له ‌به‌رھه‌مه‌ شیرینه‌کانی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی

نووسەر: 
عادڵ شاسواری
له ‌به‌رھه‌مه‌ شیرینه‌کانی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی

- ھۆکارێکه‌ بۆ ھه‌ست کردن به‌ شیرینی ئیمان و به‌ دەستھێنانی ژیانی به‌خته‌وەرانه‌.

- خوای گه‌ورە خاوەنه‌که‌ی به‌سۆزو میھرەبانی شاد دەکات و له‌ناڕەحه‌تییه‌کانی قیامه‌ت به‌دووری دەگرێت.

- برایه‌تی و خۆشه‌ویستی له‌به‌ر ڕەزامه‌ندی په‌روەردگار ھۆی به‌ دەستھێنانی ئارامی و ئاسایش و خۆشی‌یه‌و خاوەنه‌که‌ی یەکێک دەبێت له‌و حه‌وت که‌سه‌ی که ‌له‌ڕۆژی قیامه‌تدا له‌ ژێر سێبه‌ری عه‌رشی خوادا حه‌شر دەکرێت، له‌و ڕۆژەدا که ‌ھیچ سێبه‌رێک نییه‌ جگه‌ له‌ سێبه‌ری عه‌رشی خوا.

-ھۆ کارێکه‌ بۆ ھه‌ستکردن به‌ خۆشه‌ویستی خواو پێغه‌مبه‌ر(د.خ)

- برایه‌تی (په‌تی)به‌ھێزو قایمی باوەڕە،ھه‌ر که‌سێک دەستی پێوە بگرێت ڕزگاری دەبێت.

- خۆشه‌ویستی له‌ پێناوی په‌روەردگاردا ناونیشانی سه‌رفرازی دونیاو ڕەزامه‌ندی خوایه‌ له‌قیامه‌تدا.

- برایه‌تی ئامرازی به‌رزبوونه‌وەی پله‌و پایه‌یه‌ له‌ به‌ھه‌شتدا.

- خۆشه‌ویستی و برایه‌تی مایه‌ی دڵ ئارامی و درەوشانه‌وەی ڕووەکانه‌ به‌ نوور له‌ قیامه‌تدا.

- خاوەنه‌کی دەبێته‌ ھاوڕێ و ھاوەڵی ئه‌وانه‌ی که‌ خوای گه‌ورە نیعمه‌تی ڕژاندووە به‌ سه‌ریاندا له‌ پێغه‌مبه‌ران و شه‌ھیدان و پیاوچاکان.

- به‌ڵگه‌ی ته‌واوی ئیمان و ڕوونی ناخ و ترسان له‌ خوایه‌.

- برایه‌تی و خۆشه‌ویستی له‌ به‌ر ڕەزامه‌ندی په‌روەردگار ڕەوشتێکی جوان و په‌سه‌ندە.

- بانگخوازی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی پشک و به‌شی باش و زۆری  دەبێت له‌ خێڕو پاداشت.

- له‌ گه‌ورەترین و گرنگترین به‌رھه‌مه‌کانی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی شادبونه‌وەیه‌ به‌ به‌ھه‌شت.

------------------------

سه رچاوه: سۆمای ژین

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)