لە نێوان بەهەشت و شەڕی کۆتایی کاتدا (داهاتووی ئایینەکانی جیهان، توندوتیژی و ئاشتیپارێزی) (بەشی دووەم)

نووسەر: 
مارک گووپین
لە نێوان بەهەشت و شەڕی کۆتایی کاتدا (داهاتووی ئایینەکانی جیهان، توندوتیژی و ئاشتیپارێزی) (بەشی دووەم)

دەق و داب و نەریتەکانی ئایینی بە شێوازی جۆراوجۆر دەتوانن یاریدەری لێکۆڵینەوەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکی بن. بۆ وێنە، لە یەکدانەوەیەکی سەلبیدا، تۆژینەوەی داب و نەریت و یاساکانی ئایینی نیشان دەدەن کە لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گرووپێکی تایبەت کە سەرکردەکەیان شوێنکەوتووی داب و نەریتی توندوتیژیهێنەرە، چ مەترسییەک هەیە.

شوێنگێڕانی پڕۆسەکان لە وردە کلتوورەکانی ئایینیدا
دەق و داب و نەریتەکانی ئایینی بە شێوازی جۆراوجۆر دەتوانن یاریدەری لێکۆڵینەوەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکی بن. بۆ وێنە، لە یەکدانەوەیەکی سەلبیدا، تۆژینەوەی داب و نەریت و یاساکانی ئایینی نیشان دەدەن کە لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ گرووپێکی تایبەت کە سەرکردەکەیان شوێنکەوتووی داب و نەریتی توندوتیژیهێنەرە، چ مەترسییەک هەیە. ئاڵوگۆڕی ناسک لە جۆری بڕواکانی ئایینی لە کلتوورێکی تایبەتدا دەتوانێ هەڕەشەیەکی ناوەخت سەبارەت بە پەرەسەندنی کەمبووردەیی و سینگتەسکی ئایینی و ئاسانترکردنی توندوتیژی بێت. وەها شتێک دەتوانێت ئامرازێکی بەنرخ بیت کە تاک وا لێدەکات تاکوو بەر لە گشتیگیر بوونی ناکۆکی و بەر لەوە کە بگاتە ئاستێک کە ئیتر کۆنتڕۆڵ نەکرێت، کاردانەوە نیشان بدات. بۆ وێنە، شوێنگێڕانی هەمەلایەنەی لێکدانەوەکانی ئاشتیخواز و توندوتیژیهێنەر لە چەمکی شەڕی ئایینی لە جیهانی عەڕەبدا کۆمەڵەیەکی پڕبایەخ لە نیشانەکانی تاوان لەوەیکە بارودۆخ لە کۆمەڵگایەکی تایبەتدا چۆنە، پێک دێنێت.
ئاشنایەتی لەگەڵ سەرچاوە کلاسیکەکان دەتوانێ ئەم هەلە بڕەخسێنێت کە بۆمان دەرکەوێ لە چ کاتێکدا سەرکردەیەک تەنیا داب و نەریتە ڕاستەقینەکانی کۆمەڵگاکەی دەردبڕێت و لە چ کاتێکدا لە داب و نەریتەکان کەڵک وەردەگرێت تاکوو بە کەڵکوەرگرتن لە توندوتیژی بگاتە دەسەڵاتی سیاسی. تەنانەت کاتێک کە سەرکردەیەک لە سەرچاوەیەکی کلاسیکی ڕاستەقینە بە پێی ناکۆکی ڕاگوێستراو و گێڕانەوەیەک دەکات، پێویستە لێکۆڵینەوە بکرێت کە ئاخۆ توانایی شیکردنەوەیەکی ئاینی جیاواز هەیە، ئاخۆ دەتوانرێ ڕوانینێکی نۆێ بۆ ئەو سەرچاوەیە هەبێت یان ئەوەیکە ئاخۆ سەرچاوەی تر هەن کە لەگەڵ واتای توند تیژی کردن کە لە دەقی ئایینیدا دەربڕدراوە، بەربەرەکانی بکەن. داب و نەریتی ئایینی داینامیکین و ئەگەری ئەوە هەیە کە لە ڕێگەی باسکردن و کاریگەری دەسەڵات، سەرکردایەتی کردنی ئەوان بە شێوەیەکی قووڵ بگۆڕدرێت.
لە باری پۆزەتیڤییەوە، لێکۆڵینەوەی چارەسەرکردنی ناکۆکی دەبێ ڕێگای پێکەوەژیان لەناو کۆمەڵگایەکی ئاماجیدا، هەروەک لە دەقە کلاسیک و مێژووییەکاندا باسی کراوە، شی کەنەوە. سەرکردەکان زۆرتر داب و نەریتەکانی پێبەند بە ئاشتیان بە شێوەی زارەکی دەربڕێوە، بەڵام شیکردنەوەی وردبینانەتری دەق و کلتوورەکانی بەر باس ئاکامێکی زۆرتر لەمەی دەبێت. لە درێژایی سەدەکاندا داب و نەریتەکانی ئاخاوتن و ئایینزانی جۆراوجۆر دروست بوون کە پڕن لە ئامۆژگاری کردەوەیی و وێژەی دڵخۆشکەر کە مەبەستیان پێکهێنانی پێکەوەژیان لە کۆمەڵگاکاندا بە پێی مەعنەوییەتە. ئەم بابەتە یارمەتییەکی بەبایەخ دەدات بە باسەکانی ئێستاکە لەبارەی ڕێکارەکانی وتووێژ و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی کۆمەڵایەتی.
وێنەیەکی پڕۆسەی مەعنەوی گۆڕانی کەسایەتی تاک لە ڕێگای تێڕامان و سرنجدان و باشتر کردنی کردەوەی ڕەوشتی تاکییە. گەلێک تیۆری چارەسەرکردنی ناکۆکی ڕادەسپێرن کە گۆڕانی کەسایەتی لە چارەسەرکردنی ناکۆکییە قووڵەکاندا گرینگایەتییەکی ئەوتۆی هەیە. دەتوانڕێ بەرنامەکانی ناوەکی گۆڕانی کەسایەتی لە کۆمەڵگاکانی ئایینیدا لەگەڵ ئەم جۆرە شێوازانەی چارەسەری کردنی ناکۆکی تێکەڵاو بکرێت. بۆ وینە، لە زۆربەی کلتوورەکاندا لێخۆشبوونی یەکلایەنە پاڵپشتی لێدەکرێ و لە ماوەی سەدە دورودرێژەکاندا سەبارەت بەم ژێستە شیاوی تێگەیشتنە، بەڵام لە ڕادەبەدەر ئاڵۆزەدا نووسراوە. بایەخێکی پەیوەندیدار بەڵام جیاواز بریتییە لە پێویستی قەبووڵکردنی تاوانەکانی ڕابردوو، تۆبە و داوای لێبوردن کردن لە کەسێک کە غەدری لێکراوە. پڕۆسەکانی ناوخۆیی ناوەکی/ دەروونناسی هانگاوەکانی یەکلایەنە وەک لێخۆشبوون یان تۆبە کامانەن؟ ئاخۆ لەوانەیە کە ئەو دیاردانە لە ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکیدا بۆ تاکی ئایینی یان تەنانەت بە شێوەیەکی گشتی، بەکار بگیرترێن؟ بە بڕوای من وڵام "بەڵێ"یە بە مەرجیک کە هەر دووک لایەنی ناکۆکی بە شێوەی بەرانبەر بکەونە بەر ئەو هەڵ و تێکۆشانانە و هەروەها گەر وەها هەوڵیک لەگەڵ سەمبول و خوازەکانی ڕەگ و ڕیشەداری کلتووری و ئایینی هەردووک لایەنی ناکۆکیدا بیخوێنێتەوە.
