هه‌ڵوێستی سیاسی سه‌عید نه‌وره‌سی له‌ توركیا

نووسەر: 
شۆڕش كه‌مال
هه‌ڵوێستی سیاسی سه‌عید نه‌وره‌سی له‌ توركیا

شێخ سه‌عیدی نه‌وره‌سی ساڵی (1877) زاینی به‌رامبه‌ر (1294)كۆچی له‌ گوندی نه‌وره‌س له‌ ده‌ریای (وان)ی سه‌ر به‌ (هه‌زان)ی توركیا له‌ باوكو دایكێكی كورد له‌ دایك بووه‌.


سه‌ره‌تای خوێندنی له‌ گونده‌كه‌ی خۆیان ته‌واوكردووه‌ و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای منداڵیه‌وه‌ به‌ زیره‌كی و خۆشه‌ویستی هه‌موان ناوبراوه‌، له‌ ته‌مه‌نی 12 ساڵیه‌وه‌ ده‌ستی داوه‌ته‌ خوێندنی وانه‌ شه‌رعیه‌كان و هاوكات له‌گه‌ڵیشی دا زانسته‌ عه‌قڵیه‌كانی فه‌رامۆش نه‌كردووه‌ و به‌هاو ته‌ریبی له‌گه‌ڵیاندا ڕیشتووه‌ و قورئانی پیرۆزی به‌ ته‌واوی له‌به‌ر كردووه‌.


دواتر بوه‌ته‌ مامۆستای گونده‌كه‌ی خۆی و ماوه‌ی (15) ساڵیش له‌ شاری (وان) وه‌ك مامۆستایه‌كی پێشكه‌وتوو وانه‌ی وتوه‌ته‌وه‌ و له‌گه‌ڵیشیدا كاری بانگه‌وازی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی كردووه‌ و به‌په‌روه‌رده‌ و فێركردنه‌وه‌ سه‌رقاڵ بووه‌.


دوای (15) ساڵ له‌ خزمه‌تی ده‌چێته‌ (ئه‌سته‌مبوڵ)ی پایته‌ختی توركیا و زانكۆی (الزهرا‌و) داده‌مه‌زرێت كه‌ هاوشێوه‌ی زانكۆی ئه‌زهه‌ری میسر بێت، له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌ندامی باڵای ئه‌نجومه‌نی زانستی بووه‌ له‌ ده‌وڵه‌تی عوسمانی دا كه‌ به‌ (دار الحكمه‌ الاسلامیه‌) ناسراوه‌، كاتێكیش كه‌ هاوپه‌یمانه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئه‌سته‌مبوڵ و داگیریان كرد شێخ سه‌عیدی نه‌وره‌سی له‌ پێشه‌وه‌ی موجاهیده‌كاندابوو بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌و به‌رگریكردن له‌ ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌ ساڵی (1908) دژ به‌ جه‌معیه‌ی ئیتیحاد و ته‌ره‌ق كه‌ له‌ دژی خه‌لافه‌تی عوسمانی دامه‌زرابوون بۆ كۆتایی هێنان به‌ خه‌لافه‌تی ئیسلامی له‌ژێر دروشمی (یه‌كێتی، ئازادی، چاكسازی) شێخ سه‌عیدی پیران به‌و پلانه‌ی زانیو هه‌ر زوو ڕوبه‌ڕوی كۆمه‌ڵه‌ی ئیتیحاد و ته‌ره‌ق بوویه‌وه‌ و هه‌ستا به‌ دامه‌زراندنی (الاتحاد المحمدی) هه‌مان دروشمی (یه‌كێتی و ئازادی و چاكسازی) كرده‌ ئامانجی خۆی.


جوله‌كه‌ ماسۆنیه‌كان هه‌ستیان به‌ ترس كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پیلانه‌ی كه‌ دایان نابوو بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی، هه‌ر بۆیه‌ جوله‌كه‌ ماسۆنیه‌كان هه‌ستیان به‌ ناردنی (قرّصو)ی جوله‌كه‌ بۆ سازدانی دیدارێك تا بتوانێت قه‌ناعه‌ت به‌ شێخ سه‌عید بكات په‌شیمان بێته‌وه‌ له‌ (الاتحاد المحمدی) یان هیچ نه‌بێت لایه‌نگریان بكات، به‌ڵام ئه‌و به‌ توندی به‌رپه‌رچی دانه‌وه‌ و وتی: ئه‌م كابرا سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ خه‌ریك بوو به‌ قسه‌ لوسه‌كانی له‌ ئیسلام هه‌ڵبگێڕێته‌وه‌.


