زه‌روره‌تی حیزبی ئیسلامی له‌ كۆمه‌ڵگا

زه‌روره‌تی حیزبی ئیسلامی له‌ كۆمه‌ڵگا

سته‌مكاره‌كه‌ی تونس پاشی 32 ساڵ هه‌ڵات ، دیكتاتۆره‌كه‌ی میسر ناچار به‌وازهێنان له‌ سه‌رۆكایه‌تی كراو ئێستا له‌ زیندانه‌، زۆرداره‌كه‌ی لیبیاش چاره‌نوسی خۆی به‌ فه‌وتاندندا ، ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێ نوسه‌یریه‌كه‌ی سوریاش به‌ دوای هاورِێیه‌كانی داده‌چێت و ده‌رِوخێت، موسڵمانان زۆر دڵخۆش بون به‌و وه‌رچه‌رخانه‌ نوێیه‌ له‌ ناوچه‌كه‌، وه‌حه‌قیشیانه‌ كه‌   دڵخۆش بن، چونكه‌ ناكرێ موسڵمان به‌ له‌ ناو چونی زاڵم و سته‌مكاره‌كان دڵخۆش نه‌بێ، ئه‌گه‌ر دڵخۆش نه‌بێ ده‌بێ به‌ خۆی و ئیمان و عه‌قڵیشیدا بچێته‌وه‌ .

ئه‌وه‌ی جێی ئومێده‌ ئه‌وه‌یه‌ رِوخانی ئه‌و دیكتاتۆرانه‌ له‌ قازانجی موسڵمانان بێت، كه‌ بۆ ماووه‌یه‌كی درێژ سته‌م و زۆرداری گه‌شتبوه‌ ئه‌وه‌ی خواپه‌رستیش به‌ ئاسانی نه‌كرێت و به‌ ئاشكرا كوفروبێ باوه‌رِی بره‌وی پێ بدرێ، هیچ گومانی تیا نیه‌ كه‌ به‌ قازانجی ئیسلام و موسڵمانان ده‌شكێته‌وه‌، چونكه‌ دیكتاتۆری مێژووه‌كه‌ درێژه‌ی كێشابوو تا گه‌یشتبوه‌ ئه‌و ئاسته‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵك بێ ئومێد بون له‌ گۆرِینی به‌ڵام (والله غالب على امره ولكن اكثر الناس لا يعلمون) . ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه‌ ده‌بینین هه‌موو شۆرِشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی ئه‌مریكاو رِۆژئاوا پشتیوانیان لێ ده‌كرد و رِه‌نگه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نهێنی ده‌ستێكی كاریگه‌ریشیان له‌ رِوخانی دیكتاتۆره‌كان هه‌بووبێ، له‌ولاشه‌وه‌ لایه‌نێكی ئیسلامی جێی ئه‌و سته‌مكارانه‌ی گرتۆته‌وه‌و په‌ته‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ كه‌وتۆته‌ ده‌ستی حزبه‌ ئیسلامیه‌كان، وه‌ك و ده‌یبینن له‌ تونس نه‌هزه‌ی ئیسلامی و له‌ مێر اخوان موسلمین و له‌ لیبیا چه‌ند لایه‌نێكی ئیسلامی تر و چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی ئیسلامی وه‌ك و مسته‌فا عه‌بدول جه‌لیل و له‌ هه‌موشیان له‌ پێشتر دۆرِان و له‌ ناوچونی ده‌سه‌ڵاتی 80 ساڵه‌ی ئه‌تاتۆركی عه‌لمانی و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن عه‌داله‌ و ته‌نمیه‌ كه‌ پاشگریان ئیسلامیه‌ و هه‌روه‌ها رِوخانی سه‌ددام و هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی سوننه‌و شیعه‌یه‌كی ئیسلامی له‌ عێراق و به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی بویتنه‌ خاوه‌نی رِه‌وشه‌كه‌ ، ئه‌وه‌ به‌رِاستی ده‌سكه‌وتێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ بۆ موسڵمانان .

ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ قسه‌ی له‌ سه‌ر بكه‌م ئه‌وه‌یه‌ تا چه‌ند زه‌روره‌ هه‌بونی ئه‌و حزبانه‌ به‌ پاشگری ئیسلامی له‌ ناو كۆمه‌ڵگا، كه‌ رِۆژانه‌ لێره‌و له‌وێ به‌ر ته‌عن و ته‌علیقی چه‌پ و قه‌ومیه‌كان ده‌كه‌ون، بێ گومان به‌ برِوای من ئاو چه‌ند بۆ ماسی گرنگه‌ ئه‌وه‌ندش حزبی ئیسلامی بۆ كۆمه‌ڵگا گرنگه‌، به‌ڵام تا چه‌ند ئه‌و حزبه‌ ئیسلامیه‌ به‌ رِێگایه‌كی رِاستدا گوزه‌ر ده‌كات ؟ به‌ تێرِوانینی عه‌لمانیه‌كان حزبی ئیسلامی زیاده‌ له‌ كۆمه‌ڵگا به‌و پێیه‌ی ئه‌اونیش خۆیان به‌ موسڵمان ده‌زانن ، ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبه‌ ئیسلامیه‌ رِێرِه‌وێكی مام ناوه‌ندی هه‌بێت ، ئه‌گه‌ر بێت و توندرِه‌و بێت ئه‌وه‌ هه‌ر جێی نابێته‌وه‌ . بۆیه‌ له‌ نه‌بونی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی زۆر باشتره‌ حزبی ئیسلامی هه‌بێت. به‌ڵام زۆر جار له‌ نه‌بونی تێگه‌یشتنێكی رِاست و دروست له‌ ناوكۆمه‌ڵگا زۆر ئاسته‌نگ دروست بوه‌ له‌ به‌رده‌م حزبی ئیسلامی ، توشی كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تی نارِه‌وا ده‌بێته‌وه‌، كۆمه‌ڵێك ماستاوچی بۆ چه‌وركردنی پاروی خۆیان په‌لاماری حزبی ئیسلامی ده‌ده‌ن و ژه‌هراویانه‌ ده‌یانه‌وێ له‌ به‌رچاوی كۆمه‌ڵگا ناشرینیان بكه‌ن، مێش له‌ چاوی خه‌ڵك ده‌بینن به‌ڵام گا له‌ چاوی خۆیان نابینن، شه‌رعیه‌تی دزینی پاره‌ به‌ ترێله‌ بۆ خۆیان هه‌یه‌، به‌ڵام زه‌كاتی شه‌رعی بۆ حزبی ئیسلامی كه‌ بودجه‌یان لێ برِاوه‌و كۆمه‌ڵێك سه‌ته‌لایت و رِادیۆ و ته‌له‌فزیۆن خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و له‌ هه‌وڵی ته‌سقیف كردنی كۆمه‌ڵگان به‌ رِه‌وا نازانن، عه‌لمانیه‌كان خه‌ڵك چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن و فێری نادی و عاره‌ق خواردن و رِه‌قس و سه‌ماو عه‌شق بازی ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئیسلامیه‌كان خه‌ڵك فێری نوێژ ده‌كه‌ن هانیان ده‌ده‌ن بۆ مزگه‌وت و نوێژی به‌ كۆمه‌ڵ و له‌ گه‌ڵ دراوسێ باشبون و ئه‌ركیان په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵگایه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ، ئاده‌ی بۆ حزبی ئیسلامی زه‌روره‌ت نیه‌ بۆ كۆمه‌ڵگا .

