پاك و خاوێنی له ‌ئیسلامدا

پاك و خاوێنی له ‌ئیسلامدا

دیاره‌گومان له‌و دا نیه ‌كه ‌ئایینی به‌رزو به‌رێزو پڕشكۆی ئیسلام كه‌هاتوه به‌لای ئێمه ‌ئینسان بۆ ئه‌وه ‌هاتوه‌ تا ئێمه ‌له‌و ماوه‌یه‌ی كه‌ خوای گه‌وره ‌پی داوین له ‌ژیانی دونیاماندا خۆشبه‌خت و به‌خته‌ور و سه‌رفراز بژیین. جا خۆشبه‌ختی و سه‌رفرازی ئێمه‌ش به‌ده‌ست دێت به‌گوێڕایه‌ڵی كردنی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره‌و پێغمبه‌ره‌كه‌ی (د.خ) هه‌روه‌كو خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمویت (وَمَنْ يُطِعِ اللَّه‌وَرَسُولَه‌فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا (الأحزاب :٧١) واته/ وه‌ هه‌ ركه‌سێك گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خواو پێغه‌مبه‌ری ئه‌و بكات، ئه‌وه ‌بێگومان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناوه‌. (ته‌فسیری ڕامان) جا له‌لای هه‌موان ئاشکرایه‌ که ‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ بانگهێشتی پاك و خاوێنی کردوه ‌بۆ مرۆڤایه‌تی و به‌یه‌کێك له‌مه‌رجه‌کانی ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها بۆ عیبادته‌كانیشی داناوه ‌هه‌ر وه‌كو بۆ نوێژکردن که ‌به‌بێ ده‌ستنوێژ گرتن و خۆ پاک و خاوێن راگرتنمان نوێژه‌کانمان قبوڵ نابێت پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ فه‌‌رموێت : (لا يقبل الله ‌صلاة بغير طهور) واته : (خواى گه‌وره‌ هيچ نوێژێك قبوڵ ناكات وه‌ر ناگریت به‌بێ ده‌ست نوێژی.
وه‌هه‌روها خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمویت (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ ۚ وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُواۚ) واته : (ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌! هه‌ركه ‌ویستان هه‌ڵسن بۆ نوێژ و ده‌ستنوێژتان نه‌بوو ده‌م و چاوو ده‌ستتان له‌گه‌ڵ ئانیشكتاندا بشۆرن و مه‌سحی سه‌رتان بكێشن و، پێتان له‌گه‌ڵ قاپتاندا بشۆرن. جا ئه‌گه‌ر له‌ش گران بوون، ده‌بێ ته‌واوی جه‌سته‌و ته‌نتان بشۆرن و خاوێنی كه‌نه‌وه‌.)

و هه‌روه‌ ها پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) ده‌ست نوێژی ناو بردووه ‌به ڕوبارێك كه ئینسان روژانه ‌خۆی لێ بشوات پاك ده‌بێته‌وه‌( (مَثَل الصَّلَوَات الْخَمْس كَمَثَلِ نَهْر جَارٍ غَمْر عَلَى بَاب أَحَدكُمْ يَغْتَسِل مِنْه‌كُلّ يَوْم خَمْس مَرَّات) واته‌ : (نموونه‌ پێنج نوێژه‌فه‌ڕزه‌كان هه‌روه‌كو ڕووبارێك وایه ‌كه‌ بێت به‌به‌ر ده‌ركی هه‌ر یه‌كێك له‌ماڵی ئێوه‌دا و ئێوه ڕۆژی پێنج جار خۆی لێ بشۆن ئایا ئێوه ‌پیس ده‌بن به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌گه‌ر ئیوه‌ده‌ست نویژ هه‌ل بگرن ئه‌وه‌ هه‌م له‌پیس و چڵك و چه‌په‌ڵی خاوێن ده‌بنه‌وه‌و هه‌روه ‌له‌گوناه‌و تاوانیش پاك ده‌بنه‌وه‌. چونكه خۆی گه‌وره ‌پاكه‌و بێ گه‌رده‌ وه ‌كه‌سی پاك و خاوێنیشی خۆش ده‌وێت پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌فه‌رموێت : (إِنَّ اللَّه طَيِّبٌ يُحِبُّ الطَّيِّبَ , و نَظِيفٌ يُحِبُّ النَّظَافَةَ) واته : (به‌ڕاستى خواى گه‌وره پاك و بێ‌گه‌رده‌و شتی پاك خاوێنیشی خۆش ده‌وێت و هه‌روه‌ها پاك و خاوێنه‌و كه‌سی پاك و خاوێنیشی خۆش ده‌وێت و خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت : (إِنَّ اللَّه‌يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ) (البقرة :٢٢٢)واته‌ : (به‌ڕاستی خوا ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ده‌وێ كه‌له‌ گوناه په‌شیمان ده‌بنه‌وه‌و، خۆیان به‌پاك و خاوێن ڕاده‌گرن' ته‌بیعه‌ت پاكن (له‌ ته‌فسیری ڕامان). 