ـ له‌ جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م دا بووه‌ته‌ ئه‌فسه‌ر له‌ سوپای عوسمانی دا و له‌كاتی پشوه‌كاندا سه‌ربازه‌كانی كۆ ده‌كرده‌وه‌ و وانه‌ی شه‌رعی و زانسته‌كانی قورئانی فێر ده‌كردن.


دوای ئه‌وه‌ی ڕوسه‌كان ده‌ستگیریان كردو دووریان خسته‌وه‌ بۆ (سیبریا) توانی هه‌ڵبێت و بچێته‌ ئه‌ڵمانیا و له‌وێشه‌وه‌ بۆ بولغاریا و دواتر بێته‌وه‌ بۆ توریكا.


دوای ئه‌وه‌ی (مسته‌فا ئه‌تاتورك) ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌ست بانگهێشتی شێخ سه‌عیدی كرد تا له‌ نزیكه‌وه‌ بێت و هاوكاری بكات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین پۆست و پله‌و پایه‌ی به‌رز و زه‌وی و زار و باڵه‌خانه‌ی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام شێخ سه‌عید به‌وه‌ ڕازی نه‌بووو پاشانیش به‌ته‌واوی پشتی له‌ سیاسه‌ت كرد و خۆی یه‌كلای كرده‌وه‌ بۆ بانگه‌واز و په‌روه‌رده‌ و فێركردنی زانسته‌ ئیسلامیه‌كان و وتنه‌وه‌ی وانه‌ به‌ قوتابیه‌كانی و به‌ندایه‌تی و پاكردنه‌وه‌ی نه‌فس و خه‌ڵوه‌ت گرتن.
عه‌لمانیه‌كانی توركیا كه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌یان گرتبوه‌ ده‌ست زۆ له‌م هه‌ڵوێسته‌ی شێخ سه‌عید نیگه‌ران بوون به‌ توندی دژایه‌تیان ده‌كرد هه‌ر بۆیه‌ش ته‌واوی ژیانی شێخ سه‌عیدی پیران بوه‌ ئازاردان و به‌ندكردن و دوورخستنه‌وه‌ی و دادگاییكردنی.


دادگاكانی توركیا چه‌ندین جار حوكمی له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌ركردووه‌ به‌ڵام به‌هۆی ترسیان له‌ هه‌ستانه‌وه‌ و شۆڕشی دواكه‌وته‌كانی ئو حوكمه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرد.


شێخ سه‌عیدی پیران وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی خه‌مخۆر و بیرمه‌ندێكی ئیسلامی ئاماژه‌ی به‌ سه‌رجه‌م ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ داوه‌ كه‌ بونه‌ته‌ هۆكار به‌تایبه‌تی له‌و وتاره‌ی دا كه‌ له‌ ساڵی (1327) كۆچی دوای ئه‌وه‌ دورخرایه‌وه‌ و له‌ سوریا نیشتسه‌جێ‌ بوو له‌ شاری دیمه‌شق هه‌موو ئه‌و هۆكارانه‌ی دواكه‌وتنی مسوڵمانان و پێشكه‌وتنی ئه‌وروپای ده‌ست نیشان كرد و به‌ خاڵبه‌ندیه‌ك هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كانی دیاری كرد، كه‌ ئه‌مانه‌ن:


1ـئه‌و بێئومێدیه‌ی ڕوی له‌ مسوڵمانان كردووه‌.


2ـخراپی ڕه‌وشت و له‌ ده‌ستدانی ڕاستگۆیی له‌ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دا.


3ـبڵاوبوونه‌وه‌ی دوژمنایه‌تی و ڕق لێبوونه‌وه‌ له‌ نێوان مسوڵماناندا.


4ـ له‌ده‌ستدانی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هاوكاری و پێكه‌وه‌ژیان له‌ناو مسوڵماناندا.


5ـخۆسه‌پێنی و بڵاوبوونه‌وه‌ نه‌خۆشی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.


6ـپێشخستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.