یەکێکی تر لە لایەنەکانی وێژەی ئایینی بەرباس لەم بوارەدا، گرینگایەتی ژیانی سەرکردە بەتواناکانە. ئەم جۆرە سەرکردانە لەوانەیە زیندوو یان مردوو مرۆڤ یان خوداوەند بن. لە گرینگایەتی ڕۆڵی ئەم سەرکردانە لە ژیانی ناوخۆیی بڕواپێکەراندا هەرچی بوترێت، زیدەڕەوی نەکراوە. تا ڕادەیەک باسی ڕۆڵی سەرکردەیەکی کاریزماتیک لە تیۆری چارەسەرکردنی ناکۆکی و دەروونناسی سیاسیدا کراوە، چۆن دەکرێ ڕۆڵی سەرکردەی ئایینی لەم بوارەدا شی کرێتەوە؟ لە زۆر کۆمەڵگادا، لاساکردنەوە و وێنەهەڵگری لە ڕوخسارێکی نموونەیی، بۆ وێنە ڕوخساری خوداوەندی، ژێرخانی هەموو بایەخە دڵخوازەکانی کۆمەڵایەتییە. ئەم بابەتە لێکدانەوەی ڕۆڵی سەرکردایەتی زۆر گرینگ دەکات و لەوانەیە بتوانێت بۆ ڕووبەڕووبوون لەگەڵ توندوتیژی ڕێکاری بێوێنە بخاتە بەر دەست. گاندی زۆر بە باشی لەمە تێگەیشتبوو و هەر بەو هۆیەش خەریکی لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی بگواد – گیتا بوو کە یەکێک لەو پەڕتووکانەیە کە چیرۆکی زۆری لێدەگێڕترێتەوە و ڕۆڵی خەباتی دووبارە خوێندەوە و شیکردەوە و خوداوەند و شازادەکانی ئەو قارەمانەتیانەی هەروەکوو مامۆستاکان شێوازی ژیانی ئاشتیخواز ناساند. سەرەڕای ئەوەش، سەرکردەکان لە پڕۆسەی خەسار پێگەیاندن و سارێژکردنەوەدا کە لەسەرەوە باس کرا، ڕۆڵێکی گرینگ دەگێڕن؛ چکۆڵەترین جووڵانەوەی ئەوان لە پەیوەندی لەگەڵ خەسارەتە باسکراوەکان، چاک یان خراپ، گرینگایەتی ئەفسانەیی بەخۆوە دەگرێت. ئەم بابەتە کێشەی زۆر ساز دەکات کاتێک کە تووشمان بە تووشی سەرکردەی لاسار و دڵڕەق بێت، بەڵام گەر سەرکردەیەک لە مانای ساڕێژکەرەوەی کردەوەی سەمبولیکی خۆی تێبگات، خەڵاتەکێکی خوداوەندی دەبێت.
بایەخەکانی ئایینی، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکی
زۆریەک لە بایەخەکان لە سەرتاسەری جیهاندا دەبێ لە پەیوەندی لەگەڵ تیۆری چارەسەرکردنی ناکۆکیدا بناسرێن و تاریف بکرێن. لە ژێرەوە تەنیا چەند وێنە لەم جۆرە بایەخانە هاتووە.
تەبایی
لەوەدا کە چەمکی تەبایی لە داب و نەریتەکانی ئایینی و سێکوولاری ڕۆژئاواییدا گرینگایەتێکی یەکجار زۆری هەیە، ناتوانرێ زێدەڕەوی بکرێت. چەمک یان ئەزموونی تەبایی دەتوانرێ لە پێکهاتەکانی ئایینیدا یان لە پەیوەندی لەگەڵ پاڵپشتی و فێرکاری درێژخایەن بەکار بهێندرێ یان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆتر، لە ئاقاری کارگەی ناکۆکیدا کەڵکی لێوەبگیرترێت. قازانجی کەڵکوەرگرتن لەم چەمکە وەکوو ستتونێک بۆ ڕێکخستنی ڕێکارەکانی کارگەیی ئەمەیە کە ئەم چەمکە لەناو خۆیدا هاندەرێکی ناوەکیشی لەگەڵ دایە کە تاک بۆ بەشداری کردن لەو ڕاهێنانانەی کە لە بایەخێکی ناسراو سەرچاوە دەگرن، هان دەدات. بۆ وێنە گوێچەدان بە شاهیدی گشتی لایەنەکانی ناکۆکی لە کۆبوونەوەی چەکدارکردنی دووبارەی کردەوەیی (Moral Re-Armament) لە پرستگەی کاکس لە فەڕەنسە بۆ پڕۆسەی چارەسەرکردنی ناکۆکییەک کە لەوێدا بەرنامە پێشکەش دەکرا، زۆر گرینگە. کاتێک کە لایەنێکی ناکۆکی چێرۆکی دڵتەزێنی خۆی دەگێڕێتەوە، لە لایەنی بەرانبەردا تەبایی پێک دێت و لە ئاقارێکی ئایینیدا هەردووک لایەن بۆ ڕۆڵی خوا لە ژیانیاندا دەگەڕینەوە و ئەم بابەتە لە نۆرەی خۆیدا لەناو نەیارەکاندا ئاڵقەیەکی هاوبەش پێک دێنێت کە زۆرجار بە ڕێنوێنی ژیرانە و بەئاگا، دەبێتە هۆی جێگرکردنی گفتوگۆ و پەیوەندی ڕاستگۆیانە.
خواناس و لاساکەرەوەیەکی ئایینی بە شێوەی ئاسایی بە پێویست دەزانێ کە ڕوانگە و شێوازی بینینی ئەو بۆ ڕاستی بە شێوەی تەواو لە شێواز و ناوەرۆکی چارەسەرکردنی ناکۆکیدا لەبەرچاو بگیرترێ. بۆ وێنە، بە مەبەستی گەیاندنی زانیاری سەبارەت بە شێوازی کەڵکوەرگیراو لە چارەسەرکردنی ناکۆکیدا، تەبایی پەیوەندی چەمکێکی کلیلییە. کەوایە دەبێ بە شوێن ئەو ڕێکارانەوە بین کە ئەم چەمکە لە چوارچێوەی دەستەواژەی پۆزەتیڤدا دەربڕین، کە هەڵبەت ئەو دەستەواژانە دەتوانرێ بە ئاسانی لە زۆربەی پێکهاتەکانی ئایینیدا بدۆزرێتەوە. بۆ وێنە لە ڕەوتی گفتوگۆ یان کارگەی چارەسەرکردنی ناکۆکی کە مەسیحی و موسوڵمانەکانی بەئیمان لەودا بەشداریان هەیە. چەمکی تەبایی پەیوەندی دەتوانرێ بە شێوەی لاسایی کردنەوە لە تەبایی خوا وەک ئامێرێک بۆ تێگەیشتنی پێداویستییەکان و ئاواتەکانی یەکتر باس بکرێت. لە هەر بەشێکی قورئاندا، خوداوەند بە ئاواڵناوی وەک " بەخشندە و دڵۆڤان" ناو دەبردرێت و لە هەر پەڕتووکێکی سەردەمێ نوێداش هاودڵی و تەبایی عیسا لەگەڵ ئەو کەسانەی ئازاریان چێشتووو، زۆر بە باشی وێنا کراوە. ڕوونە کە ئەم ڕێنوێنییە دەبێ بە لەبەرچاو گرتنی هەر بارودۆخێکی تایبەت بە شێوەیەک کە لەباری کلتوورییەوە کاریگەری هەبێت، جێبەجێ بکرێت
خۆلادان لە توندوتیژی و ئاشیخوازی
یەکێک لە چەمکە گرینگەکان بۆ هێمنایەتی ناوخۆیی لە دابەکانی ڕۆژهەڵاتدا جیانیسم، ئایینی بوودا، ئایینی هیندۆسی، ئاهیسما بە مانای خۆلادان لە توندوتیژییە. مەهاتما گاندی بەم چەمکە ناوبانگی جیهانی دەرکرد. هەڵبەت لە کلتووری ئاسیاییدا، ڕوونکردنەوە و کەڵکوەرگرتن لەم یاسایە دەتوانێت بۆ تێپەڕین لە سنوورەکانی هۆزی و کۆمەڵایەتی ئامرازێکی گرینگ بێت.
