پەیدا کردنی مانای ناکۆکی

نووسەر: 
مارک گوپین
پەیدا کردنی مانای ناکۆکی

هۆکارێکی گرینگی ناکۆکی، هەولێکە کە لە ئەساس دا دەبێ هەولێکی پۆزێتیو بێت: گەڕان بۆ دەست خستن یا تێگەیشتن لە مانای ژیان. بە داخەوە هیندێک جار خەڵک بەو ئاکامە دەگەن کە تەنیا شەڕ دەتوانێ وەها مانایەک بدا بە ژیان. کاتێک کە تاکی مرۆڤ لە پەیوەندی بنەمالەیی یا کاری تووشی سەرگەردانی دەبێ، یا کاتێک کە لە ئاکامی گۆران لە سەروەت و سامان ژیانی کەسەکان لێک بڵاو بێت، ئەو ڕوانگە شەرئەنگیزانە زیاتر خولیاهێنەر دەبن. ئەمن چیتر ناتوانم ئەو کەسپ و کارەی ئارەزوومەندی بووم، بمبێت. من دەبم بە تەمەن٥٠ ساڵە وە هیچ کات ناتوانم سەرمایەک پاشکەوت بکەم. بەلام بێگوومان روژێک دەچمە سەر ئەو دایک جندەیە کە وامێکی سادەی پێ نەدام. بۆ من گرینگ نیە کە خۆی چەندە بە دەولەمەند دەزانێ یا خۆێ چەندە پی زیرەکە. ماڵ وێرانی کردم. بەختی ژیانێکی خۆشی لێ ئەستاندم. کارێکی لە گەڵدا دەکەم هەموو کەس بزانێ کە چ جۆر ئینسانێکە." " هەر کارێک بکەم تازە دایکم هیچ کات ئەو جۆرەی کە شیاوی منە رێزم لی ناگرێ. بەلام دڵنیام کە ئەو هۆکارە پڕئازارە بۆ زڕبابێک کە دایکم بۆ ناو ژیانمان هێناوێتی، ناتوانم قەبوول بکەم." لەو کۆمەڵگایانەی کە بە درێژی چەند دەیە گڕژی و پێکدادان وێران بوون، من خۆم ئەو زەینیتانەم بینیوە." هەموو ئەندامانی بنەماڵەی من یا بە دەستی ئەوان کووژراون یا بە سەختی تووشی هەژاری و چارەرەشی بوون. من تا ئەو کاتەی ئەوانە لەو ناوچەیە دەرنەکەم دەست لە تێکۆشان هەڵناگرم. من تا ئیستا نەمدەزانێ دەبێ لە ژیان دا چی بکەم. بەڵام ئیستا دەزانم کە ئەو سەگانە هۆکاری چارەرەشی ئیمەن. سەرئەنجام زانیم ئەو شەرە هەمان شەرە کە بایەخی ئەوەی هەیە ژیانی بۆ تەرخان بکەی و بکوژرێیت. من تێکەل بە ئوستوورەکان دەبم، تەنانەت باوکیشم جیا لەوە چاوەروانێکی لە من نەدەبوو. گۆرینی ڕوانگەی خۆمان و دوژمنەکانمان لە بابەت پشت بەستن بە شەڕ، پەیوەستە بە پەیدا کردنی شێوەیەکی مانادارە بۆ پیکەوە ژیان لە گەڵ یەکتر کە پێویستی بە ناکۆکی، گڕژی و قین و ڕق نەبێ. خۆ دیتن لە ئاوینە دا و تێروانین لەوەی کە ئەو ناکۆکیە چ دەسکەوتێکی بۆ ئیمە هەیە، نیوەی تێکۆشانە بۆ گۆڕینی ستایلی هەڵسوکەوتی خۆمان لە گەڵ ئەوانی تر. تەنیا ئەو کاتە دەتوانین لە شیوەکانی تری مانادان بە ژیان بگەرێن بێ ئەوەی پێویستی بە گڕژی و ناکۆکیی بێ کۆتایی بێت. ڕەنگە سروشتی مرۆڤ بەو جۆرە بێت کە لە گۆشەیەک دابنیشین و سەیر بکەین کە چۆن ناکۆکیدەبێت بە هۆکاری لە ناوبردنی کەسایەتی و لە دەست چوونی هەلەکانی ئەوانی تر لە ژیانیان، بەڵام ناکۆکیزۆر دەروونی تر و نزیک تر لەوەیە. ئەو شتەی کە ئیمە دەبێ لە شوێنی بین ئەوە نیە کە ناکۆکیچ خەسارێک دەخاتە سەر ئەوانی تر یا لە گەڵ ئیمە چ دەکات، بەڵکوو دەبێ لە شوێن ئەوە بین کە بۆ ئیمە یا بۆ ئەوانی تر چ دەسکەوتێکی هەیە. ڕوانین لە ناکۆکیلەو ڕوانگەیە، ئیمە لە وەزعێکی باشتر دادەنێ هەتا سەرنجراکێشی گیرۆدەهێنی کەم کەم لە ناو بەرین. لەو نموونانەی کە هۆگری کەسەکان بۆ ناکۆکیی تێکدەرانە بۆتە بەشێک لە شوناسی ئەوان، زۆر جار کارەسات دەرئەنجامی دەبێت. وە بیرم دێ جارێک لە گەڵ کەسێک ووت و وێژم دەکرد کە لێرەدا بە ئێستیو ناوی دەهێنین بە رادەیەک گیرودەی شەر لە گەڵ لایەنی بەرامبەر بوو کە بە شێوەیەکی جیددی باسی لە تێرۆری سەرۆکی خۆی دەکرد، چوونکە دەیویست لە گەڵ لایەنی بەرامبەر سازش بکات. من و ئەو لە بن دارێک دانیشتبووین وە دوای نانی نیوەرۆ خەرێکی پشوودان بووین. ئەو بە جۆریک کە دەیویست وەڵامی من هەڵسەنگێنێ سەری قسە ی کردەوە. ووتی" نازانم. دەبێ کارێکی لە گەڵ بکرێ . رەنگە کەسێک دەبێ کارێک بکات" کەمتر لە یەک ساڵ دواتر سەرۆکی دەستەکە کە ناوی یەتشاک رابین بوو کووژرا. کاردانەوەی سەرسوورماوانەی من لە بەرامبەر ووتەکانی ئیستیو، رێک نێشاندەری ئەوەیە کە ئیمە تێگەێشتنیکی کەممان لە خەڵک هەیە وە بۆچی زۆریەک لە هەوڵەکانی ناوبژیکارانەی ئیمە، تەنیا کات بە فیرۆدانە. ئیمە لە تێگەیشتنی قوولی پێگەی توورەیی# خۆدەپارێزین وە بە جێگەی ئەوە بە باشتر دەزانین لە گەل کەسانی " هەڵکەتوو تر" قسە بکەین. خوردبوونەوە و تێروانینی زیاتر لەو چرکەساتە دەگمەنانە کارێکە کە ئیمە دەبێ ئەنجامی بدەین ، پرسیاری زیاتر بپرسین، بە ووردی گوێ بگرین. ئیمە دەبێ بە هەمان ڕادە لە دەروونی خۆمان لە حەشارگەکانی توورەیی و ویستی ڕووکردنە شێوەکانی تێکدەرانە بۆ چارەسەری کێشەکان بگەرێن. کاتێک بۆ تێگەیشتن لە باوەرەکانی ئیستیو زیاتر قسەم لە گەل کرد، لە پاساوهێنانی بێ پەردانەی ئەو واقێکم بردەوە. ئەو نەیدەزانی بێ ئەو شەرە دەیتوانی چ شوناسیکی هەبێت. ئیستیو چەن دەیە لە تەمەنی بۆ ئامانجەکانی نەتەوەیی تەرخان کردبوو، وە نەدەکرا ئەو چەند دەیە دووبارە بگەرێتەوە ئەو تەنانەت بیری نەدەکردەوە کە ئەگەر نەتوانێ شەر بەکات هاوڵاتی وەلاتەکەی خۆی دەمێنیتەوە. ئەو دەیگووت، " بۆچی نەچم بۆ ئامریکا هەتا دەولەمەند بم؟' ئەو شتەی کە ئەو بۆی بە شەر دەهات وەلاتێکی تاکە ئیتنیکی بوو کە بە شێوەیەکی تەواو شوناسی ئەو نیشان بدات. ئیستیو ببوو بە وەلاتەکەی، وەلاتەکەی ببوو بە ئەو. ئەگەر قەرار بێ وەلاتەکەی ئەو لە ئاشتی و هێمنایەتی بێت و بۆ کۆمەڵگایەکی فرەکلتووری و عادڵانەی بگۆدرێت، لەو حالەتە دا بە بڕاوی ئەو، وەلاتەکەی دەبێتە وەلاتێکی مەتریالیستی و ماددیانەی هاوشێوەی وەلاتانی تر. خۆشی دەبێتە لایەنگریکی بێ سوودی سیستەمی سەرمایەداری، بێ هیچ تێگەیشتنێک لە مانا و بێ هەبوونی شوناسێکی تایبەت. من چارەم نەبوو وە نەدەکرا هەستی خۆم دەربرم و دەبوایە ئیستیو بە هەمان شێوە ببینم کە خۆی دەیبینی. من لە سەر ئەو باوەرەم کە ئیستیو لە مانا دەگەڕا: ئەو لە ژیانی ماددیانە ڕای دەکرد. ئەو شتیکی زێدەتر لەوانە دەویست: ئەو شتەی لە فۆرمە درووستەکان، یانی لە خۆی یا لە شێوە ژیانی، پەیدا نەدەکرد. بە جێگەی ئەوە، ئێستیو مانای لە نەتەوەخوازی تووندرەوانە، لە دیاری کردنی شوناسی خۆی لە سەر بنەمای سەرتر بوونی ڕەگەزی و پێکهاتەیی پەیدا دەکرد. گەڕان لە مانا لە زەینی زۆریەک لە ئیمە، بەو جۆرە چارەسەر کراوە کە ئیمە خۆمان لە گەل شتی تر گڕی دەدەین وەکوو هۆگری و خۆشەویستی منالان و یان یەک وەلات، تایفەیەکی گەورە، یا یەک ئایین. بەڵام وەها پەیوەندێک کێشەساز دەبێت. هەر بەو جۆرەی کە لە ئیستیو دیتمان. ئەو دەیویست وەلاتەکەی رێک ئەو شتە بێت کە خۆی لە خەونی دا وێنای دەکرد، واتا وەلاتێکی تەواو ئیتنێکی، لە بەر ئەوەی کە خەونی ئەو وەراست بگەرێت. هەر بۆیە گەڕان لە مانا خۆی لە خۆی دا خراپ نیە. بەڵکوو پەیدا کردنی مانا لە رێگای ستەمکاری و گڕژی درووست نیە. زۆریەک لە خەڵک بە ڕادەیەک لە سەر ناکۆکیو بەرهەڵستکاری پێداگری دەکەن کە دەڵەیی ژیانیان پەیوەستە بەو. ئەوان ژیان و شوناسی خۆیان لە بەر ئەو ناکۆکیە بە رادەیەک دەگۆرن، بە جۆرێک کە نازانن بێ هەبوونی گڕژی و ناکۆکیدەبێ چ کارێک بکەن. بەو جۆرەیە، کە ئەوان خۆیان دەبنە ناکۆکی. شین گێری بۆ شوناسەکانی پێشوو، رێگایەک بەرەو پیشەوە ئەگەر تێگەیشتبن تەنانەت بەشێکی بچووک لەوەی کە لە سەرەوە ئاماژەی پێ دراوە لە بارەی ئیوەی دا راستە، بەم شیوە ئیوە بۆ خۆ تاقیکردنەوە وە بۆ لای مەعریفەی بوون لە رێبازێکی درووست دان. هەروەها ئەگەر هیندێک لە تایبەتمەندێکانی لایەنی بەرامبەر، یا یەکێک لە ئەندامانی بنەمالە یا یەکێک لە هاوکارەکانتان لە سەرەوە دەبینن، لێرەدا هاوکات لە گەڵ ناسینی باشتری خۆتان بۆ هەنگاو هەلێنانەوە لەو رێبازە دا، ئەگەری ئەوە هەیە کە شوێندانەربن لە سەر کەسانی دەوروبەری خۆتان. لە بەشەکانی تر، ئیمە هیندێک ئالتێرناتیو بۆ ئەو جۆرە گڕێدراوبوونە بە ناکۆکیباس دەکەین و دەناسێنین، هەموو ئەو خالە هەڵبژێراوانە لە سەر یەک وەها دیزاین کراون کە ژیان بێ هەبوونی لایەنی تێکدەرانەی کیشمەکیش مانا پی بدەن. لێرەدا هیندێک پێشنیاری سەرەتایی لە سەر ئەساسی چەمکی بوون دێتە بەر باس. خالی گرینگ لە دەرمانی بنچینەیی ناکۆکی رووبەروو بونەوەی راستەوخۆ لە گەڵ ئەو ئەمرە واقعەیە کە ئیوە پێویستیتان بە گۆرینی شوناسی خۆتانە- ئەو شوناسەی کە بەها و نرخی زۆر پێ دەدەن. هیندێک جار ئیوە دەتوانن لە گۆرانکاری چاوەروان نەکراو لە هەڵ ومەرجی شوێنی