نامه‌یه‌ك بۆ خوشكێكی‌ خه‌مبار

نامه‌یه‌ك بۆ خوشكێكی‌ خه‌مبار

سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی‌ پشتگیری‌ چاكه‌كارانه‌و ، سۆزو ڕه‌حمه‌تی‌ خوای‌ گه‌وره‌ش له‌سه‌ر پێشه‌وامان موحه‌ممه‌د و یارو یاوه‌ران و شوێنكه‌وتوانی‌ به‌گشتی‌:
ئه‌مه‌ نامه‌یه‌كه‌ ده‌ینیێرم بۆ خوشكێكی‌ خه‌مبار ، بۆ خوشكێك كه‌ هه‌ست به‌ بێزاری‌ و بێ‌ هیوایی‌ ده‌كات و واده‌زانێت ده‌رگاكان له‌ ڕوویدا داخراون ، نامه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ په‌رداخی‌ تاڵییان چه‌شتوه‌و هه‌واڵی‌ چاوه‌ڕوانكراوی‌ خۆشیان دواكه‌وتووه‌ ، یان نه‌خۆش و دڵته‌نگ وبیمارن، بۆ هه‌موو خوشكێك كه‌ ده‌ناڵێنێت به‌ ده‌ست سته‌می‌ جواره‌و جۆره‌وه‌ ، ئه‌م نامه‌ ده‌نووسم:
خوای‌ گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی‌ فه‌رمووده‌شی‌ ڕاست و حه‌قه‌: قُل الله ینجیكم منها ومن كل كربهه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی‌: ألیس الله بكاف عبده‌.
خوشكی‌ به‌ڕێزم: له‌ وشه‌كانم تێبگه‌و، وه‌ریگێڕه‌ سه‌ر زه‌مینه‌ی‌ واقیع، با شته‌ پووچه‌كانی‌ ئه‌م دونیایه‌ داتنه‌به‌زێنن بۆ نزمایی‌ ، ئارام بگره‌و با ئارامگرتنیشت له‌به‌ر خوای‌ گه‌وره‌ بێت، به‌ ئازایی‌ پێشوازی‌ له ناخۆشی‌ و ناسۆری‌ بكه‌ ، ئارام بگره‌ جونكه‌ په‌روه‌ردگارمان فه‌رموویه‌تی‌: اصبر وماصبرك الا بالله‌ هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستمان پێغه‌مبه‌ر صلی‌ الله‌ علیه‌ وسلم فه‌رموویه‌تی‌: إن الله‌ إذا أحب قوما ابتلاهم، هه‌رچه‌ند ده‌رده‌سه‌ری‌ ونه‌هامه‌ت ڕووی‌ تێكردی‌ و ڕێگاكه‌ت تاریك بوویه‌وه‌ هه‌ر ئارام بگره‌، چونكه‌ له‌ دوای‌ هه‌موو ناخۆشییه‌كه‌وه‌ خۆشییه‌ك دێت، ان مع العسر یسرا.
ئه‌ی‌ خوشكی‌ ئازیز: خاوه‌ن په‌ژاره‌و خه‌فه‌تبار هاوار بۆ لای‌ كێ ده‌بات؟ لێقه‌وماو هانا بۆ لای‌ كێ‌ ده‌بات، هه‌موو بوونه‌وه‌ر ڕوو له‌ كێ‌ ده‌كه‌ن؟ ته‌نها ڕووله‌ خوای‌ تاك و ته‌نیا ده‌كه‌ن، حه‌قه‌ له‌سه‌ر من و تۆ له‌ خۆشی‌ وناخۆشیدا هاواری‌ پێ‌ بكه‌ین و خۆمان فڕێده‌ینه‌ به‌ر ده‌رگاكه‌ی‌ و لێی‌ بپاڕێینه‌وه‌و بگرین و بگه‌ڕێینه‌وه‌ لای‌ ، أمن یجیب المضطر إذا دعاه ویكشف السوء ، خوای‌ گه‌وره‌ نزیك و بیسه‌ر و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه‌، ئه‌ی‌ خوشكی‌ خه‌فه‌تبار ده‌ستت درێژكه‌و زمانت ئازادكه‌و مكوڕی‌ له‌ داواكردندا بكه‌و ده‌رگای‌ له‌ هه‌موان به‌به‌زه‌ییتر به‌رمه‌ده‌،چاوه‌ڕوانی‌ لوتف و میهره‌بانی‌ ئه‌و به‌.
