ئاده‌ميزاد به‌ كۆتايى يه‌كه‌يه‌تى وه‌ك توره‌كه‌يه‌ك وايه‌ گه‌ر ژێره‌كه‌ى باش بێت سه‌ره‌وه‌شى باش ده‌بێت وه‌گه‌ر خواره‌وه‌ى خراپ بێت بێ گومان سه‌ره‌وه‌شى خراپ ده‌بێت)، وه‌ هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : (به‌نده‌ى وا هه‌يه‌ ئه‌وه‌نده‌ نوێژو عيباده‌ت ده‌كات هه‌تا درێژى گه‌زێكى ده‌مێنێت بۆ به‌هه‌شت به‌ڵام له‌كۆتايدا كرده‌وه‌يه‌كى دۆزه‌خانه‌ ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌رى و ده‌مرێت و ده‌چێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌)(2) ، ئه‌گه‌ر گه‌نجێك له‌ سايه‌ى خوا په‌رستيدا گه‌وره‌ بووبێت و په‌روه‌رده‌ بووبێت كه‌ سه‌ره‌تايى كاره‌كه‌يه‌تى هيوا وايه‌ كۆتايى كاره‌كه‌شى هه‌ر وابێت ، وه‌ هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆى ڕوون كردووينه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ خێرى بۆ هه‌ركه‌سێك بووێت چى لێ ده‌كات : ده‌فه‌رموێت : له‌ ئه‌نه‌سه‌وه‌(ڕه‌زای خوای لێبێت) :«[إذا أراد الله بعبد خيرا إستعمله] [طهره قبل موته]»(3).واته‌: ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره‌ خێرى بۆ هه‌ركه‌سێك بوێت پاكى ده‌كاته‌وه‌ پێش مردنى و به‌كارى ده‌هێنێت... له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت : [قيل كيف يستعملة] واته‌: پرسيار كرا چۆن به‌كارى ده‌هێنێت؟ . قال : [ «يوفقه لعمل صالح قبل الموت ثم يقبضه عليه» «حتى يرضى عنه من حوله]» (4).فه‌رمووى: كارێكى چاكى بۆ ئاسان ده‌كات تا له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ چاكه‌ گيانى ده‌كێشێت هه‌تا پێش گيان كێشانى واى لێ ده‌كات كه‌ هه‌موو چوار ده‌ورى لێ ى ڕازى ببن . عائيشه‌ ( رچى الله عنها) ده‌فه‌رموێت :" إنَّ الله إذا أراد بعبده خيراً قيّضَ له ملكاً قبل موته بعامٍ فسدَّدُه ويَسُرَّهُ حتى يموتَ و هو خيرٌ ماكان ... وإذا اراد بعبد سوءاً قيّضّ له شيطانا قبل موتهِ بعامٍ فصّدهُ و أضلَهُ و فتَّنهُ حتى يموتَ شرَّ ماكان و يقول الناسُ : مات فلان و هو شرُّ ماكان "(5) . واته‌: گه‌ر خواى گه‌وره‌ ويستى چاكه‌ به‌ به‌نده‌كه‌ى هه‌بێت ، پێش مردنى به‌ساڵێك فريشته‌يه‌ك ده‌كاته‌ هاوڕێى ، ڕێكى ده‌كات و چاكه‌ى لا ئاسان ده‌كات تا له‌ سه‌ر چاكترين ڕه‌فتار ده‌مرێت ، وه‌ گه‌ر ويستى ناباشى به‌ به‌نده‌كه‌ى هه‌بێت ، پێش مردنى به‌ساڵێك شه‌يتانێك ده‌كات به‌ هاوڕێى ، هه‌ڵى ده‌گرێته‌وه‌ و دوورى ده‌خاته‌وه‌ و سه‌رى ڵى ده‌شێوێنێت و گومڕاى ده‌كات ، تا له‌سه‌ر خراپترين ڕفتار ده‌مرێت و خه‌ڵكان ده‌ڵێن : ئه‌و كه‌سه‌ له‌سه‌ر ناشيرينترين ڕفتارى مرد. (زانايه‌کی پایه‌به‌رز چه‌ندين نيشانه‌ى عاقيبه‌ت خێرى كۆكردۆته‌وه‌ (6) له‌وانه‌:
1 ـ هه‌ر موسوڵمانێك به‌ ووشه‌ى (لاإله إلاّ الله) گيانى بكێشرێت ئه‌وه‌ به‌هه‌شتىيه‌ و عاقيبه‌ت خێره‌ .
