وەڵامی بۆچوون بدەوە

بۆ شەهیدی زیندوو

بۆ شەهیدی زیندوو

 

مامۆستا عمر عبدالعزیز سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەڕلەمانی کوردستان کە ماوەی هەشت ساڵ لەگەڵ مامۆستای شەهیددا ژیاوە لە ساڵڕۆژی گرتنی مامۆستا ناصردا ئەم هەستەی بۆ هاتووە فەرموون:

هەزاران سڵاو لە گیانی زیندووی پڕ هێزوو تاوت

لە لاشەی گوومی یەخسیر کراوی شەکەت کراوت

هەزاران سڵاو لەو برایانەت کە میوانیانی

لە پێشینانی کاروانی بڕوای ئازار دراوت

هەزاران سڵاو لەو گیانە پاکەی کە هەرگیز نەسرەوت

تا گەیشتەوە بە خوای بە سۆزی هەمیشە ماوت

لەم چەند ڕۆژەدا کە وا ساڵڕۆژی بە دیل گیرانتە

لە چەند بەیتێکی لاڵی لاوازدا دەهێنم ناوت

بەراوردێکی جاران و ئێستای ناو و پلەی تۆ

پێویستە بکرێ بۆ دڵسۆزانی کز و داماوت

تاکوو هەم دۆست و هەم دوژمنانت هەموو بزانن

چەند کاریگەر بوو دواهەمین دەرسی گەرم و بە تاوت

دەرسی حازر بوون لە بۆ گیان بەخشین بە خاوەنی گیان

تا قووتابیانت کەمتر بنۆشن تاڵی خەماوت

تۆ ناصری دین تاوێك نەسرەوتی لە دوای بێداریت

زۆر شت شاهید بوون بۆ تینی ژینی پڕ لە شەتاوت

دەستانی بەرزی خوا ناساندت، مۆچیاریەکانت

بڕوای بەتینی پڕ لە یەقینی بێگەرد وەك ئاوت

شاهید بوو لاشەی لاواز و ماندووی گۆشەی تەحقیقات

ژیانت لە باخچەی قورئانی خودای گەورە و خۆشناوت

شاهید بوو گەرمیت لە بیرکردنەوە و پیا چوونەوەتدا

لە ئاهی سەردی خەفەت خواردنی گەلی چەوساوت

شاهید بوو هەموو هەڵسووکەوتێکت بۆ بڕواداریت

شاهید بوو کاتت، ڕەوشتت، ڕەوتت، ئەسرینی چاوت

جاران لای هەندێ ناوی بە پێزت لەسەر زاران بوو

ئەمڕۆ لە چەندین کۆڕی باوەڕدا دەهێنرێ ناوت

جاران کە دەنگی باسانی زیندووت هەندێ گوێ دەیبیست

ئەمڕۆ زایەڵەی پەرە دەستێنێت لای پیر و لاوت

جاران کە لەبەر زاڵم نەبینن چاوت لێك دەنا

ئەمڕۆ بۆ دینتنی بەهەشتیانە دەخەمڵی چاوت

جاران دۆستانت کە چەن کەسێك بوون زۆر بن وە یا کەم

ئەمڕۆ دوو دەستە لە دوو جیهاندا دەهێنن ناوت

دەستەی یەکەمیان پێغەمبەران و شەهیدانی حەق

دەستەی دووهەمیش باوەڕدارانی لێ بە جێ ماوت

ئەوان لای خۆت و ئەمان لای ئێمە مژدەت پێ دەدەن

بۆیە تۆش مژدە دەدەی بە نەوەی دیل و چەوساوت

جاران یەخسیری کونجی ماڵێ بووی بەڵام خۆ ئەمڕۆ

بە گەشت و سەفای بەهەشتی خوایە شادە هەناوت

ئەمڕۆ ئەگەر چی لاشەت میوانە، گیان وا لە کۆڕا

هەر لەگەڵمانا ئەژیت سەرەڕای چاوی لێکناوت

جاران ناحەزان لەگەڵ دۆستانی قەدر نەزانتا

باوەڕیان نەبوو بە خوا ببەخشی گیانی بە تاوت

ئەمڕۆ هەردوو لا چاك دڵنیا بوون لە بەرزی بڕوات

لە پاکی و گەرمی بیری بەتینی وەك خۆرەتاوت

ئەی کاکە ناصر بڕوات کە بەرزە هەموو دەزانن

چ دۆستەکانت چ دوژمنانی قۆرتی بەرچاوت

بۆیە لێرەدا من بەراوردی دوو حاڵەت دەکەم

بۆ سەلماندنی زیندوویی گیانی پڕ ئاو و تاوت

بۆ دووپاتبوونی سەربەرزی و نرخی بڕوا داریتە

نەوەك بە تەنها لە بۆ هێشتنەوەی چوار پیتی ناوت

چوونکە مامۆستای دەرسی شەهادەت لە مێژووماندا

زۆرێکیان بێناو بێ سەروو شوێنن وان لەبەر چاوت

بڕوا دارییە و تینی شەهادەت وا لە پەروازا

نە تەنها ناوت یا لاشەی گمبووی ئازار دراوت

ئەم گۆشەی دەرسەش خۆشەویستانت حەقە بیزانن

بخەنە پێش چاو بڕوات، ماندوویت، گەرمی هەناوت

هێمن دۆستێکی دێرینی خۆتە هەتا بۆی بکرێت

لە نزاکانیا لەگەڵ خوای خۆیدا هەر دێنێ ناوت

 

 

ده‌نگێ نه‌دراوه

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
1 + 0 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.