ئه‌سرا و مێعراج چییه‌؟

نووسەر: 
ماکوان که‌ریم
ئه‌سرا و مێعراج چییه‌؟

ئیسراو میعراج لە رووی زمانەوانیەوە تاڕادەیەکی باش موسڵمانان دەزانن واتای چیە .. بە کورتی ئیسراء واتا کەسی کە بەشەودا ڕێ بکات.. پێغەمبەری خوا ﷺ ئەو شەو تەشریفی بردە قودس و ناونراوە بە ئیسرا، میعراج واتا بەرز بوونە بۆ ئاسمان هەر هەمان شەو خۆشەوسیتمان ﷺ تەشریفی بردوە بۆ ئاسمانەکان و چۆتە خزمەتی خوای موتەعال لە سیدرە کە جێگایەکە هیچ کەس نەچۆتە ئەو شوێنە تەنها پێغەمبەرمان رۆشتوە، بەڵام پێغەمبەری خوا- خوای نەبینیوە، بەڵکو- تەشریفات و ئیمتیازێك بوو لەو جێگایەدا درایە پێغەمبەری خوا ﷺ لە گەڕانەوەیدا خوای گەورە نوێژی فەرزکرد لەسەر موسڵمانان.. لەو جێگایەدا کە ناوی سیدرەی کۆتایە یان ناسراوە بە "سدرة المنتهی" لە (ئەثردا)هاتووە لەوێدا گفتوگۆیەك لەگەڵ خوای موتەعال دەکات.. پێغەمبەری خوا ﷺ، فەرمووی لەو جێگایەدا نەمزانی چی بڵێم لە خزمەتی پەروەردگاردا.. خوای گەورە خستیە دڵم بڵێم : (التحيات المباركات الصلوات الطيبات لله) واتا سڵاوێك پڕبێت لە پیت و بەرەکەت و باشە کەشیستەی خوای گەورە بێت، خوای موتەعال وەڵامی خۆشەویستمانی دایەوە ﷺ فەرمووی : (السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وبركاته) سڵاو لە پێغەمبەر بێت وەرحەمت و بەرکەتی خوا بەسەرتەوە بێت ئەی محمد.. پاشان فریشتەکانی کە گوێیان لەم گفتوگۆیەی خوای موتەعال و پێغەمبەر ﷺ بوو ئەوانیش فەرموویان (السلام علينا، وعلى عباد الله الصالحين) واتا ئەو سڵاوی پڕپیت و بەرکەتەش لە ئێمەی فریشتەو چاکەخوازن بێت لە چەکەخوازنی سەرزەوەی بە پیاو ژنەوە.. ئیتر لەو کاتەوە سرودی نیشتیمانی و ئاینی و دینداری موسڵمانان بووبە بەم سرودە یەکتاپەرستیە بە یەك دەنگ لە ئاسمان و زەویدا ئەوەی موسڵمانە هاواریان کرد..( أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمداً رسول الله).. واتا شاهیدی ئەدەین کە بێجگە -اللە- هیچ خواو پەروەردگارێکی تر ووجودی نیە لەم بوونەدا، هەروەها شاهیدی ئەدەین کە فرستادەی خوای موتەعال محمدە نێراویەتی ﷺ. هەرچەندە ئەم گفتوگۆیە زۆرێك لە زانایان دەڵێن سەندێکی راستی نیە.. بەڵام ماناکەی تارادەیەك گونجاوە بۆ ترغیب و ترهیب.. ئێستا لەوانیە زۆرێك لە خوێنەر بپرسن بۆ ئیسراو میعراج ڕوویدا لەو کاتەدا.. بۆ دوانەخرا بۆکاتی مەدینە .. یاخود بۆ لەوکاتە لاوازی و بێهێزیەی موسڵمانان پێغەمبەری خوا باسی ئیسراو میعراجی بۆ کردین، کە لەماوەی پێنج ساڵدا تەنها ٤ کەس موسڵمان بوون، ساڵی ماتەمی روویدابوو، ئازارو ئەشکەنجەی پێغەمبەری خوا ﷺ تا دەهات زۆر تر دەبوو، سەرباری ئەم کارەساتانە کە ئەم هەواڵە بڵاو بوویەوە هەندێك لە هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ.. پاشکەز بوونەوە لە ئیسلام ...! کاریگەری کافرانی قوریشیان لەسەر دانرا.. ئەوەی دەمەوێت باسی بکەم لەم باسەدا ئەویش ئەوەیە کە هەندێك لە موسڵمان وا پەی دەبن یاخود وا خۆیان دەخڵەتێنن کە گوایە پێغەمبەر ﷺ بە جەستەی نەچووە، بەڵکو بە رۆحی تەشریفی بردوە، ئێمەی ئەهلی سونەتو جەماعە پێمان وایە کە بە دڵنیایەوە بە لاشەو جستەی سەرپا تەشریفی بردوە بەروە ئاسمان و بۆ قودسیش هەروەها..جا ئەگەر وانەبێت موعجیزەکە ئەوەندە گەورە نیە وەك کەدەڵێن موعجیزە دەبێت هەموو مرۆڤ و کەون وتەنانەت کائیناتی خوای موتەعال لەبەردەم ئەو معجیزەیەدا دەستەوسان بن، واتا عاجز بن هەموو مرۆڤایەتی لە کردنیادا.. کەواتە لێرەدا ماوەتەوە کە بڵێین هەندێکیش لە بێباوەڕان دەڵێن: باشە ئەگەر محمد چووە بۆ ئاسمان بەڵگەیەکی ئەقڵیمان بدەنێ کە ئەم پێغەمبەری ئێوە چوتە مەلەکوتی خوایەك .. بەڵگەی ئەوانیش ئەوەیە دەڵێن: ئەگەر کەسێك بێدین بوو خۆ دەبێت سەرنجی راکێشن بۆ شتێك کە ئەقڵ لای مەعقول بێت، لە مەعقولیزمی ئەم سەردەمەدا جێگای بێتەوە بێجگە فەرمودەکەی حەزرەتی محمد کە لەو سەردەمی قورەیشەدا وەسف و پێناسەی کاروانێك و مزگەوتی قودسی کردوە ئەشێت بێباوەڕان بڵێن : بۆ محمد دروست کراوە ئەو وای نەفەرمووە..! بەهەر حاڵ منیش گرنگی ئیسراو میعراج دەخەمە روو لە چەند خاڵێکدا بۆ موسڵمان و کافر و هۆکارەکانی.. - هۆکاری یەکەم: لای هەمووان ئاشکرایە کە پێغەمبەری خوا چەندە نارەحەتی هات بەسەردا بە هۆکاری ئەم بانگەوازی ئیسلامە.. لەوانە هەردوو کەچە بەرێزەکەی تەڵاق دران، پیسایی و ناوسکی ووشتر کرا بەسەریدا، جنێو و قسەی ناشرینی پێووترا، بە شێت و جادووبازو شاعیر ناوزەدیانکرد، هاوەڵەبەرێزەکانی بە بەرچاویەوە ئازارو ئەشکەنجەو تەنانەت شەهیدیان دەکردن.. سەروەت و سامانی موسڵمانان بەهەدەر دەبرا.. کۆیلە دەکران..هتد، ئەنجامی ئەم هەمووبارە ناهەموارە کە هات بەسەر پێغەمبەردا ﷺ.. خوای پەروەردگار وویستی وابوو کە پیغەمبەری خوا ئاشنا بکات بە مەلەکوتی خۆی کە بێباوەڕان چەندە بچوکن، بانگەوازی ئیسلام چەندە گەورەیە. - هۆکاری دووەم: لەماوەی چەند ساڵێکدا تەنها ٥ کەس بۆ ٤ کەس موسڵمان بوون دووانیان وەفتیان کرد..لەو هاوەڵە بەرێزانە و دووانیتریان مانەوە کە ناسراون بە ..