تا بچووکی بکەینەوە گەورەدەبێ!

تا بچووکی بکەینەوە گەورەدەبێ!

شتێکی ئاسایی و سروشتی بەکە ھەموو مرۆڤیک تووشی ھەڵە و تاوان ببێت، بەڵام ئەوەی ئاسایی نیە ئەوەیە کە ئەو کەسە بەردەوام بێت بۆ ئەنجام دانی چوونکە خراپەکی بچووک گەورە دەبێت ئەگەر بەردەوامی پێ بدرێت دەبی بەبەشێک لە لەرەوشتی ئەو کەسە و لەگەڵیا گەورەدەبێ و وەک دەڵێن تێکەڵ بە خوێن و گۆشتی دەبێت.

لەبەر ئەوە دەبێ ھەرکەسێ ھەستی بە گوناھێکی بچووک کرد خێرا بیسڕێتەوە بە تەوبەو پاشگەز بوونەوە چوونکە مرۆڤ کاتێ دان بەھەڵەی خۆیا دەنێ و داوای ڵیخۆشبوون دەکات، پێ ی بەرز دەبێتەوە لەلای خوای گەورە و لەلای خەڵکیش.

کاتێک کە مرۆڤ دان بەھەڵەی خۆیدا دەنێ قورسە لەسەر دەرونی و ئازاری دەدات بێگومان ژانی ئەو وتنەیە کە دەبێتە ھۆی سڕینەوەی گوناھەکە لەلای خوای گەورە پاک بوونەوەی ئەو کەسە لەلای ئەوانەی کە خراپەی لەگەڵ کردوون.

مرۆڤی خاوەن باوەڕ ھیچ شتێک گران نی یە لە سەر دەروونی مادام ببێتە ھۆی راست بوونەوە و نزیک بوونەوەیان لە پەروەردگاریان.

کەسانی وا ھەڵکەوتوون داوای لێبوردنیان کردووە بۆ ئەو(ڕستغفرالله) یەی کە کردوویانە و ئاگایان لە ماناکەی و کاتەکەی نەبووە.

ئیتر بۆ دەبێ ھەر لەنەوەی ئەوان کەسی وا ھەڵکەوێ غەیبەت بکات و بەگوناھی بچووکیشی نەزانێ کە گوناھی گە.رەشە. ھەروەھا پێ ی خۆش نەبێ کەس بیری بخاتەوە و ئەگەر کەسێکیش بە واجب ھەستا واتە بەشێوەیەکی جوان ئاگاداری کردەوە ئەمە غەیبەتە زۆر بەکەمی لێ ی قبوڵ دەکات و بەشکاندنەوە دەیداتە قەڵەم.

لەگەڵ ئەوەشدا ھەموو ئاگاداری ئەوەین کە پێغەمبەری پێشەوا دروودی خوای لەسەر بێ کاتێ وەێفی مرۆڤی باوەڕدار دەکات دەفەرموێ:

( ڕن المۆمن یری ژنوبه کانه فی اێل جبل یخاف ان یقع علیه و ان الفاجر یری ژنوبه کژباب وقع علی انفه)

مەبەست ئەوەیە:

کە مرۆڤی خاوەن باوەڕ ھەموو کاتێ لەوە دەترسێ کێوی گوناھی بەسەریا بڕوخێ، بەڵام ئەوی تر وا دەزانێ ویزەی مێشوولەیەکە و بەلای دا دەڕوات.

دەبێ لەو راستی یەش ئاگادار ببین کە زۆر جار خۆمان دەبینە ھۆی گەورە کردن یان بچووک کردنەوەی گوناھەکان چۆن؟

ئەگەر کەسێک گوناھێکی بچووک ئەنجام بدات بەسەریا تێپە‌ڕببێت واتەوبەی لێ نەکات و پاشگەز نەبێتەوە لەبەر ئەوەی کە بەگوناھێکی بچووکی دەزانێ لێرەدا گوناھەکە دەبێتە گوناھیکی گەورە بەھۆی دووبارە بوونەوەی.

