وەڵامی بۆچوون بدەوە
به‌ره‌و رزگاری (2)
به‌شی دووه‌م (سه‌رده‌می عه‌قڵانی)
به‌ڵێ جیهانی بوون وه‌ک په‌ڕاوو تێنووسێکه (دفتر) که خوێنه‌ری خۆی بۆ واتاگه‌لی زۆر گه‌وره و مه‌زن رێنوێنی ده‌کات.
ئایا ئه‌م جیهانه هه‌میشه بووه؟
باش ده‌بێ تێڕامێنی. گۆی زه‌وی خۆم و خۆرم هێنایه به‌رچاو. ئه‌م راستیه دای له مێشکم که خۆر، ئه‌م سه‌رچاوه‌ی گه‌رماو نووره، هه‌زاران ساڵه به‌رده‌وام له ناخی خۆ‌یا گه‌رماو نوور ده‌داته ده‌ر و به‌شێکی ئه‌م گه‌رما و نووره زه‌وینی ئێمه وIریدهگرێ. ئه‌مه‌شم ره‌چاو کرد که ئه‌ستێره‌کانی دی خۆرگهلێ زیاتر نین.
له گه‌ڵ خۆما گوتم: به ڕاس ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌میشه بوونه و سه‌ره‌تایه‌کیان نه‌بووه، ده‌ی خۆ ده‌بێ میلیاره‌ها ساڵ پێش ته‌واوی نوور و گه‌رمای خۆیان له ده‌س بایه و سارد‌و سڕ بووبوونایه؛ چونکه هه‌رکام له‌مانه له گه‌ڵ ئه‌و مه‌زنی و گه‌وره‌یه‌ی هه‌یانه سنووردارن (محدود) و ناتوانی بڵێی که هه‌مووکاتێ و هه‌مووساتێ له خۆی نوور و گه‌رمای دابێ و هه‌میسان نوور و گه‌رماشی مابێ.
دواجار گه‌یشتمه ئه‌م ده‌ره‌نجامه که ئه‌م جیهانی بوونه‌ش ماوه‌یه‌ک وه‌ک من له «نه‌بوون» دا بووه و سه‌ره‌تایه‌کی بۆ به‌دیهاتن هه‌یه.
ئایا ئه‌م دنیایه خۆی خۆی به‌دیهێناوه؟ به راسی جێی پێکه‌نینه!
چون به‌دیهێنه‌ر ده‌بێ پێش بهدیهێنراوهکه بوونی هه‌بێ، یانێ دنیا له کاتێکدا نه‌بووه ده‌بێ بوونی هه‌بێ و ئه‌مه‌ش هیچ عه‌قڵێ وه‌ریناگرێ!
ئایا به‌دیهاتنی ئه‌م جیهانه کوت و پڕ و به‌ڕێکه‌وت (تصادفی) بوو؟
ئایا «نه‌بوون» ته‌قییه‌وه له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ش ئه‌م جیهانه به‌دیهات؟ به‌راسی وته‌یه‌کی گاڵته جاڕییه!
ئه‌گه‌ر «نه‌بوون» بوو! ده‌ی ته‌قینه‌وه له کوێ بوو؟
ئایا ماک (ماده) له «نه‌بوون» پێی نایه «بوون» و خۆی ده‌ستی دایه شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی خۆی (تجزیه و ترکیب) و ئه‌م هه‌موو بوونه‌وه‌ره بێ وێنه و سه‌رسووڕهێنه‌ره و ئه‌م یاساگه‌ل و کومه‌ڵه ڕێک و پێکه‌ی (منظومه) به‌دیهێنا؟
یاسا و تهکووزیهکی (نظم) وا که هزری هه‌ر ئاقڵێ له تێگه‌یشتنی وی دۆش داده‌مێنێ و سه‌رسام ده‌بێ!
ئایا ئه‌مه زوڵم نییه ئه‌و یاسایه‌ی که هزری مرۆڤه هه‌ره ژیره‌کان له شاره‌زایی پڕاوپڕیان داده‌مێنن، به‌دیهێنراوی ماکی (ماده) بێ ئاوه‌زی بزانین؟
به‌ڕاسی گه‌ر وا بیر بکه‌ینه‌وه مرۆڤان له یه‌ک ئه‌تۆم چکۆله‌تر کردۆته‌وه!
ماوه‌یه پێش له ریگایکا تێپه‌ڕیم، بۆ خۆم بینیم؛ بڕێ که‌ره‌سته‌ی خانووسازیان له زهوینێکا هه‌روا ههڵڕیژا بوو. ماوهیێتر هه‌م دیسان رێم که‌وته‌وه به‌و شوێنا. خانوویه‌کی گه‌وره‌م بینی. پڕ به‌دڵ پێکهێنهرهکهیم باره‌قه‌ڵا کرد. سه‌مه‌ره‌یه! خۆ من سازێنهرهکهیم نه‌دیبوو، به‌ڵام نه‌شمده‌توانی قبووڵ که‌م که ئه‌و که‌ره‌سته‌ی خانووسازییه به هۆی یه‌ک پێکدادان به‌م جۆره هه‌ره رێکوپێک و شیاویه چنرابنه پاڵ‌و کۆڵی یه‌کوو خانوویه‌کی له‌م چه‌شنه‌یان پێکهێنابێ.
هزر و بیر به‌ره‌و ئه‌وه‌ی راکێشام که ناچار بڵێم ئه‌م جیهانه‌ش به‌دیهێنه‌ری هه‌یه.
به‌ڵام چتۆ بهدیهێنهرێ؟
پێکهێنهرێ جۆری مرۆ!
یا ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه!
یا خود مانگ‌و خۆر و هه‌ساره!
