دیدار و چاوپێکەوتنی پێش نوێژانی مزگەوتەکانی ئەھلی سوننەتی تاران لەگەڵ یاریدەری سەرۆک کۆمار

دیدار و چاوپێکەوتنی پێش نوێژانی مزگەوتەکانی ئەھلی سوننەتی تاران لەگەڵ یاریدەری سەرۆک کۆمار

پێش نوێژانی مزگه‌وته‌کانی ئه‌هلی سوننه‌تی پارێزگای تاران له‌گه‌ڵ حوجه‌تول ئیسلام یوونسی ڕاوێژکاری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار له کاروباری نه‌ته‌وه‌ و که‌مایه‌تیه‌ ئایینیه‌کان له بنکه‌ی ئه‌وان چاو پێکه‌وتنیان کرد.
حوجوتولئیسلام یوونسی له‌م چاو پێکه‌وتنه‌دا وێڕای به‌خێرهاتنی ئیمامانی ئه‌هلی سوننه‌تی تاران و جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی به‌ڕێوه‌چوونی زۆرتری ئه‌م کۆڕ و کۆبوونه‌وانه بۆ ناسینی زۆتر، به‌جێهێنانی نوێژی هه‌ینی له تاران ئاسان و نه‌کراو زانی و وتی: ئاسانه چون به‌جێ هێنانی نوێژ پێچه‌وانه‌ی یاسا و شه‌رع نیه‌ و گرانه‌ چون له لای هه‌ندێک چه‌قبه‌ستووی به‌رچاوته‌نگی گه‌لێک هه‌یه‌ و بۆیه پێویسته له‌م باره‌وه‌ به‌ ته‌دبیر و تێگه‌یشتووی زیاتر بێت.
ڕاوێژکاری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار له‌ به‌شی نه‌ته‌وه‌ و که‌مایه‌تییه‌ ئایینی و مه‌زهه‌بیه‌کان وتی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م کێشه‌ی ئه‌م نوێژخانانه و گرفته‌کانی ڕووبه‌ڕووی ئه‌وان بابه‌تێکی فه‌رهه‌نگییه‌ نه ئایینی و دینی. به‌داخه‌وه شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک که‌س جێی ئایینی گرتۆته‌وه و ڕه‌نگ و بۆنی ئایینی له‌ خۆ گرتووه.
هه‌روه‌ها به‌ کوتنی ئه‌وه‌یکه‌ مزگه‌وت تایبه‌ت به خوایه‌ جه‌ختی کرد که :باوی دڵ ئه‌وه‌یه‌ که مزگه‌وته‌کانی جیاوازمان نه‌بێت و مزگه‌وته‌کان بۆ هه‌مووی خه‌ڵک بێت چ شیعه و چ سوننی، جیاوازی نه‌بێت که ئیمام کێیه‌. ئه‌و بوونی ناکۆکیه‌کانی هۆکارێک له ده‌ستی دوژمنی زانی که به‌م هۆیه‌موسڵمانان به‌ گیانی یه‌کتر ده‌خه‌ن و هۆی کوشتنی موسڵمانان ده‌بێت و کاره‌سات ده‌قه‌ومێ.
حوجوتول ئیسلام یوونسی به‌ جه‌خت کردن له‌سه‌ر درێژه‌ی کار و پێوه‌ندی ئورگانه‌کان و وه‌زاتخانه‌کانی جۆراوجۆر کوتی :ئێوه هه‌ر وه‌دوای که‌ون وناهۆمێد مه‌بن و هه‌ڵبه‌ت کێشه‌که‌ بانگه‌شه‌یی و سیاسی مه‌که‌ن. هه‌روه‌تر کوتی :ئێوه مافی ئه‌وه‌تان هه‌یه‌ نوێژی جومعه به‌جێ بێنن، نوێژی جێژنه‌کان بخوێنن و جێگایه‌کی باش و ئابڕوومه‌ندانه‌تان هه‌بێت ئێمه‌ش یارمه‌تیتان ده‌ده‌ین تا له‌م بار و دۆخه‌ ناخۆشه بێنه‌ ده‌رێ.
