ئوسوڵ عشرینی ئیمام به‌ننا ئەسڵی دوانزە ھەم«بیدعەی بچووک،گوناھی سووک»و ئەسڵی سیانزەھەم «چاکان و پاکان»

ئوسوڵ عشرینی ئیمام به‌ننا ئەسڵی دوانزە ھەم«بیدعەی بچووک،گوناھی سووک»و ئەسڵی سیانزەھەم «چاکان و پاکان»

وەک گوناە گەورە و بچوکی ھەیە

بیدعەیش، ھەم قورس وھەم سوکی ھەیە

ھەندێ بیدعە ھەن بیدعەی بچوکن

تەواو تێکدەر نین لەبەر چاو سوکن

بیدعەی ئیزافی ئەوبیدعەتانەن

نزیکن لەدین کەم جێگەی تانەن

لە سەر ئەمانە ئیختیلاف زۆرە

ھەرا لەسەریان بۆ دین ناجۆرە

بەڵام گەڕاندن بۆ بەڵگە و دەلیل

ئیزنی دراوە بەبێ قال و قیل

ئەسڵی سیانزەھەم«چاکان و پاکان» 

خۆش گەرەک بونی پیاو خودا و چاکان

ڕێز لێگرتنی کردەوە پاکان

ھۆی نزیک کەوتن پەروەردگارە

یا ھۆی سەربەرزی بۆ ئیماندارە

ئەولیای خودا ئەوانەن یەکسەر

تاریفیان دەکا خالقی ئەکبەر

فەرموی ئەوانەی ئیمان بە ھێزن

لە خوا دەترسن، خۆ دەپارێزن

کەرامەت لە بۆ ئەم خوا ناسانە 

جارجار بە ئیزنی خودا ئاسانە

بەڵام دەرنەچێ لە یاسای ئایین

لە پێش چاو بگرێ مەرجی شەرع و دین

واتە: کەرامەت بە مەیلی خوایە

وەلی لەو حاڵە چاک بێ ئاگایە

لەمە بەولاوە بۆ ئەو پیاوانە

پلە دابنرێ بۆیان تاوانە

ئێمەی ئیماندار باوەڕمان وایە

تەنیا دەسەڵات ھەر بۆ خودایە

ئەوان لە دنیا یا لە پاش مردن

دوورن لە نیاز جێبەجێ کردن

خاوەن ھیچ جۆرێ سود و زەرەر نین

بۆداوا و نیاز قەت دەستە بەرنین

ده‌نگێ نه‌دراوه