ژیانی خۆتان کەڵک وەرگرن و گۆرانکاریەک لە شوناس و سەرچاوەکانی شوناسی خۆتان درووست بکەن. وە بە ناچاری شین گێری بە شوناسی لە دەست چووی خۆتان دەکەن. شێن گێری شێوازێکی بە هێزە کە لە رێگای ئەو، ئیمە شوناسی خۆمان دەگۆرین. بۆ نموونە کاتێک من لە رابردوو بۆ خزمەکان و مامۆستایانی لە دەست چوو شین گێریم کردووە، بە شێوەیەکی دیار ئەوە دێتەوە بیرم کە هەروەها بۆ شوناسێکی پەیوەندیدار لە گەل ئەوان شێن گێریم کردووە. واتا ئەو گرێدراوی و هۆگری بوونەوەی کە لە رێگای پەیوەندی لە گەڵ ئەوان پەیدام کردووە. کاتی وایە تەواوی بینای مانایی ژیانی من بەستراوە بە ژیانی یەکێک لە نیزیکانم. شین گێری هێمای کۆتایی پێ هاتنی ئەو بەستراوە بوون و گرێدراوبوونەیە. پرۆسەی خوولانەوەی پاکتاوکردنی شوناسی تاکە کەسی پێشوو، لە کۆتایی دا کرانەوەی رێگایەک بۆ گەیشتن بە شوناسێکی نوێ. ئەو پرۆسەیە رەنگە بە ساڵان کاتی پێویست بێت، بەڵام کیشەیەک نیە، مادام کە لەو رێبازە دا رێگا دەبرن. ئالێن کرێشناو، یەکێک لە رێبەرانی بیرمەندی ئایینی لە ئیرلەندی باکوورە کە لە کۆمەلگای خۆی بە کەسێکی راست و درووست دەناسرێت. کاتێک کە لە سالی ٢٠٠٠، شوێندانانی پۆزیتیوی پەیمانی ئاشتی سالی ١٩٩٨ لە سەر پەیوەندی کاتولیکەکان و پرۆتیستانەکان ئاشکرا بوو، ئالێن پەیوەندی لە گەڵ من گرت. من ناسیاویم لە گەڵی نەبوو، بەڵام ئەو یەکەم کتیبی منی خوێندبووە، وە من بەشێک لەو کتێبەم بۆ شینگێری رابروو تەرخان کردبوو. بەڵام دەیویست راوێژ بە من بکات. ئالێن پرسیارێکی سەیر و سەمەرەی لە من کرد: " ئایا دەتوانی یاریدەی من بدەی تا رێگایەک بۆ کۆمەلگەکەم پەیدا بکەم هەتا لە بارەی ئەو رووداوە( پرۆسەی ئاشتی) بە جۆرێک شێن گێری بکات کە تێکدەرانە نەبێت؟ ئیمە نازانین بێ ئەو شوناسە( ناکۆکی لە نێوان پرۆتیستان و کاتۆلیک) دەبین بە چی؟" من کە لە کێشەی ئیرلەندی باکوور/ ئۆلێستێر دوور بووم، لە بیستنی ڕاپۆرتەکانی ئاشتی لەوێ خۆشحال بووم. بە بۆچوونی من هەموو کەس لە کۆتایی هاتنی تووند و تێژی و دەست پێکردنی ڕەوەندی ئاشتی هەست بە ئاسوودەیی و رزگاربوون دەکەن. بەڵام هەرگیز ئەوە بە بیری من دا نەدەهات کە ئاشتی ببیتە هەوێنی پەژارە و خەم، دیار بوو کە ئالێن لەو بووچوونەی دا زۆر زیرەک و هۆشمەند بوو. درووستە کە من لە بارەی پیویستی دوژمنان بە دەڕبرینی پەژارە و شین گیری بۆ کووژراوەکانی خۆیان وە هەروەها کووژراوەکانی لایەنی بەرامبەر وەکوو رێگایەک بۆ لای ئاشتی نووسیبوم. بەلام تا کاتێک ئالین ئەو پرسیارەی هێنایە بەرباس هیچ کات بە بیرم دا نەهاتبوو کە خەڵک پێویستیان بەوە هەیە کە لە بارەی رابردووی خۆیان شین گێری بکەن هەتا لەو ڕیگایە ، شوناسێکی نوی بۆ خۆیان درووست بکەن و شێوازی تازە بۆ مانادان بە ژیانی خۆیان بدۆزنەوە. ئالێن تێگەیشتبوو کە جۆرێک شین گیری لە ناو خەلکەکەی دا لە حاڵی بیچم گرتنە. بەڵام ئەو هۆشمەندانە ئەوەشی زانیبوو کە ئەو شین گێریە هەم دەتوانێ تێکدەرانە بێت و هەم بنیات نەرانە. ئەو کارەی هەم دەتوانی ببێت بە ئەمرازی تووند و تیژی و هەم بۆ دۆزینەوەی شوناس و مانای تازە. ئەو مەسەلە لانی کەم تا رادەیەک، بە ستایلی رێبەری ئەو، رێبەرانی تر، وە لە کۆتایی دا بە هەڵبژێراوی ناو دڵی هەر تاکێک گڕێدراوە. ئیمە لە بارەی ئایینەکان وە چۆنێتی شین گێری بۆ مردووەکان قسەمان کرد- رێزدانان بۆ باشی و چاک بوونیان وە هەروەها هاندانی خەلک بۆ دەست پێکردنەوەی ژیانیان، وە ڕاکیشانی سەرنجی ئەوان بۆ ئەو هۆیانەی بۆ ژیان کردن هەیە. ئەگەر خەلکی ئەو ناوچەیە کەسێکی وەک ئالێنی نەبوو چی دەبوو؟ ئەو کات ئەگەری ئەوە هەبوو کە رێبەرانی تر ڕیگا بدەن جەماوەریان لە حالەتی ڕەد و ئینکار دا بمێنیتەوە- هەر ئەو جۆرەی کە مرۆڤەکان ناتوانن راستی لە دەست دانی کەسانی خۆشەویستیان قەبوول بکەن. تیپیکی وەها لەو رێبەرانە هەموو کات وا نیشان دەدەن هەموو شتێک لە ئیرلەندی باکوو بە پێی رەوەندی پیشوویە، لە حالێکدا ڕاستی خۆی دەخزێنیتە ناو دەروون وە بۆ سەر جێگیری و ساخ بوونی عەقلی ئەوان هێرش دەبات. لە باری تێۆری، ئەگەر رێبەری ئالێن نەبوو، ئەگەری ئەوە هەبوو خەلکی ئەو کۆمەڵگایە کاتێک لە گەڵ راستی بەرەوروو دەبن ، بۆ نموونە کاتێک کەسێک لە پێکهاتەی بەرامبەر ببێت بە جیرانی یەکێک لە وان، یا کاتیک منالی یەکێک لەوان لە خوێندنگا لە گەل منالێک لە پێکهاتەکەی تر کایە بکات، کاردانەوی تووند و تێژانەیان هەبێت. ئەگەری ئەوە هەبوو ئەو کەسانە بە هەڕەشە و هیرش، قانون بگرنە دەستی خۆیان، تەنانەت بەرامبەر بەو زارۆکانەی کە دەیانویست بۆ خوێندنگایەکی تێکەلاو برۆن. هێندێک کەس بە جۆرێکی پراتیکی ئەو کارەیان لە ئیرلەندی باکوور ئەنجام دا، هەڵبەت کرداری ئەوان تووڕەیی جیهانی لیکەوتەوە، هەرچەند ئەوان لە هۆکاری ئەو هەموو تووڕەیی یە بەرامبەر بە کردەوەی خۆیان تێ نەدەگەیشتن. وەها خەلکێک، ئامادەی جەنگ و شەر کردنن لە بەر ئەوەی کە ئەوان بۆ بە دەست هێنانی شوناسی نوێ و هەنگاو هەڵینانەوە لە رێبازێکی تری مانایی ئامادە بوونی پێویستیان نیە. ئەوان نازانن ئیستا کێن، لە بەر ئەوەی کە تەنیا خۆیان لە رابردووی رۆمانتیک و وەهمی خۆیان دەبینن. ئەوان بۆ کووژراوەکان و شوناسی مردووی خۆیان کە لە سەر ئەساسی جەنگ بووە، شێن گێریان نەکردووە. ئینکار یەکێک لە قۆناغە سرووشتێکانی شێن گێریە، بەڵام ئەگەر خەڵک لەو قۆناغە دابمێنن، زۆر جار کاریان دەگا بە خۆ تێکدان و خۆ وێران کردن. ئالێن کرێشناو، پیاوێکی زانایە، وە ئیمە دەبێ خۆمان زۆر بە بەختەوەر بزانین