ڕۆشنبیرانی کوردستانی ئێران له‌سه‌ر کۆچی شێرکۆ بێکه‌س ئه‌دوێن
هێشتاکە دونیای ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی لە خەمی لەدەستدانی فەلەکەددین کاکەیی دەرنەهاتبوو کە هەواڵی مەرگی شێرکۆ بێکەس، دیارترین شاعیری سەدەی بیست و یەکەمی کورد، بڵاوبووەوە و نووسران و شاعیرانی کوردی بێکەس تر لە هەرکاتێکی دیکە کرد.
کوردپرێس: ئیمپراتۆری وشە کە بە "تریفە"وە هاتە دونیای شیعری کوردی، لە دوا ڕۆژەکانی ژیانیدا لەگەڵ تەنیایی پێکەوە مان و جگەرەکەی دایە دەستی تەنایی و بۆ هەتاهەتایە نووست و بوو بە خۆری گەلێک کە ڕووی لە داهاتووە.
دوانیوەڕۆی یەکشەممە (4/8/2013) لە سنە، لە مەراسیمی پرسە و بەرزڕاگرتنی یادی فەلەکەددین کاکەیی، نووسەر، ئەدیب و سیاسەتوانی ناوداری کورد بووین کە بە هەواڵی مەرگی شێرکۆ، زیاتر لە هەر کەس، بێکەسیمان بە ڕواڵەتی ئەو کۆمەڵە ڕۆشنبیر، نووسەر و شاعیرانەوە بینی کە وەکوو چەند نەوە لە کوردستان و هەموو شوێنێکی دونیا لەگەڵ شیعر و وشەکانی نێرۆدای کورد؛ ژیاون، هەستیان بە ژیانەوە کردووە و فرمێسکیان بۆ بێکەسی گەلێک ڕشتووە.
کۆمەڵێک لە هونەرمەندان، شاعیران و نووسەرانی کوردستانی ئێران هەرکامە و بە تایبەتمەندیی زمانی خۆیان لە ڕێگای ئەم هەواڵدەرییەوە سەبارەت بە مەرگی شێرکۆ بێکەس دوان و هەست و سۆزی خۆیان دەربڕی، کە لە دووبەشدا پێشکەشی بەردەنگانی بەڕێزی کوردپرێس دەکرێت.
"لەبەرچاومە دواجار من و تەنیایی
پێکەوە دەمێنینەوە
ئەو ئاگری جگەرەکەیدەکوژێتەوە و
منیش بۆ هەتاهەتایە
ئیتر ئەنووم"
کورد پرێس : چ هه‌ست و ئیحساسێکتان هه‌یه له‌سه‌ر مه‌رگی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س؟
هادی زیائه‌دینی، نیگار کێش و په‌یکه‌رتاش:
مه‌رگ وه‌کوو ده‌ڵین حه‌قه و دیارده‌یه‌کی سروشتییه، به‌ڵام دیاره هه‌میشه مه‌رگ داخی هه‌یه و بیستنی هه‌واڵی مه‌رگی شێرکۆ بێکه‌س دوو ئیحساسی پێ به‌خشیم: یه‌کێک، داخ و که‌سه‌ری کۆچی شێرکۆ، دووهه‌م، دامرکانی دڵی شێرکۆ بێکه‌س له ته‌مه‌نێکدا که کاری خۆی کرد و هه‌وڵی خۆی دا و به ڕای من زۆرتر له‌وه‌ی که ته‌ئکید له‌سه‌ر کۆچی شێرکۆ بکه‌ین و دیارده‌ی مه‌رگی شێرکۆ زۆر گه‌وره بکه‌ینه‌وه، له شێرکۆ بێکه‌سه‌وه فیر بین که مرۆڤێک ده‌توانێ چه‌نده ئیش و خزمه‌ت بکات و ئه‌رکی خۆی به‌جێ بێنێت، دیاره ئه‌م باوه‌ڕه ئه‌وه‌نده به سه‌ر مندا زاڵ بوو که نه‌یهێشت بۆ کۆچی شێرکۆ بێکه‌س بگریم.
