محراب چییە؟!

نووسەر: 
عادل شاسواری
محراب چییە؟!

نوێژکەری خۆشەویست! نویژەکەت  جەنگە، بەڵێ جەنگێکی( معنوی)یە لەگەڵ دوژمنێکی مەعنەوی دا، جگە لە دژی  شەیتان، کە وەک خۆت ئەزانی دوژمنێکی دێرینی باوو باپیرییە، لەو ساتەوە ئادەمی ھەیە، ئەم دوژمنەش ھەیە و ھەردەم لە پێی سەری رۆڵەکانی ئادەمدایە، بۆ ئەوەی لە خشتەیان ببات و، دووچاری ئاگری دۆزەخییان بکات، لە دۆستایەتی و بەھەشتی خوای پەروەردگار( وەک خۆی) دووریان بخاتەوە...

جا نوێژجۆرە خەبات و جەنگێکی(معنوی)یە لە دژی ئاوەتا وشەی محراب لە سەرچاوەی (حرب)ە ھاتووە کەمەستی جەنگ دەگەیەنێت، تێبینیەکی ورد بکەین دەبینین جیاوازی ھەیە لەنێوان:( حرب=جەنگ)، (معرکة=شەڕ)، وەک ئەوەی حرب گەورەترو مەودای فراوانترو کوشندەترە، وەک(حەربی عالەمی یەکەم، یان دووەم)، بەڵام معرکە بچوکترو زیاتر ناوخۆیی و کەم نەفەسە، بۆیە(محراب) لە سەرچاوەی(  حرب)ە وەھاتووە، نەک لە سەرچاوەی (معرکە)، کە ئەمەش بەگەورە زانینی دووشتە:

• خوودی جەنگەکەمان کە نوێژکردنە.

• دوژمنەکەمان کە(شیطان) ەوە نابێ لەکەمتەرخەمییەوە بە بچوکی بزانین. (امام)ی نوێژ سەرکردەی ئەم جەنگەیە با ھەردەم کە ھاتە مزگەوتەوە خۆی بھاوێتە ناو سەنگەری جەنگەوە، چۆڵ بوونی سەنگەری جەنگ گەورەترین مەترسی دۆڕاندنی جەنگ. (امام) ی بەڕێز کە ھەتا مزگەوتەوە، بابچێتە ناو سەنگەرەکەوە، لەوێوە چاودێری ھەڵس و کەوتی نوژگەران و ئیش و کاریان بکات و ئاگاداری لەگەوروبچوک، وردو درشتی روداوەکانی ناو مزگەوت بێت.

گواستنەوەی بەرماڵەکە بۆ ناوەڕستی مزگەوت لە تێکدانی سەنگەرەکە دەچێت، گواستنەوەی چاک نییە، تادەتوانرێت بانەگوێزرێتەوە، چونکە:

*بەم بۆنەیەوە ھەندێک لەمزگەوتەکە لادەدرێت، واتە لە (مزگەوتی) دەکەوێ و لە ڕۆژی (قیامە)دا دەتوانێ سکاڵای خۆی بکات و شکاتمان لێ بکات، دەتوانێ بڵێ: ئەی خوای پەروەردگار! (من) پارچە زەوییەک بووم، شانازیم بەوەوە دەکرد، کەفەڕو پیرۆزی مزگەوت و ماڵی تۆ پەرستیم پێ درابوو، بەڵام ئەم نوێژگەرانە، ھەرلە خۆیانەوە منیان لەو پیرۆزییە کردو لە (مزگەوتی)بۆ ماوەیەک دەریانکردم!!

*کە دەڵێین: نوێژگەران گەمن جێگامان دەبێتەوە، جا ئێمە بۆچی بەکردەوە دان بەکەم بوونیاندا بنێین و (ملاک)ی نوێژەران کەم بکەینەوە، میوان ھەرچەندە کەم ھاتبن ، بۆچی لە سوچێکی ماڵەکەدا نگایان بدێرین، لەبەر ئەوەی کەمن، بیان ئاخنینە تەنگە بەرییەکی میوانخانەکەوە؟! کە میوانی ترھاتن، باھەست بەتەنگە بەری جێگا نەکەن و، جێگای فراوانیان لەبەر دەمدابێت.

*ئەی نازانی دوای تەواو بوونی ڕیزەکانی نوێژ فریشتەکانیش وەک خۆیان ریز دەبەستن و ناھێڵن مزگەوتەکە بە چۆڵی بمێنێتەوە و پڕی دەکەنەوە؟! کەتوۆش ھەندێک لە مزگەوتەکەت لە پێشەوە بەجێ ھێشتووە، ئەوان ناتوانن لە پێش(امام)ەوە ریزببن، چونکە ئەو ڕاستیەمان زیاتر لەلا ڕوونە، کەنابێ پێشی(امام) بکەون.

*یەکەم ڕیزی نوێژ، لە ھەموو ریزەکانی تر پیرۆزی زیاترە، جێگاکەشی لە ھەموو جێگاکان دەبێ پیرۆزتربێت، جێ ھێشتنی وەک ئەوە وەھایە(عمق اراڵی) بەشی ھەرە زۆری زەوی جەنگ بۆ دوژمن چۆڵ بکرێ! ریزەکان گوزارش بۆ (عمق اراڵی)جەنگەکەمان ئەکەن، بابە ئاسانی بۆ دوژمنی چۆڵ نەکەین!

*کە نوێژ تەواو بوو، ئەوکات دەکرێ بۆ خوێندنی ویردەکان بێنە نزیک(سۆپا)کەوە ئەوساتە ھەرچۆنێک دانیشتن ڕەوایە چونکە(مجلس)ەو دانیشتن لە کۆڕدا ھەرچۆنێک بێت دەبێ!ئەمەش دیارە بە چاودێری ریزو ڕیزی ئامادەبووانەوە.

کتێب سۆمای ژین ،عادل شاسواری

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)