ئاشتیخوازی چەمکێکی پەیوەندیدار بەڵام جیاواز لە خۆلادان لە ناکۆکییە کە کارتێکردنێکی قووڵ لەسەر دەستپێکی پێکهاتەی کنیسەی مەسیحیش لەسەر زۆریەک لە شێکردنەوەکانی ڕێبازی و لقەکانی مەسیحیدا هەبووە. تەنانەت بۆ ئەو دەستە لە مەسیحییەکان کە بە شێوەی تەواو هاوڕای ڕوانگەکانی ئاشتیخوازانەی مەسیحی نین نووسراوەکانی هەوەڵ و دوایی مەسیحییەکانی ئاشتیخواز دامەزراوەی بەهێز بۆ باس و مشت و مڕەکان دەڕەخسێنن.
پیرۆزی ژیان
پیرۆزی ژیان یەکێکی تر لە بایەخەکانی ناوەندی ئایینییە کە زۆرجار دەبێتە هۆکاری شەڕ و هەڵڵا، بەڵام لە هەمان کاتدا دەتوانێت سەرچاوەیەک بۆ ئاشتی یان هەنگاوەکانی هاوبەشیش بێت. پیرۆزی ژیان یەکێک لە بایەخەکانی تەوەری لە کۆمەڵگای مەسیحییە، بەڵام جۆری ئەو لێکدانەوانەی کە لەو دەکرێت یان کەڵکوەرگرتن لەو لە پەیوەندی لەگەڵ بابەتی وەک کاتێک کە منداڵ لەبار دەبردرێت، دەبێتە هۆی ورووژاندنی هەستی تاکەکان. ئەوەی کەمتر سرنجی دراوەتێیە ئەمەیە کە پیرۆزی ژیان وەک بایەخێک لەناو زۆربەی کلتوورەکاندا هاوبەشە. ئەم بابەتەش دەتوانێت بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی لەناو ئایینەکاندا بێت.
ژیانی ناوخۆیی/ ناخ
لایەنێکی تری ئەزموونی ئایینی کە لەسەر سروشتی ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکی کاریگەری دەبێت، ناخ و دەروونە. مەبەستی من لەم وتەیە ئەمەیە کە تەنانەت لەو کۆمەڵگایانەی کە ئارەزووی ژیانی هاوبەشیان هەیە، بۆ ڕێکوپێکی و پەروەردەکردنی تاکەکان سرنجێکی تایبەت بە ژیانی ناوخۆیی و ناخی تاک دەدەن، نوێژ، چاوەدێری کردن، ئەزموونی ئەوینی خودایی، شەیدایی، هەستکردن بە تاوان و تۆبە هەموان زایەڵەی گرینگایەتی سەرەکی ژیانی ناوخۆیین. یانی ئەگەر بۆ هەردووک لا شیاو بێتە بەرچاو، بۆ فێرکردنی شێوازەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکی بە گرووپەکانی ئایینی یان لە کارگەکانی فێرکاریدا، دەتوانرێ لە قازنجەکانی سرنجدان بەم لایەنە لە ئەزموونی مرۆڤانە کەڵک وەربگیرترێت. بۆ وێنە، من شاهیدی چالاکی ماها گووساناندا بووم. ئەو لە ماوەی دە خولەکدا دیوێکی پڕ لە تاکەکان بە ئایینی جۆراوجۆری بە عالەم ئاشکرا وەگریان خست، تەنیا بە دووبارە دروستکردنەوەی جۆرێک ڕاهێنانی چاوەدێری کە ببوو بە هۆی ئەوە کە خۆشی مێتابۆلیک بگات، یانی دڵۆجانی بەسۆز بۆ ئەوانی تر. مێتا بنەمای کاری ئەو سەبارەت بە ئاشتی لە نێوان نەیاراندا پێک دێنێت، زۆربەی دانیشتووان لەو دیوەدا لە مەسیحییە خۆپارێزەکان بوون، بەڵام ئەو قەشەیە لەگەڵ شتێک لە قووڵایی ژیانی دەروونی ئەواندا پەیوەندی پێک‌هینابوو کە کەلێن کلتووری دەور لێدەداوە و پێشهاتنی کاتێکی گۆڕانکاری دەڕەخساند.
پاککردنەوەی ئایینی و چارەسەرکردنی ناکۆکی
پاککردنەوەی دەروون یەکێک لەو بابەتانەیە کە لە داب و نەریتەکانی ئایینیدا پێداگری لەسەر دەکرێ و لەگەڵ چەمکی ئەزموونی ژیانی ناخ و دەروونی کە لەسەرەوە باسی کرا، پەیوەندی هەیە. ئەم لایەنە لە ئەزموونی ئایینی لە تاقیکردنەوە و چالاکییەکانی ئەزموونیدا بۆ سنووردارکردنی توندوتیژی فیزیایی کەڵکی ليوەردەگیرترێت و بۆ گاندی ڕوون بوو براهماچاریا دیسیپلینی فیزیایی و پاککردنەوەی دەروون کە بۆخۆی ڕەوا دەزانی، ڕۆڵێکی سەرەکی لە پێبەندبوونی ئەو بە ساتیاگراها (پێبەندبوون بە ڕاستی) و ئاهیسما (خۆلادان لە توندوتیژی) دا دەگێڕا. لە لای گاندی خۆڕاگرتن و هەبوونی کۆنتڕڵ لەسەر پێنج هەستەکانی تاکدا ڕۆڵێکی سەرەکی لە خۆخواردنەوە و خۆڕاگری تاک لە بارودۆخەکانی ناکۆکیدا هەیە. ڕێژەی ویست و زێدەخوازی کە بەشێکی جیانەکراوەی شارستانیەتی ڕۆژئاوایییەکانە، بۆ گاندی کلیلی تێگەیشتنی توندوتیژی سیاسی، سەرکوت و ئیمپڕیالیسم بوو.