عه‌تا نه‌هایی، روماننووس:
کۆچی شێرکۆ بێکه‌س تۆزێ چاوه‌ڕوانکراو بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵی سه‌خت و گران بوونی نه‌خۆشییه‌که‌ی بڵاو بووه‌وه، ئه‌من له‌گه‌ڵ کاک هه‌ڵۆ کوڕی کاک شێرکۆ له سویده‌وه قسه‌م کرد قسه‌کانی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر نائومێدانه بوو، ئه‌مه‌وێ بڵێم ئه‌و نیگه‌رانی و ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشییه له سێ چوار ڕۆژ به‌ر له کۆچی کاک شێرکۆ لای من دروست ببوو و هه‌تا ئێستاش ئه‌و هه‌سته به‌رده‌وامه، بێگومان کاک شێرکۆ گه‌وره‌ترین و کاریگه‌رترین شاعیری هاوچه‌رخی کورده، نموونه‌ی که‌مه، ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته‌ی کاک شێرکۆ به زمان و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی کردووه شایانی ئه‌وه‌یه که نه‌ک هه‌ر من که کاک شێرکۆم له نێزیکه‌وه ئه‌ناسی و جگه له دۆستایه‌تی قوتابیگهریشم له خزمه‌تی دا ئه‌کرد ، به‌ڵکوو بۆی هه‌یه هه‌موو تاکێکی کورد خه‌فه‌تبار بێت.
ناسر وه‌حیدی،چیرۆک‌نووس :
مرۆڤێک به شوێنێکی ساف و سه‌خت و هه‌مواردا ده‌ڕوا به‌ڵام یه‌کجاری ژێر پێی خاڵی ده‌بێ و ده‌که‌وێته نێو بۆشایهکهوه، هه‌واڵی مه‌رگی کتوپڕی کاک شێرکۆ ئه‌و هه‌سته‌ی لای من دروست کرد که ژێر پێم خاڵی بووه و که‌وتوومه‌ته نێو بۆشایهکهوه، کاک شێرکۆ که‌سایه‌تییه‌کی زۆر بلیمه‌ت بوو، یه‌که‌م وه‌ک شاعیرێکی کورد که ساحیبی مه‌کته‌ب و ده‌نگ و جێ په‌نجه‌ی خۆیه‌تی له نێو شاعیرانی کورددا، دووه‌م وه‌ک شاعیرێکی جیهانی که بووه‌ته بڵێندگۆ و ده‌نگی تایبه‌تی میلله‌تی کورد، سێهه‌م که‌سایه‌تی شێرکۆ که‌سایه‌تییه‌کی ڕۆشنبیره و جاری وا هه‌یه هه‌ندێ ڕووداو هاتوونه‌ته پێشه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ چه‌شنه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تێدا بێ، هه‌رچه‌ند شێرکۆ بێکه س له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتیشدا بووبێت به‌ڵام له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیرانی تردا هه‌ڵوێستی خۆی جیا کردووته‌وه‌و و ده‌نگی خۆی هه‌ڵبڕیوه له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا.
عه‌دنان به‌رزه‌نجی، وه‌رگێڕ و لێکۆڵه‌ر:
به ڕاستی هه‌واڵی کۆچی مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س زۆر زۆر دڵته‌زێن و سه‌خت بوو، دیاره ناخۆش ترین هه‌واڵێ له‌م ساڵانه‌دا بیستوومه هه‌واڵی کۆچی شێرکۆ بێکه‌س بوو، نه به‌و مانایه‌ی که شێرکۆ نابێ بمرێ، به‌ڵکوو به‌و مانایه‌ی که زۆر کاری ئه‌ده‌بی به‌ده‌سته‌وه بوو خه‌ریک بوو ئیمپراتوورییه‌تی شێعری خۆی پته‌و ده‌کرد و پێویستی به ده‌رفه‌تی زۆرتر بوو بۆ ئه‌وه‌ی باشتر ئەم ئیمپراتوورییهتە به دونیا بناسێنێ، به‌ڵام به داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا و نه‌یتوانی بەپێی پێویست کاره‌کانی کۆتایی بهێنێت.