و هه‌روه‌ها پاك و خاوێنی به‌شێكه ‌له‌ئیمان وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت : ((الطُّهُورُ شَطْرُ الإِيمَان) واته‌: (پاك و خاوێنى و ده‌ستنوێژ نيوه‌ى باوه‌ڕه‌، و له‌فه‌رموده‌یه‌كی تردا ده‌فه‌رموێت : (تَخَلَّلُوا ، فَإِنَّه‌نَظَافَةٌ ، وَالنَّظَافَةُ مِنَ الإِيمَانِ ، وَالإِيمَانُ مَعَ صَاحِبِه‌فِي الْجَنَّةِ ) واته : (خۆتان پاك و خاوێن رابگرن چونكه‌ كه‌سێك كه‌پاك و خاوێن بێت ئه‌وه‌ نیشانه‌ی ئیمانداریه‌تی و ئیمانیش هه‌ر كه‌سێك هه‌بیت  ده‌یگه‌یێنێته‌ به‌هه‌شت.

جا به‌ڕاستی پێویسته ‌ئینسانی بڕوادار هه‌موو كات پوخت و خاوێن بێت و خۆی پاك و خاوێن رابگریت. چونكه جا له‌ده‌ست و دم و چاو و لاق و هه‌موو ئه‌عزای لاشه‌یدا. چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی پیس بوون بێ گومان نوێژیشی لێ وه‌ر نا گیرێت و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام هانی ئیمانداران ده‌دات
هه‌موو كات لاشه‌یان پاك و خاوین ڕابگرن. وه‌كو ده‌فه‌رموێت : (طَهِّرُوا هَذِه‌الأَجْسَادَ طَهَّرَكُمُ اللَّه‌فَإِنَّه‌لَيْسَ عَبْدٌ يَبِيتُ طَاهِرًا إِلا بَاتَ مَلَكٌ فِي شِعَارِه‌لايَنْقَلِبُ سَاعَةً مِنَ اللَّيْلِ إِلا قَالَ اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِعَبْدِكَ فَإِنَّه‌بَاتَ طَاهِرًا) (10) واته‌: (لاشه‌تان پاك و خاوێن ڕابگرن خوا پاكتان بكاته‌وه‌، چونكه‌ هيچ به‌نده‌يه‌ك نييه ‌به‌ پاك و خاوێنى و ده‌ستنوێژ شه‌و بكاته‌وه ‌ئيللا مه‌لائيكه‌تێكى له‌گه‌ڵيدايه‌، وه‌هيچ كاتێك له‌و شه‌وه ‌ئه‌مديووه‌و ئه‌و ديو ناكات، ئيللا ئه‌و فريشته‌يه‌ بۆى ده‌پاڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگار له‌م به‌نده‌يه ‌خۆشببه‌، چونكه‌به‌ده‌ست نوێژ شه‌وى كردۆته‌وه‌. جا پێویسته ‌له‌سه‌ر ئینسانی ئیماندار هه‌ر كاتێك كه ‌له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێ و ده‌م ‌و چاوی بشوات پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمویت : (إذا إستيقظ احدكم من نومه ‌فلا يغمس يده‌فى الإناء حتى يغسلها فانه‌لايدرى اين باتت يده)واته : (هه‌ر كاتێك یه‌كیك له ‌ئێوه‌ له‌خه‌و هه‌ستا ده‌ستی نه‌خاته‌ ناو قاپ هه‌تا ده‌یشۆرێت چونكه ‌نازانیت له‌كاتی خه‌ودا ده‌ستی به‌ كوێ كه‌وتوه. و یان له‌نان خواردن بوه‌با ده‌ست و ده‌م و چاوی بشوات. پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت : (من نام و فی یده غمر و لم یغسله‌ فاصابه‌شیء فلا یلومن الا نفسه) واته : (هه‌ر كاتێك هه‌ر یه‌كێك له ‌ئێوه ‌خه‌وت و پاشان هه‌ستا له‌خه‌و با ده‌ستی بشوات و یان ده‌ستی به‌هۆی خواردنه‌وه ‌چه‌ور و پیس بوبوون بابیان شوات و ئه‌گه‌ر نه‌یشتن و تووشی هه‌ر شتێك بو به‌هۆی ئه‌و پیسیه‌وه ‌ئه‌وه با لۆمه‌ی خۆی بكات. و هه‌روه‌ها پێویسته ‌ئینسانی بڕوادار جه‌سته‌و لاشه‌ی خۆی پاك بكاته‌وه ‌له‌ هه‌موو مویه‌ك كه ‌به ‌ئه‌و شوێنانه‌ی لاشه‌وه‌یه‌تی