له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م چاو پێکه‌تنه‌دا حه‌مزه شێخه‌پوور به‌رپرسی شۆڕای مزگه‌وته‌کانی ئه‌هلی سوننه‌تی تاران سه‌ر به‌ جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ئێران وێڕای ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز یوونسی و جێگری ئه‌وان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆ بوونه‌وه‌، هه‌وڵه‌کانی ئه‌وانی بۆ بووژانده‌وه‌ی مافی نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌کان به‌جێی ڕێز زانی، و وتیشی : ئه‌م هه‌وڵانه بۆ پاراستنی مافی نه‌ته‌وه‌ و ئایینه‌کان ورده ورده دیهه‌وێ ببێت به لێبڕاوێکی نه‌ته‌وه‌یی له ئاستی وڵات. له درێژه‌ی قسه‌کانی وێڕای ئاماژه به کورته مێژووی ده‌ست پێ کردنی چالاکی نوێژخانه‌کان ئاماژه‌ی کرد که : پازده ساڵ له‌وه پێش ئه‌هلی سوننه‌ت بۆ به‌جێهێنانی نوێژی هه‌ینی بۆ باڵوێزخانه‌کان ده‌ڕۆیشتن به‌ڵام به‌ لوتفی خوا و هه‌وڵی هه‌موان ئه‌مڕۆ ژوماره‌ی مزگه‌وته‌کان زۆرن و ئه‌گه‌رچی له بواری چۆنیه‌تی باش نییه‌ به‌ڵام لانیکه‌م جێگاهایه‌ک بۆ به‌جێ هێنانی نوێژه‌کانی جه‌ماعه‌ت و هه‌ینی و فێرکاری قوڕئان دابین کراوه.
شێخه پوور وتی شۆڕای کاره‌کانی مزگه‌وته‌کان هه‌وڵی داوه وێڕای هاوکاری پێکهێنه‌ر له‌گه‌ڵ ئورگانه‌کانی پێوه‌ندیدار ،له مزگه‌وته‌کانی ژێرچاوه‌دێر له هه‌ر جۆره هه‌نگاوێک که ببێته هۆی پێک هێنانی ناکۆکی و بڵاوی خۆی بپارێزێ تا به‌ستێنێکی له‌بار بۆ به‌ڕێوه‌چوونی دروشمگه‌لی عیبادی ئه‌هلی سوننه‌تی تاران ساز ببێت ئه‌وجه‌ختی کرد:به بوونی ناکۆکییه‌کان و ناهێمنایه‌تییه‌کانی ناوچه‌، پاراستنی یه‌کیه‌تی و یه‌ک دڵی زۆر پێویست و گرینگه‌.
به‌رپرسی شۆڕا وێڕای ده‌ڕبرینی هیواداری خۆی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی گرفته‌کانی بچوک له به‌ڕێوه‌بردنی مزگه‌وته‌کان ئاشکرای کرد:له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه به‌ره‌نگارێکانی به‌رچاوته‌نگانه‌ی هێندێک له به‌رپرسان له بابه‌تهایه‌ک وه‌ک داخستنی جێگاکانی عیبادی تاران بۆ وێنه پوونه‌ک و محه‌ممه‌د شار و جاری وایه‌ به‌رگری کردن له به‌ڕێوه‌بردنی نوێژی جێژنه‌کان سه‌رچاوه‌گرتوو له ڕوانگه‌ی نیزام و به‌رپرسانی ته‌راز هه‌وه‌ڵی وڵات نه‌بووه به‌ڵکوو نیشانده‌ری به‌ره‌نگاری سه‌لیقه‌یی هێندێک له به‌رپرسانی شارستانیه‌.
شێخه‌پوور له کۆتاییدا ده‌ری بڕی، که هاوبیری و هاودڵی خه‌ڵک و به‌رپرسان ده‌توانێ پێکهێنه‌ری دروشمی یه‌کیه‌تی بێت.
حه‌یده‌رعه‌لی باقریان ده‌ستیاری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار له‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا وێڕای ده‌ست خۆشی و ماڵئاوایی له بوونی پێش نوێژانی هه‌ینی، کوتی که ڕوانگه‌ی سه‌ره‌کی پێشه‌وایانی ئه‌هلی سوننه‌تی تاران تا ئێستا دامه‌زراو له‌سه‌ر یه‌کیه‌تی و یه‌کگری و هاوڕێیی له‌گه‌ڵ نیزام و هاوکاری له‌گه‌ڵ به‌رپرسان له گشت به‌ستێنه‌کان بووه و خه‌ڵکیان به‌ره‌ولای یه‌کیه‌تی، هاودڵی و هاوبیری له‌گه‌ڵ نیزام بانگهێشت کردووه که ئه‌م کاره جێی قه‌در زانینه به‌ڵام به داخه‌وه له چه‌ن بابه‌تێکا، گرفت له لایه‌ن ده‌زگا ئیداریه‌کان و ده‌زگا به‌ڕێوبه‌رایه‌تیهکان بۆ ئه‌وان ساز بووه که پێویستی به هاوکاری و وه‌دواکه‌وتن بۆ له‌ ناوبردنی گرفته‌کان هه‌یه‌.