ئەو شتەی لە دواییدا دێت وێنەیەک لەوەیە کە گاندی چۆن پاککردنەوەی دەروونی ئایینی، زێدەخوازی و چارەسەرکردنی ناکۆلی پێکەوە تێکەڵ کرد. لە مەزرای گاندیدا (کە ناویان نابوو مەزرای تولێستووی) بە ڕۆژوو گرتن و پارێزی خواردەمەنی تێدەکۆشان ڕێزی بەرانبەر و ڕەوابوون پەرە پێبدەن، چونکوو هەر ئەندامێکی کۆمەڵگا بە هەر ئایینێک- چ زەردەشتی، هیندۆس، مەسیحی، مووسایی یان موسوڵمان – بەو شتە دەیتوانی جۆری پاککردنەوەی باو لەناو ئایینی خۆیدا بە ئەوانەی تر بناسێنێت. گاندی مەسیحی و پارسییەکان (زەردەشتەکانی هیندی) هان دەدا بۆ ئەو موسوڵمانانەی کە بەڕۆژوو دەبوون بەربانگ و پارشێو ئامادە بکەن؛ بێری لێبکەنەوە ئەم کارە چ کاریگەرییەکی لەسەر بەشداربووان و بینەران دادەنا. ڕۆژوو گرتن خۆی نیشانەیەکی گومانهەڵنەگر لە پێبەند بوون بە داب و نەریتی دێرینی ئیسلامییە، بەو حاڵە، چەمکی ڕۆژوو گرتن بە دەستی گاندی دەگۆڕدرێ و ئەو لە ڕۆژووگرتندا هێزێکی گەوەرەی نێوان ئایینی دەدۆزێتەوە و بەشداربووەکان بۆ لای خۆلادان لە توندوتیژی ڕێنوێنی دەکات. مەبەستی گاندی ئەمە بوو کە بۆ جێبەچیکردنی ئەو بەشە لە ئایینەکان کە دەبنە هۆی بەهێزکردنی ڕەوابوون و چاوپۆشیش، وێنەیەک دروست بکات. ئایینەکانی جیهان وێنەی کەمیان دروست کردووە کە هەم لەگەڵ داب و نەریتی ئایینەکەیان گونجاو بێت و هەم قەبووڵکەری ئایین و داب و نەریتی ئەوانەی تر بن. بە دڵنیایییەوە دەتوانرێ بوترێ کە ئەوەی گاندی لە قالبی کلتووری خۆی هێنایە دەرێ، دیارییەکی بێوێنە لە هیندستان بۆ ئاشتی جیهانی بووە. چەمکی گاندی خواناسی تاقیکراوە کە هەم خاوەنی ڕەسانەیەتی ئایینییە و هەمیش زێدەخوازە، دەبێ وەک وێنەیەک بۆ کۆمەڵگاکانی هاوچاخ کە لەوێدا خەلک ئایینی جۆراوجۆریان، لەبەرچاو بگیرترێت. یەکێک لە وێنەکانی ئەم وێنەیە لە کۆمەڵگای ئەمریکادا، ڕێكخستنی خوازیاران لە لایەن ڕێکخراوەکانی جوولەکە بۆ ئامادەکردنی سووپ (شلە)ی بەخۆڕایی و پەناگە بۆ ئاوارە و بێماڵەکان لە شەوی سەری ساڵ (کریسمەس )دایە کە دەرئانجامەکەی دەبێتە ئەوە کە کرێکارەکانی ئایینی بۆیان بڕەخسێت کە شەوێک لەگەڵ بنەماڵەکانیان بەرنە سەرێ. مەبەست ئەوە نییە کە جیاوازی یان گرووپبەندی ئایینییەکان کاڵتر کەنەوە، بەڵکوو جێبەجێکردنی یەکێک لە چۆنیەتییەکانی پێکهێنانی ئاشتییە کە لەڕستیدا توانایی دان بە تاکێک بە ئایینێکی جیاوازە تاکوو بتوانێت داب و نەریتی ئایینی خۆی بەجێ بێنێت.
بڕوای مەسیحایی (هاتنی ڕزگارکەریک) و وێناکردن
بۆ تۆژینەوەی چارەسەرکردنی ناکۆکی هەرسێک دینی یەکخواپەرەست یارمەتی زۆر بەنرخیان داوە، بەتایبەت لە بواری ڕەخنەی کۆمەڵایەتی، وێناکردنی دروستکراوەکانی کۆمەڵایەتی دادپەروەرانە و هەلەکانی نوێی ڕیکوپێکی کۆمەڵایەتی. دیاردەکانی خەیاڵی بڕوای مەسیحیایی (چاوەڕێ بوونی ڕزگارکەر) و وێناکردنی ڕاستییە نوێنەکان دەبێ بە سرنجدان بەم بابەتە شی کرێنەوە کە چۆن دەتوانرێ چەمکی چاوەڕوانی لەگەڵ توخمی ویناکردن و ڕوانگەی داهاتوودا کە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی پێویستە، تێکەڵاو بکرێت. خەیاڵی دوورنواڕانە و پێغەمنەرانە، بە جۆرێک کە لە وێژەی ئێنجیلی و تەوڕاتیدا خۆ نیشان دەدات، دەتوانێ وێنە و پێشینەیەکی گرێنگ بۆ ئەم جۆرە کەڵکوەرگرتنە لە داهێناندا بخاتە بەر دەست.
قۆناغەکانی وتووێژی نێوانئایینی و تیۆری چارەسەرکردنی ناکۆکی بوارێکی تری گرینگ بۆ تۆژینەوەی وتووێژی نێوانئایینییە. چ وێنەگەلێک لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا کاردانەوەیەکی باشیان هەبووە و کام مۆدێلەکان بە ئاکام نەگەیشتوون؟ پێویستە کە زۆریەک لە ڕوانگەکانی تیۆری چارەسەرکردنی ناکۆکی سەبارەت بە حکوومەت و ڕێکخراوە گەورەکان لەسەر دامەزراوەکانی ئایینیدا بەکار بهێندرێن. جارجارە ڕێکاری وەک پلانی دروستکردنی متمانە و هەنگاوی یەکلایەنەی گشتی لە چالاکییەکانی نێوانئایینیدا کەڵکیان لێوەرگیرتراوە، بەڵام بۆ شیکردنەوە و تۆمارکردنی سەرکەوتن و بەزینەکانی ئەم شێوازانە لە بواری ئایینیدا تۆژینەوەیەکی وا نەکراوە.
لە پێشکەوتنی چارەسەرکردنی ناکۆکیدا پڕۆسەی ئاشکرا دەبیندرێ کە گەر بە شێوەیەکی گونجاو بناسێندرێن، لەوانەیە کە چوارچێوەیەک بۆ شێکردنەوە و کارتیکرن پێک بێنن کە ئێستاکە نییە. بۆ وێنە، لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا، ڕوانگەی کنیسەی کاسۆلیک سەبارەت بە جوولەکەکان و دینی مووسایی گۆڕانکارییەکی بەرچاوی هەبووە، کە لە بەیاننامەی پاپەوە بگرە تاکوو ئاڵوگۆڕی لە وانە و بابەتەکانی ئەوان دەگرێتەوە. ئەم بابەتە گرینگایەتێکی زۆری هەیە چونکوو نەتەنیا نیشاندەری گۆڕانێک لە ئاییناسی ئەوانە، بەڵکوو موژدەهێنەری پێبەندبوونی ئەوان بۆ گۆڕینی ڕوانگەی زۆرتر لە 800 میلیۆن کەس لە شوێنکەوتووانی ئەو ئایینەشە. ئەم گۆرانکاری ڕوانگەیە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە لە دەرئەنجامی میژووی دوورو درێژی جەور و ستەمی خاچپەرەستان دژ بە مووسایییەکان و تووشی زەرەر و زیانێکی زۆر بوون، خاوەنی تایبەتمەندی دروستکردنی متمانەیەکی بەرچاو دەبیت.
سەرەڕای ئەوەش، کێشەی جیدی هەر هەیە. زۆریەک لە کێشەکان لەسەر ئەوەیە کە کنیسە خەریکی هەڵەکانی ڕابردووی خۆی بێت. تیۆری چارەسەرکردنی ناکۆکی و بەکارهێنانی ئەو هەم بۆ لێکدانەوە و شیکردنەوەی ئەم ناکۆکییە و هەم بۆ بەرەو پێشەوەبردنی ئەو بەکەڵک دەبێت. پێویستە کە بۆ کێشەکان لە ڕوانگەی هەریەک لە لایەنەکانی ناکۆکی سرنجێکی زۆرتر بدرێت. بۆ وێنە، زۆریەک لە ئەندامەکانی کۆمەڵگای مووسایییەکان ئاماژە بە کارەکانی ڕابردووی کنیسە دەکەن، بەتایبەت لە کاتی خەڵککوژی (Holocaust) و بەتایبەت سەبارەت بە هەنگاو یان بێکرداری پاپ پایووسی دوازدەهەم. بەڵام مووسایییەکان بە شێوەی ئاسایی پێداگرییەکی کەمتر لەسەر ئازایی ئەو دەستە لە کاسۆلیکەکان دەکەن کە لە کاتی خەڵککوژی (Holocaust) تووشی تاوانە گەوەرەکانی دژ بە جوولەکەکان بوون. بۆ هەندێک لە جوولەکەکان، تاوانی خەڵککوژی (Holocaust) پێویستی بە دەربڕینی تووڕەیی لە بەرانبەر مێژووی دوورودرێژی توندوتیژی دایە، بەڵام بۆ هەندیکی تر نیشاندەری ویستی مووسایییەکان بۆ لێبووردن لە لایەن سەرترین پلە و پایەی کنیسەیە.
