بۆ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان

بۆ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان

لافاوێ بەرد

بەرەو رووم دێ

هەڵمەکەنێ‌و

رام دەماڵێ

لەنێو لەپی

بەردێکی سەربەرەوخوارا

راو کراوم

***

دڕکێ نەما

دەستەکانم

گازلێ نەگرێ‌و نەم رفێنێ

هۆ خەڵکینە!

هەوڵێ بدەن

دەستێ بێنن

راگیرم کەن.

***

نانا خەڵکی

نەتانتوانی

تەنیا شتێ

کە ئەتوانێ

دەستم گرێ‌

بەس بەتەنیا

نێگای تۆیە

خۆشه‌ویستم

پێغه‌مبه‌رم.

ده‌نگێ نه‌دراوه

بۆچوونەکان

1
بدون‌نام (not verified)
1391/11/30 07:54

تەنیا شتێ

کە ئەتوانێ

دەستم گرێ‌

بەس بەتەنیا

نێگای تۆیە

خۆشه‌ویستم

پێغه‌مبه‌رم.

.:: نوێ‌ترین ::.

ساتێک لەخزمه‌ت مامۆستا ناسری سوبحانیدا ئه‌هلی سوننه‌تی ئیران (1399/03/14)
ساتێک لە خزمەت دکتۆر خۆڕڕەم‌دڵ ئه‌هلی سوننه‌تی ئیران (1399/03/09)
ڕه‌وشتبه‌رزێكی زانا روابط عمومی، ئه‌هلی سوننه‌تی ئیران (1399/03/05)
شه‌وبێداری رمضان، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/03/01)
غرووبت بۆ من سروورە ئەی ماهی نوور رمضان، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/02/31)