کە رێبەرانی وەک ئەو پیاوە لە ئیرلەندی باکوور هەن. ئەو فێری ئیمەی کردووە لە هەر جێگەیەکی مومکین، وە بە زوویی، دەبێ لە بەرامبەر کیشمەکێش و شوێن دانانی لە سەر ژیانمان شێن گێری بکەین. بۆ هەنگاو نان لە رێبازی پەیداکردنی مانایەکی تازە لە ژیانی تاکەکەسی و مەعنەوی خۆمان. دەبێ بە شێوازێکی پراتیکی بۆ ماناکان و شوناسەکانی پێشوو شێن گیری بکەین. دیاری کردنی شوناسی نوێی خۆمان بە شێوازی تازە لەمپەرێکی تر کە لە خووردبونەوەی چۆنێتی بوونی خۆمان لە گەڵی رووبەروو دەبین ئەو راستی یە کە جاری وایە خۆمان لە بەرامبەر کەسێکی تر پێناسە دەکەین. ڕەنگە لە دۆخی تایبەت لادان لەو کارە نەکرێت. مومکینە وەها پەیوەندێک ببیتە ئەساسێک بۆ دیاری کردنی شوناسی ئیمە و پێوانەیەک بۆ لێک جیاکردنەوەی باشی و خراپی لە جیهان دا. بوو نموونە کاتێک لە پۆلی شەش بوون رەنگە زانیاریتان نەبا لە سەر ئەوەی کە گەرەکتانە چ ئیشێکتان هەبێ یا چ رۆلێک لە کلاس یا زەوی یاری خوێندنگا بگێرن. بەڵام رۆژیک دوو منالی گەورەتر دەبینن کە خەریکی ئازاردانی منالیکی بچووکتر یا لاوازترن، رەنگە ئەو رۆژە لە بەرامبەر ئەو زۆرلێکردنە راوەستابن، وە ئەو کارەی ئیوە ببیت بە بەشێک لە شوناسی ئیوە. ژیان پڕە لەو دەرفەتانە هەتا ئیمە لەو رێگایانە خۆمان پیناسە بکەین. لە لایەکی تر، کەم نین ئەو جینایەتکارانەی لە وەڵاتی ئیمە وە لە دەرەوە، لە روانگەی ئیمە سەمبولی هەموو خراپی و شەیتانی لە جیهانن. لە بەر ئەوەی کە هەستی ئیمە لە بابەت خۆمانەوە بەردەوام لە گۆراندایە، زۆر ئاسانە کە بەو شێوازە لە پێناسە کردن و ناساندنی خۆمان خوو بگرین. ئەو کارانەی کە ئەنجامی دەدەین یا ئەنجامی نادەین زۆر جار ئیمە بە خۆمان یا ئەوانی تر پێناسەی دووبارە دەکات. جۆرج دەبلیو بوش، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە چەند گووتاری خۆی لە ساڵی ٢٠٠١ ووتی ئەو دڵنیا نیە کە لە دەورەی سەرۆکایەتی بە چ دەستە واژە و تایتلیک یاد دەکرێت، یا چ میراتێک لە پاش خۆی بە جێ دێلێت: بەڵام بۆ خۆی، کارەکانی لە شەر لە گەڵ ترۆر و ترریستەکان- باش یا خراپ- وەلامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە. لە لایەکی تر دیاری کردنی شوناس بۆ خۆمان کارێکی ئاستەم و ئالۆزە. ئەگەر شوناسی خۆتان لە پەیوەندی لە گەڵ شەر پێناسە بکەن، یا ئەگەر شەر ئەو میراتە بێت کە لە خۆتانی بە جێ دەهێلن، لەو حالەتە دا رێگای شەر دەبیت بە تاکە رێگا بۆ چارەسەری کێشە ئالۆزەکان، وەها مەسەلەیەک کۆی هەڵبژیرەکانی ئیوە بۆ باشترین و گونجاوترین کار کە دەبێ بکریت بەرتەسک دەکاتەوە. بە بوچوونیک ئیمە هەموو کات شوناسی خۆمان لە بەرئاورد یا لە بەرامبەر بەشیکی تر پێناسە دەکەین. پرسیار ئەوەیە کە ئیمە چۆن