بۆ ئامینەی خوشکم

نووسەر: 
سەید قوتب
وه‌رگێر: 
و/ هەردی ئەنوەر
بۆ ئامینەی خوشکم

ئامینە گیان! لەم رۆژگارەدا هەندێک وا حساب دەکەن کە داننان بە گەورەی خوای گەورە، بە مانای هیچ و پووچی ئینسان و کەم بوونەوە لە رێزو حورمەتی ئینسانە لەم بوونەدا.

 تۆ بڵێی، خوای گەورە و ئینسان لە گەوەرەی و هێزدا دژی یەک بن و مونافەسەی یەکتر بکەن...! بەڵام بڕوای من وایە کە هەر ئەندازەییەک ئێمەی ئینسانەکان، هەست بە گەورەی و خوای گەورە بکەین بەهەمان ئەندازەش هەست بە رێزو و حورمەتی خۆمان دەکەین، چونکە دورستکەراوی دەستی ئەم خواییەن!!

ئەوانەی کەوا گومان دەبەن بە ئینکاری کردن و بچوکردنی خوای گەورە بتوانن خۆیان بەرز بکەنەوە، کەسانێکی بێ نرخ و کەمن کە دیدو بوچَوونیان ئەوەندە کورتە و سنووردارە کە بەر پێ ی خۆیان بە زەحمەت دەبینن...

وە واش دەزانن کە ئینسان لە کاتی بێ دەسەڵاتی و بێ توانای پێش گەورە بوونی خۆی بە ناوی خواوە پەنای بردوە و ئێستاش کە لە ئەوپەڕی دەسەڵاتی و هێزدایە ئیتر پێویستی بەو نییە و تۆ چی دەزانی؟! لەوە دەچێ هێزو سەروەت پەردەییەک بێت  بدرێت بەسەر چاو و دڵیانەوە کە لە کاتی بێ توانیاییندا!! بەڵام راستییەکەی ئەمەیەو زۆر بەجێ ییە، کە ئینسان هەرچەند تواناو دەسەڵاتی زۆر بێت، زیاتر هەست بە گەورەیی خوای گەورە دەکات، چونکە لەو کاتەدا هێزێکی گەورە لە خۆیدا دەبینێت، پێویستە سەرچاوەکەشی لە بیر نەکات! ئەوانەی کەئیمان و  بڕوایان بە گەورەیی خوای گەورە هەیە، نە تەنیا خۆیان بە بچوکی و هیچ و پووچی نایەتە پێش چاو بەڵکو هەست بە عززەت و سەربەرزی دەکەن.

 خوشکەکەم!  هەندێ جار کۆیلایەتی، خۆی لە پۆشاکی ئازادیدا دەبینێتەوە و بەم شێوەیە ئازادی بە مانای: ئازادی لە هەر قەیدو بەندێک، ئازادی لە هەر یاساو و عورفو عادەتێک، و ئازاد بوون لە هەر جۆرە بەرپرسیارێتییەک لەم جیهانەداو...! هەڵبەت تۆش دەزانی کە لە مابەینی ئازاد بوونی لە کۆت زەبوونی و زەلیلی و فشار و ئازاد بوون لەهەر بەرپرسیارێتییەک کە جیاوازییەکی گەورەی هەیە، چونکە یەکەمی، دەربازبوونێکی راست و دروستە بەڵام دووەمی دەست کێشانەوەییە لە هەر ئوسول و پێکهاتەییەک کە بناغەی ئیناسەنییەتی ئینسانە، و ماییەی دەربازبوونێتی لە هەر فرت و فیڵێک کوت و بیەندێکی قورسی حەیوانییە.

ئەم جۆرە ئازادییە کە تێَکەڵاوی غەریزەی حەیوانییە بریتییە لە(ئازادییەکی دەمامکدار)، چونکە لە راستیدا، کۆیلایەتی لە بەرامبەر ئارەزووەکان و داخوازییەکانی ئینسانییەت، تەمەنی درێژی لە رێگەی رووبەڕووبوونەوە لە گەڵ ئەوان بردۆتە سەر تا لەو شاڵاوە ئارەزووانە دەرباز بێت و بگاتە لووتکەی ئازادی ئەسڵ و ئینسانی خۆی...!

 بەڕاست بۆچی ئینسان لەوەی کە پێویستییەکانی ئاشکرا بکات شەرم دەکات؟! بۆچی؟! لەبەر ئەوەی بە فیتڕەتی خۆی هەست دەکات کە پێویستییەکانی کە شایەنێتی هەیبێت یەکەمین تەبەقەی ئینسانییەتە کە رزگار بون لە کۆت و بەندەکانی ئازادییەکی راست و دروستە و بۆ زاڵ بوون بەسەر غەریزە حەیوانەتیەکانداو و زاڵ بوون بەسەر هۆکارە لاواز و زەبونیەکاندا هەردووکیان لە پێدانی گەورەی و سەخاوەتییدا بۆ ئینسان وەک و یەکن!

