شێرکۆ بێکه‌س له کورتهیهکدا
شێرکۆ فایه‌ق کوڕی عه‌بدوڵڵا به‌گی کوڕی کاکه حه‌مه، کوڕی شاعیری ناسراوی کورد فایه‌ق بێکه‌س، رۆژی 2 / 5 / 1940 له گه‌ڕه‌کی گۆیژه‌ی شاری سلێمانی له‌دایک بووه.
یه‌که‌مین شیعری خۆی له‌ته‌مه‌نی (17)ساڵیدا بڵاوکردۆته‌وه، ساڵی 1968 یه‌که‌مین کۆمه‌ڵه شیعری خۆی به‌ناوی ( تریفه‌ی هه‌ڵبه‌ست)، له شاری به‌غدا چاپکردووه، ساڵی 1970 له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک شاعیر و نووسه‌ردا بانگه‌وازی ئه‌ده‌بی (روانگه) یان بڵاوکرده‌وه.پاش به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک شاعیر و نووسه‌ری تردا له‌به‌غدا یه‌که‌مین به‌یاننامه‌ی ئه‌ده‌بی (روانگه)یان بڵاوکرده‌وه، که بانگهێشتی بۆ تازه‌گه‌ری و نوێخوازی له‌ئه‌ده‌بی کوردی دا ده‌کرد.
ساڵی 1988 له‌لایه‌ن یانه‌ی قه‌ڵه‌می سویدیه‌وه، خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی (تۆخۆلسکی) پێ به‌خشراوه و له سوید نیشته‌جێ بوو، هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له شیعره‌کانی بۆ گه‌لێک زمانی بیانی وه‌رگێڕدراوه له‌وانه ( ئینگلیزی ، ئه‌ڵمانی ، فه‌ره‌نسی ، ئیتاڵی ، سویدی ، تورکی ، عه‌ره‌بی ، فارسـی ) هه‌روه‌ها ئه‌م شاعیره ده‌ستێکی باڵای هه‌بووه له نووسینی په‌خشاندا .
له ساڵی 1998 و تائێستا له ئه‌نته‌لۆجیای خوێندنی پۆله‌کانی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌دا، لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان کراوه و وه‌ک شاعیرێکی کوردی هاوچه‌رخ پێناسه کراوه و نمونه‌ی شیعره‌کانی بڵاوکراوه‌ته‌وه .
ساڵی 1998 له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌دیب و روناکبیرێکدا (ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م)یان له شاری سلێمانی دامه‌زراند و بووه سه‌رۆکی ئه‌و ده‌زگایه خاوه‌نی زیاتر له (30) کتێبی شیعرییه، ناوبراو ساڵی 2001 له‌لایه‌ن ناوه‌ندی چاپ و راگه‌یاندنی ( خاک ) خه‌ڵاتی پیره‌مێردی شاعیری دراوه‌تێ .
