وەڵامی بۆچوون بدەوە

ئه‌و كاته‌ی خوا نزیكترینه

ئه‌و كاته‌ی خوا نزیكترینه

‌‎قوڕئان چەندین جار ئەو پرسیارانەی ئاراستەی پێغەمبەر(د.خ) كراوە بۆ ئێمەی گواستووەتەوە. بەشێوەیەكی گشتی شتێك لە هەموو ئایاتەكان جێگەی سەرنج و تێڕامانە و ختووركەی زیهنت دەدات و ئاوەز دێنێتە گۆ، ئەوەیە كە مرۆڤەكان پرسیار دەكەن و خوداش بە ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پەیامبەرەكەی جوابیان دەداتەوه‌:

«یَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡأَهِلَّةِۖ قُلۡ هِیَ مَوَ ٰ⁠قِیتُ لِلنَّاسِ وَٱلۡحَجِّۗ»

«یَسۡـَٔلُونَكَ مَاذَا یُنفِقُونَۖ قُلۡ مَاۤ أَنفَقۡتُم مِّنۡ خَیۡر فَلِلۡوَ ٰ⁠لِدَیۡنِ»

«وَٱلۡأَقۡرَبِینَ وَٱلۡیَتَـٰمَىٰ وَٱلۡمَسَـٰكِینِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِیلِۗ»

«یَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَیَّانَ مُرۡسَىٰهَاۖ»

«قُلۡ إِنَّمَا عِلۡمُهَا عِندَ رَبِّیۖ»

‌‎چەندین ئایاتی تریش ‌‎گەر سەیری ئەو ئایاتانە بكەین دەبینین هەموویان یەك شێوەیان هەیە. ئەو شێوەیە لە هەموو ئایاتەكان دووبارە دەبنەوە. واتا سەرەتا مرۆڤەكان دەپرسن لە پەیامبەر(د.خ)، دواتر خودای میهرەبان بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ و لەڕێگەی پێغەمبەرەكەی جوابیان دەداتەوە.

تەنها لەیەك ئایەت نەبێت، تەنها یەك ئایەت ئەویش كاتێك مرۆڤەكان دەپرسن دەربارەی خودا، خودای خاوەن میهر خوودی خۆی بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ و بەبێ هیچ ناوبەندێك دێتە گۆ. وەك دەفەرمووێ:

«وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِی عَنِّی فَإِنِّی قَرِیبٌۖ أُجِیبُ دَعۡوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِۖ فَلۡیَسۡتَجِیبُوا۟ لِی وَلۡیُؤۡمِنُوا۟ بِی لَعَلَّهُمۡ یَرۡشُدُونَ»

‌‎ئەو ئایەتە گەورەترین پاڵپشتی مەعنەوییەت و مرۆڤی ئیماندارە، لێرەدا قوڕئان بەباشی ئیمانداران فێر دەكات كە بۆ پەیوەندی و گەیشتن بە خودا هیچ جۆرە واسیتەیەك و بیانوویه‌ك پێویست نییە. ئەم جۆرە پەیوەندییە قووڵ و بێ واسیتە لەنێوان ئیماندار و خودای خاوەن میهر، كاكڵە و ڕوحی مەعنەوییەتی دینییە.

ئەگەر مەعنەوییەت، بریتی بێت لە پەیوەندیبەكی ڕاستەوخۆی قووڵی ڕوحی ئیماندار بە جیهانی مانا و خودا، ئەو ئایەتە گەورەترین پاڵپشت و دەلیلە لەسەر ڕاستی ئەم بۆچوونە. ‌‎لابردنی فیعلی ئەمری “قل“ لەنێوان پرسیاری بەندەكان و خودا هیچ مانایەكی نییە، جگە لەوەی كە خودا گشت قاپییەكانی بەڕووی بەندەكانی كردووەتەوە تا بتوانن بەبێ واسیتە و ناوبەندییەك بگەن بە ئەو و لەگەڵی پەیوەندی ببەستن. ‌‎حافظ دەڵێت:

‌‎هر که خواهد گو بیا و هر چه خواهد گو بگو

‌‎کبر و ناز و حاجب و دربان بدین درگاه نیستـ

ده‌نگێ نه‌دراوه

وه‌ڵام بدەوە

ناوه‌رۆکی ئه‌م به‌شه‌ شه‌خسیه‌و به‌شێوه‌ی گشتی پێشان نادرێت.
3 + 4 =
Solve this simple math problem and enter the result. E.g. for 1+3, enter 4.