2 ـ موسوڵمانێك ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ره‌ مه‌رگدا ناوچه‌وانى عاره‌قى لێ بتكێت .
3ـ مردن له‌ شه‌وى جومعه‌دا .
4ـ مردن و شه‌هيد بوون له‌ گۆڕه‌پانى شه‌ڕدا . 5 ـ مردن له‌ ڕێگه‌ى جيهاد .(واته‌:كه‌ ده‌چێت بۆ جيهاد له‌ ڕێگادا بمرێت) . 6 ـ مردن به‌هۆى ڕوخانى شتێك به‌ سه‌ريدا ياخود به‌ نه‌خۆشى تاعون يان نه‌خۆشى ناو سك ئايا سك چوون بێت يان ڕيخۆڵه‌كوێره‌ بێت، وه‌ مردن به‌هۆى خنكاندنه‌وه‌، وه‌ مردنى ئافره‌ت به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌يه‌وه‌، وه‌ مردن به‌ سووتاوى ،و وه‌ مردن به‌هۆى ئاوسانى په‌رده‌ى ناوه‌وه‌ى په‌راسوه‌وه‌، وه‌مردن له‌ پێناوى به‌رگرى كردن له‌ ماڵ و نه‌فس و دين ، وه‌ مردن له‌ پێناوى خوادا له‌ كاتى پاسه‌وانى و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى دوژمن ، وه‌ مردن له‌سه‌ر كارێكى چاكه‌ وه‌ كو ئاده‌ميزادێك له‌ كاتى نوێژدا بمرێ ياخود خه‌ريكى خێرێكه‌و له‌كاتى ئه‌و خێره‌دا بمرێ يان ڕۆژووه‌وانێك بمرێت يان له‌ كاتى زيكردا بێت هيوا وايه‌ (إن شاء الله) به‌هه‌شتى بێت . وه‌ هه‌ركه‌سێك ئامۆژگارى فه‌رمان ڕه‌وايه‌كى سته‌مكار بكات فه‌رمان ڕه‌واكه‌ش بيكوژێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئامۆژگارى كردووه‌ ، وه‌ هه‌روه‌ها كه‌سێك له‌ شارى مه‌دينه‌ خواى گه‌وره‌ مردنى به‌نسيب بكات هيوا وايه‌ به‌هه‌شتى بێت وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت له‌ ئيبن عومه‌ره‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌يگێڕێته‌وه‌ « من إستطاع منكم أن يموت بالمدينة فليفعل فإني أشفع لِمن يموت بها» (7)، واته‌ هه‌ركه‌سێك له‌ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌توانێت با بمرێت له‌ مه‌دينه‌ چونكه‌ من تكا ئه‌كه‌م بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى له‌ مه‌دينه‌ ده‌مرێت . كه‌واته‌ هيوا وايه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر لاشه‌ى بگه‌يه‌نێته‌ گۆڕستانى هاوه‌ڵان و تابعين و زانايانى ئه‌هلى مه‌دينه‌ له‌ گۆڕستانى (به‌قيع) و گۆڕستانه‌كانى ترى مه‌دينه‌ هيوا وايه‌ (إن شاء الله) به‌هه‌شتى بێت و عاقيبه‌ت خێر بێت ، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) مژده‌ى داوه‌ شه‌فاعه‌تى بۆ بكات . له‌ ڕيوايه‌تێكى تردا عاتووه‌: «من مات في أحد الحرمين بعث آمنا يوم القيامة» (8) .واته‌: هه‌ركه‌سێك له‌ مه‌ككه‌ ياخود له‌ مه‌دينه‌ بمرێت هيوا وايه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ دڵنيايى و بآ ترسه‌وه‌ زيندووى بكاته‌وه‌ له‌ ڕۆژى قيامه‌تدا (إن شاءالله) ، وه‌ هيچ ترسێكى له‌سه‌ر نى يه‌ . هه‌روه‌ها مردن له‌ پێناوى به‌رگرى كردنى له‌ خێزان و ژنى خۆى هيوا وايه‌ بچێته‌ ڕيزى شه‌هيده‌كان چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت له‌ سه‌عيدى كوڕى زه‌يده‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) : «... ومن قتل دون أهله فهو شهيد» (9).