ئێمە لێرەدا ڕووبەڕووی بابەتێکی سرنجڕاکێش لە بنکەکانی کۆمەڵایەتی / دەروونناسی سیناریۆکانی ناکۆکی و دژوارییەکانی پەیوەندی سەرچاوەگرتوو لە جیاوازییەکانی دینناسین. داب و نەریتی مووسایی پێداگری دەکات کە تەنانەت مووسا، گەورەترین سەرکردە و پەیامهێنەری مووسایی لە هەر جێیەکی مێژوودا، دەبێ بکەوێتە بەر ڕەخنە، چونکوو پێویستە لە نێوان خوای گەورە و مرۆڤێکی ناتەواودا جیاوازییەکی بەرچاو هەبێت. بەڵام بۆ کنیسە کارێکی زۆر ئەستەم بوو کە لە پاپ ڕەخنە بگرێت بێ ئەوەی کە ڕەوابوونی سروشتی وانەکانی دینی خۆی بەرێتە ژێر پرسیارەوە. بەڵام کارێک کە دەیتوانی بیکات ئەمە بوو کە بەیاننامەی چالاکانە بداتە دەرێ و گۆڕانکاری سەرەکی پێک بێنێت، وەک هۆگری پاپ ژان پۆلی دووهەم بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی پشکنینەوەی بڕوا و تاوانبارکردنی ئەو هەموو ترس و لەرز و پەشۆکاوییە، بێ ناو بردن لەو پاپانەی کە بەئاشکرایی و بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بەرپرسی ئەو تاوانانە بوون. بەڵام بە ڕای من، زۆربەی مووسایییەکان دەریدەبڕن کە کنیسەی کاسۆلیک دەبێ بۆ ئەو ڕۆڵەی کە بووتەتی، داوای لێبوردن بکات. پڕۆسەیەکی باش بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی پڕۆسەیەکە کە هەموو خاڵ و ناسکییەکانی سەرەکی هەر داب و نەرێتیک هەم لە لایەنی دەروون- داینامیکی هەم لە ڕوانگەی وانەکانی دینیەوە، لەبەرچاو دەگرێت بەم مەبەستە کە بتوانێت ئاشتی پێک بێنێت و بۆ ئەو کردارانە دەستپێشخەری بکات کە پێداویستییەکانی هەردووک کۆمەڵگا دابین بکات. کەسانێکی خێرخواز لە هەر دووک لاوە خەریکن بە باشی لەسەر ئەم بابەتە کار دەکەن، بەڵام من هەروا هێوادارم کە شاهیدی سرنجێکی زۆرتر بین و ئەم پڕۆسەیە هەزاران کەس لە لایەنگرەکانی هەردووک لا لە خۆ بگرێت. یەک لە خوو و ڕەوشتە ناحەزەکانی مێژوو ئەمەیە کە لە ڕێگەی بەرەی ئایینی خۆی لە ناوەوە دووپاتە دەکاتەوە، مەگەر ئەوەیکە پەیوەندییەکان بە شێوەیەکی قووڵ و بەربڵاو بگۆڕدرێن.
لە لایەکی ترەوە، پەیوەندی نێوان مەسیحی و مووسایییەکان لە ڕووسییەدا ئێستاکە لە سەرەتای ڕێگای خۆی دایە تاکوو گەورەکانی کنیسەی ئۆرسۆدۆکس هان بدەن کە بڕواکانی دژە مووسایی مەحکووم بکەن، ئەو بڕوایانەی کە جارجارە لە لایەن هەندێک لە ئەندامە پایەبەرزەکانی کنیسەی ئۆرسۆدۆکس بەڕەوا دەزاندرێن. ئەو وێنانە ئەو ڕاستییە نیشان دەدەن کە جێگرکردنی وتووێژی ئایینی خاوەنی قۆناغگەلێکە و لەم ڕێڕەوەدا ئەگەری ئەوە هەیە کاریگەری و داخ و کەسەرێکی زۆر لە نێوان شیکردنەوەکانی ناکۆکی، ڕێکارەکانی ناکۆکی و وتووێژەکانی نێوان ئایینیدا پێک بێت.
وەها پەیوەندییەک لە نێوان پڕۆتێستانەکان و مووسایییەکان لە شەڕی جیهانی دووهەم بەولاەوە زۆر باشتر بووە. هۆگری زۆربەی ئورووپایییەکان بە فاشیزم و لە ئاکامدا بەرەکوژی کاتی شەڕ بوو بە هۆی دۆدۆزینەوەی هەمەلایەنە و وتووێژێکی بەربڵاوی نێوان پڕۆتێستاتەکان و مووسایییەکان زۆر باشتر بووە. سەرڕای ئەوە ڕەوتێکی نیگەرانکەر ئەوەیە کە هەندێک لە ڕێبازە پارێزەرەکانی ئایینی سەدان میلیۆن دۆلار بۆ لە دین وەرگەڕاندنی مووسایییەکان و کێشانی ئەوان بۆ دینەکانی تر خەرج دەکەن، بەتایبەت ئەو دەستە لە مووسایییە بەساڵاچووەکان یان ئەو قوتابیانەی کە گۆشەگیر و لاواز و هەناسەساردن. ئەم گەڕانەوەیە بۆ دەستدرێژی کردن کە لە سەدەکانی ناوەڕاستدا دژ بە پەیوەستی و یەکگرتوویی کۆمەڵگای مووسایییە دەبێتە هۆی کاردانەوەیەکی توند، بەتایبەت لەناو مووسایییەکانی ئۆرسۆدۆکسدا کە خۆی بە شێوەی دەربڕینەکانی دژە مەسیحی نیشان دەدات. ئێستاکە ئەم گرفتە تا ڕادەیەک چکۆڵە و کەمە، بەڵام بە پشتبەستن بەوە کە شەڕ لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا لەسەر کلتووری مەسیحی بە چ ئاکامێک بگات، ئەم بابەتە دەتوانێت بە کێشەیەکی نێوانئایینی مەترسیدار کۆتایی بێت.
