من هه ر ئه مرم

نووسەر: 
سوران محمد
من هه ر ئه مرم

له‌ پاركێكى ناوه‌راستى شار دانیشتبووم،، كووڕێكى نزیكه‌ى 30 ساڵ هاته‌ ته‌نیشتمه‌وه‌و دانیشت.. به‌ جیاوازى هه‌ڵسوكه‌وت و ڕووخسارى زانیم كه‌ پێ ئه‌چێت كێشه‌یه‌كى هه‌بێت..

دواى ئه‌وه‌ى كه‌مێك دانیشت، ڕووى كرده‌ من و پرسى: "ئه‌كرێ پرسیارێك له‌

جه‌نابت بكه‌م؟؟"

وه‌ڵامم دا: "به‌ڵێ فه‌رموو.."

ووتى: "من ئه‌مرم..!"

به‌ سه‌رسووڕماویه‌وه‌ سه‌یرێكیم كرد،، هه‌ستم كرد نه‌خۆشیه‌كى هه‌یه‌و پێ ئه‌چێ به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆتایى به‌ ژیانى بێت،، بۆیه‌ ووتم: "ماناى چیه‌؟؟ بۆ وا ئه‌ڵێى؟؟ هه‌ر ده‌ردو نه‌خۆشیه‌ك چاره‌سه‌رێكى هه‌یه،، له‌م ووڵاته‌ پزیشكى باش هه‌ن..."

نه‌یهێشت قسه‌كه‌م ته‌واو كه‌م ووتى: "نه‌ كاكه‌ نه،،، هه‌موو پزیشكه‌كان یه‌ك قسه‌ ئه‌كه‌ن و هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هاوڕان كه‌ ئه‌مرم.."

ووتم: "باشه‌ خه‌م مه‌خۆ.. خوا كه‌ریمه.."

به‌ په‌له‌ سه‌یرێكى كردم و ووتى: "ئه‌گه‌ر بمرم یان نه‌مرم هه‌ر خوا كه‌ریمه‌.."

زانیم كه‌ مرۆڤێكى تێگه‌یشتووه‌و ناكرێ به‌و قسانه‌ له‌ خه‌مه‌كانى دڵى كه‌م كه‌مه‌وه‌..

بۆیه‌ ووتم: "تۆ ڕاست ئه‌كه‌ى،، ئێستا پرسیاره‌كه‌ت چیه؟؟"

ووتى: "له‌و كاته‌وه‌ كه‌ زانیومه‌ ئه‌مرم زۆر خه‌مبار بووم،، ماوه‌یه‌ك له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌ئه‌هاتمه‌ ده‌ره‌وه،، به‌ڵام دوایى بڕیارمدا بێمه‌ ده‌ره‌وه‌و وه‌كو جاران ژیانى ئاسایى خۆم درێژه‌ پێ بده‌م تا ئه‌و ڕۆژه‌ى ئه‌مرم.. زۆر له‌ گه‌ل خه‌ڵكدا چاكه‌م ده‌كردو یارمه‌تى فه‌قیرم ئه‌دا،، گوێم نه‌ده‌دایه‌ تووڕه‌بوونى خه‌ڵك و مامه‌ڵه‌ى خۆم له‌گه‌ل هه‌موو كه‌س گۆڕى... به‌ كورتى من زۆر گۆرام و هه‌ستم ئه‌كرد جیاوازم له‌ هه‌موو خه‌ڵك،، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من بڕیاربوو بڕۆم و كه‌سیش ئاگاى له‌ دۆخى من نه‌بوو.."

دوایى دیسان هه‌ناسه‌یه‌كى قووڵى هه‌ڵكێشاو ووتى: "ئێستا پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌، من به‌ هۆى مه‌رگه‌وه‌ هه‌نگاوه‌م به‌ره‌و چاكه‌ ناوه،، ئایا ئه‌مه‌ له‌ لاى خواى گه‌وره‌ په‌سنده؟؟"

ووتم: "به‌ڵێ،، ئه‌وه‌نده‌ى زانیاریم هه‌بێ مرۆڤه‌كان تا ئه‌و كاته‌ى له‌سه‌ر ئه‌م جیهانه‌ بن،، خواى گه‌وره‌ تۆبه‌و چاكه‌كانیان قبووڵ ئه‌كات.."

كه‌ ئه‌م قسه‌یه‌م كرد سوپاسى كردم و به‌ خه‌نده‌یه‌كه‌وه‌ هه‌ڵسایه‌ سه‌ر پێ و ماڵئاوایى لێ كردم و ڕۆیشت.. كه‌ كه‌مێك لێم دوور كه‌وته‌وه‌ پرسیم: "نه‌تووت چه‌ندت كات هه‌یه؟؟"

ووتى: "دیار نیه‌،، له‌ نێوان یه‌ك تا هه‌زاران رۆژ،، نازانم چه‌ند.."

له‌ پڕ بیرێك به‌ خێرایى به‌ناو مێشكما تێپه‌ر بوو و له‌گه‌ل خۆم ووتم: "خۆ ڕاسته‌،، منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌رفه‌تم له‌ پێشه.."

دیسانه‌وه‌ پرسیم: "نه‌خۆشیه‌كه‌ت چى بوو؟؟"

وه‌ڵامى دایه‌وه‌: "نه‌خۆش نیم..!"

به‌ سه‌رسووڕماویه‌وه‌ ووتم: "ئه‌ى چى؟؟!"

ووتى: "زانیم كه‌ ڕۆژێك هه‌ر ئه‌مرم..! چوومه‌ لاى چه‌ند پزیشكێك ووتم ئه‌توانن كارێك بكه‌ن كه‌ هیچ كات نه‌مرم،، وه‌ڵامیان دامه‌وه‌ نه‌خێر ،، له‌ هیچ شوێنێكى دنیا و هیچ پزیشك و زانایه‌كى دنیا ئه‌م شته‌ى پێ ناكرێت... گرنگ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر ئه‌م دنیایه‌ به‌جێ ئه‌هێڵێن،، جیاوازى چیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر كاتێك بێ..؟"

ئه‌مه‌ى ووت و ڕۆیشت... بیرم كرده‌وه‌ كه‌ به‌راستى مرۆڤ بێ ئه‌وه‌ى ئاگاى له‌ خۆى بێت،،، زۆر له‌ مردن نزیكه.

 

ده‌نگێ نه‌دراوه

بۆچوونەکان

1
بدون‌نام (not verified)
1392/5/9 01:49

زور جوان و سه رنج راكيش بوو. سپاس
به راستي وايه له مردن زور نزيكين له روژيك تا كو هه زاران روژ.شايد روژيك
خوا خوي ئه زاني

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)