وەڵامی بۆچوون بدەوە

لێژنه‌ی پایه‌به‌رزی حیماس چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح كرد

لێژنه‌ی پایه‌به‌رزی حیماس چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح كرد

لێژنه‌ی پایه‌به‌رزی حیماس، به‌ سه‌ركرده‌یی دكتۆر خه‌لیلولحه‌ییه‌، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی عه‌ڕه‌بی و ئیسلامی بزووتنه‌وه‌، ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ٢٩ی ڕه‌زبه‌ر، له‌ نووسینگه‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ئاماده‌ بوو و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت و چه‌ند كه‌س له‌ ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت كرد.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌و دانیشتنه‌دا، دكتۆر عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی، ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت، وێڕای به‌خێرهاتنكردنی میوانه‌كان، ڕاپۆڕتێكی له‌ مێژوو، چالاكی و ده‌سكه‌وته‌كانی جه‌ماعه‌ت كرد و وێڕای ستایش كردن له‌ خۆڕاگریی دلێرانه‌ی گه‌لی نه‌به‌زی فه‌له‌ستین به‌رامبه‌ر داگیركه‌ران و هاوپه‌یمانه‌كانیان، باسی له‌ هێندێ بیر و بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌كانی ناوچه‌ و جیهانی ئیسلام كرد.

له‌ درێژه‌دا دكتۆر خه‌لیلولحه‌ییه‌، ئه‌ندامی نووسینگه‌ی سیاسی حیماس، له‌گه‌ڵ ده‌ربڕێنی هه‌ستی خۆشحاڵی خۆی له‌و چاوپێكه‌وتنه‌، له‌ وتارێكی چڕوپڕدا باسی له‌ دۆخی دوایی فه‌له‌ستین و بزووتنه‌وه‌ی خۆڕاگری ئیسلامی كرد و جه‌ختی كرده‌ سه‌ر خۆپاراستنی له‌ ناكۆكی و په‌ره‌دانی زیاتر به‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌واوی چین و توێژه‌كانی گه‌لی موسوڵمان.

له‌و دانیشتنه‌دا دكتۆر ئوسامه‌ حه‌مه‌دان و دكتۆر ئه‌بوو ئه‌حمه‌د جه‌ماڵ له‌ ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی سیاسی و هه‌روه‌ها دكتۆر خالید قه‌دوومی نوێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ له‌ ئێران، له‌گه‌ڵ دكتۆر خه‌لیلوحه‌ییه هاوڕێیه‌تییان كردبوو.‌

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
1 + 0 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.