ئامینە! چەندە بۆم قورسە تەنانەت ئەگەر بە مێشکمدا بێت کە ئایا دەتوانرێ بە سوود وەرگرتن لە هۆکارێکی غەیری یاسای بگەیتە ئامانجێکی پاک و پیرۆز؟! چونکە ئامنجی پاک لە دڵێکی نوورانی و روحێکی پاک گەشە دەکات، ئەی چۆن خاوەن ئەم دڵ و روح پاکە بۆ گەیشتن بە مەبەستەکانی خۆی، دەست لەم جۆرە ئیشانە وەر ئەدات و تەنانەت مێشکشیدا بڕوات؟! مەگەر دەکرێ بۆ رۆیشتن بۆ روبارێک لە ناو قوڕو سیاناوی دا بڕۆین  بێ ئەوەی کە  بە لاشەی ئێمەوە بێت؟! لەسەر ئەم رێگایە  ئەگەر هۆکاری غەیری یاسای بگرینە بەر ناخمان پیس و پەڵە پەڵاوی کردووە و شوێنەواری ئەم پیسییە لەسەر روح و دەرونمان ئاشکرا دیار دەبێت، دەگەینە ئەو ئامانجەی کە بۆی چوین!!

 ئامینە! خوشکەکەم چەند جار تاقیم کردۆتەوە و بۆم دەرکەوتووە کە لەم دونیایەدا هیچ شتێک ناگاتە لەزەت و خۆشی روح بە دڵدانەوەی کەسێک و شادکردنی و یان پشت بەستن و هیوا لە دڵێدا، ناگات. لەزەت و خۆشییەک کە بە تەواوی بونەوە هەستی پێ دەکەین..ئەم لەزەت کردنە تام و چێژی ئاسمانی هەیە کە لە زەویدا بوونی نییە. وەک بڵێ ی وەڵامێکە بۆ ئەو بانگە پڕ گەوهەرە ئاسمانییە کە لە سروشتی ئێمەدا بوونی هەیەو  بێ نیازە لەو پاداشتەکەی، چونکە خودی ئەو چێژو لەززەتە باشترین و باشترین پاداشتە..!!

 ئامینە! خۆشکە ئازیزەکەم، ئیتر لە مردن ناترسم گەر بە پیریشمەوە بێت و لێ ی ڕا ناکەم، چونکە بەڕاستی لە ژیاندا زۆر شتم وەرگرتووە(بەدەست هێناوە) باشتر وایە بڵێم بەخشیومە...!جیاوازی لە نێوان بەخشین و وەرگرتن هەموو کات ئەوەنده‌ ئاسان نییە لەبەر ئەوەی لە دونیای روح هەردووکیان یەک مانایان هەیە هەر کاتێک شتێکم بەخشیبێ هەر ئەوەشم وەرگرتۆتەوە!!هەڵبەت نەک بەو ماناییەی کە کەسێک شتێکی بە من دابێت بەڵکو هەر کاتێک شتێکم بەخشی بلێت شتێکم وەرگرتووە، واتە من  بە ئەندازەی کەسانێ کە شتێکم  پێ ی داون خوشحاڵم!! بۆیە ئیتر لە مردن ترسێکم نییە ئەگەر بەرەو رووشم بێت چونکە هەر شتێک کە لە توانامدا بێت و پێم کرابێت کردوومە وە زۆر شتی تر هەیەکە ئەگەر زندوو بمێنم پێم خۆشە ئەنجامیان بدەم، بەڵام ئەگەر نەمتوانی بیکەم خەم و ناخۆشی دڵم ناگرێت چونکە کەسانی تر هەن کە ئەم ئیشانە بکەن.

ئەگەر ئەم بابەتانە شایەنی بوون و مانەوەیان هەبێ هەرگیز نامرن...چونکە دڵنیام کەسێک کە چاودێری کەری ئەم بوونەوەرە دەکات هیچ خێرێک یا خوود بیرکردنەوەییەکی بە سوود بمرێت و لە ناو بچێت.ئیتر لە مردن ناترسم ئەگەر بە پیریشمەوە بێت چونکە لە رێگای خێرو باشەدا ئەوەی بەم کرا بێت و لە توانامدا هەبووبێت کردم لە هەڵەو گوناحەکانم پەشیمانم و دەیانسپێرم بە خوای گەورەو بەبەزەیی. ئومێدم بە رحم و بەزەیی ئەو هەیە.

تەنبێ و گلەی کردنی ئەو ناراحەت نییە بۆم، چونکە ئازاردانی هەرچۆنێک بێت راست و بە جێ یە. منیش عادەتم کردووە کە عوقوبەی کارەکانم بگرمە ئەستۆی خۆم و بەرگری بکەم لە رۆژی دوایشدا، نەتیجەی باش و خراپی کردەوەکانم قبوڵ دەکەم...

تێبینی: ئەمە _بەشێکە_ لەو نامەی سەید قوتب کە بۆ خوشکەکەی خۆی ئامینە ناردبووی.

ده‌نگێ نه‌دراوه

بۆچوونەکان

1
که یومه رس یووسفی (not verified)
1392/3/28 03:04

سپاس بو دانیانی ئه م نووسراوه جوانه.

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)