یەکێک لەو نیشانانەی کە دەرخەری خراپتر بوونی ئەو پەیوەندیەیە، دەربڕینی دوایی قەشە جێری فالوولە کە وتوویە ئەو دژەمەسیحەی کە لە کۆتایی کاتدا دێت، دەبێ پیاوێکی مووسایی بێت، ڕوونە کە ترس کۆمەڵگای مووسایی لە خۆ گرتووە، بەڵام ئەم بارودۆخە خەریکە خراپتر دەبێت. هەربۆیە متمانە بە کۆمەڵگای مووسایی بەردەوام ڕوو لە کەمبوونە، یان کۆمەڵگا کەوتۆتە ناو هەمان بوارێکەوە کە ویستی مەسیحییە ڕاستڕەوەکانی ئەمریکایە. لە دۆخێکدا گەلێک چیرۆکی مەسیحی کۆن سەبارەت بە کەسایەتی دژەمەسیحدا هەیە و تەنیا یەکێک لەو چیرۆکانە دەژەمەسیح، مووسایییەک دەناسێنێت، بەڵام فالوول بە هەر مەبەستێک، باشتر دەزانێت کە ئەو لێکدانەوەیە تایبەتە لە ڕوخساری ڕەش و ئەهرینەنیە هەڵبژێرێت. بەم شێوەیە، ئەم تۆژینەوەیە لەگەڵ شەڕێکی کلتووری/ دەروونناسی کە فالوول و ئەوانەی تر دەیخەنە ڕێ، تێکەڵاو دەبێت تاکوو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بکەن بە نەتەوەیەکی مەسیحی کە هەڵبەت لەوێدا کردەوەی دادپەروەرانە لەگەڵ کەمینەکانیشدا دەستبەر بکرێت. بە باشی دیارە کە مووسایییەکانی لیبیڕاڵ، چ ئایینی یان سێکوولار، لەمپەڕێک لەسەر ڕێی وەها مەبەستێکن، چونکوو ئەوان لە دەستەی بەرەڤانە کەللە ڕەقەکانی جیایی کنیسە و حکوومەتن
ئەم پرۆسەیە زۆر مەترسیدارتر لەوەیە کە زۆریەک لە ئامریکایییەکانی بیری لێدەکەنەوە. کۆمەڵگای مووسایی کە لە سەردەمی ڕابردوودا بیرەوەرییەکی دوورودرێژی لە بزووتنەوەکانی زیندوو کردنەوەی مەسیحایی هەیە، ترسی کەوتۆیە ناو دڵی. هاوکاری مەسیحییەکانی پارێزکار لەگەڵ گرووپە بەدەمارەکانی لایەنگری ئیسڕائیل بە هەڵوێستگرتنی دژە فلیستینی، کە مەسیحییە پارێزکارەکان دەکاتە شەریکێکی بەکەڵک بۆ یەکێتییە تایبەتەکان لە ئیسڕائیلدا، بۆ زۆریەک لە مووسایییەکانی ئامریکا بە هیچ باریکدا هێمنکەرەوە نییە. ئەم پڕۆسەیە بەرەو بارودۆخی خراپ دەچێت، مەگەر ئەوەکە بۆ خۆتێهەڵقوتاندن لەم پڕۆسەیەدا هەولێکی جیدی بدرێت.
من بە شێوەیەکی تایبەت نیگەرانی ئەم هۆگرییەم کە لە ئاڵقەی پارێزکارەکاندا بۆ ئەهریمەنی نیشاندانی دوو گرووپ لە ئامریکادا دەکرێت: یاسادانەران و کەسانێک کە کارەکەیان بە جۆرێک لەگەڵ هالیوودە، ئەو دوو گرووپەی کە بوونی مووسایییەکان لەواندا زەق و بەرچاوە. شکێک نییە کە ئەم پیشانە تەنیا زایەڵەیەک لە پڕۆسە قووڵەکان لە ئامریکان. ئەوەی لە تەلەفیزیۆندا ڕاست بێت یان هەڵە، لە کلتووری ئامریکاشدا بە هەمان شێوە هەیە کە دەبێتە هۆی ئەوە کە ڕادەی لەبەر دڵبوونی ئەو بەرنامە تەلەفیزیۆنیە زۆرتر بێت یان کەمتر و بریکارەکانی دادگەش ئەو کارە دەکەن کە بریگرتەکان لەوانیان دەوێ. هۆی قووڵتر هەیە بۆ ئەوەیکە بۆچی ئەمریکا کۆمەڵگایەکە کە ڕادەبەدەر پشتی بە سیسیەمی دادوەری بەستووە و ئەم بابەتە پەیوەندی زۆری بەو ڕاستییەوە هەیە کە ئەمریکا کۆمەڵگایەکی لاو و چەند کلتوورییە کە لە سەرەتایی دروستبوونەکەیدا، بە یارمەتی یاسای سەرەکی و حکوومەتی یاساوە بۆتە وڵاتێکی یەکگرتوو، نەک بە پێی داب و نەریتەکانی کۆمەڵگایی.
بەڵام بە هۆی سەرلێشواوی لە بەرانبەر هەندێک گرفتە سامناکەکان کە لە کلتووری گشتی ئەمریکادا هەیە، رەوشتی هەندێک لە دیمەنەکانی دەروونناسی ئایینی ئەمەیە کە پێکهاتەیەکی تێگەیشتنی سادە لە ڕاستی بدۆزنەوە کە لایەنگری پیلانێکی گەوەرە بێت و ئەو بخەنە پاڵ یەکەیەک لە کۆمەڵگا و بەم شێوەیە خۆیان و ئەوانەی تر ئازاد کەن. بۆ زۆریەک لەو خەڵکەی کە بێگومان تووشی ئاڵوگۆڕی ڕوڵ و گرفتەکانی بنەماڵەیی ترن و بۆ ئەم بابەتە هەسەت بە تاوان دەکەن تئۆری پیلانی ئەفسانەیی. تراژیدیانە دەبێت گەر ئەو پڕۆسەیەی کە ئێستاکە لەگەڕ دایە هەتاکوو دیزنی و هۆلیوود وەک سەرچاوەی هەموو خراپی و ناحەزییەکان دابندرێن- و گەورەترین پێشبڕکێ بۆ سرنجڕاکێشانی منداڵانی پاریزکاری مەسیحی بە شێوەیەکی ناهەڕەمەکی – لە لێکۆڵینەوە لێکدراوەکاندا بۆلای ئەهریمەنی نیشاندانی ڕووخسارەکانی مێدیایی مووسایی بکەون ڕێ. گەر لە سیاسەتدا لەوە زۆرتر زێدەڕەوەی بکرێت، ئاکامی کارەساتی کۆمەڵایەتی یان ژینگەیی جۆراوجۆر، بۆ ئەو کەسانەی کە لە پەراوێز دان چەندە ئەستەم و دژوار دەبێت کە تاکێک وەک ئێستیۆن ئێسپیلبێرگ وەک دژەمەسیح ببنینن. وەها بیرکردنەوەیەک ژیرانە نییە، بەڵام مەگەر فالوول دەرگای بۆ وەها هەڵێنجانێک نەکردۆتەوە؟ ئێسپێلبێرگ هەڵبژاردەیەکی خولیاهێنەر دەبێت چونکوو زۆریەک لە فیلمەکانی خاوەنی پەیامی ڕزگارین کە دبنە هۆی هەڵگیرسانی تووڕەیی کەسانێک کە نیگەرانی "گەڕانەوەی ئامریکا بە مەسیحێتی". هەڵبەت خەڵکی ئاسایی ئەمریکا لە هەموو ئەم بابەتانە وەلاندراون، بەڵام لە شێکردنەوەی ناکۆکیدا دەبێ هەموو کاتێک بە پەراوێزەکانی کۆمەڵگا لە نزیکەوە سرنج بدرێ. چونکوو هەرکاتێک بارودۆخی شیاو بڕەخسێت، زۆرجار توندوتیژی لەو جێیانەوە دەست پێدەکات.

شیکردنەوەی ناکۆکی و کردەوەی ئایین پێگەیی
من وێنەیەکی پوختە لە بایەخەکانی وەرگیراو لە دەقە کلاسیکەکانم پێشکەش کردووە کە وێدەچێت داگری شێوازی داهێنەرانە بۆ ناکۆکی لە ئاقارەکانی ئایینی دان، شێوەیەکی پێوانەیی کە ئەو هەلە بۆ ئێمە دەڕەخسێنێت تاکوو خەریکی شیکردنەوەی پێگەکانی ناکۆکی بین. ئەم کارە بۆ ڕووبەڕوو بوون لەگەڵ ناکۆکی ئایینی بەنرخە، بەڵام لە پێگەکانی ناکۆکی ڕاستیدا، یەکەمایەتی دەبێ بەو ڕوانگە جێگرکراوانە بدرێت کە پێویستی بە شیکردنەوەی ئەزموونی و کرداری ناکۆکی هەیە: گوێچکەدان بەو داواکاریانەی کە لە ناکۆکیدا هاتوونەتە ئاراوە و پاشان لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵێک لە بیرۆکە، بایەخ و ڕێکارەکان کە لەوانەیە بۆ چارەسەری ئەو بابەتە شیاو بن.