ھەروەھا کەسێک گوناھێکی گەورە ئەنجام دەدات بەڵام زۆر پێ ی تێک دەچێت و کتوپڕ داوای لێخۆش بوون دەکات و ھەمیشە ھەست دەکات کە کارێکی خراپی ئەنجام داوە و ئەوەندە لۆمەی خۆی دەکات تا بەیەکجاری دڵی لەو رەوشتە ناپەسەندە دەتۆرێ و ھەرگیز دووبارەی ناکاتەوە. بەم جۆرە گوناھە گورەکە بچووک دەبێتەوە یان ھەر و جودی نامێنێ و لەجێ ی ئەو چاکە دەڕوێت.

ئەمە زۆر باشترە لەوەی کە پاسا و بھێنرێتەوە بۆ کەم تەرخەمی  ھەڵەکردن و ھەوڵی شاردنەوەی بدرێت یانپەنا ببرێتە بەر گوناھێکی لە خۆی گەورەتری وەک درۆ کردن- پەنا بەخوا- بۆ پاساودانی.

ئەوانەی کە سایەتی یەکی ناسراوون و جێگەی متمانەی خەڵکن و ھەمیشە لاسایی دەکرێتەوە دەبێ زیاتر خۆیان بپارێزن چونکە ئومەتێک لەدوایانەوە ھەنگاو ھەڵدەگرێ ئەوانی کردووەتە چرا بۆ خۆی ھەشە ھەردەڵێ ئەو بۆ وادەکات منیش وادەکەم!.

کەواتە بەھەردوو حاڵەتەکە بووەتە پێشەوا و ئەرکێکی قورسی لە ئەستۆدایە و دەبێ بتوانی بە چاکی جێ بەجێ ی بکات.

تەنانەت دەبێ لە ھەندێ حەڵاڵیش خۆی بپارێزێ کە زەرەری ھەبێ بۆ کەسانی دەورەبەری. دەگیڕنەوە کە پاشایەک بووە بەزۆر گۆشتی بەرازی دەرخواردی بڕواداران داوە رۆژێ زاناکەشیان بانگ کرد بۆ ئەوەی لەگەڵ خەڵکەکەدا لەو گۆشتە حەرامە بخوات، کاربەدەستەکەی پاشا چرپاندی بە گوێ ی زاناکەدا و پێ ی وت خەمت نەبێ گۆشتی مەڕم بۆ تۆ داناوە.

بەڵام کاتێ دێتە ژوورەوە و گۆشتەکەی دەدەنێ بیخوات رەدی دەکاتەوە و نایخوات پاشا فەرمان دەدا بە کوشتنی. بەڵام کار بەدەستەکەی پاشا، زۆر سەری سۆر دەمێنێ و لێ ی نزیک دەبێتەوە و پێی دەڵێ: مەگەرپێم نەگوتی گۆشتی مەڕمان بۆ تۆ داناوە.

زاناکەش دەڵێ: ئەی ئەوانەی شوێن من کەوتوون چۆن بزانن ئەمە گۆشتی مەڕە! 

ئەم زانایە حەڵاڵێکی لەخۆی حەرام کرد و فەرمانی شەھید بوونی خۆی ئیمزا کرد، چوونکە دەیزانی بە مەشوێن کەوتوانی بەھێز دەبن و لە چەواشە کاری رزگاریان دەبێ.

بەھەر حاڵ وەک لە پێشەوە باسمان کرد ھەموو کەسێک دوچاری خراپە دەبێت بەڵام باشترینیان ئەوانەیانن کە دەگەڕێنەوە لەوەش مژدە بەخشتر ئەوەیە کە خوای گەورە کەسێکی گوناھکاری تەوبە کاری خۆش دەوێ و دەیەوێ بەندەکانی ھەرگیز بێ نیاز نەبن لێ ی.

پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێ ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەر ئێوە گوناھ نەکەن و دووربن لە داوا و نیاز بە خوای گەورە ئەوکاتە ئێوە لەناو دەباو کەسانێکی تر دێنە جێگای ئێوە کە گوناھ دەکەن و دەگەڕێنەوە.

ئەم ماژەو جەخت کردنە بۆ ئەو مەبەستەیە کە پێشتر باسم کرد چونکە تەوبەی دوای گوناھ بونیادنەرە و کەسایەتی یەکی ئەوەندە بەھێز دروست دەکات کە ھەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ ئەو کردەوە خراپە.

------------------

ناوی پەڕاو: ھەنگاوێک لەکاروانی ژیان / نووسەر: ئاشتی حمەساڵح حسێن

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)