40خاڵ بۆ ئەوەی کەسێکی خۆش حاڵ بێت

40خاڵ بۆ ئەوەی کەسێکی خۆش حاڵ بێت

کاتێک مرۆڤ لەهەوڵی بەردەوام دەبێت بۆ باشتر کردنی ژیانی خۆی دەبێت هەوڵی بۆ بدات، چونکە خۆشگوزەرانی و ژیان باش بوون دوو چەمکی ئەو ژیانەن و پێویستە بەبەرنامەو پلانەوە کاری بۆ بکرێت.. بەپێی بیروڕای خواناسان گرنگترین هۆکارێک بۆ خۆشگوزەرانی بریتییە لە باوەڕبوون بەخوای گەورەو پاشان خوای گەورە تەندروستییەکی سەلامەتت پێببەخشێت.. شارەزایان و پسپۆران رایانگەیاندووە، بۆ ئەوە مرۆڤ لەژیان خۆشحاڵ بێت و ژیانێکی خۆشی هەبێت پێویستە ئەو 40 هەنگاوە بگرێتەبەر.

1. ڕۆژانە لە نێوان (10 - 30) خولەک تەرخان بکات بۆ بەپێ‌ ڕۆیشتن.

2. ڕۆژانە بۆ ماوەی (10) خولەک بەتەنها دابنیشە.

3. ڕۆژانە لایەنی کەم (7) کاتژمێر بنوو.

4. لەگەڵ سێ‌ شت ژیان بەسەر ببە (ووزە، تێکۆشان، سۆز).

5. یاری کردنی رۆژانە.

6. ئەو کتێبە بخوێنەوە کەپێنج ساڵ پێشی ئێستا خوێندۆتەوە.

7. کاتێکی تایبەتی تەرخان بکە بۆ گەشەپێدانی رۆحت لە (نوێژو خواپەرستی و قورئان).

8. ڕۆژانە کەمێک لەگەڵ ئەوانە دابنیشە کەتەمەنیان لەسەرووی (70) ساڵیەوەیەو هەندێک لەوانەی تەمەنیان لەخوارووی (6) ساڵیەوەیە.

9. لەهەوڵدابە خەونەکانت بکەیت بەڕاستی.

10. لەخواردنی سروشتی نزیک ببەرەوەو لەخواردنە لەقوتوەکان دووربکەرەوە.

11. ڕۆژانە ئاوێکی زۆر بخۆرەوە.

12. هەوڵبدە رۆژانە سێ‌ کەس بخەیتە پێکەنین.

13. کاتی خۆت بەفیرۆ مەدە.

14. بیر لەو مەسەلانە مەکەرەوە کەتێیدا هەڵەت کردووە.

15. ڕێگەمەدە بیرۆکەی هەڵەو خراپ کۆنترۆڵی هەست و بیرت بکات.

16. بزانە کەژیان قوتابخانەیەکەو تۆش تێیدا قوتابیت و کێشەکانی ژیانیش وەک هاوکێشەکان وان.

17. بەیانیان وەک پاشابەو نیوەڕۆیان وەک ئەمیر بەو ئێوارانیش وەک هەژار بیر بکەرەوە.

18. لەژیانتدا دەم بەخەندە بە.

19. ژیان زۆر کورتە ، کەس لەخۆت تووڕە مەکە.

20. هەموو کاروبارێکی ژیان بەجدی وەرمەگرە، بەڵام کەسێکی واقیعی و عەقڵانی بە.

21. مەرج نییە لەسەرجەم گفتوگۆو دیالۆگەکان سەرکەوتن بەدەست بهێنیت.

22. داهاتووی خۆت بەرابردوو مەگۆڕەوە.

23. ژیانی خۆت بەکەسانی تر بەراورد مەکە.

24. تاکە کەس کەپەیوەندی بەخۆشگوزەرانیتەوە هەبێت، خودی خۆتی.

25. گوێ‌ بۆ هەموو کەسێک بگرە بەبێ‌ جیاوازی.

26. ئەوەی پەیوەندی بەتۆوە نییە، پەیوەندیت پێیەوە نەبێت.

27. هەردەم گومانی باش بەخوای گەورە ببە.

28. هەر پێشهاتێکت تووش بوو لەخراپ و باش، باوەڕ بکە کە گۆڕانکاری ڕوودەدات.

29. ئاگاداری هاوڕێکانت ببە.

30. واز لەو شتانە بهێنە کەهیچ سوودیان بۆت نییە.

31. کەسێکی حەسوود مەبە لەژیان.

32. بەپشتیوانی خوای گەورە هەردەم چاوەڕوانی باشتر ببە.

33. لەهەرچ بارودۆخێک بووی هەست بەبێ‌ هێزی مەکە.

34. هەردەم لەهەوڵی ئەوەدابە کاروبارەکانت بەڕاست و دروستی ببێت.

35. هەردەم لەپەیوەندیکردنی بەردەوامدابە لەگەڵ دایک و باوکت و خانەوادەو خێزانەکەت.

36. هەردەم گەشبین و دڵخۆشبە.

37. هەموو ڕۆژێکی نوێ‌ شتێکی جوان و نوێ‌ پێشکەش بکە.

38. سنووری کاروباری خۆت بزانە.

39. کاتێک بەیانی دەکەیتەوە، سوپاسی خوای گەورە بکە، کەئەمڕۆشی پێبەخشی.

40. هەموو ڕۆژێک شتێک بنووسە.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)