عه‌لی ده‌سماڵی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ:
به‌ڕای من دوو شت له‌م جیهانه‌دا زۆر سه‌یر و له هه‌مان کاتدا زۆر زۆر شاعیرانه و ئه‌فسوناوین. یه‌کەمیان ئاو، دووهه‌میان مه‌رگ و له‌ناوچوون. شێرکۆی شاعیر دوای ژیانێکی پڕ له ماجه‌را و مه‌ینه‌ت و کار و نووسین، دوای کێشانی هه‌زاران سیگار، له‌م جیهانه کۆچی کرد و ڕۆیی. به داخه‌وه هه‌لومه‌رجی کورد و بارودۆخی ناله‌باری کوردستان وای کرد که شێرکۆ و زۆر ئهدیبیتری ئێمه نه‌گه‌نه ئه‌و ئاسته تایبه‌ته وا ئه‌دیبه گه‌وره‌کانی جیهان ئه‌گه‌ن.
کورد پرێس : پێگه‌ی شێرکۆ بێکه‌س و شێعری شێرکۆ له ئه‌ده‌ب و شێعری سەردەمی کوردی‌دا و کاریگەرییەکانی له سه‌ر دیکه ی چالاکانی ئەدەب و هونه‌ری کوردی چۆن ده‌بینن؟
هادی زیائه‌دینی، نیگارکێش و په‌یکه‌رتاش:
ئه‌و کاته‌ی په‌یکه‌رتاشێک، په‌یکه‌ره‌ی که‌سایه‌تییه‌ک دروست ده‌کات، به‌رهه‌م گه‌وره‌ترین و گرینگ ترین کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی تاشین و دیاره شێرکۆ بێکه‌س نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێسته کۆچی کردووه و له نێوانماندا نه‌ماوه، به‌ڵکوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین شاعیرانی دونیایه، ئه‌وه هۆی بیرکردنه‌وه‌ی من سه‌باره‌ت به تاشینی په‌یکه‌ره‌ی شێرکۆ بووه.
دیاره پێوه‌ری تایبه‌تی هونه‌ریم بۆ ئه‌و بابه‌ته هه‌یه نه‌ک هه‌ر پێوه‌ری ئه‌ده‌بی به ته‌نیا. ئه‌و پێوه‌رانه ئیماژ و پلانی هونه‌رییه و ئه‌مه له شێعری شێرکۆدا دیار و به‌رجه‌سته‌یه. به ڕای من به‌رهه‌مه‌کانی شێرکۆ هونه‌رییه و دیاره ئه‌و به‌شه هونه‌رییه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی شێرکۆ و ئیحساس و به‌رپرسیارییه‌تی شێرکۆ له به‌رانبه‌ر کۆمه‌ڵگادا و ڕۆڵ و پێگه‌ی شێرکۆ و خه‌بات و شۆڕشی شێرکۆ له زمه‌ن و کاتی خۆیدا بووه هۆی ئه‌وه‌ی من به‌رهه‌می شێرکۆ داتاشم و په‌یکه‌ره‌ی لێ دروست بکه‌م و به ڕای خۆم یه‌کێک له گرنگترین و پڕبایه‌خ ترینی ئه‌و په‌یکه‌رانه‌یه که تا ئێستا تاشیوومه و دیاره ئه‌گه‌ر په‌یکه‌ره‌ی شێرکۆ جوان و ڕێک و پێکه کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی به‌رهه‌م و شێعری شێرکۆ بووه.