کاتیک کە لە ساڵی 1991 دا لەگڵ گرووپێک قوتابی ئەردەنی لە ناوەندێکی فیستیواڵەکانی ئایینی یەکترمان دیت، مەترسی ئاشکرا ئەوە بوو پەیوەندییەکان بە گۆڕینەوەی هەندێک دەربڕینی ڕقاوی سەبارەت بە ئیسڕائیل کەم کرێتەوە، وتووێژ و چالاکییەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکی لە بارەی ئیسڕائیلدا مەبەستی سەرەکی ئەم بینینە بوو، بەڵام ڕوون نەبوو کە چۆن دەکرێ بەم مەبەستە بگەیی. بارودۆخی یەکڕەنگی ئەم دیتنە- ناوەندی فێستیواڵی ئایینی، بواری ئایینی زێدەخوازی و کەسایەتییەکاتی تێوەگلاو- منی بۆ کەڵکوەرگرتن لە ڕێکارەکانی نێوانتاکی ڕێنوێنی کرد. ئەو ڕێکارانەم لە زانستەکەمدا لە بواری مووسایی – ئیچیلیدا ‌هێنابووە دەرێ. ئەم ڕێکارانە بەدەگەمەن لەگەڵ لایەنەکانی تردا باس دەکران. لە زۆر بابەتاندا، بەکارهێنانی ئەم ڕێکارانە لە پرۆسەیەکی ناوخۆییدا دەکران: ئەمن گیرۆدەی شێوازەکانم بۆ چارەسەری ناکۆکی، ویژدان و کردەوەی کلاسیکم بووم. بەڵام ئەو شێوانەی کە لەو پڕۆسە دەروونییە وەدەست کەوتن، بۆ وێنە پێبەند بوون بە ڕێزدانان لە دوژمن و نەیار، پێبەندبوون بە لەخۆبردوویی ناوخۆیی و دەرەوە، تێگەیشتن لە ئەوانەی تر، گوێچکە دان و فەلسەفەی بێدەنگی، کە هەموویان لە هەڵگرتن و لابردنی لەمپەڕەکان و پێکهێنانی پەیوەندیدا بەکەک بوون. بۆ من وەک یەکێک لە لایەنەکانی ناکۆکی و هەروەها یەکێک لە چارەسەکەرەکانی ناکۆکی هاندەرێکی بەهێز هەبوو کە لە داب و نەریتە پیرۆزەکان کاریگەری (بیرو ڕا) وەرگرم. وێڕای ئەوە کە لە پڕۆسەی دژوار و لە باری سۆزەوە ماندووکەری چارەسەرکردنی ناکۆکیدا گلا بووم.

ڕێسا و یاساکانی ئایینی وەک ئامرازێکی پێکهێنانی ئاشتی: بەرژەوەندی دژوارییەکان
وتەی من ئەوەیە کە کۆمەڵەیەکی تەواو جیاواز لە وێژەی ئایینی هەیە کە دەتوانرێ لە تێکەڵاوکردن لەگەڵ بابەتەکانی کلاسیکتری لێکۆڵینەوەی ئاشتی لەوان کەڵک وەربگیرترێت، مەبەستم کەڵکوەرگرتن لە یاسای نێونەتەوەیی، باس و گفتوگۆ بۆ بەڵێنییەکانی نەتەتەوەیی مرۆڤ، وێنە نوێیەکانی پەیوەندییەکانی نێونەتەوەیی و ئاسایشی بەرانبەر بە پێی حکوومەتی یاسا لە بارودۆخەکانی ناکۆکی دایە. کەوایە، ڕۆڵێکی تر کە وێژەی ئایینی دەتوانێت لە چارەسرکردنی ناکۆکیدا بیگێڕێت، شیکردنەوەی بایەخی پڕاگماتیک و ئەو یاسایانەیە کە لەگەڵ بابت و نیگەرانییەکانی نێونەتەوەیی وەک یاساکانی پەیوەندیدار بە مافی مرۆڤەوە پەیوەندیان هەیە. لێرەدا دوو بواری شیکردنەوە هەیە: شێکردنەوەی پەیوەندی بەرانبەری یاساکانی ئایینی بایەخەکان لەگەڵ دامەزراوە سەرکییەکانی کۆمەڵگای شارستانیەتی، بۆ وێنە مافی مرۆڤ و شیکردنەوەی داب و نەریتەکانی ئایینی پەیوەندیدار بە بەڕیوەبەرایەتی ناکۆکی و چارەسەرکردنی ئاشیخوازی کێشەکانی یاسایی. ئەو ئایینانەی کە داب و نەریتی یاسایی و ئایینی دریژخایەنیان هەیە وەک ئیسلام و ئایینی جوولەکە، دەبێ لە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ناکۆکیدا بکەونە بەر باس و لێکۆڵینەوە و وەک وێنەکانی پەیوەندی ناوخۆیی – کۆمەڵایەتی تاوتوێ بکرێن تاکوو ئاکامی ئەو شیکردنەوانە لە وتووێژە بەربڵاوترەکانی نێوان- کۆمەڵایەتیدا بەکار بگیرترێن. ئەستەمی لێرە دایە کە پێبەندییەکانی گرووپی بە ئەندامە ئەمەگناسەکان سنووردار دەکرێت. گرفتی کردنەوەی هەرێمی کردەوەی ئایینی لەسەر ئەو کەسانەی کە لە دەرەوەی ئەو کۆمەڵگا ئایینییەن یان بتپەرەستن بەتایبەت لەناو بازنەکانی بنەڕەتخوازدا ڕقەبەرایەتیەکی مەترسیدارە، ئەمە بازادانێکی تێگەیشتن و سۆزدارە کە دەبێ لە لایەن لایەنەکانی سێهەمەوە بەوەردی پەروەردە بکرێت.
مەترسییەکانی زێدەخوازی ئایینی
دوایین خاڵی لاپارێزەرانەی من پەیوەندی بەو شتەوە هەیە کە وێدەچێت یەکێک لە ستوونەکانی سەرەکی بڕوایی لە گەلێک لە ئایینەکانی جیهانیدا بێت، یانی چەمکێک بە ناوی بانگەشکردنی ئایینی یان ئە بڕوایە کە گەر تەواوی دونیا ئیمانیان بە یاساکانی بڕوایی ئەو ئایینە نەهێنابێت، ئەرک و بەڵێنییەکی جێبەجێنەکراو، ماوەتەوە یان بابەتێکی گیانی وەدینەهاتوو لەسەر زەوی ماوەتەوە. یەکێک لەو لێکدانەوانەی کە لەو بڕوایە دەکرێت ئەوەیە کە بە هەر ڕادەیەک کە بۆیان دەرکرێ خەڵک بهێنە سەر دینی خۆیان. گەرچی ئەم هۆگرییە ناوەکییە لە خۆیدا پێویستی بە توندوتیژی نییە، بەڵام بێگومان لە ڕابردوودا هەم لە باری تیۆرییەوە و هەم لە باری پڕاگماتیکییەوە لە لایەن کەسانێکەوە توندو تیژییەکی زۆری لێکەوتۆتەوە و ئەم هاندەرە هەرچەند لەوانەیە بە تەنیایی توندوتیژی تێدا نەبێت، بەڵام بیانوو و پەڵپی زۆرتر بۆ توندوتیژی کردن لە جیهانی پڕحەشیمەتی ئەمڕۆکەدا پێک دێنێت. بە بێ کەم و زیاد، دامەزراوەکانی چەشنەکانی ئایینی، کە ڕادەی دەسەڵتیان پەیوەندی بە ژمارەی شوێنکەوتووکانیان هەیە، بە شێوەی هەرچی زۆرتر دژایەتیکردن، لەگەڵ یەک پێشبڕکێ دەکەن، مەگەر ئەوەیکە لەگەڵ ئەو کارەی ئەوان بەربەرەکانی بکرێت.