یا هه‌رشتێ له‌م چه‌شنه‌بێ و له خه‌یاڵدا تێپه‌ڕێ؟!
نه‌نه؛پێکهاته‌ی جیهان به هۆی به‌ربڵاوی و مه‌زنی یه‌گجار گه‌وره‌یه‌وه بڕێ جار جیهانی بێسنووری بێ بڕانه‌وه‌ی ناوزه‌د ده‌که‌ن!
هه‌تاو هه‌تا زۆرتر له‌باره‌ی ئه‌م پێکهاته‌وه تێڕاده‌مێنم زۆرتر بۆم ده‌رده‌که‌وێ که به‌دیهێنه‌ره‌که‌ی خاوه‌نی زانست و هێز و هزرێکه له‌سه‌رووی خه‌یاڵی مرۆڤه‌یه‌و له‌ڕاده به‌ده‌ره.
خاوه‌نی ئه‌م دانسته بێسنوورانهش (صفات نامحدود) ده‌بێ کهسێبێ که سرشتی (ذات) بێسنووری هه‌بێ.
ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵا ده‌گونجێ سنوورداره، که‌وابوو ئه‌و هیچ کات له خه‌یاڵدا ناگونجێ و جێی نابێته‌وه، ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵدا ده‌گونجێ و جێی ده‌بێته‌وه ئه‌و نییه.
جا لێرا ئه‌و پرسیاره‌م بۆ هاته ئاراوه:
که‌تۆ گه‌یشتیته ئه‌مه‌ی که ئه‌م جیهانه به‌دیهێنه‌رێکی هه‌یه، ئایا ئه‌م بهدیهێنهرهش خۆی پێویستی به به‌دیهێنه‌ر ناکات؟
وه‌ڵامه‌که زۆر زوو له‌لام ئاماده بوو به خۆمم گوت:
وابزانه له گه‌ڵ که‌سێ له‌باره‌ی رۆشنایهوه باس ده‌که‌ی. ئه‌و لێت ده‌پرسێ:
چ شتێ رۆشنایی ده‌به‌خشێته ئه‌م بوونه‌وه‌رانه و ئێمه ده‌توانین بیانبینین؟
له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێین رووناکی واته نوور.
جا ده‌پرسێ: چ شتێ رووناکی رۆشن و روون ده‌کاته‌وه؟
ده‌ڵێین: ژیلهیمهرێ،ژیرهگیان، روون بوونی رووناکی عه‌ینی خودی خۆیه‌تی (عین حقیقت)؛ چونکه کاتێ ده‌ڵێین نوور فڵانه شت رۆشن ده‌کات، یانێ ئه‌و شته خۆی رووناکی و رۆشنایی نییه به‌ڵکوو رووناکییه‌که‌ی له نووره‌وه ده‌گرێ. جا که‌وابوو کاتێ ده‌توانین بپرسین: چ شتێ رووناکی رۆشن ده‌کات؟
که رووناکی به بێ رۆشنایی بوونی هه‌بێ! به‌م مانایه شتێ له یه‌ک کاتدا هه‌م ببێ و هه‌م نه‌بێ!
له راستیدا وه‌ڵامی پرسیاره‌که لێرا روون ده‌بێته‌وه؛ جیهان، بوونی خۆی له‌و سرشته بێ سنووره وه‌رگرتووه به‌ڵام بوونی ئه‌و، عه‌ینی سرشتی خۆیه‌تی.
بۆیه من ده‌ڵێم به‌و په‌ڕی دڵنیاییه‌وه بۆم روون بۆته‌وه که ئه‌م دونیایه به‌دیهێنه‌ری هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌و بهدیهێنهرهش خۆی به‌دیهێنه‌ری هه‌بێ ده‌ی ده‌بێ ئه‌م زنجیره‌یه بێ کوتایی درێژه‌ی هه‌بێ و عه‌قڵیش بێگومان ئه‌مه وه‌رناگرێ.
ده‌ی سا ده‌بێ به‌دیهێنه‌ری جیهان سه‌ره‌تا بوونی هه‌بێ و بوونی خۆیشی له هیچ شتێ وه‌رنه‌گرتبێ به‌ڵکوو بوونی ئه‌و عه‌ینی حه‌قیقه‌تی ئه‌و بێ.
دوای هه‌موو ئه‌مانه به خومم گوت: راسی ئه‌و سرشته کهبێسنووره، له هه‌مان کاتدا که له هیچ جێگایه‌کدا جێی نابێته‌وه ده‌بێ له هه‌موو جێگایه‌کیشدا هه‌بێ.
ئه‌و، هه‌ر هه‌مان بوونی ته‌واوه و بێکهمایهسییه (وجود کامل) که من وهشوێنیا وێڵم.
ئه‌و، هه‌ر ئه‌و هاوده‌م و هاوڕازهیه، که بۆ یه‌ک چرکه ساتیش لێم جیا نابێته‌وه.
ئالێرا مزگێنیم دایه خۆم که دڵه‌ڕاوکێ و بێ ئۆقره‌یی و هه‌ستی ته‌نیایی و تۆقین کۆتایی هات، چونکه من ونبووه‌که‌ی خۆم دۆزیوه‌ته‌وه.
ئایا بیرۆکه‌ی جوان و هیوابه‌خش رێنوێنیم ده‌که‌ن بۆ چاره‌ی موشکیله‌که‌م؟
وا ئێستا که ونبووه‌که‌م دۆزیوه‌ته‌وه، چۆن چۆنی ده‌بێ لێی بپاڕێمه‌وه و داواکاریه‌کانم پێشکه‌شی بکه‌م و به کورتی له چ رێگایه‌که‌وه بفڕێمه خزمه‌تی؟
...................................................................... دریژه‌ی هه‌یه
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 4438 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