وەڵامی بۆچوون بدەوە

نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سێ مزگه‌وت له‌ ناوچه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو

نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سێ مزگه‌وت له‌ ناوچه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو

مزگه‌وته‌کانی نۆژه‌نکراوه‌ی گونده‌کانی ده‌ربه‌ندی زه‌رد، ئێلیاسی و کوییک له‌ ناوچه‌کانی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاوی کرماشان له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ١٠ی خاکه‌لێوه‌ ١٤٠٠ کرانه‌وه‌.

به‌ ئاماده‌بوونی هێندێک لە بەرپرسان و ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت له‌ ڕێوڕه‌سمێکی تایبه‌ت و جیادا، سێ مزگه‌وت که له‌ گونده‌کانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی سه‌رپێڵ زه‌هاو نۆژەن کرابوونه‌وه‌، کرانه‌وه‌. له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د به‌هرامی چالاکی مه‌ده‌نی و له‌ پێشه‌نگانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له‌ وتارێکدا وێڕای ئاماژه‌ به‌ قازانجه‌کانی مزگه‌وت و پێگه‌ و ڕۆڵی ئه‌و شوێنه‌ پیرۆزانه له‌ گه‌شه‌ و پێشکه‌وتنی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تیدا، وتی: ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌کان له‌ دوو بواری ئاوه‌دانی ڕواڵه‌تی و ئاوه‌دانی مه‌عنه‌وی گرینگی زۆری هه‌بووه‌ و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ڕواڵه‌تی و ده‌ره‌کی مزگه‌وت به‌ته‌نیا ناتوانێ به‌ها و کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیی هه‌بێ و بێگومان که‌ڵکوه‌رگرتن له‌ ده‌رفه‌ت و له‌بارابوونه‌کانی ئه‌و قوتابخانه هه‌میشه‌یی و زانکۆ گشتییه‌ی مرۆڤسازی ده‌توانێ ڕۆژبه‌ڕۆژ کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئاقارێکی به‌ڕه‌وشتتر و مرۆڤانه‌تر ببات، که‌واته ده‌توانین بڵێین که له‌ ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ ئاوه‌دانی مه‌عنه‌وی مزگه‌وته‌کان گرینگی و ڕۆڵێکی به‌هێزتری هه‌یه‌ له‌ ئاوه‌دانی ڕواڵه‌تییه‌که‌یان.

جێی ئاماژەیە که دوای بوومه‌له‌رزه‌ی ١٣٩٦ له‌ ناوچه‌کانی پارێزگای کرماشان، تاکوو ئێستا زیاتر له‌ ٢٠ مزگه‌وت به‌ هه‌وڵ و تێکۆشانی خێرخوازان و چالاکوانانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح نۆژه‌ن و بۆ خزمه‌ت ته‌یار کراونه‌ته‌وه‌.

جێی ئاماژەیە که له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا جیا له‌ به‌شداری نوێژخوێنان (به‌ پاراستنی سنووره‌کانی کۆڕۆنایی) خالید موحه‌ممه‌دی و سه‌تتار ئاینه‌پوور له‌ نووسنگه‌ی ناوه‌ندی و ئه‌مانوڵڵا فه‌ره‌جی به‌رپرسی لقی کرماشان و موحه‌ممه‌د سه‌یفووری به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رپێل زه‌هاو و چه‌ند که‌سی تر له‌ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت ئاماده‌ بوون.

نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سێ مزگه‌وت له‌ ناوچه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو
نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سێ مزگه‌وت له‌ ناوچه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو
نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سێ مزگه‌وت له‌ ناوچه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو
نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سێ مزگه‌وت له‌ ناوچه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو
نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سێ مزگه‌وت له‌ ناوچه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو
نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سێ مزگه‌وت له‌ ناوچه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو
نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی سێ مزگه‌وت له‌ ناوچه‌کانی بوومه‌له‌رزه‌لێدراوی شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
4 + 0 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.