دەتوانین ئەو کارە ئەنجام بدەین بێ ئەوەی کە بکەوینە داوی خۆناسینی نێگاتیو و تێکدەری کە تەنیا دەرئەنجامی کیشمەکێش لە گەڵ ئەوانی ترە. پەندێک هەیە دەلێی" لە گوناە نەفرەتت هەبێ ، نە لە گوناهکار" ئەو پەندە، لە هەمان سەدەی سەرەتای زایین، ڕیشەی لە تێکستی مەرجەعی ئایینی جوولەکە و مەسیحی هەبووە. "کتێبی سەردەمی نوێ" ئەو بڕوایە باس دەکات، هەروەها لە ئەدەبی ئەو دواییانەی جوولەکە لە چوارچێوەی چیرۆک فێر دەکرێت. خاخام مێئیر، یەکێک لە هۆشمەندترین و پڕدەسەلات ترین پیاوە ئایینی یەکانی جوو لە سەدەی یەکەمی زایینی بوو کە بەردەوام لە شەقام و رێگاکان لە لایەن دزەکان هێرشی بۆ دەکرا. خاخام مێئیر لە خودا دەپاراوە کە دزەکان لە ناو بەرێت، بەلام خێزانی بروریا، کە ژنێکی بە دەسەلات و هەنگامە سازی لە دەوەری سەرەتایی فۆرم گرتنی شەریعەتی تێلموودی بوو، بەردەوام سەرکۆنەی دەکرد. ئەو ئایەتەێکی لە کتێبی پیرۆز دەگیراوە و بەو شێوە تەفسیری دەکرد کە مەبەست لەو ئایەتە، ئەوەیە کە بە جێ گوناهکارەکان، دەبێ ئاواتی دەست هەلگرتن لە گوناهمان لە جیهان دا هەبێت، ئەو چیرۆکە وەها درێژە پەیدا دەکات کە خاخام دوای ئەوە، بۆ دەست هەڵگرتنی دزەکان لە تاوان دەپاراوە دوای ئەوە چیتر دزەکان هێرشیان بۆ نەکرد. چیرۆکە ئایینیەکانی بە جێ ماو لە هەزاران ساڵ لەوەی پیش ڕاز و رەمزی زۆریان تێدایە، ڕەنگە ئیمە ئەو چیرۆکانە وەکوو چیرۆکی موعجیزەکانی خودایی لێک بدەینەوە. بەڵام من وای بۆ دەچم کە ئەو چیرۆکە دەیهەوێ فێرمان بکات کە بە دیدێکی چارەسەریانە کە گەڵ کرداری تێکدەرانە لە جیهان رووبەروو بینەوە. هەرچەند ئەو چیرۆکە رێگایەک بۆ لە ناوبردنی رەفتاری تێکدەرانە نیشان دەدات، بەڵام دەکرێ وەکوو پێشنیارێک چاوی لێ بکرێت کە خەڵک نابێ لە خۆمان دوور بخەینەوە. تەنانەت ئەو کەسانەی تێدەکۆشن بە جۆرێک ئازارمان بدەن. ئەگەر بۆ ئەو پەندەی لە بارەی کیشمەکێش باسمان کرد بگەرێنەوە، ناراستەوخۆ دەتوانین ئەو دەرسەی لێ فێر بین کە ئەگەر کێشەیەکی بەردەوامی ژیانمان دەبێت بە بەشێکی گرینگ لە شوناسمان، لەو حالەتە بە جێگەی ئەوەی کە ئینسانەکان بکەین بە ئۆبژەی بەرهڵستاکاری خۆمان، باشتر وایە کە ئەو سەرنجە بدەین بەو بابەتانەی کە لە جیهان دا لە گەڵیان نەیارین یا لە بەرامبەریان دا بەرخۆدان دەکەین. لە رێگای سەرنج دان بەو بابەتانەی کە ئیمە بە دروستیان نازانین نەک لەو کەسانەی بە نەیاریان دەزانین، ئیمە دەتوانین رێگا بۆ گۆراندنی پەیوەندی خراپ بکەینەوە، یا ئەوانی تر یاریدە دەدەین کە لە رێگایکی پۆزیتیو خۆیان بگۆرن. بۆ نموونە ئەگەر ئیوە لە برای خۆتان بە هۆی رەفتاری خراپی لە گەڵ دایک و باوکتان تووڕەن، لەو حاڵەتە دەبێ لەو جۆرە ڕەفتارە تووڕە بن، نەک لە براکەتان. لەو