شێرکۆ بۆ هادی زیائه‌دینی وه‌کوو مودیله و وه‌کوو سه‌رمه‌شقه، سه‌رمه‌شقێکی گه‌وره. وه‌کوو هونه‌رێک که له‌به‌ر ده‌ستماندایه. شێرکۆ بێکه‌س بۆ منداڵه بۆیاخچیهیک شێعرێکی گه‌وره ده‌ڵێ که تا هه‌تایه و تا دونیا دونیایه ئه‌مێنێته‌وه، ئه‌وانه من هان ده‌دات و پێم ئه‌ڵێ هادی زیائه‌دینی وه‌کوو شێرکۆ بێکه‌س له کاری خۆیدا بگاته ئاستێکی باڵا.
عه‌تا نه‌هایی، روماننووس:
دیاره شێرکۆ له ته‌مه‌نێکدا کۆچی دوایی کرد که توانی به‌شێکی زۆر له تاقیکردنه‌وه و ئه‌زموونه شێعرییه‌کانی خۆی به ئه‌نجام بگه‌یێنێت. کاک شێرکۆ زیاتر له نیو سه‌ده کاری ئه‌ده‌بی کردووه و توانی هه‌موو به‌هره‌ی داهێنه‌رانه‌ی خۆی پێشکه‌شی میلله‌ته‌که‌ی بکات و بە توانایی و شاره‌زایی خۆی به بەبەکارهێنانی زمان، خه‌م و مه‌ینه‌ته‌کانی میلله‌ته‌که‌ی کردە شێعر و پێشکه‌شی کرد، من پێم وایه خه‌ساری مه‌رگی مامۆستا شێرکۆ خه‌سارێکی عاتیفیه، نه‌ک هه‌ر بۆ دۆستان و نێزیکانی به‌ڵکوو بۆ هه‌موو ئه‌و میلله‌ته که 50 ساڵه گوێ له شێعری بێکه‌س ئه‌گرێ و 50 ساڵه له‌و کانیه ئاو ئه‌خواته‌وه که کانی شێعری شێرکۆیه.
ناسر وه‌حیدی،چیرۆک‌نووس :
شێرکۆ که‌سایه‌تییه‌کی بلیمه‌ت بوو له نێو گه‌لی کورددا، وه‌کوو ڕۆشنبیر و وه‌کوو شاعیر، به‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌وه توانی له نێو کۆمه‌ڵگای جیهانی دا و له نێو هونه‌رمه‌ندان و ئه‌دیباندا که‌سایه‌تییه‌کی ناودار بێت و چه‌ندین خه‌ڵاتی نێونه‌ته‌وه‌یی مسۆگه‌ر بکات و زۆر وڵاتان له دونیادا شه‌ره‌فی هاوشاریهتیان پێدا، وه‌کوو پێشکه‌ش کردنی شه‌ره‌فی هاوشاریه‌تی له‌لایه‌ن شاره‌وانی شاری ڕۆمی وڵاتی ئیتالیاوه. دیاره ئه‌وه به‌خۆڕایی به‌ده‌ست نه‌هاتووه، شێعری شێرکۆ ئه‌و شته‌ی به سه‌ر دونیا و هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتدا سه‌پاندووه که ئاوا خه‌ڵک بیناسێ .
له‌لایه‌ن خۆمه‌وه سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو هونه‌رمه‌ندان و ڕووناکبیرانی کورد ده‌که‌م و سه‌ره‌خۆشی له خۆم ده‌که‌م بۆ له ده‌ست دانی هاوڕێیه‌کی زۆر نێزیکم. هیوادارم ڕۆشنبیرانی تر بتوانن ڕێبازی کاک شێرکۆ بگرنه‌به‌ر و ڕێگاکه‌ی ون نه‌بێ.
