وەڵامی بۆچوون بدەوە

1
کاردۆکوردستانی--- پیرانشار (not verified)
1391/9/26 02:42

له پێوه ندی له مه ڕ ئاڵۆزییه کانی ئه م دواییه ی میسر و مه سه له ی ئیخوان :
شک له وه دا نییه که به هاری عه ڕه بی له ئاکامی قه یرانی ئابووری و زۆربوونی ڕێژه ی بێکاری و گه نده ڵی له ڕاده به ده ری ده سه ڵاتدارانی ئه م وڵاته دا سه ری هه ڵدا ، به ڵام بزووتنه وه ئیسلامییه کانی ناوچه بۆ مه به ستی سیاسی خۆیان و له ڕێگای ڕاگه یه ندراوه کانییاندا و له به رچاوی جه ماوه ر حه ولییاندا ئه م به هاره عه ره بییه به بێداری ئیسلامی له قه ڵه م بده ن !
- کێشه ی سه ره کی ئیخوان ئه وه یه که حه ول ده دات به پێوه ری ڕابردووه له ئێمرۆ بڕوانێت ، ئه و ڕێکخراوه نزیک به ٩٠ ساڵ له مه وبه ر به ڕێبه رایه تی پێشه وا حه سه ن ئه لبه ننا به مه به ستی زیندووکردنه وه ی خه لافه تی ئیسلامی و پیاده کردنی هه موو یاساوڕێساکانی ئیسلام ده ستی کرد به پێگه یاندنی ئیسلامی له نێو توێژی لاوانداو له و پێناوه شدا هه ورازونشێوی زۆری دیوه ، به ڵام ئایا له سه رده می خێراتربوونی پێوه ندییه گشتییه کاندا ده نوانڕێت لاوانی فه یس بوک بێننه چوارچێوه ی به رنامه و ده ستوورێکی دیاریکراو که زۆرێک له ئاره زوویه کانییان به رته سک ده کاته وه ؟ به تایبه ت که تئوریسینی ئیخوانولموسلمین دوکتور یۆسف قه رزاوی له یه کێک له کتێبه کانی دا له پێوه ندی له مه ڕ دێموکڕاسی دا ده ڵێ : ئێمه له ئازادی دێموکڕاسی ده توانین بۆ ئه نجامدانی چالاکی و بانگه وازی دینی که ڵک وه ر بگرین ، ئه مه ئه وه ده گه یه نێت که ئه وان بۆ ئه نجامدانی چالاکی خۆیان باوه ڕیان به دێموکڕاسی نیشانداوه به ڵام که له ده سه ڵات نزیک بوونه وه یان به ده سه ڵات گه یشتن دێموکڕاسی به هاکانی خۆی له ده ستداوه که نموونه ی ئه مه ده توانین ئاماژه به ڕاگه یه ندراوه ده ستوورییه که ی محه مه د مورسی بکه ین که به بێ پڕس و ڕای لایه ن و حیزب و که مایه تییه کانی میسر ئه نجامی دا .
ه که س شاره وه نییه که ئیخوان تا سه رووبه ندی کۆتایی ده سه ڵاتی موباره ک و سه رکه وتنی شٶڕشه که هه ڵوێستێکی ئه وتۆیان له هه مبه ر خۆپێشاندانی گۆڕه پانی یه حریر نه بوو و ئاماده نه بوون ببن به به به شێک له شۆڕش ، به ڵکوو ئه وه نه وه کانی فه یس بووک و لاوانی تازه پێگه یشتووی تینووی ئازادی و دێموکڕاسی بوون که شۆڕشه که یان هه ڵگیرساند ، به به هۆی ئه وه ی که له گه نده ڵی له ڕاده به ده ری موباره ک و بێکاری و قه یرانی ئابووری نارازی بوون که ئه مه ش به به ڵگه یه کی حاشاهه ڵنه گره بۆ ئه وه ی که به هاری عه ڕه بی ، بێداری ئیسلامی نییه به تایبه ت له میسر. به به ڵام دواتر ئیخوانولموسلیمین به هۆی ئه وه یکه ئوپۆزسیۆنێکی گه وره و له مێژینه ی میسر بوون ، له به ره به ری رووخانی موباره ک دا لغاوی شۆڕشه که یان گرته ده ست و سواری شه پۆلی راپه رینی جه ماوه ری بوون و به هۆی ئه وه ی که له گۆڕه پانی سیاسی و کۆمه ڵایه تی میسر ، خاوه ن رابردوویه کی له مێژینه بوون ، توانییان له هه ڵبژاردنه کانیش دا سه ربکه ون .
مه سه له یه کی گرینگی تر که ئه و رۆژانه بۆته گوتاری نێو روشنبیرانی دینییه وه ، حه ولدانی ئیخوان بۆ پێوه ندی نێوان دین و دێموکڕاسییه . به بڕوای من ڕاگه یه ندنه ده ستوورییه که ی مورسی به بێ له به رچاوگرتنی که مایه تییه کانی میسر و حیزبه سکۆلارو لائیکه کانی میسر و لاوانی گۆڕه پانی ته حریر ،ده توانین به ژێرپێنانی بنه ماکانی دێموکڕاسی له قه ڵه م بده ین . هه روه ک ده وڵه تی ئیسلامی دادو گه شه پێدانی تورکیا (که مورسیش خه ریکه بیکاته ئه زموون )، به حاشاکردن له سه ره تایی ترین مافه کانی گه لی کورد وه ک خوێندن و نووسین کوردی ، ئیدعای دێموکڕاسی بوون و پێوه ندی نێوان دین و دێموکڕاسی ، سه لماند .
ئێستاش با چاوه ڕوان بین بزانین ئیخوانولموسلمین وه کوو گه وره ترین بزووتنه وه ی ئیسلامی هاوچه رخ ئایا ده توانێ ئه زموونی ده سه ڵاتێکی ئیسلامی به سه رکه وتنه وه و به ڕازی کردنی بیروڕای گشتی جه ماوه ری میسر به ڕێوه ببات ؟ ئه م ئه زموونه سه رکه وتوو بێت یان شکست ؟ کاریگه ری ئه رێنی و نه رێنی له سه ر بزووتنه وه ئیسلامییه کانی وڵاتانی تر ده بێت بێگومان ، با چاوه ڕوان بین . ئه م بۆچوونه م نووسیوه به ڵام باوه ڕ ناکه م بڵاوی بکه نه وه !!!!!!

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
6 + 11 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.