تێبگەن، تەنانەت هاوسۆزی لە گەڵ بکەن، بەڵام لە بەرامبەر ڕەفتاری خراپ دا دەبێ راوەستن. بەو جۆرە دەتوانن شوناسی خۆتان رابگرن، بە جۆرێک شویندانەرانە لە گەڵ ناکۆکیرووبەروو بن بێ ئەوەی ئیزن بدەن هەستی نەفرەت خەسار بە ئیوە دەگەێنیت، هەروەها دەتوانن دەرگا بەروەرووی ڕکابەری خۆتان بکەنەوە هەتا پەیوەندی لە گەڵ ئیوە باشتر بکات. ئیستا چەند پێشنیاری گرینگ بۆ قۆناغی یەکەم: خۆتاقیکردنەوە وەکوو بەشێک لە بەرنامەی ئاسایی ژیانی خۆتان دابنین، بە تایبەت ئەو بەشەی لە گەڵ ناکۆکیپەیوەندی هەیە. هەر حەوتوو کاتێک تەرخان بکەن هەتا خۆتان وەکوو کتێبێک وێنا بکەن کە قەرارە بخوێنرێتەوە یا فیلمێک کە تەماشا بکرێت. خۆتان لە پەیوەندێکان دا چاو لێ بکەن ، وە بە باشی و بە تووندی لە تەواوی خۆتان ڕەخنە بگرن. کاتێک لە ئەزموونی سەخت دان ئاگاداری لە خۆتان بکەن. دوور لەوە کە چەند لە پەیوەندێکان تووشی ئالۆزی یا کێشە دەبن، تەواوی قسوورەکان مەخەنە سەر شانی خۆتان. بێ نیاز لەوەی کە چ کەسێک پێتان بلێت بە کەڵکی هیچ کارێک نایەن، ئاگادار بن بە جۆریک تووڕەیی خۆتان نیشان مەدەن کە تێگەیشتن و وێنای خۆتان لە خۆتان لە ناو بەریت. هەموو کات بە نیسبەت خۆتان میهرەبان بن، تەنانەت کاتێک کە دیدێکی وورد و ڕەخنەگرانەتان هەیە بە نیسبەت ڕەفتاری خۆتان. بەو شتانەی کە پێتان خۆشە میوانداری لە خۆتان بکەن، بە تایبەت لەو رۆژانەی کە تەرخان کراوە بە خۆتاقی کردنەوە. خۆتاقی کردنەوە و وردبوونەوە لە کردار و ڕەفتاری خۆتان لەو شوێنانەی کە پێتان خۆشە ئەنجام بدەن، بۆ نموونە لە کەنارئاو، لە سەر کێویکی جوان، یا پێش خواردنی پۆرسیک دەندە کەبابی خۆش. کاتێک چاو لە وردەکاری ناو ناکۆکیی خۆتان دەکەن، هەول بدەن بە جۆریکی خاکەڕا و بێ فیز چاوی لێ بکەن. بێ نیاز لەوەی کە شتەکان چەندە ڕوونن، لە بیرتان بێت، کە هیچ کەس، تەنانەت هەڵکەوتووەکانی ڕەخنەگر ئەوەندە هۆشمەند نین کە لە رەخنەی خۆیان بە تەواوی ئۆبژێکتیو و ریئالیست بیر بکەنەوە. ئەو ئەگەرە قەبوول بکەن کە مومکینە زیاتر لەوەی کە بیر دەکەنەوە لە گەل دووژمنەکانتان بەها و بایەخی هاوبەشتان هەبێت، وە دەتوانن لە سەر ئەو ئەساسە پەیوەندی تازە درووست بکەن، سەڕەرای ئەوەی کە لە لێکدانەوەی ئەو بەها هاوبەشانە ناکۆکی بیروراتان هەیە. هەر حەوتوو کاتێک بۆ ئەوە تەرخان بکەن کە بۆ دەستەبەر کردنی مانای ژیانی دڵخوازتان،لانی کەم لە شێوەیەکی پراتیکی بگەرێن کە لە ناکۆکیی تێکدەرانە بە دوور بێت. هەوڵ بدەن بە جۆریکی بەردەوام شێوەی پراکسیسی بێ تووند و تیژی لە گەڵ تێگەیشتنێکی گەشبینانە لە شوناسی خۆتان بەکار بێنن، جۆرێک کە خەمڵاندنی ئەو پێویستی بە ناکۆکینەبێت.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)