عه‌دنان به‌رزه‌نجی، وه‌رگێڕ و لێکۆڵه‌ر:
چه‌ن که‌سایه‌تی به‌لای منه‌وه وه‌کوو لووتکه‌ی شێعری کوردین و به ڕای من له دوای خانی و نالی و گۆران، شێرکۆ بێکه‌س وه‌کوو شاعیری نوێخوازی کورد له‌و لووتکه‌یه‌دا جێ ده‌گرێ و نه ته‌نیا وه‌کوو لووتکه‌ی شێعر و ئه‌ده‌بی کوردی به‌ڵکوو وه‌کوو سه‌یید عه‌لی ساڵحی ئه‌ڵێ: شێرکۆ بێکه‌س ئوسووه و نموونه‌ی هه‌موو شاعیرانی ئاسیایه.
عه‌لی ده‌سماڵی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ:
داوای لێبوردن ئه‌که‌م به‌رله‌وه‌ی به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دێڕه قسانه‌ی من تووڕه ببن و شتێکی ناخۆش بێننه سه‌رزار، بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که ئه‌دیب و شاعیری جیهانی که‌سانی وه‌ک نێرۆدا، لۆرکا، بۆرخێس، هۆڵدرلین، هیووز و ئه‌و که‌سانه‌ن. به‌ڵام نه کورد و کوردایه‌تی و نه‌ش زمانی کوردی، هیچیان ئیزنی ئه‌وه‌یان نه‌دا شێرکۆ بگاته ئه‌و شوێنه که بڵێی به‌رهه‌مه‌کانی له ئاستی که‌ماڵ و زولالیدان. من به‌ش به حاڵی خۆم ڕێزم هه‌یه بۆ پڕکاربوونی شێرکۆ بێکه‌س و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌و. به‌ڕاستی تێکۆشانی بێ وچانی کاک شێرکۆ شایانی ستایش و پێزانینه.
خاڵێکی ئێجگار خه‌مبار له ژیانی شێرکۆ بێکه‌س، ته‌نیایی ئه‌و پیاوه‌یه. ئه‌و به ته‌نیا ژیان بهسربردنه، ڕووداوێکی تاڵ بوو.
کورد پرێس : دیاره جه‌نابت دیدار و دۆستایه‌تیت له‌گه‌ڵ شێرکۆ بێکه‌س بوو، وه‌کوو بیره‌وه‌ری له گه‌ڵ شێرکۆ بێکه‌س چیتان هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه؟
هادی زیائه‌دینی، نیگار کێش و په‌یکه‌رتاش:
بیره‌وه‌رییه‌کی تایبه‌تم له کاک شێرکۆ هه‌یه و هه‌رگیز له بیرم ناچێته‌وه. ڕۆژێک له ماڵێکدا دانیشتبووین هه‌مووی به‌شدارانی مه‌جلیسه‌که خه‌ریکی قسه و باس بوون، کاک شێرکۆ هه‌ر له‌و کۆڕه‌دا شێعرێکی وت و پیشانی ڕه‌ئووف بێگه‌ردی دا و له دواییدا خوێندیه‌وه بۆ به‌شدارانی ئه‌و مه‌جلیسه، شێعره‌که موعجیزه بوو له که‌ش و فهزاییهکدا که قسه‌ی ئاسایی و ڕۆژانه ده‌وترا، شێرکۆ له ئاسمانی شێعری خۆیدا خه‌ریک بوو په‌ڕ و باڵی لێده‌دا و یه‌کێک له جوانترین شێعره‌کانی خۆی خولقاند ئه‌وه‌ش هه‌ر سه‌رمه‌شقێکه بۆ هادی زیائه‌دینی که هونه‌رمه‌ند ته‌نیا له وه‌ختی خولقاندنی به‌رهه‌می هونه‌ری دا هونه‌رمه‌ند نییه، به‌ڵکوو هه‌موو ساته‌کانی ژیان و ته‌نانه‌ت نه‌فه‌س کێشانیشی له‌گه‌ڵ هونه‌ردایه .بێ گومان له ناۆ کورددا شێرکۆیه‌کی تر ناخولقی.