باقریان ده‌ری بڕی، ده‌ستیاری تایبه‌تی تا ئێستا هاوکارێکی باش و ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ زانایان و هه‌ڵبژێراوانی ئه‌هلی سوننه‌ت هه‌بووه و له‌مه‌ به‌دواوه‌ش ئه‌م ئاماده بوونه هه‌یه‌ که ڕاو پێشنیاره‌کانی ئه‌وان ببیسێ و به به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار ڕای بگه‌یه‌نێ. هه‌روه‌تر کوتی بۆ چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان پێویسته گشتمان به‌هاوکاری و هاوبیری یه‌کتر بتوانین نائارامییه‌کان تێپه‌ڕ بکه‌ین.
له‌ درێژه‌ی ئه‌م چاوپێکه‌وتنه‌دا محه‌ممه‌د ده‌رزه‌ند له زانایانی ئه‌هلی سوننه‌ت دانیشتووی تاران وێڕای کوتنی ئه‌وه‌یکه‌ سه‌ره‌ڕای بوونی گرفتهایه‌کی زۆر، ئاڵوگۆڕێکی ئه‌رێنی و باش له ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئۆمید ده‌بینین،به ئاماژه‌ به ئایه‌تی الَّذِينَ إِن مَّكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ أَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ وَأَمَرُوا بِالْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا عَنِ الْمُنكَرِ وَلِلَّـهِ عَاقِبَةُ الْأُمُورِ" حج/٤١ کوتی :ئه‌و شته‌ی له ئێوه‌مان چاوڕه‌وانیمان هه‌یه‌ له ڕاسای یه‌کیه‌تی و هاودڵی و دابین کردنی به‌ستێنی دینداریه‌.
شێخ ده‌رزه‌ند ئاشکرای کرد زانایانی ئه‌هلی سوننه‌تی تاران له کێشه‌کانی سیاسی و ئه‌منیه‌کانی وڵات ئاگادارن و هه‌مووکات له هه‌وڵی ئه‌وه‌ دان له ناکۆکی و بڵاوی و توندوتیژی وزێده‌ڕه‌وی خۆبپارێزن.
ئه‌و له درێژه‌دا به کوتنی ئه‌وه‌یکه‌ ئه‌هلی سوننه‌ت حه‌شیمه‌تێکی به‌رچاویان له‌ تاراندا هه‌یه‌ به‌مه‌ ئۆمێدوار بوو که له داهاتوویه‌کی نزیک به‌ستێنێکی باشتر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دروشمی به‌ندایه‌تی و عیبادی ئه‌م ده‌سته له هاوشاریان پێک بێت تا ببێته‌ هۆی به‌هێز کردنی ئه‌منیه‌ت و یه‌کگرتوویی.
وته‌بێژی دوایه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌ مه‌وله‌وی عه‌بیدوڵڵا مووسازاده بوو که وێڕای ئه‌وه‌یکه‌ نوێکاری سه‌رۆک کۆمار له هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێز یوونسی بۆ ده‌ستیاری تایبه‌تی مایه‌ی هیوا و ئۆمێد زانی ، به گۆشه‌یه‌ک له وته‌کانی مه‌قامی به‌شکۆی ڕه‌هبه‌ری پشت به‌ست که :به‌جێ هێنانی نوێژ له نیشانه‌کانی ده‌وڵه‌تی چاکانه و درێژه‌ی دا پاش ئینقلاب سازمانهایه‌کی جۆراوجۆر به به‌جێ هێنانی ئه‌م ئه‌رکه‌ی خوا خه‌ریک بوون که ناوه‌ندی به‌جێ هێنانی نوێژ یه‌کێک له‌وانه و ئه‌مه‌ هه‌وه‌ڵین کاری گه‌وره‌ی ئینقلاب بووه.
