رۆژی ماتەمی پیرانشار

نووسەر: 
ناسر سەعیدیان
رۆژی ماتەمی پیرانشار

رۆژێک له رۆژانی خودایی، ئاسمان، پاییزێکی بارانی دەخسته ناو باوەشی پیرانشار، دەتکوت هەورەکان به رێژنه بارانێکی توند هەواڵێکیان پێ بو! توند ئەیانقیژاند... بەڵام ئێمەی مرۆڤ خوامان شوکر ئەکرد...

له ناکاو رەنگ و دەنگی ماتەم شارەکەی داپۆشی!!

گوێ پڕ بوون له دەنگی ناخۆشی ئامبولانسەکان، سەرنجی شارەیان راکێشا ...

ئاخر بۆ کەسێک هەواڵی نەگوت؟ بۆ ئاسمان دەستی نەهێنا خوار تا کوو هەموان ئاگادار بکات.؟

هەواڵەکه  بڵاو کراوه! به ناخۆشترین شێواز.. چ بوو!؟ چ روویدا؟ نەخۆشخانه پڕ بوون له چاوانی بارانی، ئەڵێن! ئەڵێن!..

 چەند دڵی گەش، دەستی چووکه، چاوی جوان، فرمێسکی نازدار، ئیشکاون! سووتاون...

دایکانی جەرگ بڕاوی جەرگ سووتاو بوونه ماتەم بۆ پیرانشار و بابانی ئەژنۆ شکاو، چاو به گریان هاواریان ئەکرد خوایە تاوانی چ بو..؟؟!

ئەڵێن قوتابخانه ببو به ئاگردانی مناڵه چووکانمان.. ببوو هۆی بەهەشتی سەیرانه جوانەکەمان..

ئاخر ئەرز چۆنت به خۆت سەلماند زیندانیان بکەی، ئەدی تۆ بڵێسه بێ حەیاکەی ئاگر چۆن توانیت  هەڵقرچێنی دەسته چووکەکان له ناو خاپانی خۆت ؟

ئەی کڵپەی ئاگر چۆن دڵت هات به ناحەزترین ووشه له باوەشیان گری!!! . ئاخر مامۆستا نەزانەکەی مناڵان تۆ چیت کرد؟؟!

دایه گیانم به ماچی خۆی منی نارد بۆ خوێندن.....!

 بەڵام! بەڵام! من له چواردیواری سووتان و بۆنی ناخۆشی خەڵوسی کتێبەکانم ئەسیر کراوم! ئێشی سووتان و دەنگی هاوکلاسییانم له نێو بڵێسەکا ن دا تەنیا شتێک ماوه له بیرم، کیف و بەرگ و بابۆڵەکانی دایکم بوون به دوژمن،بوون به حەزیا، دژ به ئێمه!!

ئاخر دەرگایەکەش توند کورەی ئاگری له باوەش قەف دا بوو، تا نەهێڵێت رزگارمان بێت!!

سەنگەرەکانمان تەنیا لەش و دەست و کەوشه سوتاوەکان بوون، ئاخر ئاگر به خاتری خوا بکشێوه!!!! خوایه تۆ چریکەمان نابیسی؟! 

ئەدی بۆ باران نەبووی به لافاو تا وەکوو زیندانی ئاگرین بخەیه ناو سینگت و زوخاوی دڵی ئێمه سارد کەیەوه، ئێمه هەموو سیحراوی سووتاوی ئێوەین.

باوکه گیانەکان ئێوه مەگرین سەیران و ئەوانی تریش به بڵێسەی ئاگر، بەڵێنیان وەرگرت بۆ بەهەشتی خوایی! دایکانی ئاسۆبڕاو ئێوه گەورەترین مناڵان و پەروەرده کرد بۆ نیشتمان... 

ئاخر خوشکانم بزانن قەڵەم هێزی نییه له تاو ئێشی برینی تۆ... 

ئەبێت کەس هەبێ جوابی ئەم دڵه شکاوانه بداتەوه؟ به کام تاوان روخساری چووکەیان ببوو به پیلوو؟ به کام گوناه پرپۆڵانی کورد ببوون به سووتەمەنی ئاگری سەرکێش..؟

ده‌نگێ نه‌دراوه

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)