وەڵامی بۆچوون بدەوە
میهره‌بانتر له باوک
چه‌ن سال لێره‌و پێش له یه‌کێ له ویلایه‌ته‌کانی باشووری هیندستان له کۆڕێکدا که سه‌باره‌ت به خودا به‌سترابوو پیاوێ ده‌ستی کرده وتار‌و و گوتی:«هه‌مووی ئه‌م وتانه‌ی که سه‌باره‌ت به خودا وتراوه‌و ده‌وترێ هه‌ر هه‌مووی که‌شکه و بێهووده‌یه. خودایێ له ئارادا نییه، خودا جگه له خورافه، هیچیتر نییه؛ که گروپێک بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵک دروستیان کردووه. ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خودا بوونی هه‌یه ده بێ له ماوه‌ی سێ خوله‌کدا گیانی من بستێنێ»
کات ژمێڕهکهی به‌رز کرده‌وه‌و چاوی تێبڕی. خه‌ڵک وه چاوو بوون که ئه‌و پیاوه ململانێی ته‌ک خۆدا ده‌کرد. باروودۆخی کۆڕه‌که گۆڕا: یه‌ک خوله‌ک تێپه‌ڕی به‌ڵام هیچێ رووینه‌دا، دوو خوله‌ک .. دوو خوله‌ک و سی چرکه .. دوو خوله‌ک و چل و پێنج چرکه .. و سێ خوله‌ک ته‌واو بوو! پیاوه زیندوو بوو وه ملهۆڕانه قیڕاندی: «پێم نه‌وتن خودا مردووه، خودا نییه جگه له ئه‌فسانه‌یه‌کی مردووی رابردوو.
ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ی ئێوه ئێژن خوداییکی به ده‌سه‌ڵات هه‌با، له ماوه‌ی ئه‌م سێ خوله‌کا ئه‌بێ گیانی منی بگرتایا، ئه‌و بێگومان ململانێی منی قبووڵ ده‌کرد، به‌ڵام به چاوی خۆتان بینیتان خودا بوونی نییه‌و هه‌ر هه‌موو ئه‌و وتانه له باره‌ی خوداوه پووچ و بن شڕن».
کوتووپڕ له نێوان ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵکدا لاوێک هه‌ستایه سه‌ر پێ و به‌ره‌و پێش چوو. جلوبه‌رگێکی سپی بڵندی پۆشی بوو.
ئه‌و یه‌کێ له ئه‌ویندارانی خودا‌و خزمه‌تکارانی خه‌ڵکی هه‌ژاروو بێنه‌وا بوو. ژیانی خۆی بۆ خودا ته رخان کردبوو و به عیشقی خوداوه له‌م شوێن بۆ ئه‌و شوێن، له‌م دێهات بۆ ئه‌و دێهات، ده‌رۆیشت و عیشق و خۆشه‌ویستی خودای له نێوان ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی بوون بڵاوه ده‌کرده‌وه.
لاوی سه‌راپا سپی پۆش تێگه‌یشتبوو که وته‌کانی پیاوی خودانه‌ناس، به سه‌ختی کاری کردۆته سه‌ر ئاپۆره‌ی ئاماده بووانی ئه‌و کۆڕه و زۆڕێکیانی گێجاندووه، هه‌ر بۆیه رووی کرده خه‌ڵکه‌که و گوتی:
»هۆ خه‌ڵکینه بۆ چرکه ساتێکیش بڕوا نه‌که‌ن که خودا بوونی نه‌بێ، میهرو خۆشه‌ویستی خودای مه‌زن هه‌مووتانی داپۆشیوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش خودا باوه‌ر نه‌که‌ن؛ ئه‌و هه‌ر وه‌ها به میهرو خۆشه ویستی خۆی چاودێریتان لێ ده‌کات. ئه‌و هه‌روه‌ک باوکێکی دڵسۆزه. زۆر دڵسۆزتر‌و ئه‌ویندارتر له باوکه زه‌وینیه‌کان. کام باوک ئاماده‌یه که گیانی رۆڵه‌که‌ی بگرێ تا بوونی خۆی بسه‌لمێنێ! ئه‌گه‌ر منداڵه‌که‌تان داوای ململانێت لێبکات و بێژێ: «باوکه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاس بوونت هه‌یه له ماوه‌ی سێ چرکه‌دا بمکوژه، ئایا جگه له‌مه‌یه که به گیل و گه‌مژه‌یی ئه‌و پێ ده‌که‌نن؟
به‌م وتانه خه‌ڵکه‌که رۆ چوون له ناو شه‌پۆلی شادی و باره‌قه‌ڵا. دڵی بیسه‌ران لێوان لێو بوو له نووری باوه‌ڕ و هه‌ر هه‌موو یه‌ک ده‌نگ گوتیان «الله اکبر! الله اکبر! الله اکبر!«
تێڕامان: له کتێبه پیرۆزه تاقانهکهدا هاتووه:»ئه‌ی خه‌ڵکه‌کان! له لایه‌ن راهێنهرتانهوه ئامۆژگاری بۆ ڕێنوێنی ژیان و چاره‌سه‌ری ئه‌و شتانه‌ی له دڵتانه (وه‌ک بێ باوه‌ڕی و دوو رووییو رق‌و زوڵم و دوژمنی له‌ل حه‌ق هاتووه که قورئانی ناوه‌و هۆی ڕێنوێنی و ره‌حمه‌ته بۆ باوه‌ڕداران«
تێڕامان: ته‌نیا په‌رستراو هه‌موو کاتێ تاقیمان ده‌کاته‌وه. جارووبارێ جوانیه‌کانی خۆی دهردهخاو بڕێ جاریش خۆیمان لێ حه‌شارده‌دا. له سه‌رجه‌می کرده‌کانی «ئه‌و»دا به‌زه‌یی و سۆز شاراوه‌یه. ئه‌ی رۆحی من! جۆری کرده‌ی په‌روه‌رێنت مه‌گره به‌ر به‌ردی پرسیار. له به‌رابه‌ر ویستی «ئه‌و»دا سه ردانهوێنهو بپاڕێوه: «هۆ خودای میهره‌بانم! هی خۆتم که».
تێڕامان: له دوایین کتێبی ئاسمانی، قورئانی پیرۆزدا هاتووه: »ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر له خودا ترسوو هه‌بێ و له دژایه‌تی فه‌رمانی وی خۆ پارێزی، خودا‌ش تێگه‌ینی تایبه‌تی وات پێ ده‌دات له سایه‌یدا حه ق له ناحه‌ق بناسیتوو گوناحهکانیشتان ده‌شواته‌وه‌و لێت ده‌بوورێ، چوونکه یه‌زدان خاوه‌ن فه‌زڵ و لێبووردنی بێ سنووره«
سه رچاوه: یادداشتێ له لایه‌ن خوداوه
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 3863 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