پرسیار ئەوەیە: ئاخۆ لەو جیهانەدا کە پڕە لە بتپەرەست، ئاخۆ دیندارەکان دەتوانن ئەرکی ئایینی خۆیان بە تەواوی بەجێ بێنن؟ دەبێ شیکرێتەوە کە لە هەر داب و نەریتێکی ئایینی تایبەتدا چ هەڵبژاردەیەک لەم بارەوە هەیە. تیۆرییەکی مۆدێڕن باوە کە تەنیا هەڵبژاردەی گونجاو ئەمەیە کە گۆڕانکارییەکی بنەمایی پێک بێت. بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە کە گۆڕانکاری لەو شتەدا کە بە گرینگ دەزاندرێ، بۆ ئەم مەبەستە بەس بێت یان گەڕانەوە بۆ سەرچاوە یان ئەزموونەکانی کلاسیکی کە بانگەشە بۆ دین ناکەن، یان دووبارە ناساندنەوەی چەمکێک وەک "پەیامبەرێتی". هەر پێکهاتەیەکی ئایینی دەبێ بە شێوەی خۆی لەسەر ئەم بابەتە کار بکات. بۆ وێنە بۆ کەسانێک کە تەمەنیان لە ڕێگەی یاسایەکی ئایینی بۆ وێنە پەیامبەرێتی ئاییندا داناوە، ڕێزێکی زۆر دابنبدرێت و تێگەیشتنێکی هەمەلایەنە لە ژیانی ناوەکی ئەوان پێک بێت. بەڵام بابەتی چۆنیەتی جێبەجێ کردنی ئەم بایەخە لە داهاتوودا وێڕای پێبەندبوون بە ئاشتی بڕواپێکراو لەگەڵ ئەوانەی تر، بابەتێکە کە ئایینەکانی جیهان دەبێ وەک بەشێک لە ڕێکارە درێژخایەنەکانی چارەسەرکردنی ناکۆکی لەگەڵ ئەو ڕووبەڕوو بن.
زیدەخوازی ئایینی و چارەسەرکردنی ناکۆکی
لەم بارەدا دەبێ هزر و تێڕامانێکی زۆرتر بکرێت کە بۆچی هەندێک لە خەڵک دروستی ئایینی قووڵ تەنیا لە ڕێگای داب و نەریتی تایبەتی خۆیانەوە بەگونجاو دەزانن، لە دۆخیکدا، لە تەنیشت ئەوان کەسانێکی تر هەن کە لە بیر و زەین و دڵیاندا، ڕێزێکی بەردەوام بۆ داب و نەریتەکانی ئایینی تر دادەنێن و لە لایەکی تریشەوە کەسانێک هەن کە هاوکەسایەتییەکی زۆریان لەگەڵ گرووپی خۆیان هەیە، بە جۆرێک کە هەر چەشنە بەربەرەکانییەک لەگەڵ گرووپەکەیان لەبری بەربەرەکانی مانەوەی تاکەکەسی خۆیان دەزانن و هەر چەشنە پێکهاتنێک لە لای گرووپەکەیان، دەستدرێژییەک بە ڕەوایی تاکەکەسی خۆیان دەزانن.
ئەم هاوکەسایەتییە لە ڕادەبەدەری تاک لەگەڵ هۆزی خۆی وێنەیەکی سەرەکی بۆ هاوکەسایەتی لە ڕادەبەدەر لەگەڵ گرووپی ئایینی تاکیش دادەندرێت.
بۆ تاقیکرنەوە من پێشنیار دەکەم کە کەسانیک وەک گاندی و زۆری تر کە ڕێزگرتن لە ئایینەکانی تر و پاڵپشتی لەوان بابەتێکی سرووشتی دەزانن، کەسایەتی خۆیان بە جۆرێک بناسێنن کە هۆگرییەکانی ئایینیان لە خۆ بگرێت، بەڵام ئەو هۆگرییە ئایینییە تەنیا بەشێک لە کەسایەتی ئەوان نەک تەوای کەسایەتی ئەوان بێت. جیهانبینی ئایینی نابێتە هۆی ئەوە کە ئەوان بە کەسایەتییەکی تایبەت ببەسترێنەوە. ئەوان خۆیان وەک بە شوێنکەوتووی دین و ئایینیکی تایبەت دەناسێنن، بەڵام جگە لەوە خۆیان وەک مرۆڤێک دەناسێنن کە لەگەڵ مرۆڤە ڕێزدارەکانی تریش پەیوەندی کۆمەڵیەتیان هەیە. ئەوان لەگەڵ ئەندامەکانی گرووپی خۆیان ئایینێکی هاوبەشیان هەیە، بەڵام لەگەڵ مرۆڤەکانی تریش لە مرۆڤایەتیدا هاوبەشن و لەگەڵ بوونەوەرە زیندووەکانی تریشدا لە زیندوو بووندا هاوبەشن و دەروونی ئەوان لە هەموو پەیوەندی و کەسایەتییە چەندلایەنانەی وەدەستکەوتوو رێز دەگرێت. ئەم چەندلایەنە کەسایەتییە بێخەوشەیە کە لە هاوکەسایەتی لە ڕادەبەدری گرووپێکی تایبەت، چ گرووپێکی هۆزی یان کۆمەڵگایەکی ئایینی، بەرگری دەکات.
دەرئەنجام
بە کورتی، بابەتە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندیدار بە ئایینەکانی جیهانیمان شیکردۆتەوە و ئەو شێکردنەوانە نیشان دەدەن کە پێویستە لە لایەک لێکۆڵینەوەی دەقەکانی ئایینی، داب و نەریت و کردەوەی بڕواپێکەران و لە لایەکی ترەوە لە تاوتوێکردنەکانی پەیوەندیدار بە چارەسەرکردنی ناکۆکیدا بە ڕوانگەیەکی پۆزەتیڤ هەڵسوکەوت بکەین. لەو بارودۆخانەی کە هەندێک یان هەموو لایەنەکانی ناکۆکی بڕوای ئایینی بەهێزیان هەیە، وەها ڕوانگەیەک پێویستە تاکوو بتوانین ڕێکارەکانی خۆتێهەڵقوتاندن لە چارەسەرکردنی ناکۆکی لەو هەڵسوکەوتانەدا دەربێنین.
تاکوو ئێستا ئیمە پەیوەندیمان لەگەڵ پلانێکی گشتی سەبارەت بە ئایینەکانی جیهان و توانا شاراوەرکانی ئەوان بۆ توندوتیژی و پێکهێنانی ئاشتی هەبووە. هەروەها ئاماژەمان کردووە کە وەک شێوازێک بۆ تێوەگلاندنی داب و نەریتەکانی ئایینی لە لێکدانەوەکانی ئاشتیخوازانەدا، زۆر باش دەبێت کە هەڵسوکەوتێکی بەربڵاو لە نێوان داب و نەریتەکانی ئایینی و زانستی کۆمەڵایەتی چارەسەرکردنی ناکۆکی پێک بێنین. سەرەڕای ئەوە، ئەم بانگەشە کردنەی ئایین و پێکهێنانی ئاشتی یان چارەسەرکردنی ناکۆکی بە هۆی سنووردار بوونی بیری و هزری لە دوو بواری دیاریکراوی زانست و تۆژینەوەدا، یانی لە بوارەکانی لێکۆڵینەوە و شێکردنەوەی داب و نەریتەکانی ئایینی پەیوەندیدار بە شەڕ و ئاشتی و زانستی کۆمەڵایەتی چارەسەرکردنی ناکۆکی، هەتاکوو ئێستا بێئاکام ماوەتەوە.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

هەنگاوێک بۆ پاراستنی ژینگە کۆمه‌ڵایه‌تی (1397/06/26)
پێغەمبەر و یارانی هه‌وارگه‌ی دڵان (1397/06/21)
کۆچ لە نێوان ئۆبژێكتیك و سەبجێكتیكدا سیره نبوی، بیرو ڕا (1397/06/20)