به سەرهاتێك وپەندێك !

نووسەر: 
لقمان امین
 به سەرهاتێك وپەندێك !

 

 

 

 

 

پیاوێکی حەفتا ساڵی کە بەردەوام هاتوچۆی مزگەوتی دەکرد و نوێژەکانی هەمووی بە جەماعەت ئەنجامدەدا ڕۆژێك لە نوێژی بەیانی گەڕایەوە بۆماڵەوەو لەدەرگاکەیدا خێزانەکەی ماوەیەك دواکەوت لەکردنەوەی دەرگاکە ، تاوەکو خێزانەکەی هات ودەرگاکەیکردەوە پیاوەکە لەهۆشخۆیچوو .

کاتێك کە هاوسەرەکەی هات ودەرگاکەیکردەوە تەماشایکرد پیاوەکەی لەهۆشخۆی چوەو کەوتوەو ، بەخێرایی ڕایکێشایە ماڵەوەو بەپەلە ئاوی پەرژاند بەدەموچاویدا تاوەکو هاتەوە هۆشخۆی .

کاتێك پیاوەکە بەئاگاهاتەوە خێزانەکەی داوای لێبوردنی لێکرد کە دەرگاکەی درەنگ کردۆتەوەو ئاگای لێنەبوە کە ئەو لەدەرگایداوە .

بەڵام پیاوەکە ووتی : نەخێر ئاساییە لەڕاستیدا من بەهۆی ئەوەوە لەهۆش خۆم نەچومە کە دەرگاکەت درەنگ کردۆتەوە یاخود لە لاوازیمدابێت و توانی ڕاوەستان وچاوەڕوانکردنم نەبوبێت ، بەڵکو من کاتێك لەدەرگامداو تۆ بێئاگابویت و درەنگت پێچوو منیش بیرم لەوەکردەوە کە کاتێك لە قیامەتدا لەبەردەرگای خوای گەورە دەوەستم و چاوەڕوانی ئەوەدەکەم کە دەرگای بەهەشتم لەسەر بکرێتەوە ، بەڵام دەرگام لێنەکەنەوەو نەتوانم بچمە بەهەشتەوە ، هەربۆیە لەهۆش خۆم چوم .

ئەمە بیرکردنەوەی ساتێك بوو کە پیاوێکی عەفتا ساڵەی کە بەردەوام لە نوێژوجەماعەت بووە ، ئەی ئێمە کەی بیر لەوە دەکەینەوە کە کاتێك لە قیامەتدا لەبەردەم خوای تاك وتەنها دەوەستین و لێمان دەپرسێتەوە هەروەکو پێغەمبەر صلی اللە علیەوسلم لەفەرمودەیەکدا دەفەرموێت : "لاتزول قدم ابن ادم يوم القيامة من عند ربه حتى يسأل عن اربع : عن عمره فيما افناه ، وعن شبابه فيما ابلاه ، وماله من اين اكتسبه وفيم انفقه ، وعلمه ماذا عمل به" ( رواه البخاري ) واتا : هیچ کەسێك لەقیامەتدا هەنگاو هەڵنانێت لەلای خوای گەورە تاوەکو پرسیاری چوارشتی لێنەکرێت : تەمەنی لەچیدا تەواوکرد ، گەنجایەتیەکەی لەچیدا سەرفکرد ، و ئەو سەروەت وماڵەی کە هەیەیبوو لەدونیادا چۆن پەیدایکرد و لەچیدا سەرفیکرد ، ئەو زانست وزانیاریەی کە هەیبوو دەیزانی چی کاروکردەوەیەکی پێکرد و چۆن بەکاریهێنا .

ئەگەر کەمێك بیر لەم فەرمودەیە بکەینەوەو بەوردی شیبکەینەوە پرسیاری یەکەم پرسیاری ئەوەی لێدەکرێت کە تەمەنی لە چیدا تەواوکرد ؟

کەمێك بیر لە ژیانی خۆمان بکەینەوەو چاوێك بە ڕابوردوی خۆماندا بگێڕین و بزانین ئەو تەمەنەی کە بەسەرمانبردوە تاوەکو ئێستا چۆن بەسەرمانبردو ؟ لەکاریباشدا یان خراپ ؟ خێروچاکە یان تاوان وخراپە ؟ زۆر پرسیاریتر هەڵدەگرێت کە درێژە دەخایەنێت بینوسینەوە بەڵام هەمومان تێدەگەین ودەتوانین لەخۆمان بپرسینەوە چۆن ولەچیدا تەواومانکرد ؟ ئەگەر لە چاکەو خێروباشەدابوە ئەوا دەبێت هەوڵبدەین کە باشتربکەین لەو تەمەنەی کە ماومانە .

ئەگەر لە خراپەو گوناح وتاواندا تەواومانکردوە هێشتا ماوە و دەتوانین ئەوەی کەماومانە چاکی بکەینەوەو تۆبەی لێبکەین و فریایی خۆمان بکەوین و هەڵەکانمان ڕاست بکەینەوە تاوەکو خۆمان ئامادەبکەین بۆ ئەو ڕۆژەی کە لە بەردەم خوای تاكوتەنهادا دەوەستین و لێمان دەپرسێتەوە تەمەنت بەچی تەواوکرد ؟

لەپاش ئەوەش پرسیارێکی سەیرتر لەوە دێتە پێشەوەو دەپرسێت : گەنجێتیەکەت ، یاخود تەمەنی گەنجیت لەچیدا سەرفکرد ؟

ئەوە زۆر سەرسامە کە گەنجێکتی بەشێکە لە تەمەن ، بۆچی پرسیاری تەمەن دەکرێت وپاشان پرسیاری گەنجێتی دەکرێت ؟ !

مەبەستیش لەوەی کە پرسیاری گەنجێتی دەکرێت هۆکارەکەی ئەوەیە کە گەنجێتی مرۆڤ هەموو توانایەکی لەو تەمەنەداهەیەو دەتوانێت هەموو ئەو ئەرك وفەرمانانەی کە خوای گەورە فەرمانیپێمانکردوەو داوای لێمان کردوەو داویەتی بەسەرماندا لەو تەمەنەدا بەجێی بهێنین ئەگەر کەمتەرخەمی تیادانەکەین و نەکەوینە دوای فڕوفێڵەکانی شەیتان وهەواوئارەزوی نەفسی خۆمان .

لەتەمەنی گەنجایەتیدا دەتوانین ئەوەی کە مرۆڤ بەدەستی هێناوە ئێمەش بەدەستی بهێنین ئەگەر شوێنکەتوی ڕاستی و دینی خوای تاك وتەنها بین .

هەربۆیە لەکۆتایدا دەڵێم دەبێت ئاگامان لەخۆمانبێت و بزانین تەمەنمان لەچیدا تەواودەکەین و گەنجێتیمان بەچی سەرف دەکەین و تاوەکو کاتێك چوینە بەر بارەگای خوای گەورە و پرسیاریان لێمانکرد بتوانین بە ڕوونی و بە سەربەرزیەوە ووڵام بدەینەوە و دەرگای بەهەشتمان لەسەر دانەخرێت و دەرگاکەمان لێبکەنەوە ، نەوەکو هەر چاوەڕوانبین و دەرگاکەمان لێنەکەنەوەو نەهێڵین بچینە بەهەشتەوەو ئەو بەهەشتەی کە ئامادەکراوەو ڕازێنراوەوتەوە بۆ ئەوانەی کە لەخوا دەترسان و ئیش وکارەکانیان لە جێی ڕەزامەندی خوای تاك وتەنهادابوە .

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)