له‌ دواییه‌كانی ته‌مه‌نی دا به‌دوور له‌ خه‌ڵك ژیاوه‌ و به‌ر له‌ مردنی پێش سێ‌ ڕۆژ چوه‌ بۆ (ئۆرفه‌) به‌پێی وه‌گرتنی مۆڵه‌ت كه‌ ته‌نها دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ ژیاوه‌ و دواتر كۆچی دوایی كردوه‌ له‌ ساڵی (1379) كۆچی دا.
شێخ سه‌عیدی نه‌وره‌سی دامه‌زرێنه‌ری ڕێبازێكی تایبه‌ت بووه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی ڕێبازی (صوفیه‌) و شوێنكه‌وتوانێكی زۆری هه‌یه‌ چی له‌ناو توركیاو چی له‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیاش به‌تایبه‌تی هیندستان و پاكستان، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م وڵاتانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.


وه‌ به‌گشتی شێخ سه‌عید له‌ دوو قۆناغدا خۆی ده‌بێته‌ وه‌ قۆناغی یه‌كه‌م به‌ر له‌ ڕووخانی ده‌وڵه‌تی عسمانی و دوای هاتنی عه‌لمانیه‌كانی توكیاو مسته‌فا ئه‌تاتورك كه‌ دوو قۆناغی زۆر جیاوازن له‌ كاركردندا هه‌رچه‌نده‌ زۆر له‌سه‌ر شێخ سه‌عیدی پیران وتراوه‌ له‌كار و خه‌بات و تێكۆشانی به‌ڵام هێشتا زۆر شت هه‌یه‌ كه‌ نه‌توانراوه‌ شیكردنه‌وه‌ی ته‌واوی بۆ بكرێت.


به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ڕێبازی تایبه‌تی نه‌وره‌سی دا به‌دی ده‌كرێت په‌روه‌رده‌و ته‌زكیه‌ی نه‌فس و خۆ ئاماده‌كردن بووه‌ بۆ ژیانێكی مه‌نهه‌جی و ڕێكخراوه‌یی له‌ داهاتوودا چونكه‌ له‌وكاته‌دا عه‌لمانیه‌كانی توركیا به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر توركیادا گرتبوو وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توندو ڕوبه‌ڕوبووی هه‌ر ڕێكخراوێكی سیاسی ده‌بوونه‌وه‌ به‌تایبه‌تی تریش ڕێكخراوی ئیسلامی هه‌رومه‌ك ئه‌و ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ قورسه‌یكه‌ كه‌مالیه‌كان له‌ توركیا دژی شێخ سه‌عیدی  و بزووتنه‌وه‌كه‌ی كردیان و به‌ هه‌زاران مسوڵمانیان له‌ شاری دیاربه‌كر و ده‌وروبه‌ری له‌سێداره‌دا، هه‌ر بۆیه‌ش شێخ سه‌عیدی نه‌وره‌سی ڕێبازێكی تری هه‌ڵبژارد كه‌ ته‌زكیه‌ی نه‌فس بوو له‌ پێشاندا وه‌ به‌ جیهادی نه‌فس ناویان ده‌برد كه‌ ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینه‌كانی شێخ سه‌عیدی پیران بوو كه‌ جیهادی چه‌كداری ده‌كرد له‌ دژی كه‌مالی و عه‌لمانیه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لافه‌تی ئیسلامی.


له‌باره‌ی ڕێبازه‌كه‌ی شێخ سه‌عیدی نه‌وره‌سیه‌وه‌ كاتێك كه‌ له‌به‌رده‌م دادگادا پرسیاریان لێ‌ كرد ئایا تۆ درێژه‌ به‌ ڕێبازی صۆفیه‌تی ده‌ده‌ی له‌ وه‌ڵامدا وتی: ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌ سه‌رده‌می پارێزگاریه‌ له‌ ئیمان نه‌وه‌ك پارێزگاری له‌ ته‌ریقه‌ت، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌چنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌ به‌هۆی ته‌ریقه‌ته‌وه‌ نییه‌ به‌ڵام هیچ كه‌س به‌بێ‌ ئیمان ناچێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌.
هه‌روه‌ها وتی: سوێند به‌ خوا من له‌سه‌ر ئه‌م قورئانه‌ هه‌ر ده‌مێنمه‌وه‌ گه‌رچی وه‌زیری به‌ریتانی قێزه‌ونیش پلان و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ بكات، كه‌ مه‌به‌ستی وه‌زیری به‌ریتانی غدادتسۆن بوو كه‌ له‌وكاته‌دا ده‌یوت ده‌بێت قورئان دوور بخرێته‌وه‌ له‌ مسوڵمانان وه‌گه‌ر وانه‌بێت ئێمه‌ ناتوانین سه‌ركه‌وتوو بین له‌ پلانه‌كانماندا.


