وەڵامی بۆچوون بدەوە

گه‌نجی پیرانشاری له‌ کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی وێنه‌کێشانی ژینگه‌ی ژاپۆن دره‌وشایه‌وه‌

گه‌نجی پیرانشاری له‌ کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی وێنه‌کێشانی ژینگه‌ی ژاپۆن دره‌وشایه‌وه‌

لاوی پیرانشاری ئه‌ندامی بنکه‌ی ڕاهێنانی هزری مناڵان و مێرمناڵانی ئازربایجانی ڕۆژاوا دیپڵۆمی فه‌خری بیست و یه‌که‌مین کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی وێنه‌کێشانی ژینگه‌یی «جی کیو ئی» وڵاتی ژاپۆنی به‌ده‌ست هێنا.

ئه‌و کێبڕکێیه‌ به‌ ته‌وه‌ری «زه‌وی له‌ ساڵی ٢٠٣٠» له‌ ساڵی ٢٠٢١ به‌ڕێوه‌ چوو و له‌نێو ١٤هه‌زار و ٦٨٩ به‌رهه‌م له‌ ٨٠ وڵات، هه‌شت مناڵی هونه‌رمه‌ندی ئێرانی توانیان خه‌ڵات و دیپڵۆمی فه‌خری ئه‌و ڕووداوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ به‌ده‌ست بێنن.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، «نیلوفه‌ر ئه‌فشاری» ١٥ ساڵه‌ له‌ ناوه‌ندی پیرانشار دیپڵۆمی فه‌خری به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و کێبڕکێیه‌ی به‌ده‌ست هێنا.

ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی هزری مناڵان و مێرمناڵانی وڵات به‌ ناردنی ٦٦ به‌رهه‌می وێنه‌کێشانی ئەندامانی ناوه‌نده‌ فه‌رهه‌نگی هونه‌رییه‌کان له‌ بیست و یه‌که‌مین کێبڕکێی نێونه‌ته‌وه‌یی وێنەکێشانی ژینگه‌یی «جی کیو ئی» وڵاتی ژاپۆن به‌شداری کرد.

ده‌نگێ نه‌دراوه

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
2 + 0 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.