وەڵامی بۆچوون بدەوە
كۆچی دوایی هه‌ڤاڵێكی بانگخواز له دیوانده‌رره
خوشكی ئیمانی خاتوو «شایسته كه‌ره‌می» ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له شاری دیوانده‌رره كۆچی دوایی كرد.
به‌پێی ڕاپۆڕت ئیسلاح‌وێب خاتوو «شایسته كه‌ره‌می» له ئه‌ندامانی دڵسۆز و چالاكی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له شاری دیوانده‌رره له پارێزگای كوردستان ڕۆژی شه‌ممه‌ی ٢٨ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٠ كۆچی دوایی كرد.
پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی جه‌ماعه‌ت له لقی كوردستان وێڕای دانپێیانان به‌و هه‌واڵه دڵته‌زێنه قه‌ره‌بوونه‌كراوه، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و به‌بۆنه‌ی كۆچی ئه‌و خوشكه ئیمانییه و ڕاهێنه‌ره دڵسۆزه‌ی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی كه‌ره‌می و بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی كوردستان و ناوه‌ندی دیوانده‌رره كرد.
ئیسلاحوێبیش له‌گه‌ڵ ڕازیبوون به ویست و قه‌ده‌ری خوای گه‌وره و ته‌سلیمبوون به خواستی میری مه‌زن، به بۆنه‌ی كۆچی ئه‌و هه‌ڤاڵه ڕاسته‌قینه‌ی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ڕاده‌گێنیت و له خوای گه‌وره بۆ كۆچكردوو داوای لێبووردن و پله‌ی به‌رزی فیرده‌وسی به‌رز و به‌رین و بۆ كه‌سوكاریشی داوای سه‌بر و خۆڕاگری و پاداشی گه‌وره ده‌كات.
ٳنّا لله وٳنّا ٳلیه را‌جعون
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 788 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