من به‌ش به‌حاڵی خۆم بۆیه‌ عه‌لمانیم به‌كار هێنا له‌ بری قه‌ومی چونكه‌ پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر له‌ به‌ر گوێی خه‌ڵك وكۆمه‌ڵگا بڵێی عه‌لمانی رِه‌نگه‌ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكات و زوو ته‌سلیمی ئه‌مری واقیعی ئه‌وان نه‌بێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێی قه‌ومی كۆمه‌ڵگا یه‌كسه‌ر به‌ جۆرێكی تر له‌ رِه‌وشه‌كه‌ ده‌رِوانێت و له‌ ژێر ئه‌و په‌رده‌یه‌وه‌ فێڵی لێ ده‌كرێ ، هه‌روه‌ك و كاتی خۆی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كان به‌ باشی خزمه‌تیان بكه‌ن و به‌ده‌میانه‌وه‌ بچن ناویان له‌ خۆیان ده‌نا مه‌لا فلان واته‌ وشه‌ی مه‌لایان له‌ پێش ناوه‌كه‌یان داده‌نا چونكه‌ ده‌یان زانی خه‌ڵك زۆر رِێزی مه‌لا ده‌گرێت و له‌ خزمه‌تی داده‌بێت ، به‌ بۆچونی من ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌ ده‌رناچێ ، من رِه‌خنه‌ی زۆر توندم له‌ هه‌ندێ به‌رپرسی ئیسلامیش هه‌یه‌ كه‌ وه‌ك و رِێزێك له‌ لێدوانه‌كانیان به‌ عه‌لمانیه‌كان ده‌ڵێن قه‌ومیه‌كان ، ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێت به‌ ناوی قه‌ومی و نیشتیمان په‌روه‌ری ئه‌وه‌ ئیسلام ئه‌و ده‌ست پێشخه‌ریه‌ی كردوه‌و ئه‌و چه‌مكه‌ی داناوه‌ ، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێَت كاتێ یه‌كێك بهاتایه‌ لای پاشی سه‌لام و كه‌لام ده‌یفه‌رموو له‌ چ هۆز و قومێكی ، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت له‌ مه‌ككه‌ ده‌ری ده‌كه‌ن ئاورِ له‌ شاری مه‌ككه‌ ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ ( إِنَّكِ لأَحَبُّ بلادِ اللَّهِ إِلَيَّ، وَأَحَبُّ أَرْضِ اللَّهِ إِلَيَّ ، وَلَوْلا أَنِّي أُخْرِجْتُ مِنْكِ مَا خَرَجْتُ)

 ده‌فه‌رموێ تۆ ئه‌ی مه‌ككه‌ خۆشه‌ویست ترین وڵاتی لای من، وه‌ خۆشه‌ویست ترین زه‌وی خوای لای من، ئه‌گه‌ر بێ و ده‌ریان نه‌كردایه‌م قه‌د نه‌ده‌رِۆیشتم و به‌ جێم نه‌ده‌هێشتی. ئه‌وه‌ نیشتیمانی بونه‌ ، ئه‌وه‌ قه‌ومی بونه‌ ، تۆ كاتێ به‌و ده‌ڵێی قه‌ومی ئه‌ی خۆت چی ؟ ئه‌ی باشه‌ ئه‌گه‌ر حزبی ئیسلامی نه‌بێ عه‌لمانی وه‌ك و گورگ به‌رده‌بێته‌ گیانی خه‌ڵك له‌ رِه‌وشت و نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانیشیان داده‌تاشێ ، وه‌ك و تونس بۆ نوێژی به‌یانی ده‌بوو ناسنامه‌ی ئه‌و گه‌رِه‌كه‌ت پێ بێ كه‌ مزگه‌وته‌كه‌ی تیایه‌ و جگه‌ له‌و مزگه‌وته‌ نه‌تده‌توانی له‌ هیچ مزگه‌وتێكی تر نوێژ بكه‌یت ، وه‌ك و ئه‌وه‌ی له‌ كوردستانی خۆمان ئه‌وه‌نده‌ی چاودێری مزگه‌وت ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجێك نه‌چێ فێری نوێژ و قورئان و ئه‌خلاق و ئیسلام بێت ئه‌وه‌نده‌ چاودێری سنوره‌كانی هه‌رێم ناكرێت كه‌ رِۆژانه‌ ده‌یان و سه‌دان ماڵ ده‌ربه‌ده‌رده‌بن و ناوچه‌كانیان تۆپ باران ده‌كرێ و سیاده‌و سه‌روه‌ری ئه‌و كوردستانه‌ پێشێل ده‌كرێت.

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)