وەڵامی بۆچوون بدەوە

ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت: پاڵێوراوان، به‌رنامه‌یه‌کی ڕوونیان بۆ ده‌ربازبوون له‌ دۆخی ئێستای وڵات نییه‌

ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت: پاڵێوراوان، به‌رنامه‌یه‌کی ڕوونیان بۆ ده‌ربازبوون له‌ دۆخی ئێستای وڵات نییه‌

تاران- ئیسلاح وێب چواره‌مین دانیشتنی ئه‌هلی سوننه‌ت و ئاسۆکانی به‌ره‌وڕوو؛ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ١٤٠٠، شه‌وی هه‌ینی ٢١ی جۆزه‌ردانی ئه‌وساڵ له‌ کلاب‌هاوسی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح به‌ڕێوه‌ چوو.

دانیشتنی ئه‌هلی سوننه‌ت و ئاسۆکانی به‌ره‌وڕوو؛ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ١٤٠٠ به‌ ئاماده‌بوونی دکتۆر فه‌تحوڵڵا حه‌ققانی لێژنه‌ی زانستی کۆلێجی ئابووری زانکۆ ئازادی کرماشان و ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح و دکتۆر ناسرقۆلی سارلی چالاکوانی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوبه‌ری کۆلێجی ئه‌ده‌بیات و علوومی ئینسانی زانکۆ خاره‌زمی، شه‌وی هه‌ینی ٢١ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٠ له‌ کلاب‌هاوسی جه‌ماعه‌ت به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌و دانیشتنه‌دا دکتۆر فه‌تحوڵڵا حه‌ققانی ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح ئاماژه‌ی به‌ داوای ئه‌هلی سوننه‌ت له‌ گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردندا کرد و وتی: «ئێمه له‌ ئێران وه‌ک هه‌ر شوێنێکی تری ئه‌و دونیایه‌، بڕیاره‌ وه‌ک شارۆمه‌ندێک و به‌ مافی یەکسان له‌گه‌ڵ یه‌کتری ژیان به‌سه‌ر به‌رین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دۆخه‌که‌ به‌شێوازێکه که داواکانمان له‌ داواکانی حوکمڕانی چاوه‌دێر به‌سه‌ر دادپه‌روه‌ری و په‌یدۆزی پێشکه‌وتنی ئێران به‌ره‌و داواکانی گه‌ل و هۆز و ئایینزایی نزم بۆته‌وه‌.»

هه‌رچه‌ند سەرنجدان به‌ ئه‌هلی سوننه‌ت له‌ گفتوگۆکانی هەڵبژاردندا بابه‌تێکی ئه‌رێنییه‌ (و پێشبینی ده‌کرێ گرینگیدان به‌ مافه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ت له‌ خوله‌کانی سیاسی داهاتوودا به‌رچاوتر بێ)، به‌ڵام به‌ به‌ڵێنییه‌کی بانگه‌شه‌کردن و مه‌زاتی هەڵبژاردن، وه‌ک یارانه‌ی لێ هاتووه‌ که له‌ به‌رنامه‌کانی پێشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن دوور که‌وتۆته‌وه‌.

حه‌ققانی سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی ئه‌هلی سوننه‌ت له‌ هه‌ڵبژاردنی به‌ره‌وڕوودا وتی: «پاڵێوراوه‌کانی ئێستا به‌رنامه‌یه‌کی ڕوونیان بۆ ده‌ربازبوون له‌ دۆخی ئێستای وڵاتدا نییه و به‌ کۆمه‌ڵه‌ به‌ڵێنییه‌کی وه‌ک دابه‌شکردنی یارانه و... هه‌وڵ ده‌ده‌ن متمانه‌ی به‌رده‌نگانیان به‌ده‌ست بێنن.»

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: «پاڵێوراوان به‌جێی ئه‌وه‌یکه به‌ڵێنی بده‌ن که ئه‌هلی سوننه‌ت به‌ مافه‌کانیان نزیک بکه‌نه‌وه‌ و له‌ کابینه‌کانیاندا که‌ڵکیان لێ وه‌رگرن، پێویسته ئاماژە بەوە بکه‌ن که له‌ پۆسته‌کانی پێشتری خۆیان له‌و بواره‌دا چیان کردووه‌ و بڵێن چۆن ده‌توانن گرفته‌کانی پێکهاته‌یی ڕاسپارده‌کردنی پۆسته‌کانی ئیداری، سیاسی و ئابووری به‌ ئه‌هلی سوننه‌ت چاره‌سه‌ر بکه‌ن.»

