وەڵامی بۆچوون بدەوە

پارشێوكردن‌ و وه‌رگرتنی‌ وزه‌ی‌ ڕۆحیی‌:

پارشێوكردن‌ و وه‌رگرتنی‌ وزه‌ی‌ ڕۆحیی‌:

له‌ سه‌حه‌ردا، ڕۆژووگر بۆ خواردنی‌ پاروویه‌ك نان‌ و قومه‌ ئاوێك له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستێ‌، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌م (نان‌ و ئاوه‌) ــ هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه‌ ــ بیباته‌ سه‌ر خوانێكی‌ ڕۆحیی‌‌ و ئاسمانیش، پارشێو وه‌ك چۆن وزه‌یه‌كی‌ جه‌سته‌یی ده‌به‌خشێ‌، ده‌بێ‌ وزه‌یه‌كی‌ ڕۆحیش بدا به‌ ڕۆژووگر.

جا به‌شه‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ به‌ره‌كه‌تی‌ سه‌حه‌ر (تسحروا..، فان في السحور بركة/بوخاری و موسلیم) ده‌شێ‌ ئا لێره‌دا بێ‌، ئاخر كه‌ فریشته‌كانیش ــ به‌پێی‌ ڕیوایه‌تێك ــ دروود بۆ بێدارانی‌ سه‌حه‌ر ده‌نێرن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ نیه‌ ئه‌وان له‌و كاته‌دا بۆ خواردن‌ و خواردنه‌وه‌ هه‌ستاون، به‌ڵكوو ده‌شێ‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌بێ كه‌ به‌ میوان‌ و هاومه‌جلیسی‌ خۆیانیان بزانن له‌سه‌ر خوانی‌ ڕۆحیی‌.. (خوانی‌ په‌ره‌ستشی‌ تایبه‌ت).

پارشێوكردن كه‌ پێویستییه‌كی‌ ڕۆژووگرتنه‌، ده‌كه‌وێته‌ كاتێكی‌ پڕ له‌ ئاماده‌یی‌ ڕۆحیی‌، پڕ له‌ سكوونه‌ت، بێداریی‌ هه‌ر خۆی‌ له‌و كاته‌دا مرۆڤ ده‌خاته‌ نێو دنیایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌‌ و ڕامان...، هه‌روه‌ها شه‌ونوێژ ئه‌و عیباده‌ته‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ كه‌ له‌و كاته‌دا زێتر باوه‌ڕدار كه‌مه‌ندكێش ده‌كات، ئه‌و شه‌ونوێژه‌ی‌ بۆ (محه‌ممه‌دی‌ پێشه‌وا ــ د.خ) بوو به‌ وزه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ وه‌زیفه‌ی‌ پێغه‌مبه‌رێتیی‌.

هه‌روه‌ها سه‌حه‌ر كاتێكی‌ زۆر تایبه‌تیشه‌ بۆ (ئیستیغفار):

[و بالاسحار هم یستغفرون/زاریات/١٨].

سه‌حه‌ر‌ و ئه‌و وزه‌ ڕۆحیی‌‌ و ئیمانییه‌ی‌ لێی وه‌رده‌گیرێ‌، ڕۆژووگر به‌ سه‌فاوه‌ته‌وه‌ ده‌داته‌ ده‌ست په‌ره‌ستشی‌ فه‌جر، نوێژی‌ به‌یانی به‌ شه‌وقه‌وه‌ ده‌كرێ، پاشان ئه‌م وزه‌ ڕۆحییه‌ به‌ گوڕ‌وتینێكه‌وه‌ ڕۆژووگر ده‌باته‌ نێو عیباده‌تی‌ كاته‌كانی‌ دیكه‌وه‌. ئه‌و خوانه‌ ڕۆحییه‌ی‌ پارشێو ــ پێش سه‌ره‌تای‌ ڕۆژ ــ هه‌موو ڕۆژه‌كه‌ ده‌كا به‌ ده‌رفه‌تی‌ وه‌رگرتنی‌ وزه‌ی‌ خۆراكی‌ ڕۆحیی‌.

خوانی‌ كاتی‌ به‌ربانگیش، وێڕای‌ وه‌رگرتنی‌ وزه‌‌ و چێژی‌ جه‌سته‌یی‌، وزه‌‌ و چێژێكی‌ گه‌وره‌ی‌ ڕۆحیش ده‌گه‌یه‌نێ‌.

ئیدی‌ وزه‌ی‌ (ڕۆحیی‌‌ و ئیمانیی‌) به‌رده‌وام له‌ گه‌وره‌بووندا ده‌بێ، تا ده‌بێته‌ وزه‌یه‌ك بۆ ته‌واوی‌ مانگه‌كانی‌ ساڵ‌ و...، به‌مه‌ش باوه‌ڕدار به‌ره‌و ئامانجه‌ بنه‌ماییه‌كه‌ی‌ ڕۆژوو (كه‌ موتته‌قیی‌ بوونه‌) ده‌بزوێنێ‌‌ و ده‌یخاته‌ سه‌ر ڕێگه‌.

شه‌و و ڕۆژانی‌ ڕه‌مه‌زان‌ و په‌ره‌ستشی‌ ڕۆژوو، چه‌ندین وێستگه‌ی‌ دیكه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ وزه‌ی‌ ڕۆحیی‌ تێدایه‌، لێره‌دا ته‌نیا باسمان له‌ كاتی‌ پارشێوكردن كرد كه‌ یه‌كه‌مین وێستگه‌یه‌).

(به‌شێكی‌ كه‌م له‌ نووسینێكی‌ كۆن). 

ده‌نگێ نه‌دراوه

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
1 + 0 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.