عیشقی خودا

نووسەر: 
عادل شاسواری
عیشقی خودا

 

 

چۆن فێری خۆشەویستی خوا دەبی؟

دەربارەی خۆشەویستی خوای گەورە وبەدەسەڵات(10) ڕێگا ھەن کە بە ھۆیانەوە موسوڵمان دەگاتە ئەوپەڕی خۆشەویستی ڕاستەقینەی خوا.

1- خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بەتێگەیشتن و لێ ووردبوونەوە لە ماناکانی.

2- نزیک بوونەوەی لە خوا بە ھۆی ئەنجام دانی سوننەتەکان و باش جێ بەجێ کردنی فەرزەکان.

3-بەدڵ و دەروون لەناوە پیرۆز و سیفەتە تەواوەکانی خوا ووردبیتەوە. بیا نناسی و بیانبینی.

4-بەردەوام بوون لەسەر یادکردنەوەی خوا بەدڵ و بەزمان و بەحاڵ و بەکردار.

5- ئەو شتانەی کە خوا خۆشی دەوێت لات چاکترو باشترو پیرۆز بن لەو شتانەی کە خوا خۆشت دەوێن، ھەوڵ بدە بگەیتە ئەوشتانەی کەلە لای خوا خۆشەویستن.

6- ووردبوونەوە لە نازو نیعمەت و چاکە بێ پایانەکانی خوا  چ دیارو ئاشکرایەکان چ شاردراوە و پەنھانەکان.

7-دڵکە چی تەواو لەبەر فەرمانی خوادا دەرببڕە.

8-ئاگاداری و تەنیا مانەوەت لەو کاتانەی کە  کاتی( ذکر)ی (ذاکرین)ە بە خوێندنەوەی و وتەکانی وەستانت بەئەدەبەوە   بەرامبەر رووگەو بارەگاکەی بە داوای لێ خۆش بوون لێ کردنی.

9- ھەڵسان و دانیشتن لەگەڵ خۆشەویستانی ڕاستەقینەی خوادا.

10- دوورکەوتنەوە لە ھەر ھۆیەک بێتە کۆسپ لە نێوان خوای پەروەردگار و دڵەکەی تۆدا .

سەرچاوە:کتێبی سۆمای ژیان

 

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)