عه‌تا نه‌هایی، روماننووس:
له 1996ه‌وه که له نێزیکه‌وه شێرکۆ بێکه‌سم ناسیووه و له نێزیکه‌وه له خزمه‌تیدا بووم، کۆمه‌ڵێک بیره‌وه‌ریم هه‌یه و دیاره له نێزیکه‌وه ناسینی که‌سێکی وه‌کوو شێرکۆ هه‌موو ساتێکی بیره‌وه‌رییه له‌به‌ر ئه‌وه شێرکۆ کانییه‌ک بوو که به‌رده‌وام له ههڵقوڵاندا بوو و قسه‌شی که ده‌کرد هه‌ستمان ده‌کرد شێعر پێشکه‌ش ده‌کات.
دیاره بۆ ئێمه زیاتر بیره‌وه‌ری به بایه‌خ، ئه‌و بهخشهندهییهی زمان و ڕه‌فتار و شێعری شێرکۆیه، و هه‌موو دیوانێکی شێرکۆ که ده‌هاته ده‌ره‌وه، کۆمه‌ڵێک بیره‌وه‌ری بۆ دروست ئه‌کردین که هه‌موو ئه‌وانه خۆشن و له‌م ساته‌دا تهسکینمان ئه‌دات و ئارامشمان پێ ئه‌به‌خشێ.
هیوای ڕۆحی شاد بۆ مامۆستا شێرکۆ و هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو ڕێبوارانی کاروانی خزمه‌تکردن به وشه‌ی کوردی و ئه‌ده‌بی کوردی ئه‌خوازم.
ناسر وه‌حیدی، چیرۆک‌نووس :
کاک شێرکۆ تازه دیوانی خاچ و ماری نووسیبوو، من له سلێمانی له‌و کۆره بووم که بۆ هه‌وه‌ڵین جار ئه‌و شێعره‌ی خوێنده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌و ڕۆژه له شوێنێک کۆبووینه‌وه، به‌شدارانی کوڕه‌که باسی شێعره‌که‌یان کرد، به‌ڕێکه‌وت کاک شێرکۆ دیسانه‌وه شێعری ده‌خوێنده‌وه شه‌وی ئه‌و ڕۆژه له‌گه‌ڵ خوالێخۆشبوو حه‌مه‌ی موکری و ڕه‌ئووف بێگه‌رد و قوبادی جه‌لی زاده و جه‌ماعه‌تێکی تری نووسه‌ر و شاعیر چووینه کۆڕێکهوه که کاک شێرکۆ له‌وێ بوو، باسی دیوانه‌که‌ی خاچ و مار و شێعره‌که‌یان ده‌کرد، کاک شێرکۆ له منی پرسی : ئه‌ی تۆ بۆ هیچ ناڵی؟ من وتم : نووسه‌رم، شاعیر نیم، کاک شێرکۆ وتی کاکه تۆ هونه‌رمه‌ندی و وه‌کوو هونه‌رمه‌ندێک پێمان خۆشه تۆش شتێک بڵێی، منیش وتم : هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه کاک شێرکۆ لێم زوێر بێ، به‌ڵام که باسی ئه‌ده‌ب ده‌کرێ من دۆسایه‌تی وه‌لا ده‌نێم، من پێم وایه ئه‌و کۆکلانهی که له خاچ و ماردا هاتووه له‌و شێعرهشدا دیسانه‌وه هاتووه‌ته‌وه، کاک شێرکۆ وتی : ڕاس ئه‌کات ئه‌وه هه‌ردووکیان هه‌ر دیوانێکن و ئه‌وه به‌شێک له دیوانی خاچ و ماره.
