وەڵامی بۆچوون بدەوە
چاوپێكه‌وتنی به‌رپرسی لقی سیستان و به‌لووچێستان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی شارستانی فنووج، زانایان و هه‌ڵكه‌وتووان
محه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌میری به‌رپرسی لقی سیستان و به‌لووچێستان چاوپێكه‌وتن و وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی نووسینگه‌ی شاری فنووج، زانایان و هه‌ڵكه‌وتووانی ئه‌و شاره كرد.
به‌پێی ڕاپۆڕتی ئیسلاح‌وێب محه‌ممه‌د ئه‌نوه‌ر ئه‌میری به‌رپرسی لقی سیستان و به‌لووچێستان له‌گه‌ڵ غولامڕه‌زا ئیخوان ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی و جێگرانی لق، ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی سه‌رماوه‌ز له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌تی شاری فنووج دیدار و وت‌ووێژیان كرد.
له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئه‌میری سه‌باره‌ت به ئایه‌تی: «وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ» ئاماژه‌ی به دوو خاڵی بانگخوازی و كرده‌وه‌ی چاكه كرد و دوایی ئاماژه‌ی به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بانگخواز، گرینگی‌دان به كرده‌وه‌ی چاكه، خاوێنكردنه‌وه‌ی نه‌فس و په‌روه‌رده كرد. ئه‌و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدان به خه‌ڵكی له‌و سه‌رده‌مه كۆڕۆناییهدا له كرده‌وه چاكه‌كانی زانی و جه‌ختی كرده سه‌ر ڕوونكردنه‌وه و یارمه‌تیدان به چینه هه‌ژاره‌كان به پێی توانا.
له كۆتایی ئه‌و دانیشتنه‌دا، به‌رپرسی نووسینگه‌ی فنووج له كۆی چالاكییه‌كانی په‌روه‌رده‌یی-فێركاری و خێرخوازی ڕاپۆڕتێكی پێشكه‌ش كرد. له درێژه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره‌دا دیداریان له‌گه‌ڵ باوه‌ڕپێكراوانی ناوچه، زانایان و هه‌ڵكه‌وتووانی شار كرد.
به‌خشینی كه‌ره‌سه‌ی خوێندن به قوتابیان، به‌خشینی له‌وحی ڕێزلێنان به ئه‌حمه‌د عارف هه‌ڵكه‌وته‌ی وڵات كه خاوه‌ن پله‌ی یه‌كه‌می كارناسی باڵا و پله شه‌شی دكتۆڕای زانكۆ عه‌للامه ته‌باته‌بایی تارانه، دیدار له‌گه‌ڵ خێرخوازان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌ردانی پڕۆژه‌كانی فێركاریی ناته‌واوی ناوچه‌ی لاشار و فنووج له به‌رنامه‌كانی ئه‌و سه‌فه‌ره بوون.
شاری فنووج خاوه‌نی زیاتر له حه‌فتاهه‌زار حه‌شیمه‌ته و له باشووری ڕۆژاوای سیستان و به‌لووچێستان له مه‌ودای ٥٥٠ كیلۆمه‌تری له ناوه‌ندی پارێزگای زاهیدان و یه‌كێك له بێبه‌شترین شاره‌كانی پارێزگایه.
- بۆچوونێکی نوێ بنووسه
- 852 سه‌ردان
-
نووسخه‌ی چاپ