ئه‌گه‌ر دووچاری‌ ناخۆشی‌ وسته‌می‌ پێاوان بوویت ، ئه‌گه‌ر له‌ كاره‌كانتدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووی‌ ،ئه‌گه‌ر هه‌ر كێشه‌یه‌كت تووش بوو هه‌ستت كرد چاره‌سه‌ری‌ له‌ تواناتدا نییه‌، تووڕه‌ مه‌به‌ و بۆڵه‌ مه‌كه‌ و كاره‌ساته‌كه‌ قورستر مه‌كه‌ره‌وه‌ له‌ سه‌ر باوك و كوڕو برات، به‌ڵكو بڵێ‌ سوباس بۆ خوا، قه‌ده‌ری‌ خوای‌ گه‌وره‌ یه‌و هه‌رچی‌ بوێت ئه‌نجامی‌ ده‌دات، ما أصاب من مصیبة فی الارض ولا فی أنفسكم إلا فی كتاب من قبل أن نبرأها ، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری‌ خۆشه‌ویستمان موحه‌ممه‌د (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (عجبا لامر المؤمن إن أمره كله خیر إن اصابته سراء شكر وإن أصابته ضراء صبر فكان خیرا له).
كه‌واته‌ خۆت به‌ ده‌ستی‌ قه‌ده‌ره‌وه‌ بده‌ و ئاسووده‌به‌ چونكه‌ ناڕه‌زایی‌ و تووڕه‌بوون له‌ قه‌ده‌ری‌ خوا ده‌رئه‌نجامی‌ خراپی‌ هه‌یه‌، مه‌ڵێ‌ ئه‌گه‌ر ئاوهاوئاوهام بكردایه‌ وا نه‌ده‌بوو، به‌ڵكو بڵێ ‌ : (قدر الله وما شاء فعل).
خوشكی‌ به‌ڕێزم له‌وانه‌یه‌ خه‌م و په‌ژاره‌ت به‌هۆی‌ بی‌ كاری‌ وده‌ست به‌تاڵیه‌وه‌ بێت، به‌ڵام هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ت له‌ یاد نه‌چێت كه‌ نیعمه‌ته‌كانی‌ خوا به‌سه‌رته‌وه‌ زۆرن، ئه‌وه‌نده‌ت به‌سه‌ كه‌ موسڵمان و ئیمانداری‌ ، نوێژ ده‌كه‌یت و هه‌سته‌كانت كارده‌كه‌ن و له‌ هێمنی‌ و ئاسایشدای‌، به‌سته‌ كه‌ توانای‌ ئیش و كارت هه‌یه‌ با كارێكی‌ گونجاویشت ده‌ست نه‌ كه‌وتبێت ، به‌سته‌ كه‌ ته‌ندروستیه‌كی‌ باشت هه‌یه‌، ته‌ماشای‌ ئه‌و كه‌سه‌ش بكه‌ كه‌ خاوه‌ن هه‌موو موڵكی‌ دونیایه‌ ، ئایا جگه‌ له‌ لۆكه‌و كفنه‌كه‌ی‌ هیچی‌ تر له‌ ماڵی‌ دونیا له‌ گه‌ڵ خۆی‌ ده‌بات؟
ڕێگایه‌كت پێ‌ نیشانده‌ده‌م كه‌ چاكترین ڕێگایه‌و ئاواته‌كانت ده‌هێنێته‌دی‌ ، ده‌چیته‌ لای‌ كه‌سێك كه‌ خوای‌ سه‌رۆكه‌كان و په‌روه‌ردگاری‌ وه‌زیره‌كان و خاوه‌نی‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه‌، فه‌رمانی‌ له‌ نێوان كاف و نوندایه‌: إنما أمره إذا أراد شیئا أن یقول له كن فیكون به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی‌ بچیته‌ لای‌ دڵت پاككه‌ره‌وه‌و مه‌رجه‌كانی‌ وه‌رگیرانی‌ نزاو پاڕانه‌وه‌ له‌ خۆتدا درووست بكه‌و بیچه‌سپێنه‌، چونكه‌ خوای‌ گه‌وره‌ نزا له‌ خاوه‌ن دڵی‌ بێ‌ ئاگا وه‌رناگرێت، مه‌رجی‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ی‌ حه‌ڵاڵ له‌ خوتدا وه‌دی‌ بهێنه‌، چونكه‌ كه‌سی‌ حه‌رام خۆر خوای‌ گه‌وره‌ نزای‌ وه‌رناگرێت، پاشان به‌ته‌نیاو له‌ ناو جه‌رگه‌ی‌ شه‌ودا، له‌و كاته‌ی‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ له‌ده‌ریای‌ خه‌وتندا نقوم بوونه‌ ، به‌ڵام هه‌ڵسوڕێنه‌ری‌ زه‌وی‌ و ئاسمانه‌كان نه‌خه‌وتووه‌ بانگ له‌ به‌نده‌كانی‌ ده‌كات، بانگ له‌ لاوان وژنان وپیاوان ده‌كات: ئایا كه‌سێك داواكاری‌ هه‌یه‌ بۆی‌ به‌جێبهێنم؟ ئایا كه‌سێك لێم ده‌پارَێته‌وه‌ پێی‌ ببه‌خشم؟ ئایا كه‌سێك داوای‌ لێخۆشبوون ده‌كات لێی‌ خۆشبم.