پێشنوێژی هه‌ینی پوونه‌ک وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یکه‌ ڕێگای ئێمه یه‌کیه‌تی و مام ناوه‌ندی و دووری له زێده‌ڕه‌ویه‌، زیادی کرد: داخستنی نوێژخانه‌کان هۆی خه‌ساردانه‌ له یه‌کیه‌تی و ده‌بێته‌ هه‌وێنی دڵ شکانی تاکه‌کان. هه‌ر وه‌ها وتی : ئێمه ته‌نیا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ نیزام ئێمه هان بدات که خه‌ریک به کاری خێرین ،چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ پێداویستی زۆرترمان بۆ به‌جێ هێنانی نوێژ و به‌ڕێوه‌بردنی کلاسه‌کانی قوڕئان و.... بۆ‌فه‌راهه‌م کات.
ئه‌و به شوبهاندنی شیعه‌ و سوننی به دوو مناڵی ئینقلاب ئاشکرای کرد:ئه‌گه‌ر یه‌کێک له مناڵه‌کان به هێز ،ده‌وڵه‌مه‌ند و توانا بێت و ئه‌وه‌ی تر فه‌قیر و لاواز و که‌م توانا بێت ،باوکه‌که‌ پێویسته له مناڵه‌ فه‌قیر و لاوازه‌که پشتیوانی بکات.
له درێژه‌دا عه‌بیدوڵڵا مووسازاده کوتی : چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ ده‌وڵه‌ت ڕوانگه‌ی ئه‌منیه‌تی له‌سه‌ر نوێژخانه‌کان لابه‌رێت و ئیزافه‌ی کرد : له جێژنه‌کان (قوربان و ڕه‌مه‌زان) کاتێک هێزه‌کانی چاوه‌دێری و پۆلیس له پێش نوێژخانه‌کانی سادقیه‌ و پوونه‌ک یا جێگاکانی¬ جۆراوجۆری تر سه‌ف ده‌کێشن و له چوونه‌ ژوورێی نوێژخوێنان به‌رگری ده‌که‌ن ئێمه زۆر به داخ و شه‌رمه‌زارین چون خه‌ڵکێک که ئه‌م دیمه‌نانه ده‌بینن جۆرێکی¬تر بیر ده‌که‌نه‌وه ده‌ڵێی که له‌م جێگایانه کارێکی پێچه‌وانه‌ی یاسا و شه‌ڕع کراوه.
له درێژه‌ی ئه‌م دانیشتنه‌دا پێش نوێژی هه‌ینی یافت ئاوای تاران به جه‌ختکردن له‌سه‌ر ئه‌مه‌یکه له ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئۆمید چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت که به بوونی گرفته‌ جۆراوجۆره‌کان، هه‌نگاوێکی کرده‌یی بکات و دروشمه‌کانی بێنێته جێ.
نووری له درێژه‌ی قسه‌ کانی خۆیدا به هێندێک بابه‌ت له چاوه‌ڕوانێکان وه‌ک : دابین کردنی شوێنانێکی باش بۆ به‌جێ هێنانی نوێژی جێژنه‌کان و مسۆگه‌ر کردنی هێمنایه‌تی ئه‌وان و ئیجازه‌ نامه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نوێژ به مزگه‌وته‌کانی پارێزگای تاران و ئه‌لبۆرز ئاماژه‌ی کرد

دیدار و چاوپێکەوتنی پێش نوێژانی مزگەوتەکانی ئەھلی سوننەتی تاران لەگەڵ یاریدەری سەرۆک کۆمار
دیدار و چاوپێکەوتنی پێش نوێژانی مزگەوتەکانی ئەھلی سوننەتی تاران لەگەڵ یاریدەری سەرۆک کۆمار
دیدار و چاوپێکەوتنی پێش نوێژانی مزگەوتەکانی ئەھلی سوننەتی تاران لەگەڵ یاریدەری سەرۆک کۆمار
دیدار و چاوپێکەوتنی پێش نوێژانی مزگەوتەکانی ئەھلی سوننەتی تاران لەگەڵ یاریدەری سەرۆک کۆمار
دیدار و چاوپێکەوتنی پێش نوێژانی مزگەوتەکانی ئەھلی سوننەتی تاران لەگەڵ یاریدەری سەرۆک کۆمار
دیدار و چاوپێکەوتنی پێش نوێژانی مزگەوتەکانی ئەھلی سوننەتی تاران لەگەڵ یاریدەری سەرۆک کۆمار

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)