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: «هێندێ له‌ گرووپ و بزاڤه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ت له‌گه‌ڵ هێندێ له‌ پاڵێوراوه‌کان و بنکه‌کانیان ئاخاوتنیان هه‌بووه‌ و هێندێکیان پشتیوانی خۆیان له‌ به‌ربژێره‌کانیان ڕاگه‌یاندووه‌، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌سه‌ر پاڵێوراوێکی تایبه‌ت ڕێک نه‌که‌وتوون؛ هه‌رچه‌ند به‌هۆی نه‌هاتنه‌دی به‌ڵێنییه‌کانی پێشوو چاوه‌ڕێ ده‌کرێ به‌شێک له‌ کۆمه‌ڵگای ئه‌هلی سوننه‌ت پێشوازییه‌کی ئه‌وتۆیی له‌ سندووقه‌کانی ده‌نگدان نه‌که‌ن. به‌ بڕوای من جێهێشتنی گۆڕه‌پانی سیاسی و هەڵبژاردن، یارمه‌تییه‌کی ئه‌وتۆیی به‌ باشترکردنی دۆخی ئێستاکه ناکات و له‌وانه‌یه‌ ده‌رفه‌ته‌کانی به‌رده‌ستیش بۆ باشترکردنی دۆخه‌که‌ له‌ناو بچێت.»

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت هەروەها سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک‌کۆماری له‌ جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحدا وتی: «جه‌ماعه‌تیش وه‌ک هه‌موو چالاکوانانی تر سه‌باره‌ت به‌ پێکهاته‌ی پالێوراوانی سه‌رۆک‌کۆماری دڵه‌ڕاوکێی هه‌یه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌ش بڕیاردانی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی پاڵێوراوێکی تایبه‌ت ئه‌سته‌م کردووه‌. جه‌ماعه‌ت دۆخی هه‌ڵبژاردنی وڵاتی له‌ ده‌مێکه‌وه‌ پێکاوه‌ و دیدار و چاوپێکه‌وتن و ئاخاوتنی له‌گه‌ڵ هێندێ له‌ پاڵێوراوان و یا نوێنه‌ره‌کانی کردووه‌؛ به‌ڵام ئێستاش سەباره‌ت به‌ پشتیوانیکردن یا نه‌کردنی له‌ پاڵێوڕاوێکی تایبه‌ت به‌ ئاکام نه‌گه‌یشتووه‌.»

ئه‌و وتی: «له‌ ڕۆژانی به‌ره‌وڕوودا کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ و وتووێژ له‌گه‌ڵ گرووپ و بزووتنه‌وه‌کانی تر درێژه‌ی ده‌بێ و لێژنەی هه‌ڵبژاردن و شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت بڕیاری پێویست ده‌رده‌کات.»

دکتۆر ناسرقۆلی سارلی چالاکوانی مه‌ده‌نی تورکه‌مه‌نیش ئاماژەی به‌ دۆخی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک‌کۆماری له‌نێو ئه‌هلی سوننه‌تدا کرد و وتی: «له‌ ساڵی ٧٦ به‌دوایی که ئه‌هلی سوننه‌ت به‌شدارییه‌کی پته‌وتری له‌ هه‌ڵبژاردندا هه‌بووه‌، ڕۆڵی چاره‌نووسسازی خۆی له‌ دۆخی هه‌ستیار و بەتایبەت هه‌ڵبژاردنی ساڵی ٩٦دا نیشان داوه. له‌و خوله‌شدا وه‌ک خوله‌کانی تر ده‌ستمان له‌ هه‌ڵبژاردندا کراوه‌ نییه‌؛ به‌ڵام هه‌ڵبژاردن ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یکه زۆرێک له داواکان باس بکرێن و ئه‌و داوایانه ته‌نانه‌ت به‌ ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی که قه‌بووڵیش نابن و به‌ڵام دوایی به‌رپرسیاره‌تییه‌کیان پێ ده‌درێ، بیریان خه‌ینه‌وه‌. پێویسته له‌ڕوانگه‌ی به‌شخوازی خۆمانه‌وه‌ باس له‌ داوای داواکارییه‌کانمان بکه‌ین و جه‌خت بکه‌ینه سه‌ر بابه‌تگه‌لی وه‌ک گه‌شه‌ی به‌رده‌وام و هاوسانی سنووره‌کان که زۆربه‌یان ئه‌هلی سوننه‌تن و هه‌روه‌ها چاکسازی ڕوانینی هێمنایه‌تی له‌ به‌ڕێوبردنی وڵات و به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه‌دا.»

دکتۆر سارلی سه‌باره‌ت به‌ پێشینه‌ی کۆده‌نگی بزاڤه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ت له‌سه‌ر یه‌ک پاڵێوراو وتی: «ئێمه‌ له‌ خوله‌کانی ڕابردوودا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانمان به‌جۆرێک بێ ئه‌وه‌ی ئامانجێکی تایبه‌تمان هه‌بووبێ له‌ ڕێفۆرمخوازان پشتیوانیمان ده‌کرد؛ به‌ڵام له‌و خوله‌دا دۆخێکی تایبه‌ت هاتۆته‌ پێش که ده‌توانین سه‌ربه‌خۆتر هەنگاو بنێین و ئه‌و تازه‌پێگه‌یشتنه‌ له‌ بڕیاره‌کانی سیاسی، له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌یکه نه‌توانین وه‌ک ڕابردوو له‌سه‌ر پاڵێوراوێکی تایبه‌ت ڕێک بکه‌وین. هه‌ڵبه‌ت له‌ خوله‌کانی داهاتوودا به‌ دابینکردنی به‌ستێنی وتووێژ و یه‌کیه‌تی زۆرتر له‌ ده‌نگه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌تدا دێته‌ دی.»

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
11 + 5 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.