شێرکۆ، بێکه‌س دوای نه‌خۆشکه‌وتنی، وه‌سێتنامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه که تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌کات " من نامه‌وێت له هیچ کام له گرد و گردۆڵه‌که‌کاندا بنێژرێم که دیارن و ناویان ئه‌برێ، یه‌که‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕبوونه‌ته‌وه و دووه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی من حه‌ز به قه‌ره‌باڵغی زۆر ناکه‌م، من ئه‌مه‌وێ ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی شاره‌وانی و ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاره‌که‌م رێگه‌م پێ‌بدا و ئه‌وه‌م پێ ره‌وا ببینن که له پارکی ئازادی‌دا و به ته‌نیشت مۆنۆمێنته‌که‌ی شه‌هیدانی (1963)ی سلێمانیه‌وه بمنێژن، ئه‌وێ خۆشتره و ته‌نگه‌نه‌فه‌س نابم، من حه‌ز ئه‌که‌م به مردوویش نزیکی ئه‌و خه‌ڵکه و ژن و پیاوی شاره‌که‌م و ده‌نگی مۆسیقا و گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕکێ و یانه جوانه‌کانی ئه‌و پارکه بم."با کتێبخانه‌که‌م و دیوانه‌کانم و وێنه‌کانم ببرێن بۆ شوێن مه‌زاره‌که‌م، با کافتریایه‌ک و باخچه‌یه‌کی بچکۆلانه له‌و شوێنه‌دا هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی شاعیران و نووسه‌ران و کچ و کوڕی دڵدار ببنه میوانم، من ئه‌مه‌وێ له ئێسته‌وه به‌چاوی خه‌یاڵ ته‌ماشای ئه‌و پارکه بکه‌م و دوای مردنی خۆم ببینم، ئه‌مه‌وێ به‌ده‌م چریکه‌ی دیلان و ئه‌ڵڵا وه‌یسیه‌که‌ی مه‌ردان و سروودی (خوایه وه‌ته‌ن ئاواکه‌ی)ـه‌وه ئاڵای کوردستانم تێوه پێچرابێ و بنێژرێم، من ئه‌مه‌وێ له پرسه‌که‌مدا مۆسیقا لێبدرێت، له‌ناو مه‌زاره‌که‌مدا تابلۆی جوانی هونه‌رمه‌ندانی شاره‌که‌م هه‌ڵبواسن، من ئه‌مه‌وێ دوای خۆم و به‌ناوی (بێکه‌س)ه‌وه خه‌ڵاتێکی ساڵانه ته‌رخان بکرێ و بدرێت به جوانترین دیوانه شیعری هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و ساڵه و خه‌رجی ئه‌م خه‌ڵاته‌یش له‌و میراته بدرێ که جێیده‌هێڵم."
شێرکۆ بێکه‌س ئه‌مرۆ یه‌کشه‌مه کاتژمێر 4 و ده خوله‌ک به کاتی هه‌ولێر 4-8-2013 له نه‌خۆشخانه‌ی کارۆلینستا له ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید، پاش ململانێیه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، کۆچی دوایی کرد.
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 5142 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ
بۆچوونەکان
ئیمه ی كوردان تیده کوشین بو ئازاد بوون و ئه وه ش ته نیا به مروڤیکی ئازاد پیک دیت،
،،،،،،،،،،،،،،،
من ناوم خه‌ونه
خه‌لكی ولاتی ئهفسوونم
باوكم شاخه و
دایكم ته‌مه
من له سالیكی مانگ كوژراو‌و، له مانگیكی هه‌فته كوژراو‌و
له روژیكی سه‌عات كوژراودا
دوای شه‌ویكی پشت كوماوهی هه‌وراز به كول
بهرهبهیانیكی زامدار
له شهفهقیكی كه‌سكه‌وه
وه‌ك گزنگیكی خویناویی كه‌وتمه خواری و
داگیرسام و بووم به مومیك
گر به مل و
بووم به پرسیك
ده‌م به هاوار
شعر له شيركو بيكس ،
هه‌رچه‌ند پاش مردووان ره‌حمه‌ت چاکه، سه‌یره زۆر سه‌یره! مرۆڤ له‌و کاته‌یدا که ته‌جره‌به‌ی نیزیک به مه‌رگی ده‌کا شتانێک هه‌ست پێده‌کا، به‌ڵام ئه‌و کابرایه زۆر ده‌گمه‌نه، سه‌یر له‌خۆبایی و لهخۆڕازیانه قسه‌ی کردووه و ته‌عینی ته‌کلیفی بۆ حکومه‌ت و بنه‌ماڵه و شاره‌وانی و... هه‌مووان دیاری کردووه.، من بوایه‌م ده‌مگووت خوایه گیان به‌نده‌یه‌کی عاسی و گوناهباری تۆم ئه‌وه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆلات، بمبوره، له تاوانه‌کانم خۆش به، په‌یکه‌ره‌و تابلۆ‌و... چ دهردهێک له ده‌رد و مه‌ینه‌ته‌کانی ناو گۆڕی ته‌نگ و تاریک و گۆڕهوشاردان که‌م ده‌که‌نه‌وه؟!! خوات ببخشێ ئینشه‌ڵڵا وما ذلک علی بعزیز