واته‌ : هه‌ركه‌سێك به‌رگرى له‌ خێزان و ژنى خۆى بكات و بكوژرێت ئه‌وه‌ شه‌هيده‌، جا پێويسته‌ ئاده‌ميزاد ڕێگه‌يه‌ك له‌و ڕێگانه‌ بۆخۆى به‌ ده‌ست بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى عاقيبه‌ت خێر بێت وه‌ له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ دوعاكانيدا ده‌يفه‌رموو له‌ حه‌ديسى (أبي اليسر) (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: «اللهم إنى أعوذ بك من «الهرم» و التردى والهدم والغرق و الحرق وأعوذ بك أن يتخبطنى الشيطان عند الموت وأعوذ بك أن أموت فى سبيلك مدبرا وأعوذ بك أن أموت لديغا» (10)ده‌يفه‌رموو: ( خوايه‌ په‌نا به‌ تۆ ده‌گرم كه‌ له‌ پيريدا بمرم يان له‌ شوێنێكه‌وه‌ بكه‌ومه‌ خواره‌وه‌ يان ديوارێكم به‌سه‌ردا بڕوخێت يا بخنكێم يان بسوتێم ، وه‌ په‌نا به‌ تۆ ده‌گرم له‌ شه‌يتان كه‌ سه‌رم لێ تێك بدات له‌كاتى سه‌ره‌ مه‌رگدا وه‌ په‌نا به‌ تۆ ده‌گرم كه‌ بمرم به‌ڕاكردوويى له‌ ده‌ستى دوژمنان وه‌ په‌نا به‌ تۆ ده‌گرم ،به‌ پێوه‌دانى مارێك يان دووپشكێك بمرم) . وه‌ هه‌روه‌ها چاكترين مردن ئه‌و مردنه‌يه‌ كه‌ ئاده‌ميزاد بمرێت له‌ پێناوى به‌ ديهێنانى مافێكى خۆيدا وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : « نعم الميتةُ ان يموت الرجل دون حقه»(11). واته‌: چاكترين مردن ئه‌وه‌يه‌ كه‌ پياو بمرێت له‌ پێناوى به‌ده‌ست هێنان و پارێزگارى كردن له‌ مافێكى خۆى. كه‌واته‌ داوا له‌ خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ين ئه‌و مردنه‌ چاكانه‌مان به‌ نسيب بكات نه‌ك مردنێك كه‌ خۆشى قيامه‌ت و ڕازى بوونى خواى گه‌وره‌ى تيادا به‌ده‌ست نه‌يه‌ت، وه‌ كو خواى گه‌وره‌ ڕوونى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ باشترين مردن شه‌هيدى يه‌، وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) خۆى ده‌فه‌رموێت : (ئه‌گه‌ر يه‌كێك له‌ ئێوه‌ ئاواته‌ خواز بوو شه‌هيد بێت با داواى شه‌هيدى بكات له‌ خواى گه‌وره‌ چونكه‌ هه‌ركه‌سێك به‌ڕاستى داواى شه‌هيدى بكات خوا ده‌يگه‌يه‌نێته‌ پله‌ى شه‌هيده‌كان ، ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر جێگه‌شدا بمرێت . وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت : « من سأل الله الشهادة بصدقٍ ، بلّغهُ الله منازل الشهداء وإن مات على فراشه» (12).

سه‌رچاوه‌کان :
(1) أخرجه: أحمد في «المسند» (4/94) عن معاوية ، وإبن ماجه في «السنن» (4199) .
(2) أخرجه:البخاري (6594).
(3) في رواية .
(4) أخرجه: أحمد «المسند» (5/224)، والترمذي في «السنن» (2142).
(5) أخرجه : عبد الرزاق (المصنف» برقم (6749).
(6) انظر :أحكام الجنائز (ص:48)
(7) أخرجه : أحمد في «المسند» (4/74) ، والترمذي في «السنن» (3917) .
(8) أخرجه: الطبراني في «المعجم الصغير» (8271) ، وفي «المعجم الأوسط»(2375) .
(9) أخرجه : أحمد في «المسند» (1652)، وصحح إسناده الشيخ الألباني في « أحكام الجنائز» (ص : 57).
(10) أخرجه النسائي في «السنن» (8/282) ، و أبو داود في «السنن» (1541) .
(11) أخرجه:أحمد (1598) ، وابو نعيم «الحلية» (8/290).
(12) أخرجه : مسلم (1909) ، و أبوداود (1520).

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)