چونكه ‌سوننه‌ت وایه ‌به‌ماوی 40 رۆژ وه‌كو زانایان ده‌فه‌رمون پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ خۆی پاك و خاوێن ڕابگرێت و لێیان بكاته‌وه‌ ئه‌وه‌ش یه‌كێكه ‌له ‌سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رانی خوا (عشرة من الفطرة : قص شوارب،و اعفاء اللحية، والسواك و استنشاق الماء، و قص الاظفار و غسل البراجيم و نتف الابط، و حلق العانة، و انتقاص الماء، و قال المصعب: و نسيت العاشرة : الا ان تكون المضمضة) واته‌ : (ده ‌شت له ڕه‌وشتى پێغه‌مبه‌رانن سه‌لات و سه‌لامى خوايان لێ بيت 1ـ سمێڵ كورت كردنه‌وه 2‌ـ و ڕیش هێشتنه‌وه 3‌ـ و سیواك كردن4ـ و ئاو له‌لوت وه‌ر كردن5ـ و نینۆك كردن 6ـ شۆردنی لۆچی په‌نجه‌كان 7ـ ده‌رهێنانی موی بن هه‌نگڵ 8ـ و تاشینی موی به‌ر 9ـ و تاره‌ت كردن به ‌ئاو و موسعه‌ب ده‌ڵێت له‌بیرم چوته‌وه‌ ده‌یه‌م مه‌گه‌ر ئاو له‌دم وه‌ركردن بێت و هه‌روه‌ها له فه‌رموده‌یه‌كی تر دا ده‌فه‌رموێت : (وقت لنا فی قص الشارب و تقلیم الاظفار و نتف الابط و حلق العانة الا نترك اكثر من اربعين ليلة) واته/ (سمێڵ كورت كردنه‌وه‌و نینۆك قرتاندن و بن هه‌نگه‌ڵ كردن و پاك كردنه‌وه‌یان له چل شه‌و تێ نه‌په‌ڕێت. زۆر كه‌س ده‌بینین گوێ به‌وه‌ نادات و یان بۆ نموونه ‌سمێڵی زۆر درێژه ‌كه ئه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌و زۆریش پیسه. ‌پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت(من لم یاخذ من شاربه‌ فليس منا) واته : (هه‌ر كه‌سێك سمێڵی كورت نه‌كاته‌وه ‌له‌من نیه‌) واته ‌له‌ئۆممه‌تی من حیسابی بۆ ناكرێت. و هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌سه‌ر ئیمانداران له ‌هه‌موو كاتدا خۆیان پاك و خاوێن ڕابگرن هه‌م جل و به‌رگ و لاشه‌یان له‌هه‌موو پیسیه‌ك و چه‌ڵك و چه‌پڵیه‌ك ئه‌وه ‌له‌ ڕوانگه‌ی لاشه‌وه ‌كه‌ باسمان كرد. و هه‌روه‌ها پێویسته جل و به‌رگێك له‌به‌ر بكه‌ین شایسته‌ بێت به‌ ماڵی په‌روەردگار هه‌روه‌ك په‌روەردگار ئه‌فه‌رموێ‌: [يَا بَنِي آدَمَ خُذُواْ زِينَتَكُمْ عِندَ كُلِّ مَسْجِدٍ ] (الأعراف: 31) واته‌: ئه‌ی ڕۆڵه‌كانی ئاده‌م هه‌ر كه‌ دەچنه‌ مزگه‌وت بۆ نوێژ و خواپه‌رستی جل و به‌رگی جوان و پاك و خاوێن له‌به‌ربكەن. بۆیه‌ نابێت ئه‌و جلانه‌ له‌به‌ر بكه‌ین كه‌ ئەبنه‌ هۆی ئه‌وه‌ی تاوانمان بگات وەكو جله‌ وه‌رزشیه‌كان (تراكسۆت، فانیله‌ی وەرزشی، سێ‌ چارەك) چونكه‌ ئه‌مانه‌ له‌چه‌ن ڕویه‌كه‌وە له‌به‌ركردنیان جائیز نیه‌ له‌وانه‌ش( تراكسۆته‌كان ته‌سكن و له‌كاتی نوێژ كردن عه‌ورەتی موسوڵمان دەرئه‌خات و زۆرجاریش پشتی ده‌رئه‌كه‌وێ‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی جله‌ وه‌رزشیه‌كان خاچ و وێنه‌ و هێمای ناشه‌رعی پێوه‌یه‌ كه‌ نوێژكردن پێوەی جائز نییە، ئه‌م جۆرە جلانه‌ كه‌ له‌ ڕومان نه‌یه‌ت بۆ بازاڕ و دەرەوە له‌به‌ری بكه‌ین چۆن لە ڕومان بێت بۆ ماڵی په‌روەردگار له‌ به‌ری بكه‌ین؟! و