وەڵامی بۆچوون بدەوە

په‌یڤیك بۆ هاوسه‌رى بانگخوازان

په‌یڤیك بۆ هاوسه‌رى بانگخوازان

خوشك وبراكانم: ئه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى خواى گه‌وره‌ یارمه‌تى داویت ببیته‌ هاوسه‌رو هاوڕێى بانگخوازێك، (وتاربێژ، مامۆستا، یاخۆى بۆخزمه‌تى دینى خوا ته‌رخان كردوه‌)،  مۆڵه‌تم بده‌ هه‌ندێ په‌یڤى كورت بخه‌مه‌وه‌ یاددت:

یه‌كه‌م: سوپاس وستایشى خوا بكه‌ كه‌ ئه‌وكه‌سه‌ى ژیانى له‌گه‌ڵدا ده‌به‌یته‌ سه‌ر به‌ته‌نها بوخۆى ناژى، به‌ڵكو بوگه‌ل و نه‌ته‌وه‌كه‌ى ده‌ژى‌و، خۆى به‌خزمه‌تكارى دین و تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگاكه‌ى ده‌زانێ، كاتێ سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ جێگه‌یه‌ك له‌تۆ دور ده‌كه‌وێته‌وه‌، له‌خێردایه‌و تۆش به‌شدارى له‌گه‌ڵیدا، بزانه‌ هاوسه‌رى تر هه‌یه‌ سه‌فه‌ر ده‌كات وماڵ ومنداڵ به‌جى ده‌هێڵێ، به‌ڵام ئه‌مین نین له‌یه‌ك ، هاوسه‌رى تۆ سه‌رقاڵه‌ به‌شتى باش و به‌سوده‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ خۆى و ده‌وروبه‌رى ده‌كات ، نه‌ك وه‌ك كه‌سێك ته‌نها له‌بیرى كۆكردنه‌وه‌ى ماڵى دونیا بێت، یا تا نیوه‌ شه‌و خه‌ریكى گه‌مه‌و گاڵته‌‌و كارى به‌د بێت.

 گه‌ر بته‌وێ هاوسه‌ره‌كه‌ت هیچ كات وون نه‌بێت ته‌نها وه‌ختى ده‌وامى فه‌رمى نه‌بێت، نازانى ئه‌وه‌ نیشانه‌ى ئه‌نانیه‌ت وهه‌ست كردن به‌كه‌مى ونه‌مانى غیره‌ت وخود په‌رستیه‌ كه‌ هه‌میشه‌ حه‌زت له‌ ئیسراحه‌ته‌، ئا له‌م كاته‌ هه‌ستیاره‌ى گرنگى بڵاوكردنه‌وه‌ى بانگه‌وازى ئاینى ئیسلام له‌سه‌ر زه‌وى‌و ئه‌م گه‌ل ونه‌ته‌وه‌ییه‌!!؟

"كه‌واته‌ به‌یه‌كێك له‌ نیعه‌مه‌ته‌كانى خواى گه‌وره‌ى بزانه‌ كه‌ هاوسه‌رت كه‌سێكى بانگخوازه‌ و بانگه‌واز بۆ ئایینى پیرۆزى ئیسلام ده‌كات‌و گوته‌كانى لاى په‌روه‌ردگار جوانترین وباشترینى گوته‌كانه‌".

دووه‌م:  هه‌رگیز گه‌وهه‌رت به‌بێ پاره‌ ، یا به‌رهه‌مت بێ قوربانى دا ده‌ستكه‌وتووه‌ ؟! ئه‌وه‌ نیعمه‌تێكى زۆر گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر خۆت وماڵ ومناڵت، كه‌ خواى په‌روه‌ردگار هاوسه‌رێكى ساڵح و چاكى پێبه‌خشیوى، به‌ڵام بیرت نه‌چێ پێویسته‌ نرخه‌كه‌ى بده‌یت، كه‌متر ده‌یبینى‌و زۆرجار داواكاریه‌كانت دره‌نگ وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه‌، خواردنى سارد ، كه‌م خزمه‌تى ، كه‌م هه‌ڵگرتنى ناز‌و..........هتد ، به‌ڵام ئه‌م قوربانیانه‌ كه‌ ده‌یده‌ى زۆر هه‌رزانه‌ به‌چاو به‌ده‌ست هێنانى نرخه‌كه‌ى، چونكه‌ تۆ خاوه‌نى هاوسه‌رێكى له‌پۆله‌ تاقان‌و نایابه‌كانه‌.  

سێهه‌م: ئایا هاوسه‌رت وته‌ى پاڵپشتى وكۆمه‌كى ، یا هاندان ومژده‌ى سه‌ركه‌وتن‌و وده‌سخۆشى له‌سه‌ر كار‌و كرداره‌ باش‌و بانگخوازیه‌كه‌ى له‌ تۆ بیستووه‌ ؟ یاڕه‌خنه‌ى بونیاتنه‌رت پێشكه‌ش كردوه‌ بۆ به‌ره‌وپێش بردنى كاره‌كانى؟ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ یا ئاماده‌نیت له‌ماڵه‌وه‌  كۆتاكار بێت له‌مافى تۆدا؟ یا ڕه‌خنه‌ى توندى تۆ  وگله‌ییه‌كانت ئاى كارت چه‌ند زۆره‌، زۆر ته‌نهامان ده‌كه‌یت، داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ ناكه‌یت، خێزانه‌كه‌تت فه‌وتاندووه‌؟ داوا ده‌كه‌م په‌نابگریت به‌خوا له‌و وته‌و كردارانه‌. 

