چۆن ڕه‌مه‌زان بهدهسکهوتێک بزانین ؟
براو خوشکی موسلمان!
جارێکی تر مانگی ڕه‌مه‌زان هات ، مانگێکه که به‌هۆی فه‌زڵ و چاکه تایبه‌ته‌کانیه‌وه له هه‌موو مانگه‌کانی تر پیرۆز و به‌سوودتره.
ـ مانگی رۆژووه که کلیلی به‌ندایه‌تی و ئيخلاسه.
ـ مانگی پاریزگاری و به‌خته‌وه‌ریيه
ـ مانگی خۆگری و سه‌بره له‌سه‌ر عیبادهت . و دورگیری له‌گوناهه، که ئه‌گه‌ر عیباده‌ته‌کان وابون ئیمانه‌که‌ت تام و چێژی تایبه‌تی هه‌یه.
ـ مانگی ته‌وبه‌و گه‌رانه‌وه‌یه بۆ لای خوای گه‌وره‌که هوی ره‌حم و به‌زه‌یی و لێ بورده‌یی ئه‌و په‌روه‌ردگاره مه‌زنه‌یه.
ـ مانگی شه‌و نوێژ و شه‌و زيندو کردنه‌وه و سکاڵا‌و داواکاریيهکانه، له‌و مانگه‌دا شێوه‌ی به‌ندایه‌تی و خۆنواندنه‌وه لهدهرگاری په‌روه‌ردگار به‌جوانترین شێوه‌و شکڵ خۆی ده‌ر ده‌خات. له‌و کاته‌دا که به‌نده‌که دان به‌تاوانی خۆی دا ئه‌نێت و تهوبهدهکات و هه‌ست به‌شه‌رمه‌زاری ده‌کات و داوای لێ بوردهيی و رێنمونی و عیبادهت و خۆ ڕاگری ده‌کات.
ـ مانگی خێر و خیراته له‌ڕێی خوای مه‌زن دا که هه‌رکه‌س توانای هه‌بێ ئه‌توانێ به به‌خشینی ماڵی خۆی له‌ڕێی خوا دا نه‌فسی خۆی پاک بکات و ئه‌خلاق و خوو و ره‌وشتی جوان بکات ، لهنیعمهتێ که خوای باڵاده‌ست به ئه‌وی داوه توێشویه‌ک بۆ ئاخیره‌تی خۆی به‌ده‌ست بێنێ.
ـ مانگی پارێزگاری لهشتانی حه‌ڵال و موباحه بۆ به‌ده‌ستهینانی ره‌زای خوای گه‌وره، تاوه‌کوو موسڵمان بتوانێ له‌به‌رانبه‌ر دوورگیری له‌گوناهو ئیشه نه‌شیاوه‌کان خۆی رام بکات،
ـ مانگی جیهاد و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو جۆره دوژمنێک . واته دوژمنی نه‌فسی بێ یان دوژمنانی ئیسلام. ئه‌وه‌ش به ئیخلاسی ئیمانی و گه‌شبینی دڵ و ده‌رون و تسلیم بوونی ته‌واو له به‌رانبه‌ر په‌روه‌ردگاره‌وه موژدهي سه‌ر به‌رزیه.
ـ له‌کۆتای دا مانگێکه که به‌جه‌ژنی قوربان یا جه‌ژنی خۆشی و شادی کۆتای پێ دێ . ئه‌مه‌ش به کۆبونه‌وه‌ی موسڵمانان له‌مزگه‌وته‌کاندا که به ده‌یان و سه‌دان موسلمانان کۆ ده‌بنه‌وه بۆ سوپاسگوزاری له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته گه‌وره‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه و بۆ پیرۆزبای کردن له یهکترلهو رۆژهپیرۆزهدا.
که‌واته زانیمان مانگی پیروزی ڕه‌مه‌زان به‌هۆی چیه‌وه له‌ئه‌و مانگه‌کانی تر ریز و تایبه‌تی زۆر تره. که‌وابو وه‌رن با به‌خۆ ئاماده‌کردنێکی تایبه‌ته‌وه به‌ره‌و ڕووی ئه‌و مانگه ئازیزه پیرۆزه بڕۆین. تا بتوانین به‌باشی و جوانی له‌و مانگه پیرۆزه سود وه‌ر بگرین وه‌باشترین شێوه عیباده‌تی تێدا بکه‌ین.
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 3705 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