عەداس- ڕەزامەندی خوای لێبێت- کە بنەچە نەسرانی بوو لە نینەواوە بە کۆیلەکرابوو لە تایف دەژیا، دووەمیان هاوەڵێکی بوو لە دەوسەوە هات و موسڵمان بوو بەناوی طوفەیل ی کوڕی عەمری دەوسی – ڕەزامەندی خوای لێبێت-، کە پێغەمبەری خوا تەشریفی بردە ئەو شارە لە شەقامەکانی ئەو شارە بە ڕیز ئەمبەراوبەر کۆیلەو منداڵیان ریز کردبوو کە بەردیان دەکێشا بە پێغەمبەرو ﷺ زەیدی هاوەڵیدا کە ئەوسەردەمە کردبووی بە کوری خۆی بە تەبەنی، تەنانەت ئەوەندە ئازاریاندا تا قاچی موبارەکی پڕ خوێن بوو بە پەلە خۆی گەیاندە رەزو باخێك تەنانەت کافرەکانیش بەزەییان بە خۆشەوسیتماندادەهاتەوە ﷺ هۆکاری چوونی بۆ ئیسراو میعراج بۆ ئەوە بوو کە خوای گەورە دیسانەو نیشانی بدات محمد ﷺ و پێڕابگەیەنێت دڵگران مەبە خەفەت مەخۆ.. چونکە خوای تۆ ئەو خوایەیە کە ئەتباتە "سدرةالمنتهی" کە نە دوای تۆ نە پێش تۆش محمد ﷺ کەس نەگەیشتۆتە ئەو جێگایە دیسانەو دڵنەوای پێغەمبەر بوو ﷺ. - هۆکاری سێیەم: دوو سەنەدی گەورەی پێغەمبەر ﷺ کە بریتی بوون لەمامی ئەبوتالیب کە سەندێکی هێزو مەعنەوی بوو لە مەککەدا و پاشان سەنەدێکی مادی و سۆز ومیهرەبانی (عاطفی) بوو لە لایەن خاتو خەدیجەی دایکی ئیماندار ان-رەزامەندی خوای لێبێت-، هەردووکیان لەماوەی چەند رۆژێکی کەمدا وەفاتیان کرد کە ماڵ و لایان چۆڵ کرد لە پێغەمبەری خوا ﷺ ، خوای پەروەردگار وویستی وابوو بە ئیسراو میعراج ئەوە بگەینێتە پێغەمبەری خوا.. کە ئیسلام خوای گەورە سەری دەخات نەك پارەی مرۆڤ و هێزو تواناو عەشیرەت، بۆ ئەوەی خەڵکی ئوممەتەکەی بزانێت کە سەنەدی گەورە تەنها خوایە نەك سەنەدی مادی ئەم ووڵاتو یاخود هێزو توانی چەكو عەشیرەت وەهەروەها.. کەواتە ئیسراو میعراج نەهێشتی ئەو بارە دەرونیەی پێغەمبەری خوا ﷺ بوو کە خوای موتەعال فێری کرد کە خوای موتەعال ... محمدی پەروەردەکردوەبە هەتیوی (أَلَمْ يَجِدْكَ يَتِيمًا فَآَوَى) کەواتە مەبەستەکە ئەوەیە دینی خوای گەورە سەر دەکەوێت، چونکە خوایەك کەتوانی هەبێت ئیسراو میعراج بە پێغەمبەرەکەی بکات خەڵکی و پێغەمبەرەکەشی دڵنیا دەکاتەوە کە سەردەکەون. - هۆکاری چوارەم: بۆ موسڵمانە بە گشتی کە نیەتی موسڵمانی پێ تاقی کرایەوە ئەوانەی ئیمانیان وەك ئەبوبەکر-رەزامەندی خوای لێبێت- بوو یەکسەر پێغەمبەریان بە راستگۆ زانی و ئەمەش لوتکەی بەندایەتیە لای خوی موتەعال.. کە مرۆڤ لەبەردەم پەروەردگاریدا گەردن کەچ بێت زۆر پرسیارو جیدالو موناقشە لە سەر ئەحکام و دەقەکانی دین نەکات، ئەوەی کە ئەقڵی نەیبڕی تەئویلو تەفسیری