وەڵامی بۆچوون بدەوە

خوێندنی نوێژی بارانه لە جوانڕۆ

خوێندنی نوێژی بارانه لە جوانڕۆ

له‌ جوانڕۆ به‌ بانگه‌شه‌ی مامۆستایانی ئایینی، خه‌ڵك بۆ خوێندنی داوای بارانه كۆ بۆوه‌.

هاووڵاتیانی جوانڕۆ و گوندەکانی دەورووبەر و هەروەها کۆمەڵێکی تر لە بڕواداران لە شاره‌کانی تری پارێزگای کرماشان بە بانگهێشتکردن لە لایەن مامۆستایانی ئایینی بۆ خوێندنی نوێژی بارانه‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی خاکولێوه‌ی ١٤٠٠، لە هەلانیەی جوانڕۆ کۆ بوونەوە.

مامۆستایانی ئایینی بەهۆی کەمی باران و بارشته ئاسمانییەکان و سەرچاوە ئاوییەکان بەپێی ڕەوشتی سوننەت و پێشنیاری ئایینی ئیسلام هەموو خەڵکیان بانگهێشت کرد کە دوای ٤ ڕۆژ ڕۆژووگرتن لە شۆینی هەلانیەی جوانڕۆ کۆ ببنەوە و بە بەجێهێنانی نوێژی باران لەبارەگای خوا داوای باران بکەن.

لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداربوونی بەربڵاوی هاووڵاتیانی جوانڕۆیی، گوندەگانی دەورووبەر و میوانانی تر لە شارەکانی پارێزگای کرماشان، که لە توێژی جۆراوجۆریان لەگەڵ بوو، مامۆستا سەید جەببار فەرەجی، پێشنوێژی لەئەستۆ بوو و مامۆستا بوڕهان باباخانی وتاری دوای نوێژەکەی خوێنده‌وه‌.

لە کۆتاییدا مامۆستا ئەحمەد بەهرامی کە ڕۆڵێکی شیاوی لە بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە ئایینییەدا هەبووە وتووێژیکی سەبارەت بە ڕاسپێری و پێشنیارە ئایینیەکان بۆ موسوڵمانان پێشکه‌ش کرد. ئەندامانی سندۆقەکان و بنکه خێرخوازییەکانی ئاستی شاریش وەکوو پارێزگاری له‌ نەزم و ئاسایشی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌یان له‌ ئه‌ستۆ بوو.

جێی ئاماژەیە لە کۆتایی ئه‌و ڕێوڕەسمه‌دا خەڵکی خێرخوازی جوانڕۆ بە بەخشینی هێندێک پارە و هەروەها چەن سەر مەڕ بۆ هەژاران و نه‌داران به‌ شێوازێکی جوان و شیاو کۆتاییان به‌ ڕێوڕه‌سمه‌که‌ هێنا.

خوێندنی نوێژی بارانه لە جوانڕۆ
خوێندنی نوێژی بارانه لە جوانڕۆ
خوێندنی نوێژی بارانه لە جوانڕۆ
خوێندنی نوێژی بارانه لە جوانڕۆ
خوێندنی نوێژی بارانه لە جوانڕۆ
خوێندنی نوێژی بارانه لە جوانڕۆ
خوێندنی نوێژی بارانه لە جوانڕۆ
خوێندنی نوێژی بارانه لە جوانڕۆ
خوێندنی نوێژی بارانه لە جوانڕۆ
خوێندنی نوێژی بارانه لە جوانڕۆ
خوێندنی نوێژی بارانه لە جوانڕۆ
خوێندنی نوێژی بارانه لە جوانڕۆ

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
6 + 12 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.