به‌داخه‌وه زۆر كه‌س به‌پێڵاوی قوڕاوی دێته ‌مزگه‌وت و یان گه‌ر چاو بكه‌ی له‌فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا چی پێ ده‌فه‌رموێت : ((إِذَا جَاءَ أَحَدُكُمُ المَسْجِدَ فَلْيُقَلِّبْ نَعْلَيْهِ وَلْيَنْظُرْ فِيْهِمَا فَإِنْ رَأَى خُبْثَاً فَلْيَمْسَحْه‌بِالأَرْضِ ولْيُصَلِّ فِيْهِمَا )) واته‌: هه‌ر یه‌كێكتان ئه‌گه‌ر هاتن بۆ مزگه‌وت، ئه‌وە با (نَعْل)ەكانی دیواو دیو بكاته‌وە و ته‌ماشای كات، ئه‌گه‌ر پیسیه‌كی پێوە بینی، با به‌ زەویدا بیساوێت ، پاشان نوێژی بكات و یان بۆنی ناخۆشیان لێ نه‌یه‌ت وه‌ك سیر و پیواز، چونكه‌ ‌پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) ده‌فه‌رموێت له‌كاتێكدا كه‌ یه‌كێك له‌سحابه‌ به‌ڕێزه‌كانی سیر یان پیوازی ده‌خوارد ده‌یگوت با شوێن نوێژگه‌ی ئێمه ‌نه‌كه‌وێت و پێویسته ‌ئینسانی موسوڵمان خۆی بپارێزێت له‌و شتانه ‌كه ‌بۆنی ناخۆشیان لێ دێت كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی ئازاردانی موسوڵمانان كه ‌ئه‌وه‌ش حه‌رامه‌و دروست نییه. و هه‌روه‌ها پیس كردن جاده‌ و شه‌قامه‌كان كه ‌ئه‌وه‌ش كارێكی نامرۆڤانه ‌دور له‌ ڕه‌وشت و ئاكاری موسوڵمانه ‌ئه‌و جۆره‌كارانه ‌پێویسته ‌له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك پاك و خاوێنی گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كان و هه‌روه‌ها بازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان پاك و خاوێن ڕابگرین و ئه‌گه‌ر پیس بوون پاكیان بكه‌ینه‌وه ‌نه‌ڵێین ئه‌وه‌كاری به‌س كه‌سێكه كه‌ شار و هانی به‌كرێ گرتوه ‌ده‌بێت به‌س ئه‌و خاوێنی بكاته‌وه ‌به‌ڵكو ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر هاوڵاتیكه‌كه‌ ئه‌و كاره‌ بكات و هه‌ر كه‌س له ئاقار خۆیه‌وه ‌هه‌ست به‌و كاره ‌نه‌خه‌ڵه‌تابێت جاده ‌و شوێنه ‌گشتیه‌كان پیس بكات چونكه ئایینی پیرۆزی ئیسلام به‌وه ڕازی نییه‌و ئه‌وه‌ش سیفه‌تی ئه‌هلی ئیمان نیه. جا له‌كۆتاییدا پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ی موسوڵمان هه‌موو كاتێك گرنگی ده‌ین به‌پاك و خاوێنی جا چ ‌له‌لاشه‌ی خۆمان بێت و یان له ماڵمان بێت و یان له ‌شوێنه‌گشتیه‌كان بێت وه‌ك مزگه‌وت ئاگاداربین. بزانن مزگه‌وت یه‌عنی چی وچه‌تایبه‌تمندیه‌كی هه‌یه‌و پیسی نه‌كه‌ین و یان جاده ‌و شه‌قام و كۆڵانه‌كان و یان كاتێك ده‌چینه ‌دام و ده‌زگا حكومیه‌كان ئاگاداربین پیسیان نه‌كه‌ین، به‌ڵكو پاك و خاوێنیان ڕابگرین. و ئه‌گه‌ر پیسیش بوون هه‌وڵی هه‌ڵگرتنه‌وه و ‌ئه‌و شتانه‌ بده‌ین كه ‌له‌سه‌ر زه‌وی فڕێ دروان و هه‌موو كاتیش گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره ‌ و پێغمبه‌ره‌كه‌ی بكه‌ین تا له‌ دونیا و قیامه‌ت سه‌ربه‌رز و به‌خته‌وه‌ر و ڕووسور بین .
»و صلى الله‌ على سيدنا و قائدنا محمد و على آله و أصحابه‌ و أتباعه ‌الى يوم الدين.»

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)