ئافره تی به دین

نووسەر: 
شیما که ریمی
 ئافره تی به دین

 

 

 

ئافره تی به دین ،خۆشکی موسڵمان

کیژوڵه ی عه فیف ئه ی خاوه ن ئیمان

قه ت دامه نیشه، بێکار له کۆڵان

به ڵکوو تێکۆشه ،له ڕێگای قورئان

 

له هه موو کاتدا ،ڕێبواری دین به

زانایه سه ربه رز، ساحیب یه قین به

ئارامی ماڵ و ئاسمانی شین به

مۆبه لیغ ئیسلام ،بناغه ی ژین به

 

"فاطمه " و "مریم " بکه پێشه وات

به جلی ئیسلام بــڕۆ بۆ خه بات

به رگی حیجابت سه ربه رزت ده کات

داوێنی پاکت ده بێ هۆی نه جات

 

****

شاناز به، به وه ی کوردێ به دینی

شوێن که وتووی ،ئه حمه د،ڕه سوول ئه مینی

هه ساره ی ئاسمان ،گوڵی زه مینی

حه یفه زۆر حه یفه،کۆڵان نشینی!

****

مه که وه به شوێن فه رهه نگ ئۆرووپا

عیفه تی پاکت ،قه ت نه که ی فیدا

مۆدیلاتی غه رب نه که ی پێشه وا

با نه بی هه رگیز شه رمه نده و ڕسوا

 

****

کۆمه ڵگا کاتێ به رزه تۆ به رز بی

به به رگی ئیسلام ،ئاڵای سه ر ئه رز بی

دوژمن دڕک و داڵ ،گیواوی هه رز بی

دار خاوه ن سه مه ر ،پـــڕ له ق و ته رز بی

****

خۆشکم تێکۆشه بۆ خوێنده واری

به دڵ و به گیان،نه ک به ئیجباری

به زانست و عیلم له خه م ڕزگاری

ئاڵای به ختیاری ،عیلمه و زانیاری

****

ئه رکی کۆمه ڵگا، ته علیم منداڵه

وا تۆ خه ریکی، ساڵه های ساڵه

کۆمه ڵگای ئه مــڕۆ ،پـــڕ دڕک و داڵه

ئه ر هۆشیار نه بی ،ته علیم مه حاڵه

****

ده سا ئازیزم ،ڕاپه ره ،هه سته

ته نبه ڵی و خه وتن ،به سته دی به سته

قورئان هه تاوه بۆ ڕوح و جه سته

چاو لێی تێر نابێ و دڵ نابێ خه سته

****

شه یماش تکاکار ڕه حمه ت "الله "یه

خوشحاڵ به ده نگی بانگ و سه ڵایه

له ده شت و له ده ر یان له ماڵایه

سه ڵه واتی هه ر بۆ "رسول الله "یه

"ش .ک"

ده‌نگێ نه‌دراوه

بۆچوونەکان

1
مریم حقانی (not verified)
1392/9/15 03:33

زو جوانه خویشکی بریزم

2
عبداله (not verified)
1392/9/19 07:13

سپاس بؤ تو، خوئشکی بةریزم؛ جوان بوو

3
امینی (not verified)
1392/9/16 10:06

زور جوان بو ده ست خوش بیت.
خوای گه وره توفیقی ژنانی موسلمان بدات.

4
بصیره (not verified)
1392/9/19 08:15

زور جوان بوو خویشکی به ریزم شیما گیان ، خوای گه وره بمان پاریزی له داوه کانی شه یتان .

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)