چيرۆكێكى كورت و بە سوود ( ژیانی مرۆڤ)

چيرۆكێكى كورت و بە سوود ( ژیانی مرۆڤ)

 

 

رۆژێک سەرپەرشتیاری بینایەک لەقاتی شەشەمەوە دەیەوێ قسە لەگەڵ یەکێک لەکرێکارەکانی بکات، زۆر هاوار دەکات کرێکارەکە لەبەر دەنگە دەنگ گوێ ی لێ نیە. ناچار سەرپەرشتیارەکە ١٠ دۆلار بەردەداتە خوارەوە. کرێکارەکە ١٠ دۆلارەکە هەڵدەگرێتەوە دەی خاتە گیرفانی بێ ئەوەی سەیری سەرەوە بکات دەست دەکاتەوە بە کارکردن جاری دووەم سەرپەرشتیارەکە ٥٠ دۆلار بەردەداتەوە دووبارە کرێکارەکە هەڵی دەگرێتەوە بێ ئەوەی سەیربکات لەکوێوە ئەم پارەیە هاتووە دەیخاتە گیرفانی. جاری سێ یەم سەرپەرشتیارەکە بەردێک بەردەداتەوە یەکسەر بەسەری کرێکارەکە دەکەوێت. لەو کاتەدا کرێکارەکە سەربەرز دەکاتەوە و سەرپەرشتیارەکە قسەی لەگەڵ دەکات. ئەم چیرۆکە هەمان چیرۆکی ژیانی مرۆڤە. خودا هەمیشە لەسەرەوە دیاریمان بۆ دەنێرێت بەڵام ئێمە سوپاس گوزار نین بەڵام کاتێک بەردێکی بچوک بەر سەرمان دەکەوێت کە کێشە بچوکەکانی ژیانن. ئەوکات ڕوودەکەینە خوای گەورە. بۆیە هەرکاتێك دیاریەکمان لەپەروەردگارەوە پێ   گەیشت پێویستە یەکسەر سوپاس گوزار بین پێش ئەوەی بەردەکە بەر سەرمان بکەوێت.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)