بۆ شەهیدی زیندوو

بۆ شەهیدی زیندوو

 

مامۆستا عمر عبدالعزیز سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەڕلەمانی کوردستان کە ماوەی هەشت ساڵ لەگەڵ مامۆستای شەهیددا ژیاوە لە ساڵڕۆژی گرتنی مامۆستا ناصردا ئەم هەستەی بۆ هاتووە فەرموون:

هەزاران سڵاو لە گیانی زیندووی پڕ هێزوو تاوت

لە لاشەی گوومی یەخسیر کراوی شەکەت کراوت

هەزاران سڵاو لەو برایانەت کە میوانیانی

لە پێشینانی کاروانی بڕوای ئازار دراوت

هەزاران سڵاو لەو گیانە پاکەی کە هەرگیز نەسرەوت

تا گەیشتەوە بە خوای بە سۆزی هەمیشە ماوت

لەم چەند ڕۆژەدا کە وا ساڵڕۆژی بە دیل گیرانتە

لە چەند بەیتێکی لاڵی لاوازدا دەهێنم ناوت

بەراوردێکی جاران و ئێستای ناو و پلەی تۆ

پێویستە بکرێ بۆ دڵسۆزانی کز و داماوت

تاکوو هەم دۆست و هەم دوژمنانت هەموو بزانن

چەند کاریگەر بوو دواهەمین دەرسی گەرم و بە تاوت

دەرسی حازر بوون لە بۆ گیان بەخشین بە خاوەنی گیان

تا قووتابیانت کەمتر بنۆشن تاڵی خەماوت

تۆ ناصری دین تاوێك نەسرەوتی لە دوای بێداریت

زۆر شت شاهید بوون بۆ تینی ژینی پڕ لە شەتاوت

دەستانی بەرزی خوا ناساندت، مۆچیاریەکانت

بڕوای بەتینی پڕ لە یەقینی بێگەرد وەك ئاوت

شاهید بوو لاشەی لاواز و ماندووی گۆشەی تەحقیقات

ژیانت لە باخچەی قورئانی خودای گەورە و خۆشناوت

شاهید بوو گەرمیت لە بیرکردنەوە و پیا چوونەوەتدا

لە ئاهی سەردی خەفەت خواردنی گەلی چەوساوت

شاهید بوو هەموو هەڵسووکەوتێکت بۆ بڕواداریت

شاهید بوو کاتت، ڕەوشتت، ڕەوتت، ئەسرینی چاوت

جاران لای هەندێ ناوی بە پێزت لەسەر زاران بوو

ئەمڕۆ لە چەندین کۆڕی باوەڕدا دەهێنرێ ناوت

جاران کە دەنگی باسانی زیندووت هەندێ گوێ دەیبیست

ئەمڕۆ زایەڵەی پەرە دەستێنێت لای پیر و لاوت

جاران کە لەبەر زاڵم نەبینن چاوت لێك دەنا

ئەمڕۆ بۆ دینتنی بەهەشتیانە دەخەمڵی چاوت

جاران دۆستانت کە چەن کەسێك بوون زۆر بن وە یا کەم

ئەمڕۆ دوو دەستە لە دوو جیهاندا دەهێنن ناوت

دەستەی یەکەمیان پێغەمبەران و شەهیدانی حەق

دەستەی دووهەمیش باوەڕدارانی لێ بە جێ ماوت

ئەوان لای خۆت و ئەمان لای ئێمە مژدەت پێ دەدەن

بۆیە تۆش مژدە دەدەی بە نەوەی دیل و چەوساوت

جاران یەخسیری کونجی ماڵێ بووی بەڵام خۆ ئەمڕۆ

بە گەشت و سەفای بەهەشتی خوایە شادە هەناوت

ئەمڕۆ ئەگەر چی لاشەت میوانە، گیان وا لە کۆڕا

هەر لەگەڵمانا ئەژیت سەرەڕای چاوی لێکناوت

جاران ناحەزان لەگەڵ دۆستانی قەدر نەزانتا

باوەڕیان نەبوو بە خوا ببەخشی گیانی بە تاوت

ئەمڕۆ هەردوو لا چاك دڵنیا بوون لە بەرزی بڕوات

لە پاکی و گەرمی بیری بەتینی وەك خۆرەتاوت

ئەی کاکە ناصر بڕوات کە بەرزە هەموو دەزانن

چ دۆستەکانت چ دوژمنانی قۆرتی بەرچاوت

بۆیە لێرەدا من بەراوردی دوو حاڵەت دەکەم

بۆ سەلماندنی زیندوویی گیانی پڕ ئاو و تاوت

بۆ دووپاتبوونی سەربەرزی و نرخی بڕوا داریتە

نەوەك بە تەنها لە بۆ هێشتنەوەی چوار پیتی ناوت

چوونکە مامۆستای دەرسی شەهادەت لە مێژووماندا

زۆرێکیان بێناو بێ سەروو شوێنن وان لەبەر چاوت

بڕوا دارییە و تینی شەهادەت وا لە پەروازا

نە تەنها ناوت یا لاشەی گمبووی ئازار دراوت

ئەم گۆشەی دەرسەش خۆشەویستانت حەقە بیزانن

بخەنە پێش چاو بڕوات، ماندوویت، گەرمی هەناوت

هێمن دۆستێکی دێرینی خۆتە هەتا بۆی بکرێت

لە نزاکانیا لەگەڵ خوای خۆیدا هەر دێنێ ناوت

 

 

ده‌نگێ نه‌دراوه

بۆچوونەکان

1
سردشت (not verified)
1392/4/29 09:26

سلاو -هه زاران سلاو له گیانی پاک وبیگردی شه هیدی نازدار وناوداری کورد-کاکه ناصری سبحانی -وریز وپیزانینیش بوهاوری وهاوسه نگه ری خوشه ویستی که به هه ستی خوشه ویستی فرمیسکی خوشه ویستی خواویستی رژانده سه رخوشه ویستی ،خوشه ویستی. له بیرمه سال68 چنددوست وخزمیک له به رخوشه ویستی خوشه ویست چووینه پاوه ی خوشه ویست بوخزمه ت دوستان وخوشک وبرایان وهاوسه نگه ران وهاومالانی خوشه ویست .که چندروژیک له وی بوویین وهه ولین شه وی ره مه زانیش له خدمتیاندابووین گه لی درسیان لی فیربووین .هیشتاش دوای 25سال له میشک وگویچکه ماندا ده زرینگینه وه .ئه وده م له سه رده شت هه ر چندکه سیکمان ناوی شه هیدی زیندومان بیستبوو .به لام ئیستا هه رله شاره خنجیلانه که ی ئیمه ،هه زاران که س وانه ی ئه ودلینه وه وناخوشیه کانی ژینی پی ده ئارامیننه وه. ئه ی شه هیدان ئه ی شه هیدان نامره ناونیشانتان ... ریگاتان دریژه ی هه یه .........

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)