بۆچوونی ئاینیمان، با نه‌بێته‌ هۆكاری ڕقمان -به‌شی یه‌كه‌م

بۆچوونی ئاینیمان، با نه‌بێته‌ هۆكاری ڕقمان -به‌شی یه‌كه‌م

په‌یامێك هاتبێ بۆ یه‌كخستنی مرۆڤایه‌تی چی پێویست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ كۆمه‌ڵێك جیا بكاته‌وه‌ و كۆمه‌ڵێك درووست بكات؟؟

ئه‌گه‌رچی ڕۆژانه‌ هه‌ر خۆمان گوێمان له‌ بڕیار و فه‌توای جۆرا و جۆر ئه‌بێت، به‌ڵام پێویسته‌ شتێ بدۆزینه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی

به‌ داخه‌وه‌ كه‌ زۆربه‌ی خه‌ڵكانی ئێمه‌ تا ئێسته‌ سه‌ریان لێشێواوه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و فه‌توایانه‌، كه‌ به‌ جۆرێك ئه‌یبیستێ به‌ جۆرێكی تر ئه‌یبیستێته‌وه‌ له‌ شوێنێكی تر.

به‌ڕێزان ئه‌وه‌ی پێویسته‌ باسی بكه‌ین ئه‌وه‌یه‌ ، تاوه‌كوو كوێ ئێمه‌ هه‌ر له‌ شوێنی خۆمان بین و كه‌ ئه‌شبینین ڕۆژئاوا زیاتر به‌ره‌و پێش ئه‌چێت و هه‌ر ڕۆژه‌ و به‌ جۆرێك پیلانمان بۆ دا ئه‌نێت و هه‌ر ڕۆژه‌ و به‌ ناوێك بانگمان ئه‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌ی ئه‌وان نیه‌ ، ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌ی خۆمانه‌ ، هه‌ڵه‌ی خۆمانه‌ كه‌ تا ئێسته‌ نه‌ ڕێز له‌ بۆچوونه‌كانی خۆمان ئه‌گرین نه‌باوه‌ڕیشمان به‌ بۆچوون و باوه‌ڕی خۆمانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ پشتی پێ ببه‌ستین ، هه‌ڵه‌ی ئێمه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان خۆماندا موناقه‌شه‌ و به‌ر به‌ره‌كانێ درووست ئه‌كه‌ین به‌ ناوی ئاین ، هه‌ڵه‌ی خۆمانه‌ كه‌ تا ئێسه‌ له‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئاینه‌كه‌مان نه‌گه‌یشتووین و له‌ هه‌مان كاتیشدا ئه‌مانه‌وێ به‌و تێگه‌یشتنه‌ هه‌ڵه‌وه‌ باوه‌ڕ به‌ كه‌سانی تر بهێنین .

ئێمه‌ له‌وانه‌یه‌ لاواز بین ، به‌ڵام كێشه‌ له‌ ئاینه‌كه‌مان دا نیه‌ ، هه‌رچی فه‌رمووده‌ و ئایه‌ت ئه‌خوێنیته‌وه‌ ، شتێكی وای تێدا نیه‌ كه‌ وابكات ئێمه‌ به‌ره‌و ئه‌و لاوازیه‌ی ئێسه‌ ببات ، به‌ڵام گه‌ر بیر بكه‌ینه‌وه‌ هۆكاره‌كه‌ی چیه‌ ؟ ، ئه‌بینین كه‌ ئێمه‌ ئاینمان له‌ هه‌ندێ شوێن به‌كارهێناوه‌ كه‌ له‌ ڕاستیدا گرنگ نیه‌ ، وه‌ له‌ هه‌ندێ شوێنیش به‌كارمان نه‌هێناوه‌ ، بووه‌ته‌ هۆكاری درووست بوونی خاڵی لاوازیمان جا له‌ هه‌ر ڕوویێكه‌وه‌ ،ئێمه‌ وا خه‌ریكین شه‌ڕ ئه‌كه‌ین له‌گه‌ڵ یه‌كتر له‌سه‌ر دوو بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر فه‌رمووده‌یه‌ك ، كه‌ هه‌ر ئه‌بێ لایه‌نێكمان به‌ هه‌ڵه‌ وه‌ریگرتبێ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بۆچوونی یه‌كتر قبووڵ ناكه‌ین به‌ڵكو بگره‌ ، دژایه‌تیشی پێ ئه‌كه‌ین، له‌ هه‌مان كاتدا

وا خه‌ریكین ئه‌و ڕێنمووییه‌ ژیانیه‌ی سه‌روه‌رمان له‌ بیر ئه‌چێ و ڕێڕه‌وی ژیانمان به‌ ڕێڕه‌وێك ئه‌ڕوات كه‌ ڕۆژئاوا بتوانێت پێمان بڵێت (تۆقێنه‌ر (به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵی دووباره‌ هه‌ڵسانه‌وه‌ی خۆمان و به‌كارهێنانه‌وه‌ی تواناكانمان بده‌ین له‌ بواره‌كانی ژیان و هه‌وڵی دووباره‌ بنیاد نانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ كۆمه‌ڵگایه‌ بكه‌ین كه‌ پێشه‌وامان درووستی كردبوو ، به‌ڵام نه‌ك كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ ناو ئاینمان

به‌ڵام زۆربه‌ی شته‌كانمان پێچه‌وانه‌ی بێت به‌ هۆی هه‌ڵه‌ تێگه‌یشتنمان و یه‌كتر قبووڵ نه‌كردن.

با له‌ ئێستاوه‌ خۆمان خاوه‌نی بیری خۆمان بین و خۆمان ته‌فسیرێكی په‌یامه‌كه‌مان بكه‌ین ، نه‌ك كه‌سانێك به‌ ناوی ئاینه‌وه‌ بیر و بۆچوونی خۆیمان پێ بفرۆشێ ، ئێمه‌ش له‌به‌ر ناوه‌ دڵسۆزیه‌كه‌ی وه‌ری بگرین ، ئه‌مه‌ خاڵێكی لاوازی و قه‌یرانێكه‌ بۆ لاوازبوونی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان ،با هه‌موومان خۆشه‌ویستی بكه‌ینه‌ ئامانج و ڕق و قینه‌ له‌ناومان نه‌هێڵین كه‌ به‌ هۆی بۆچوونی جیاوازه‌وه‌ له‌ ئاین درووست بووه‌ و با هه‌ومومان ببینه‌ هۆكارێك بۆ به‌رده‌وامی ئه‌و چاكه‌یه‌ی ئه‌یكه‌ین و ببینه‌ هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی چاكه.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

نەخۆشی لە چاوی دوومەوە هه‌وارگه‌ی دڵان (1399/09/02)
پێغه‌مبه‌ر(د.خ) وه‌ك نوور ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1399/08/17)