ئاکامی لاسایی
قهلهڕهشهیهک بۆ جێگای له‌بار له ناو باخ لێ نا بۆ قه‌ڵای کۆسار
دیتی که‌وێکی نازدارو وێڵه له داوێنی کێو بێ فڕو فێڵه
بێ وێنه که‌وێک به ته‌واو جوانی که بۆته ئاشقی گووڵزارو کانی
واتێ دهپڕێ له‌و پنگ بۆ وپنگه قه‌دو باڵاکه‌ی چه‌ند شۆخ وشه‌نگه
جۆڵانهوهکهی چه‌ند جوانه ته‌واو که وا هه‌ڵ دێنێت به نزمی هه‌نگاو
قه‌له ده‌رسی گرت ئه‌و رێ و ئه‌تواره ئه‌و رۆیشتنه جوان و له باره
به دڵی ژاکاو به ره‌نگی زه‌ردی وێنه پێی هه‌ڵگرت بوو به شاگردی
ئاوڕێکی داوه بۆ لای پێشه جۆی به جێی هێشتبو رێگه‌و ره‌سمی خۆی
به کورتی رۆژێ ئا له‌و کۆساره دوپاته‌ی ده‌کرد وێنه ی ئه‌م کاره
له نه‌زانی دا خاو بۆوه ریسی ئه‌و چۆن هیچ فێر نه‌بو ئه‌و له خاتو که‌و
رێگه‌و ره‌سمی خۆشی بۆوه فه‌رامۆش له پهژیمانی گیانی هات وه‌جۆش!!!
(زامدار)
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 3746 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