وەڵامی بۆچوون بدەوە

جێژنی قوربان جێژنی ژیانه

جێژنی قوربان جێژنی ژیانه

جێژنی قوربان جێژنی ژیانه جێژنی کۆتای هێنان به قوربانی کردنی ئینسانه له جیاتی ئینسان قوربانی کردنی حەیوانه.

پێش ئیبڕاهیم درودی خوای لەسەر له کۆنه‌وه بو رازی کردنی خواکان قوربانی کردنی ئینسان باو بوو، هه‌بوو گه‌نجێکیان ده‌هاوێشته ناو رووبارێک بۆ ئه‌وەی به نیازی خۆیان ئاوی نه‌بڕێ! یا سه‌ری لاوێکیان ده‌بڕی بۆ نزیک بوونه‌وه له خواو ئاشتی له‌گه‌ڵ ئاسمان! ئیراده‌ی خوا له سه‌ر ئه‌وه بوو ئه‌م نه‌ریته ببڕێته‌وه ئه‌مری کرد به‌ به‌نده‌ی خۆی ئیبڕاهیم سه‌ری کوڕی تازه لاوی ببڕێ بۆ قوربانی!! له دوایی دا که له تاقی کردنه‌وه‌که سه‌ر بڵیندانه خۆی و کوڕی هاتنه‌ ده‌رێ خوا به ناردنی به‌رانێکی قه‌ڵه‌و تا له جیاتی ئیسمایلی کوڕی سه‌ری ببڕێ منه‌تی خسته سه‌ر ئیبڕاهیم و به‌و شێوه‌یه فێری کردن ئیتر بۆ له‌مه‌و دوا ئینسان مه‌که‌ن به قوربانی. ئه‌م جێژنه جێژنی ژیانه، جێژنی قوربانه جێژنی سۆزو به‌زه‌یی، یه‌زدانه، ڕزگار بوونی ئیسماعیل گیانه، دڵ دانه‌وه‌ی هاجه‌ره خاتوونی ئاواره و ئیبڕاهیمی باوکی پیغه‌مبه‌رانه، لای خوا گیانه خوا هه‌ر گیانه هه‌موو شتمانه سۆزو به‌زه‌یی بێ پایانه.

ده‌نگێ نه‌دراوه

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
4 + 10 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.