فرمایشتەکەی مه‌زنترین ژنى سه‌ر ڕووى زه‌وى بڵێنه‌وه‌: " كلا والله لا یخزیك الله أبداً، إنك لتصل الرحم وتحمل الكل، وتقری الضيف، وتكسب المعدوم، وتعین على نوائب الحق" ئه‌م وتانه‌ چه‌نده‌ كاریگه‌رو چه‌نده‌ دڵخوشكاربوون كاتێك پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌یستمان(د.خ) ئه‌م وتانه‌ى بیست له‌ هاوسه‌رى تاقانه‌و خۆشه‌ویستى، چه‌نده‌ ئارامى بۆ هات له‌ هیلاكى وترس ‌وناڕه‌حه‌تى، پشووى دا.

"پێغه‌مبه‌ریش (د.خ) مژده‌ى به‌هه‌شتى پێدا، كه‌ ماڵه‌كه‌ى له‌به‌هه‌شتدا نه‌هه‌راو نه‌ قاله‌و ماندوبون وئازارى تیانیه‌".

پێویسته‌  بۆ قورسیه‌كانى ژیان چاو له‌ دایكمان بكه‌ین بۆبڕینى ڕێگه‌ سه‌خته‌كه‌ى ژیان كۆمه‌كى یه‌كتر بین‌و هاوكارى یه‌كتر بین، لێره‌دا ئاوێنه‌ بون وئاوێته‌ بون ماناى ته‌واوى خۆى ده‌نه‌خشینێ.

پاشان هه‌موومان ئه‌وه‌مان بیستووه‌ له‌پشت هه‌ر پیاوێكى مه‌زن ژنێكى گه‌وره‌ هه‌یه‌‌و له‌پشت هه‌ر ژنێكى مه‌زن، پیاوێكى گه‌وره‌ هه‌یه‌.

چواره‌م: ئه‌ى زانیوته‌ له‌م جۆره‌ هاوسه‌رانه‌ (بانگخواز) پێویسته‌  خزمه‌ت بكرێن‌و كارئاسانیان بۆ بكرێت به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌، له‌ ئاماده‌كردنى بابه‌ت و كتێب و پێشكه‌ش كردنى بۆچوونى ته‌واو ‌و ڕاست، یا هه‌ر شتێك ئه‌و پێوستى بێت، خۆ گه‌ر ئه‌مانه‌ نه‌توانى بكه‌یت ئه‌وا پێى بڵێ :" هیچت پێویست نیه‌ له‌ خزمه‌تدا بم" كه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆى زیاتر تین وبه‌ره‌و پێشچونى له‌ كاره‌كانیدا كه‌ تۆش به‌شدارى تیایدا.( المؤمنون والمؤمنات بعضهم اولياء بعض) .

 پێنجەم: خوشك وبراكانم: هه‌موو مرۆڤێك خاوه‌نى هه‌ست و سۆزه‌، له‌هه‌مانكاتدا پێویستى پێیه‌تى كه‌سێك سۆز ومیهره‌بانى پێ ببه‌خشێ، تۆش له‌به‌رده‌متدا چه‌ندان ئامانج و هیوا هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا ناكرێت واز له‌ مرۆڤ بونت بهێنى ، به‌ڵام كاتێ ماڵه‌كه‌ت ده‌بێته‌ لانه‌یه‌كى ئارام وساباتێكى دڵڕفێن، بزانه‌ به‌ تۆ نیوه‌ى ئه‌و ماڵه‌ دروستكراوه‌، بۆیه‌ له‌بیرى نه‌كه‌یت به‌رامبه‌ره‌كه‌شت مرۆڤه‌‌و پێویستى به‌جێگه‌یه‌كى ئارام‌و خۆش هه‌یه‌، ده‌یه‌وێت ببیته‌

پشتیوانى، له‌گه‌ڵیا ڕێگه‌ ناڕه‌حه‌ته‌كانى ژیانى تولانى و گرفته‌كانى بانگه‌واز كردن بۆلاى خوا ببڕن.

خوشك وبراى هاوسه‌ردار: بزانه‌ ئه‌و بانگخوازه‌ى خواى گه‌وره‌ یارمه‌تى داوه‌ خزمه‌ت بكات به‌م بانگه‌وازه‌، كاتێك ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌ گه‌ر پێشوازى بكرێت به‌ ڕه‌خنه‌گرتن‌و ڕیزكردنى گله‌یى و تۆمه‌تبار كردنى به‌ئیهمالكردنى ماڵ ومناڵى ، ده‌توانێ چى پێشكه‌ش بكات؟ ئه‌وه‌ چ ده‌رونێكه‌ حوكم ده‌كات؟!

 ئایا هاوڕامان نیت كه‌ به‌هۆى بۆله‌و گله‌ییه‌كانه‌وه‌ كاروانى بانگه‌واز دوا ده‌كه‌ویت وئاسته‌نگ دروست ده‌بێت له‌ڕێگه‌یدا. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا داوا ده‌كه‌ین له‌ هاوسه‌رداران مافى ماڵ وخێزان  پێشیل نه‌كه‌ن ، ئه‌م خاڵانه‌ش بۆ زیاتر نزیكى وهه‌ست كردن به‌گه‌وره‌یى به‌رامبه‌ر و كاره‌كانه‌. "وقل اعملوا فسیرى الله عملكم ورسوله والمۆمنون"  خواى گه‌وره‌ پشت وپه‌ناى هه‌مووان بێت.

ده‌نگی ئێوه ناوه‌ندی ده‌نگه‌کان: 5 (1 vote)

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
5 + 1 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.