شێخ سه‌عیدی نه‌وره‌سی تا دوای ژیانی له‌ژێر فشاری سیاسی توركه‌ توندڕه‌و كه‌مالیه‌ عه‌لمانیه‌كاندا بووه‌ و ده‌یان جار ڕوبه‌ڕووی گرتن و به‌ندكردن و دادگای كردن و سزادان و دوورخستنه‌وه‌ هاتووه‌ته‌وه‌ له‌ توركیا و له‌ ڕه‌وت خۆی به‌رده‌وام بووه‌ و ڕۆژ دوای ڕۆژیش ژماره‌ی شوێنكه‌وتوان زیاتر بوو كه‌ ئه‌مه‌ بۆخۆی زیاتر له‌ ڕه‌وشێكی سیاسی ده‌چێت نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ باس ده‌كرێت ئه‌و پشتی له‌ سیاسه‌ت كردبێت.


زۆێك به‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ شێخ سه‌عید نه‌وره‌سی وتویه‌تی سیاسه‌ت له‌ وه‌سوه‌سه‌ شه‌یتانیه‌كانه‌و په‌نا به‌خوا ده‌گرم لێی به‌چه‌ندین جۆر جیاواز ڕونكردنه‌وه‌ و ته‌فسیریان بۆ كردووه‌، به‌ڵام به‌ ئاگایانی مێژوویی پێیان وایه‌ كه‌ ئه‌م په‌ناگرتنه‌ی شێخ سه‌عیدی نه‌وره‌سی له‌ سیاسه‌تی عه‌لمانی و مسته‌فا كه‌مال بووه‌ كه‌ ویستویه‌تی فشار بهێنێت بۆ شێخ سه‌عیدی نه‌وره‌سی تا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌ناو خۆی توركیادا به‌كاری بهێنێت وه‌ ئه‌و وته‌یه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ سیاسه‌تی كه‌مالیه‌كان بووبێت وه‌گه‌ر نا شێخ تێگه‌یشتنی بۆ دین زۆر له‌وه‌ زیاتر بووه‌ كه‌ له‌ مانا و فه‌رهه‌نگی سیاسه‌ت تێنه‌گه‌یشتبێت یان بیه‌وێت خۆی لێ‌ بدزێته‌وه‌.


له‌ دوای كۆچ دوایی شێخ سه‌عید شوێنكه‌وتوانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ به‌سه‌ر سێ‌ به‌شی سه‌ره‌كی دا دابه‌ش بوون:


1ـ كۆمه‌ڵێكیان به‌بێ‌ لایه‌ن مانه‌وه‌.


2ـ كۆمه‌ڵێكیان حزبی (سه‌لامه‌)یان پێكهێنا دواتر حزبی (ڕه‌فا.


3ـ هه‌ندێكیان كۆمه‌ڵه‌ (نور)یان پێكهێنا وه‌ هه‌ندێكیشیان په‌یوه‌ندیان كرد به‌ حیزبی خه‌لافه‌ی ئیسلامیه‌وه‌.

ده‌نگێ نه‌دراوه

بۆچوونەکان

1
عرفان (not verified)
1391/5/8 05:14

سلاو بژیت به لام نوورسی دروسته که یه تی.

.:: نوێ‌ترین ::.

ڕاڤه‌ی شیعره‌ فارسییه‌كانی مه‌حوی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر (1398/05/15)
کۆچی دوایی قارەمانێک هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
کۆچی دوایی حاجی مامۆستا مەلا عومەر حوسینی ئایچی هه‌واڵه‌کانی ئیسلاح وێب (1398/03/31)
‍لە خودی خۆتەوە دەست پێ بکە... هه‌وارگه‌ی دڵان (1398/03/31)
کاری منداڵان و منداڵانی کار کۆمه‌ڵایه‌تی (1398/03/31)