عه‌دنان به‌رزه‌نجی، وه‌رگێڕ و لێکۆڵه‌ر:
ئه‌من له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی زۆرم له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م بووه بیره‌وه‌ری زۆریشم له کاک شێرکۆ بێکه‌س هه‌یه، به‌ڵام یه‌کێک له خۆشترین و جوانترین ئه‌و بیره‌وه‌ریانه، ئه‌وه‌یه که هیچ کاتێک شێرکۆ بێکه‌س تواناییه‌کان و بایه‌خه عیلمی و زانستییه‌کانی به‌هۆی بیر و باوه‌ڕه حیزبی یان شه‌خسییه‌کانی خۆیه‌وه ڕه‌ت نه‌ده‌کرده‌وه و حورمه‌تی بۆ هه‌موو باوه‌ڕه‌کان داده‌نا، هیچ کات فه‌رامۆشی ناکه‌م جارێک پرسیارم له کاک شێرکۆ کرد پله‌به‌رزترین نهسرنووسی کورد کێیه؟ ئه‌گه‌رچی مامۆستا هه‌ژار مۆکریانی له‌باری عه‌قیده و باوه‌ڕه‌وه له پارتی و بارزانییه‌کانه‌وه نێزیک بوو و شێرکۆ بێکه‌س له یه‌کێتی به‌ڵام، کاک شێرکۆ له وه‌ڵامی ئو پرسیاره‌دا وتی : مامۆستا هه‌ژار به نووسینی چێشتی مجیور یه‌که‌م نهسرنووسی کورده وه‌دیاره ئه‌وه یه‌کێک له جوانترین بیره‌وه‌رییه‌کانی من بوو سه‌باره‌ت به کاک شێرکۆ چونکوو سه‌باره‌ت به که‌سێک ده‌دوێ که له‌باری باوه‌ڕ و ئه‌ندێشه‌ی سیاسییه‌وه زۆر له یه‌ک نێزیک نه‌بوون.
بیره‌وه‌رییه‌کی دیکه‌ی من له‌گه‌ڵ شێرکۆ ئه‌وه‌یه که شێرکۆ بێکه‌س زۆری پێ خۆش بوو من چه‌ند به‌رهه‌مه شێعری ئه‌و بکه‌مه فارسی به‌ڵام به‌هۆی به‌رزبوون و به‌ڕێزبوونی شێعره‌کانییه‌وه هه‌رگیز ئیزنی ئه‌و وه‌رگێڕانه‌م به خۆم نه‌دا و ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی زۆرم دا به‌ڵام هه‌رگیز خۆم له ئاستی شێعری شێرکۆدا نه‌دی.
کۆچی داخ و که‌سه‌رێکی زۆر گه‌وره بوو، بۆ هه‌موو کورد و هه‌موو چالاکێکی ئه‌ده‌بی کوردی. دیاره کۆچی شێرکۆ که‌لێنێکی زۆر گه‌وره له ئه‌ده‌بی کورد و ئه‌ده‌بی ناوچه‌که‌دا دروست ده‌کات، و ماته‌می مه‌رگی شێرکۆ بێکه‌س ته‌نیا ماته‌می گه‌لی کورد و ئه‌دیبانی کوردستان نییه به‌ڵکوو ماته‌می هه‌موو ئه‌دیبانی ناوچه‌که یه.
عه‌لی ده‌سماڵی، نووسه‌ر و وه‌رگێڕ:
بیره‌وه‌رییه‌کی خه‌مبارم هه‌یه له دیوانی ده‌ربه‌ندی په‌پوله. که ئه‌و دیوانه هاتبووه ئێران، دۆستێک ئه‌و کتێبه‌ی به ئه‌مانه‌ت پێدام به‌و مه‌رجه‌ی که ته‌نیا یه‌ک شه‌و له لام بێت. دیاره کۆپی کردنه ی کتێبه‌که پاره‌ی پێویست بوو. ده‌ستی نه‌ده‌دا. تا به‌یانی دانیشتم نزیکه‌ی 65 لاپه‌ره‌ی ئه‌و کتێبه‌م له ده‌فته‌رێکدا نووسیه‌وه.
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 3440 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