نامه‌ی باوكێك بۆ منداڵه‌كه‌ی

نامه‌ی باوكێك بۆ منداڵه‌كه‌ی

کاتێک کەپیر ئەبم، هیوادارم لێم تێبگەیت و ئارام و لەسەرخۆ بیت لەگەڵم هەندێک جار قاپێک ئەشکینم، یان شۆربایەک ئەڕژێنمە سەر جیگەکە، ئەنقەست نیە، لەبەر ئەوەیە چاوەکانم کزبوون.


هیوادارم هاوارنەکەى بەسەرما، مرۆڤی پیر، هەستى زۆر ناسکە و زووش زویر ئەبێت.


کاتێک گوێم گران بوو لەوە تـێنەگەیشتم کە پیم ئەڵــێیت، هاوارمەکە بە سەرما، تکا ئەکەم بۆم دووبارە بکەرەوە.


... ... جەرگەکەم لێم ببورە، لەمەش زیاتر پیر ئەبم


کاتــێک ئەژنۆکانم بێ‌هێز ئەبن، هیوادارم یارمەتیم بدەیت تا هەستم، وەک چۆن من یارمەتیم دای تا پێت گرت. ئارام بە لەگەڵم.


کە هەندیک جار لەبەرخۆمەوە وڕینەم کرد، هیوادارم گوێم لێبگریت و گاڵتەت لێ نەیەت، ئەها تۆش بەمنداڵی، کە داواى میزەڵانێکت ئەکرد هەر ئەتوت و ئەتوتەوە! من قەت تاقەتم لە ورتە ورت و گڕوگاڵت نەئەچوو!


بمبەخشە ئەگەر بۆنم ناخۆش بوو، بۆنم وەک بۆنى هەر پیرێکی تر وایە، زۆرم لێمەکە بۆ خۆشتن، لەشم لاوازە، مرۆڤ کەپیر بوو زوو سەرمای ئەبیت و نەخۆش ئەکەوێت. لێم تــێبگەو توڕە مەبە، ئەها بە منداڵی کوناوکون ڕامئەکرد بەدواتا، چونکە نەتئەویست خۆت بشۆیت و خۆت ئەشاردەوە. ڕۆڵەکەم ئەزانم ئیشت زۆرە، بەڵام خۆزگە ئەگەر کاتی زیایەت ئەبوو، قسەت لەگەڵ ئەکردم، ئەگەر بۆ چەند خولەکیش بێت زۆرە، من هەمیشە تەنهام و لەگەڵ خۆمم.


کاتێک دیت ئیدی نەخۆش ئەکەوم و ئەکەومە سەرجێگا. هیوادارم بە تەحەمول بیت لەگەڵم و ئاگات لێم بێت. ئەبێت بمبووری ئەگەر بێ مەبەست جێگەکەم تەڕ کرد، یان خۆم پیس کرد، ئەوەندەم نەماوە لەژیان ئەم ماوەیە سەبربگرە لەگەڵم.


هەر چۆنێک بێت، نامەوێت لەوە زیاتر بژیم، وەختـێک سەرەی مردنم دیت، هیوادارم دەستم بگریت و هێزم بدەیتێ تا بتوانم بمرم. خەمت نەبیت، ئەگەر لەودنیا خودام بینی، بۆت ئەپاڕێمەوەو داوا ئەکەم ئاگای لێت بێت.

ده‌نگێ نه‌دراوه

بۆچوونەکان

1
جمشید (not verified)
1391/4/24 04:05

ئاخ بو ئه و هه ناسی که تی بگه یه ت لو ده نگه به راستی برایان وخوشانی ئازیزو ئیمانی جی خویه تی که هه رو ه کو مندالی کی وردو ساویلکه خزمه تاری دایک وباب یا هه ردوکیان بیت تا ایشلاه بکه وینه به ر ئه و ره حمه تی ه خوای گه وره به لینی داوه به ئیمانداران.ایشلاه

.:: نوێ‌ترین ::.