وەڵامی بۆچوون بدەوە

شەوی قەدر یان هەموو شەوێک

وه‌رگێر: 
د. سه‌لمان نادر
شەوی قەدر یان هەموو شەوێک

شێخی سەعدی دەڵێ

اگر شبها همه قدر بودی،

شبِ قدر بی قدر بودی.

گر سنگ همه لعلِ بدخشان بودی

پس قیمتِ لعل و سنگ یکسان بودی

ئەگەر شەوەکان هەموویان قەدر دەبوون، ئەوکات شەوی قەدر بێ قەدرەبوو.

ئەگر بەردەکان هەموویان لەعلی بەدخشان ( لەعل جۆرە بەردێکی گرانبەهای هاوشێوەی یاقوتە، پێکهاتەیەکی ئەلمنیۆمی ڕەنگ سووری هەیە، بەدخشان ناوچەیەکە لە خۆراسان) دەبوون، ئەوکات بەهای لەعل و بەرد یەکسان دەبوون.

گەوهەرەکان هەموویان بەردن، بەڵام چونکە دەگمەن و جیاوازن، بەهادارن، وەگەرنا بەرد دەبوون وەک هەموو بەردەکانی دی، فراوان و هەڵڕژاو لەناو کێو و شاخ و دەش و دەردا، چ بەهایەکیان هەیە؟

هەموو ڕۆژاوابوونێک شەو دێنیت، بەڵام لەنێوان شەوەکاندا تەنها، شەوێک لە هەزار شەو باشترە، لە ئاسمانیەوە نیگا و فریشتە و بەرکەت و گیرابوونی نزا دەبارێ.

دەکرێ شەوێک بێ وەک هەموو شەوەکان، بێ ناو و بێ قەدر و پێگە، دەکرێ بەردێک بێ وەک هەموو بەردەکان، نەخوازراو و دوور فڕێدراو. یان دەکرێ شەوی قەدر بی، پڕبەها و پەنهان و پیرۆز دەکرێ لەعل بی، خوازراو هەڵگیراو.

مرۆڤ بوون، هەمان شەوی قەدر بوون لەنێوان شەوە ڕەشە بێشومارەکانی مرۆڤەکاندا بەمڕۆڤی مانەوە هەمان لەعل بوونە لەنێوان پیچەکە بێشومار و ڕێزە بەردی خەڵکیدا.

تۆ دەتەوێ کامیان بی، شەوێکی ئاسایی یان قەدر. بەردێکی هاوشێوەی هەموو بەردەکان یان لەعل. هاوڕەنگ و یەکسانی و ئاسایش، یان جیاوازبوون و تەنهایی و بەهاداری

ده‌نگێ نه‌دراوه

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
4 + 1 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.