پاككردنه‌وه‌ى دڵ و ده‌روون
سوپاس و ستايشى شايشته بۆ خواى خاوه‌نى به‌هه‌شته,درودو سڵاو بۆ سه‌ر گيانى پاكى پێغه‌مبه‌رى پێشه‌وا و يارو ياوهرانى و شوێنكه‌وتوانى تا ڕۆژى كۆتا.
برايان خوشكان,بێگومان دڵ پاشاى هه‌موو ههندامهكانى له‌شه‌و هه‌موو به فه‌رمانى ئه‌و خۆيان نمايش ئه‌كه‌ن,جا هه‌ر كات دڵ و ده‌روون پڕبوو له نورى ئيمان و خودا ناسى ئه‌وا بێگومان لاشه‌ش كرده‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ دڵدا ته‌رازوو ده‌بێت و هاوسه‌نگ ده‌بن,زانايانى فه‌رمووده له‌سه‌ره‌تاى صهحيحهكانياندا به ئيمان ده‌س پێ ده‌كه‌ن و ئيمانيش شوێن و جێگه‌ى دڵه‌و به كرده‌وه‌ى چاكه زياد و به كارى خراپيش كه‌م ئه‌كات,كه‌واته هه‌تا زياتر پاسه‌وانى ده‌رگاى دڵ و ده‌روونمان زياد بكه‌ين هێشتا كه‌مه بۆ پاراستنى ئه‌و پادشايهى كه ههرچييهكى بوێت به ده‌ست و قاچ و چاو زمانتى ده‌كات! بۆيه ده‌بێت زياد له هه‌ر شتێك زياتر ئاگادارى دڵ و ده‌روونمان بين و له شه‌يتان و هه‌واو ئاره‌زوو بي پارێزين و خاوێنى بكه‌ينه‌وه ,چونكه به‌ڕاستى شه‌يتان حه‌ز ده‌كات ئه‌و دڵه‌ى كه وه‌ك ههنگوينه به قهترهيهك ژه‌هر له به‌رچاوى هه‌موو خه‌ڵكى بكات,له‌سه‌ر ئێمه‌ى موسوڵمان پێويسته هه‌ميشه دڵمان به نورى ئيمان و قورئانى پيرۆز ئاو بده‌ين و نه‌هێڵين ووشك بێت چونكه ووشك بوو ئه‌وسا ئايهتى خواى په‌روه‌ردگار «خَتَمَ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ» (بقره:7)
كه‌واته هه‌تا تروسكاييه‌ك ڕووناكى له دڵماندايه, با زوو به خێرايى به خستنه سه‌رى دارى ئيمان بلێسه‌ى به‌هێزتر بكه‌ين تا دڵمان ڕۆشن و ڕووناك بێت و خاوێنى بكه‌ينه‌وه.
- 28356 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