به‌ڵێ ،خوای‌ گه‌وره‌ نه‌بوو ده‌ردو به‌ڵای‌ له‌سه‌ر ئه‌ییوب لابرد؟ خوای‌ گه‌وره‌ نه‌بوو ئاسنی‌ بۆ داوود نرمكرده‌وه‌؟ ده‌ریای‌ بۆ موسا له‌تكرد و كاریگه‌ری‌ ئاگری‌ بۆ ئیبراهیم لابرد و مانگی‌ بۆ سه‌رداری‌ پێغه‌مبه‌ران كرد به‌ دوو كه‌رته‌وه‌، خه‌ڵكی‌ ده‌ڕۆنه‌ لای‌ ئه‌م و ئه‌و په‌نایان بۆ ده‌به‌ن وبه‌شێوه‌یه‌كی‌ كرده‌یی‌ خوا له‌بیر ده‌كه‌ن، هه‌رچیت هه‌یه‌ له‌م كاته‌دا بیخه‌ره‌ به‌ر ده‌ستی‌ په‌روه‌ردگارت ، یان داواكارییه‌كانت به‌جێده‌هێنرێن ، یان بۆت پاشه‌كه‌وت ده‌كرێن بۆ ڕۆژێك كه‌ زیاتر نیازت پێیه‌تی‌ و، یان به‌ڵایه‌كت به‌هۆیه‌وه‌ له‌ سه‌ر لاده‌بات.
ئه‌ی‌ داماو به‌ ده‌ستی‌ خه‌مه‌وه‌، له‌كاتی‌ دڵته‌نگبوون و گیروگرفت و ناهه‌مواری‌ بارودۆخه‌كان، په‌نا بگره‌ به‌ نوێژ: یا أیها الذین آمنوا استعینوا بالصبر والصلاة.
گه‌وره‌ و ناودارانی‌ ئیسلام كاتێك ده‌كه‌وتنه‌ هه‌ل و مه‌رجی‌ سه‌خت و ناخۆش په‌نایان بۆ نوێژ ده‌برد، خوای‌ گه‌وره‌ش كێشه‌كانی‌ بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كردن.
خوشكه‌كه‌م گومانت نه‌بێت له‌وه‌ی‌ بێ‌ ئاگایی‌ دڵ و بێ‌ تاقه‌تی‌ و كات به‌ زایه‌ چوون و دڵڕه‌قی‌ و نه‌مانی‌ به‌ره‌كه‌ت و زۆریی‌ خه‌م و په‌ژاره‌و ....هه‌مووی‌ له‌ تاوان و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ یادی‌ خوا درووست ده‌بن، هه‌موومان به‌ چاكی‌ حه‌ڵاڵ و حه‌رام ده‌ناسین ، به‌ڵام خۆشبه‌خت ئه‌و كه‌سه‌یه‌ با كاری‌ حه‌رامیشی‌ كردبێت به‌ڵام ده‌ستی‌ لێهه‌ڵگرێت، بۆیه‌ بگه‌ڕێره‌وه‌ لای‌ خواو گوێ‌ له‌ ئایه‌ته‌كانی‌ قورئان بگره، چونكه‌ دڵت پڕ له‌ هیوا ده‌كات، قل یا عبادی الذین أسرفوا على أنفسهم لا تقنطوا من رحمة الله إن الله یغفر الذنوب جمیعاً.
نهێنی‌ ئاسووده‌یی‌ و هێمنی‌ داوای‌ لێخۆشبوونه‌ له‌ خوای‌ گه‌وره‌، بڕوانه‌ پێشه‌وا (ابن تیمیة) كه‌ ده‌فه‌رموێت: جاری‌ وا هه‌یه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كم لێ گیر ده‌بێت، منیش هه‌زار جار یان زیاتر یان كه‌متر ده‌ڵێم: (استغفر الله) ئیتر خوای‌ گه‌وره‌ش لێم ده‌كاته‌وه‌.
مژده‌ت لێبێت خوشكی‌ خه‌مبار به‌ لوتفی‌ نادیاری‌ خواو، ئاینده‌ی‌ پرشنگدار به‌ یارمه‌تی‌ خوای‌ به‌ سۆزو میهره‌بان،تاریكی‌ شه‌و به‌ گزنگی‌ سپێده‌ ده‌ڕوێته‌وه‌، مادام مامه‌ڵه‌ت له‌ گه‌ڵ په‌روه‌ردگارته‌و چاوت له‌ ده‌رگای‌ ئه‌وه‌، ئه‌ویش وازت لێناهێنێت و به‌ ده‌ستی‌ خۆتته‌وه‌ نادات ، له‌ كیتابی‌ خوا دامه‌بڕێ‌ و ئیتر ئومێدی‌ هه‌موو چاكه‌یه‌ك بكه‌، ئه‌مه‌ بوو په‌یامه‌كه‌م بو خوشكی‌ خه‌مبارم به‌ هیوای‌ ئه‌وه‌م له‌ نزاو پاڕنه‌وه‌ی‌ بێ‌ به‌شم نه‌كات..

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)