ئەقڵانی بۆ بکات.. بەڵکو- ئەم ئیسراو میعراجە وانەیەکە بۆ ئێستامان کە پێمان دەڵێت خوایەك خاوەنی ئەم بوونەیە بە هەموو دروستتکراوەکانیەوە تۆ بڵێت نەتوانێت بەندەیەکی خۆی بباتە ئەو جێگایەی کە خۆی ئەوێت پێویست بە گۆڕین سیستەمی ئاو هەواو ئەم کەونە نەکات، چونکە- نە.. کات لای خوا ئەرزشی هەیە، نە.. زەمەن و نە سیستەمیش، چونکە سیفاتی پیرۆزی خوای موتەعال "الباسط.. القابض..المعید.. الحفیظ..المهمین.. المحیط".. کەواتە خوای پەروەردگار خۆی خالقیەتی هەر خۆشی توانامەندە بەسەر دروستکراوەکانیەوە فیزیا و تیۆرە نیسبیەکان ئەرزشی نیە لە کەونی خوادا ،ئیسراو میعراج بۆ ئەوەیە کە بەندایەتی بە راستگۆیانە بکرێت، زۆر جار شتگەلێك هەن کە حیکمەتی مرۆڤ و ژیرو توانایی مرۆڤ لەبەردەمیدا ئەوەستێت، لەگەڵ ئەوەشداخوایەك کە سیفاتی" القادر" بێت تۆ بڵێ توانای ئەوەی نەبێت کە پێغەمبەرەکەی خۆی بباتە ئەو جێگایەی کە دەیەوێت بەلاشەو جەستەو هەمان سسیتەمی هەناسەدان و ژیانەی کە لەسەر زەووی پێدەژی.. هەمووی هەر خوا دروستی کردوە. - هۆکاری پێنجەم: کاتێك کە پێغەمبەر گەرایەوە لە ئیسراو میعراج باسی شتێکی کرد کە تا سەدەی ٢٠ هیچ کەس پەی پێ نەبرد بوو، ئەویش ئەوە بوو فەرمووی هەندێك رەنگم لە ئاسماندا بینیەوە لەو کاتەی کە تەشریفی بردوە بەروە میعراج ..ئەویش کە ئەو رەنگانە لەسەر زەویدا بوونیان نیە.. پاشان لە ساڵی ١٩٦٠ بۆیەکەم جار تلیسکۆبێك دروستکرا کە بە ملیۆن جار بە ئاوێزە گەورەی دەکردوە بینیان هەندێك رەنگ لە ئاسماندا هەیە کە بوونیان لەسەر زەویدا نیە، ئەوەیش لە ڕێگای عەبدولمەجید زەندانیەوە خوای گەورە تەمەن درێژی بکاتو شیافای بدات ئەو دەمە سەرۆکی زانکۆی نور بوو ئەم باس و خواستە کرایەوە ئەوەیش دەقی فەرمودەکەی پێغەمبەری خوایە ﷺ (ثُمَّ انْطَلَقَ بِي حَتَّى انْتَهَى بِي إِلَى سِدْرَةِ الْمُنْتَهَى، وَغَشِيَهَا أَلْوَانٌ لاَ أَدْرِي مَا هِيَ، ثُمَّ أُدْخِلْتُ الْجَنَّةَ، فَإِذَا فِيهَا حَبَايِلُ اللُّؤْلُؤِ، وَإِذَا تُرَابُهَا الْمِسْكُ) ئەم فەرمودەیە بوخاری و موسلم ریوایەتیان کردوە. ئەوەش بۆ ئەوانەی کە ئەقڵیان لە چاویاندایە ، ئیمان لە دڵودەرونیاندا نیە..! ئیتر نازانم چۆن ئیمان فوارە ناکات لە ناخیانەوە؟ دەست بەجێ بە بیستنی ئەم فەرمودەیە سەر خۆیان بۆ خوا نەوی ناکەن سوجدەی یەکتاپەرستی بۆ خوا نابەن؟!. ئەمە تنۆکێکە لەباسی ئەو زەریا گەورەیەی لە ئیسراو میعراج دەتوانین هەڵیهێنجین.. فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)